| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان( 1 )
ده‌ستپێک ره‌نگه ئه‌م نووسینه هه‌ندێ پرسیار له بیری خوێنه‌راندا دروستبکات ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌وه بن که له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێیه‌وه هه‌بووه‌و ، له هه‌ندێ ماوه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستاندا ، هه‌ڵسووڕاوێکی کارای ئه‌م رێکخراوه بووم ؛ دواجاریش له کۆنگره‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یه‌کێتییه‌دا له سلێمانی ، ئه‌ندامانی کۆنگره ده‌ستیان بۆ بوونم به سه‌رۆک به‌رزکرده‌وه . من له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو‌دا به وردی سۆراخ( متابعة ) ی هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌م کردووه که له‌سه‌ر مێژووی یه‌کێتی نووسراون و هه‌تا ئێستاش ده‌نووسرێن و ، تێبینییه‌کانم له‌سه‌ریان تۆمارکردووه‌و ده‌که‌م. به‌ڵام زاتی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌م نه‌کردووه له‌به‌ر زۆربه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی له‌م نووسینه‌دا باسیان ده‌که‌م ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌م له کارێکی هه‌ره‌وه‌زیی سیستماتیکدا هاوکاری هه‌ر لیژنه‌یه‌ک یان تیمێک بکه‌م که تۆژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م مێژووه ئه‌نجامبده‌ن . هه‌ڵبه‌ت من وه‌ک هه‌ڵسووڕاوێکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له هه‌ندێ شوێن و هه‌ندێ ماوه‌دا نکوولی له هیچ که‌مته‌رخه‌می و که‌موکووڕییه‌ک و خه‌وشێک ناکه‌م که شانبه‌شانی خه‌باتمان له‌م رێکخراوه‌دا لێیڕوودابین ، به‌تایبه‌تی له بواری پاراستنی دۆکیومێنته‌کان و تۆمارنه‌کردنی یاداشت له‌سه‌ر رووداوه‌کان ، به‌ڵام له‌هه‌ر چرکه‌یه‌کدا ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه‌و ، شه‌نوکه‌وی رابردوو بکه‌ین و ، به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ داهاتوو په‌یڕه‌وبکه‌ین ، کارێکی گونجاوو ئه‌رکێکی مێژووییه له‌ئه‌ستۆمانداو ، به‌هیچ پاساوێک ، ناکرێ شانی خۆمانی له‌ژێردا خاڵیبکه‌ینه‌وه . په‌تای نووسینه‌وه‌ی مێژوو له‌دوای راپه‌ڕینی مارتی ( 1991 ) ه‌وه هه‌تا ئیمڕۆ ، به‌ده‌یان کتێب له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و خه‌ڵکانی دیکه‌ش ، ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی خۆیان و سه‌رده‌می شاخ و به‌سه‌رهاته‌کانی جه‌نگی به‌رگری دژی ده‌سه‌ڵاتی فاشستی - شۆڤێنیستی به‌عس ، نوسراون . ژماره‌ی وتاره‌کانیش له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانی دوای راپه‌ڕینیشدا چه‌ند هه‌ندی کتێبه‌کان ده‌بن . هه‌ندێک له‌م کتێب و وتارانه ده‌شێت ببنه دۆکیۆمێنتی به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌و ، بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناوی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆیدا ، سوودیان لێوه‌ربگیرێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنج راده‌کێشێ ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌ری و یادنامانه که‌ڵکیان نییه‌و ، زێتر ، بابه‌ته‌کانیان به ده‌وری نووسه‌ره‌کانیاندا ده‌خولێنه‌وه‌و ، ئه‌گه‌ر هه‌موویان چڕبکه‌ینه‌وه له‌چه‌ند دێڕێک ستایش بۆ خه‌بات و ماندووبوون و قاره‌مانێتی خاوه‌نه‌کانیان تێپه‌ڕناکه‌ن . له راستیدا ئه‌ده‌بی ژیاننامه‌و یادداشتنووسین و تۆمارکردنی یاده‌وه‌رییه‌کان له دوای راپه‌ڕینه‌وه سیمایه‌کی ته‌واو خۆپه‌رستییانه‌ی به‌خۆیه‌وه‌گرتووه‌و ، له نرخ و به‌های ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به‌ی هێناوه‌ته‌خواره‌وه . هه‌ر به‌رپرسێک ، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک ، هه‌ر که‌سێکی سیاسی ، هه‌ر کادیرێکی حزبی ، ده‌ستده‌داته پینووس ، یان نووسه‌رێک راده‌سپێرێ ، مێژوویه‌کی بۆ بنووسێته‌وه که باسی خۆی بێت . ئه‌م جۆره نووسینه بۆته په‌تایه‌کی وه‌ها ، هه‌موو مه‌رج و بنه‌ما زانستییه‌کانی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به‌ی سڕیوه‌ته‌وه . هه‌رکه‌س به شانوباڵی خۆی ، گرووپه‌که‌ی ، فراکسیۆنه‌که‌ی ئێستایدا هه‌ڵده‌دات و به‌رامبه‌ره‌کانی ده‌سڕێته‌وه . خۆی و براده‌رو هه‌ڤاڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌موو شتێک بوون و ، ئه‌وانیتر یان نه‌بوون ، یان رۆڵیان له په‌راوێزی کاره‌کانی ئه‌واندا بووه . ئه‌م په‌تایه به‌رئه‌نجامی بارودۆخێکی سیاسی - ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تییه که ژیانی شار‌و ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌و ئیمتیازاتێک که تێکۆشه‌ره کۆنه‌کان له مه‌رکه‌زی لێپرسراوێتیدا به‌ده‌ستیانهێناوه ، فاکته‌ری هه‌ره گرنگی سه‌رهه‌ڵدانێتی ، که ده‌شێت بابه‌تی تۆژینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بێت و کاری ئه‌م نووسینه نییه. ئه‌م په‌تایه نه‌ک هه‌ر مێژووی حزب و هێزی پێشمه‌رگه‌و کۆمیته‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان و سه‌رکرده سیاسی و عه‌سکه‌رییه‌کانی گرتۆته‌وه ، به‌ڵکو بۆ نێو رێکخراوه‌کان ته‌شه‌نه‌یکردووه‌و ، نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و رێکخراوانه‌شی گرتۆته‌وه ، که هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ به‌ڵگه‌و دوور له پرنسیپه‌کانی میتۆدی زانستیی نووسینه‌وه‌ی مێژوو ، له‌م رۆژنامه‌و ئه‌و گۆڤاردا ده‌نووسرێن و ، هه‌روا به‌جێده‌هێڵرێن و ، که‌سێک نییه سۆراخیان بکات یان راستیانبکاته‌وه ، یان ناکۆکیی نووسینه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا شیبکاته‌وه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که‌س زاتی ئه‌وه ناکات به نووسه‌ره‌کانیان بڵێت : زانیارییه‌کانتان هه‌ڵه‌یه ، ره‌نگه ته‌مه‌ن و به‌سه‌رچوونی سیی تا چل ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌کاندا ، هه‌ندێ یاده‌وه‌ری پواندبێ و وه‌کو بووه ئاوه‌ها بۆ نه‌وه‌ی ئێستا نه‌گوازرێته‌وه . که‌س زاتی ئه‌وه ناکات و بڵێت : تکایه باسی خۆتم بۆ مه‌که ، باسی رێکخراوه‌که‌ت و بزووتنه‌وه‌که بکه ، باسی ده‌ستکه‌وته‌کان بکه ، باسی کاریگه‌ریی ئه‌و مێژووه‌م بۆ بکه‌ن له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی ئیمڕۆو رووداوه‌کان ، باسی ئه‌وه‌م بۆ بکه‌ن ئه‌و مێژووه چه‌ند تێشووی به‌رگری و یه‌کبینه‌یی بۆ ئاینده پێیه‌و چی لێده‌چنینه‌وه . له‌نێو ئه‌و رێکخراوانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه په‌یپێبردووه یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه . ئه‌وه بۆ دوو ده‌یه ده‌چێت ، هه‌ر یه‌که راستده‌بێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌م مێژووه ده‌گێڕێته‌وه . گێڕانه‌وه‌کان فڕیان به‌سه‌ر میتۆدی نووسینه‌وه‌ی مێژووه‌وه نییه ؛ هه‌ر هه‌موویان باس له که‌سه‌کان ده‌که‌ن : کێ بوون ، کێ ئاماده‌ی یه‌که‌م دانیشتن بوو ، کێ له یه‌که‌م کۆنگره‌دا بوو ، ماڵی کێ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی گرته‌خۆ ... هتد . هه‌ر هه‌موو گێڕانه‌وه‌کان له گۆشه‌نیگایه‌کی خودیانه‌وه ، به‌شێوه‌ی حیکایه‌ت ، رووداوه‌کان نمایش ده‌که‌ن . هه‌رکه‌سه ده‌یه‌وێت به خه‌ڵکی بڵێت : " منتان بیرنه‌چێت ، من خه‌باتم کردووه ، من کوڕی رۆژه سه‌خته‌کان بووم " . دیاره مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه ، له‌م سه‌رنج راکێشانه‌دا ، ده‌ستکه‌وتێکی هه‌بێت ، جا ئه‌و ده‌ستکه‌وته ماددی بێت یان مه‌عنه‌وی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیارێکی لۆژیکی ساده بوروژێنن و پێمان بڵێن : بۆ ئه‌و مێژووه ده‌نووسنه‌وه ، چ هه‌قێک له‌م نووسینه‌وه‌یه‌دا جێگیر ده‌که‌ن و چ ناهه‌قییه‌ک یان هه‌قێکی دیکه ده‌سڕنه‌وه . مێژوویه‌ک که تۆمار ده‌کرێت ، ده‌بێت چ به‌هایه‌کی سیاسی - رێکخراوه‌یی - کۆمه‌ڵایه‌تی ، یان ته‌نانه‌ت پیشه‌یی به‌رجه‌سته‌بکات . ده‌بێت ئه‌و مێژووه چ په‌ندێکی کاریگه‌ری ، بۆ کاری له‌مه‌ودوای مامۆستایانی کوردستان هه‌ڵگرتبێت . ده‌بێت ئه‌و مێژووه چ راده‌یه‌ک له گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن ، یان به پێچه‌وانه‌وه ، پووکانه‌وه‌و به‌دواداهاتنی خستبێته‌وه که له‌نێوان قه‌ڵه‌شته‌کانییه‌وه: خه‌وشه‌کانمان ، ناته‌واوییه‌کانمان ، که‌موکووڕییه‌کانمان ببینین ؛ هه‌روه‌ها نسکۆکانمان ، خولانه‌وه‌کان‌مان به‌ده‌وری بازنه‌ی چه‌ند مه‌به‌ستێکی چه‌قبه‌ستوومان به‌ر تیشکی ئه‌و مێژووه بده‌ین و ، راشکاوانه په‌نجه له‌سه‌ر زامه‌کان دابنێین و به‌دوای چاره‌سه‌رکردنیاندا بگه‌ڕێین ، شه‌نوکه‌وی سه‌رانسه‌ری ئه‌و مێژووه بکه‌ین و ، ئه‌وه‌ی ده‌شێت مایه‌ی شانازی بێت له‌شوێنی خۆیدا رێزی بۆ دابنێین و ، ئه‌وه‌ی نه‌کراوه بیکه‌ین و ، ئه‌وه‌ی نه‌شیاوه به‌ر ره‌خنه‌ی بێبه‌زه‌ییانه‌ی بده‌ین و ، مێژوویه‌ک تۆمار بکه‌ین که توانای به‌رده‌وامبوونی هه‌بێت و له‌شوێنی خۆیدا وشکهه‌ڵنه‌یه‌ت . 12:16 - Monday, May 5, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||