| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 3
هه‌نگاوه‌کان ومه‌رجه‌کانی میتۆدی مێژوویی میتۆدی مێژوویی مه‌رج و هه‌نگاوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که ده‌بێت تۆژیار پێڕه‌وی بکات بۆ ئه‌وه‌ی تۆژینه‌وه‌که‌ی زانستییانه بێت و متمانه‌ی پێبکرێت . لێره‌دا به درێژی باسی ئه‌و هه‌نگاوو مه‌رجانه ناکه‌ین چونکه خوێنه‌ر له هه‌ر کتێبێک‌دا که ده‌رباره‌ی میتۆدی تۆژینه‌وه بدوێت ده‌ستیده‌که‌وێت . له‌به‌ر ئه‌وه له‌م چه‌ند دێڕه‌ی دواییدا ، له‌به‌ر تیشکی پرنسیپه‌کانی ئه‌و میتۆده‌دا چه‌ند خاڵێک بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان پێشنیازده‌که‌م ، تا ره‌چاوبکرێن و ئه‌و نووسینه‌وه‌یه له‌و چوارچێوه گیرخواردووه‌ی ئێستای ده‌ربازبکرێت ؛ به‌نیازی پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی و سه‌ندیکایی مانۆستایان و ، وه‌رچه‌رخاندنێکی چۆنایه‌تی له شێوازی خه‌بات و کاری‌دا ، به‌جۆرێک که شایانی ئه‌وه بێت وه‌ک رێکخراوێکی کارای سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رێزیلێبگیرێت . 1 . پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک یان تیمێکی تۆژینه‌وه : نووسینه‌وه‌ی مێژووی رێکخراوێکی ته‌مه‌ن چل ساڵه‌ی وه‌ک یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، به که‌سێک و دوو که‌س ناکرێت ، به‌ڵکو ده‌بێت لیژنه‌یه‌ک یان تیمێکی سه‌ره‌کی بۆ پێکبهێنرێت و ، په‌یوه‌ست به‌ویشه‌وه ، چه‌ندین لیژنه یان تیمی دیکه بخرێنه کاره‌وه . باشتر وه‌هایه ، بگره ده‌بێت مه‌رجی سه‌ره‌کی ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه یان تیمانه ئه‌وه بێت که : 1/1 که‌سانێکی پسپۆڕ بن له بواری تۆژینه‌وه‌دا ، یان لانی که‌م کۆرسێکی چڕیان له‌سه‌ر تۆژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتبێت ؛ بۆ نموونه : ده‌رچووانی سۆسیۆلۆژی و په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژی ده‌توانن ئه‌م ئه‌رکه‌یان پێبسپێردرێت . 2/1 تۆژیاره‌کان ئه‌زموونی تۆژینه‌وه‌یان هه‌بێت باشتره‌و ئه‌م کاره‌یان باشتر به‌ده‌سته‌وه‌دێت و ئاسانتر بۆیان به‌رهه‌مده‌هێنرێ . 3/1 نابێت هیچ یه‌کێک له‌وانه خۆیان ، له هه‌ڵسووڕاوانی پێشوو یان ئێستای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌که‌یان کاریگه‌ریی ئه‌و کار‌و هه‌ڵسووڕانه‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت . ده‌بێت ئه‌وانه که‌سانی سه‌رڕاست و راستگۆ‌و بێلایه‌ن و زانستپه‌روه‌ر بن که ته‌نها راستیی مه‌به‌ستیان بێت و هیچ هۆکارێک له‌ڕاسته‌ڕێگه‌ی تۆژینه‌وه زانستییه‌که لایان نه‌دات . 2 . کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری : یه‌که‌م هه‌نگاوێک که تۆژیاره‌کان بیهاون ، ده‌بێت کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بێت له‌سه‌ر مێژووی یه‌کێتی که بابه‌تی باسه‌که‌یانه . ده‌بێت زانیاریش له‌سه‌رچاوه‌کانه‌وه وه‌ربگیرێت . ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رچاوه‌کان ( هه‌موویان ) فه‌رامۆش نه‌کرێن ، چ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌کین و چ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌کی نین . له میتۆدی تۆژینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا په‌نا بۆ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که ده‌برێت و ، هه‌ر سه‌رچاوه‌ش چه‌ندین لایه‌نی تێدایه که به گشتی هه‌موویان کۆمه‌ک به تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستیی پێگه‌یشتووی ته‌واو ده‌که‌ن . بۆیه بۆ ئه‌م نووسینه‌وه‌یه‌ی مێژووی ( ی .م .ک ) له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کاندا ، پێویست ده‌بێت که : 2/1 بیره‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان ، به‌پله‌ی یه‌که‌م ، له شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و مێژووه به ( ده‌نگ و ره‌نگ ) یان نووسین وه‌ربگیرێت . دوای ئه‌وانیش له‌وانه‌ی به بیستن هه‌ندێک زانیاری‌یان له‌لا کۆبۆته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، ده‌توانرێت لیستێک رێکبخرێت به‌ناوی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان که له سکرتارییه‌ت و مه‌کته‌به ته‌نفیزییه‌کانی یه‌کێتیدا کاریانکردووه‌و داوای چاوپێکه‌وتن یان داوای نووسینیان لێبکرێت که هه‌ریه‌که‌یان ، سه‌ربه‌خۆ له براده‌ره‌کانی ، ئه‌وه‌ی له‌و مێژووه‌دا له یادی ماوه بینووسێت و پێشکه‌ش به یه‌کێک له لیژنه‌کان یان تیمه‌کانی بکات . هه‌روه‌ها ده‌بێت لیستێکی دیکه به ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی دا کاریانکردووه‌و ئه‌ندامی یه‌کێتی بوون رێکبخرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان ، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری له‌و مێژووه لایه بینووسێت یان تۆماری بکات و بیخاته خزمه‌ت تۆژینه‌وه‌که‌وه ؛ جگه له‌وانه‌ش ، ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه دێرینانه‌ی حزبه‌کان ، به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی مانۆستایانی کوردستان که له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ، به‌هۆی جێوڕێیان له حزب و رێکخراوه‌کاندا ، ئاگاداری هه‌ندێ لایه‌نی کاری یه‌کێتیی مامۆستایانن ، بدۆزرێنه‌وه‌و ، په‌یوه‌ندییان پێوه‌بکرێت ، یان بانگه‌وازێکیان بۆ ده‌ربکرێت ، تا له‌ڕێی ئه‌و زانیارییانه‌وه که‌لایانه ، کۆمه‌ک به‌و تۆژینه‌وه‌یه بکه‌ن . 2/2 چاپه‌مه‌نی و به‌ڵگه‌نامه نووسراوه‌کان : سه‌رچاوه‌ی نووسراو ، گرنگترین سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو پشتیپێببه‌سترێت . ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌موو چاپه‌مه‌نییه‌کانی رێکخراوه‌که ده‌گرێته‌وه که له ماوه‌ی کارکردنیدا ده‌ریکردوون . به‌یاننامه‌کان ، به‌رنامه‌و پێڕه‌وه‌کان ، رۆژناسمه‌و گۆڤاره‌کان ، تۆمارگه‌کان فایله‌کان ، پۆسته‌ره‌کان ، فلیمه‌کان ، ئه‌لبوومی وێنه‌ی بۆنه سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخراوه‌ییه‌کان و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ئه‌رشیفی شه‌خسی ، کۆنووسی کۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانس و کۆنگره‌کان ، ده‌توانرێت ئه‌مانه هه‌موویان وه‌ک به‌ڵگه‌نامه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ، چ له‌ڕووی پێکهاته‌ی رێکخراوه‌که‌و چ له‌ڕووی سیاسه‌ت و کارنامه‌کانی سوودیان لێوه‌ربگیرێت . جگه له‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌کییانه‌ی ئاماژه‌مان بۆکرد ، ده‌توانرێت سوود له سه‌رچاوه ناسه‌ره‌کییه‌کانیش وه‌ربگیرێت . سه‌رچاوه‌ی لاوه‌کییه‌کان یان ناسه‌ره‌کییه‌کان بریتین له‌و سه‌رچاوانه‌ی ناڕاسته‌وخۆ زانیارییه‌کان به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ده‌ن ، واته زانیارییه‌کان له که‌سی یه‌که‌م یان شاهیدی یه‌که‌م که خۆی به‌شداربووه وه‌رناگرن ، به‌ڵکو که‌سی دووه‌م که ئاگاداری چالاکیی که‌سی یه‌که‌م بووه زانیارییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت ، یان سه‌رچاوه‌که نووسراو یان دۆکیۆمێنتێکه ( وه‌ک رۆژنامه‌و گۆڤار ) که هاوسه‌رده‌می رۆژه‌کانی کاری ئاشکرای رێکخراوه‌که ده‌رچوون و به‌شێک له به‌ڵگه‌نامه‌کان یان چالاکیی رێکخراوه‌که باس ده‌که‌ن ؛ ده‌توانرێت ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ناسه‌ره‌کی ( لاوه‌کی و پله‌دوو ) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیعتیباریان بۆ دانرێت و به‌کاربهێنرێن .
12:06 - Wednesday, May 7, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 3 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||