| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 2
میتۆدی مێژوویی * هه‌میشه مێژوو تۆمارگه‌یه‌کی نوسراوی چالاکیی مرۆڤ بووه . واته مێژوو ئه‌و چواچێوه‌یه‌ی کات ( زمن ) بووه که ره‌وتی مرۆڤی له‌خۆگرتووه . ئه‌م ره‌وته ململانێی مرۆڤ و سروشت و ، ململانێی نێوخۆی مرۆڤه‌کان ، که ململانێیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و بنه‌ماکه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه ، به‌رجه‌سته ده‌کات ؛ هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی شێوازی ژیان و که‌سایه‌تیی مرۆڤه‌کانه له جووڵانی ئه‌م ( کات ) ه‌دا له دوێنێوه بۆ ئیمڕۆو بۆ داهاتووش و ، ململانێی بێ‌کۆتایی نێوان کۆن و نوێ سیماکه‌ی نه‌خشاندووه . مێژوو ته‌نها بریتی نییه له گێڕانه‌وه ( سرد ) یان چیرۆکی رووداوه‌کانی رابردوو به‌و شیوه‌یه‌ی که هه‌ر که‌سه خۆی چۆنی تێده‌گات ، به‌ڵکو نووسینه‌وه‌یه‌که په‌یوه‌سته به میتۆدێکه‌وه ، میتۆدێک که له تۆژینه‌وه‌دا سه‌ره‌نجامی دروست به‌ده‌سته‌وه بدات و ، سه‌ره‌نجامه‌کانیش په‌یوه‌ندی به ئاره‌زووی تایبه‌تی ئه‌م و ئه‌وه‌وه نه‌بێت . ده‌بێت ئه‌و میتۆده ، به‌شێوه‌یه‌کی ورد ، ئاوێته‌یه‌کی هه‌ڵوێست و چالاکیی ( که‌سه‌کان ، کۆمه‌ڵه‌کان ، چینه‌کان ، رووداوه‌کان ، ئایدیا‌و شیوازی کاری جۆراوجۆر ) بێت و ، له‌هه‌ردوو ره‌هه‌ندی ( کات ) و ( شوێن ) دا ته‌نها وه‌سف نه‌کات ، ته‌نها وێنه نه‌گرێت ، به‌ڵکو بتۆژێته‌وه‌و هۆکاری رووداوه‌کان و جه‌وهه‌ری ململانێکان و گۆڕانکارییه‌کان ده‌ستنیشان بکات ، شییانبکاته‌وه ، لێیانبکۆڵێته‌وه‌و بێلایه‌نانه ، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی خود ، ئاره‌زوو ، ویستی نووسه‌ر یان لایه‌نێک که نووسه‌ر ده‌یه‌وێت ، راستییه‌کان ده‌ربخات ، روونیانبکاته‌وه ، به‌رئه‌نجامی واقیعی و راستگۆیانه‌یان لێهه‌ڵهێنجێت و گشتییانبکاته‌وه‌و ، به‌و هۆیه‌وه یارمه‌تی که‌سه‌کان ، گرووپه‌کان ، ده‌زگاکان ، رێکخراوه‌کان بدات که به باشی له‌و رابردووه بگه‌ن و ئه‌رک و کاری ئیمڕۆو ئاسۆی کاری داهاتوویان له‌به‌رده‌مدا فراوان بکات . به‌کورتی بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژوو کارێکی سه‌رپێیی و نه‌به‌کام نه‌بێت ، ده‌بێت کۆمه‌ڵێک مه‌رجی تۆژینه‌وه‌ی زانستی تێدابێت وه‌کو : وردی و راستی و بابه‌تێتی ( الموضوعية ) و ، ده‌ستپاکی و بێلایه‌نی و پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌و دۆکیۆمێنت و ، رێکخستنی زانیارییه‌کان و به‌دواداچوون و سۆراخکردنی کار‌و رووداوه بزره‌کان و ساغکردنه‌وه‌یان ، به‌ر له‌وه‌ی راکان و بۆچوونه‌کان بدرکێنرێن یان وه‌ک راستییه‌کی بێخه‌وش به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا بسه‌پێنرێن . میتۆدی مێژوویی ئه‌و شێوازه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه ده‌گرێته‌خۆی و ده‌بێت بۆ نووسینه‌وه‌ی هه‌ر مێژوویه‌ک به‌کاربهێنرێت . ئه‌م میتۆده به‌پێی جۆری بابه‌ته‌که ، یه‌که‌م کاری تۆژیار ( باحث ) ده‌کاته مه‌سه‌له‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کییه‌کاندا . ده‌بێت تۆژیار له‌م سه‌رچاوانه بکۆڵێته‌وه‌و به‌شێوازی( گومانی دیکارتی ) و سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانه ، ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویستێتی ، بۆ تۆژینه‌وه‌که‌ی ئاماده‌بکات . ئێمه له کوێی میتۆدی مێژووییه‌وه راوه‌ستاوین ؟ سه‌رجه‌می ئه‌و نووسینانه‌ی له ده تا پازده ساڵی رابردوودا سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان نوسراون ، که‌م و زۆر له‌م میتۆده دووربوون و ، ته‌نانه‌ت تێیاندا کۆنترۆڵی کات و شوێن و به‌رودوایی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌کانیش نه‌کراوه . نووسینه‌کان پڕاوپڕن له ناکۆکی و ، بۆ ده‌رخستنی ئه‌و ناکۆکییانه‌ش ، نووسینی به‌راوردکاریمان نه‌بووه . ئه‌و نووسینانه ، هیچ یه‌کێکیان ، له‌شێوه‌ی تۆژینه‌وه‌دا نه‌بووه ، ئه‌گه‌رچی ویستراوه دۆکیۆمێنت بکرێن ، چ له کتێبێک‌دا وه‌ک ئه‌و کتێبه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له هه‌ولێر ده‌رباره‌ی ئه‌و مێژووه ، چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ریکرد ، چ له‌و نووسینانه‌دا که هه‌موو ساڵێک به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایان له مانگنامه‌ی ( ئامانج ) دا له‌سلێمانی بڵاو ده‌کرێته‌وه . ئه‌و نووسینانه ، تۆمارکردنی رووداوه‌کان بوون ، ئه‌وه‌نده‌ی له یادی هه‌ندێک له ئه‌ندامه دێرینه‌کانی یه‌کێتیدا ماون ، خۆیان دامه‌زرێنه‌رو ، خۆیان شاهیدو ، خۆیان نووسه‌رو ، خۆیان هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر بوون . له‌و نووسینانه‌دا باس له یه‌ک رووکاری یه‌کێتیی مامۆستایان ده‌کرێت ، یان نووسه‌ر لایه‌نگیرانه ته‌نها ئه‌و رێکخستنه‌ی خۆی تێیدا بووه باس ده‌کات ، ئیتر چ باڵی دیکه‌ی ئه‌و رێکخستنه یان ئه‌و رێکخستنانه‌ی سه‌ر به ئیتیجاهی سیاسی دیکه بوون ، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌شیان بۆ ناکرێت . نووسینه‌کان به‌بێ دۆکیۆمێنت ده‌نووسرێن . هه‌رچی له‌وه‌پێش هه‌بووه نه‌ماوه ، ته‌نها له‌م دواییانه‌دا چه‌ند ژماره‌یه‌کی ( ئامانج ) دۆزراوه‌ته‌وه ، ئه‌ویش تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه ؛ که‌سێکیش ناپرسێت بۆ ئه‌و دۆکیۆمێنتانه نه‌ماون ، کوا به‌یاننامه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان ، کوا هه‌موو ژماره‌کانی بڵاوکراوه‌ی ( ئامانج ) ، کوا کۆنووسی دانیشتنه‌کان و کۆنگره‌کانی سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی ، کوا به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی دوای دامه‌زراندنی یان ئه‌وه‌ی که بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌م نوسراو بڕیاری له‌سه‌ر درا ، کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی ئه‌م دۆکیۆمێنتانه هه‌ڵنه‌گیراون ، یان بۆچی له بارودۆخه له‌باره‌کاندا وه‌ک ماوه‌ی نێوان 1970 - 1974 نه‌نێردراون بۆ کتێبخانه جیهانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هه‌تا له‌وێ بپارێزرێن .** نووسینه‌کان باس له ( بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایانی کوردستان ) وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ئامانج ناکه‌ن . باس له‌وه ناکه‌ن یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان سه‌رکردایه‌تی و پێشڕه‌وایه‌تی مامۆستایانی له وه‌رچه‌رخاندنه مێژووییه‌کاندا چۆن کردووه ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یکردووه ، بۆ ؟ هۆکاره‌کانی چی بوون ؟ بۆچی تا ئێستا بۆ یه‌کجاریش یه‌کێتیی مامۆستایان مانگرتنێکی نه‌کردووه ؟ سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانێکی بۆ داواکارییه ره‌واکانی مامۆستایان نه‌کردووه ؟ نووسینه‌کان به‌سه‌ر هه‌ندێ له رووداوه گرنگه‌کانی مێژووی مامۆستایان‌دا بازده‌ده‌ن و بێده‌نگییان لێکردووه . بۆ نموونه باسی نهێنی بڕیاری لێدانی بروسکه‌ی پشتگیریی بۆ عبدالکريم قاسم دژی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ساڵی 1962 دا ناکه‌ن . باسی ئه‌وه ناکه‌ن بۆچی به درێژایی ته‌مه‌نی کاری یه‌کێتی له‌سه‌رده‌می نهێنیدا ته‌نها مامۆستا حزبییه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌ندامی یه‌کێتی بوون ، یان به واتایه‌کی دیکه ، بۆچی یه‌کێتیی مامۆستایان له‌و مێژووه‌دا نه‌یتوانی جه‌ماوه‌ری ببێته‌وه . باسی ئه‌وه ناکه‌ن هه‌ڵوێستی یه‌کێتی له هه‌ره‌سی ساڵی 1975 چی بووه ؟ خۆی چی به‌سه‌رهاتووه ؟ هه‌روه‌ها باسی دووکه‌رتبوونی یه‌کێتی و ، ئه‌و زیانانه‌ی به بزووتنه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی - سه‌ندیکایی مامۆستایانی گه‌یاندووه ناکه‌ن ؛ به‌و پێیه‌ش باس له دابه‌شبوونی یه‌کێتی به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕی ناوخۆدا ناکه‌ن . بۆچی ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌رگیرا ، بۆچی بوونه لایه‌ن له‌و شه‌ڕه‌داو ، ئینجا بۆچی ساڵانێکی دوورودرێژ رێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له هه‌ولێرو سلێمانی یه‌کیاننه‌گرته‌وه ، یان بۆچی هه‌ر لایه‌نێکیان خۆی به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی مامۆستایان ده‌زانی ( به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی لۆژیکی یان یاسایی ) ، یان بۆچی ئازادیی خۆڕێکخستن بۆ مامۆستایان له رێکخراوو کۆمه‌ڵ و یه‌کێتی و سه‌ندیکای جیاجیادا ناسه‌لمێنن و هه‌وڵناده‌ن ئه‌و حاڵه‌ته دیموکراتییه ، ئه‌و شێوازه پلورالیزمییه له‌ڕێی په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه به یاسایی بکه‌ن ؟! نووسینه‌کان هه‌ر له بازنه‌یه‌کی زۆر بچووک و ته‌نگدا ده‌خولێنه‌وه . پێمان ناڵێن بۆچی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له دوای زێتر له چل ساڵی ته‌مه‌نی خۆی و خه‌باتی بێ‌وچان و ده‌یان شه‌هید ، هێشتا نه‌یتوانیوه ببێته رێکخراوێکی دیموکراتی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی . بۆچی نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆ بێت و به دامێنی هیچ حزبێکه‌وه خۆی هه‌ڵنه‌واسێ . بۆچی به کرده‌وه نه‌یتوانیوه ببێته یه‌کێتیی مامۆستایانی هه‌موو پێکهاته ئه‌تنی و ئایینییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان . به‌واتایه‌کی دیکه ، بۆچی نه‌یتوانیوه ببێته رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری ، تا به‌و هۆیه‌وه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی مافه‌کانی مانۆستایانی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا هه‌بێت و هێزێکی فشاریش بێت بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا باڵاکانی په‌روه‌رده‌وفێرکردن له کوردستانداو ، به‌و جۆره وه‌ک رێکخراوێکی کارای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵی خۆی ببینێت . * ده‌رباره‌ی میتۆدی مێژوویی سوودم له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگرتووه : مناهج البحث في التربية وعلم النفس ) تألیف : الدکتور جابر عبدالحميد جابر و الدکتور أحمد خيري کاظم ، دار النهضة العربية ، 1973 . ** ئه‌م ره‌خنانه ، به تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی که‌سێکی دیاریکراو ناکه‌م به‌ڵکو ئاڕاسته‌یه بۆ رێکخستنه‌که به‌گشتی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پریشکێکی ره‌خنه‌کان خۆشم ده‌گرێته‌وه‌و ، ئه‌و ره‌خنه‌گرتنه زۆر پێویسته بۆ نه‌وه‌کانی دوای ئێمه که به هه‌مان ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵانه‌دا نه‌چنه‌وه . ( فوئاد ) 8:01 - Tuesday, May 6, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||