| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 4
3 . ره‌خنه‌گرتن له سه‌رچاوه‌کان یه‌کێک له نه‌رێته‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی ، به‌تایبه‌تی له بواری مێژوودا ، ره‌خنه‌گرتنه له سه‌رچاوه‌کان . ده‌بێت سه‌رچاوه‌ش بخرێته ژێر پرسیاره‌وه‌و ، له ئه‌زموونی ره‌خنه‌گرتن له سه‌رچاوه ده‌ربچێت . تۆژیار ناتوانێت بڕوا به هه‌رکه‌سێک بکات که شتێک ده‌گێڕێته‌وه ، یان ناتوانێت هه‌رچی نووسرابوو ، وه‌کو خۆی و نووسینه‌که چۆن باسی ده‌کات ، ئاوه‌ها ئه‌ویش بیئاخنێته نێو ئه‌و مێژووه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زانیارییه‌کان چ خۆیان و چ سه‌رچاوه‌کانیان به‌ر تیشکی ره‌خنه بدرێن . له‌م رووه‌وه تۆژیاره‌کان دوو شێوه ره‌خنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن : یه‌که‌م : ره‌خنه‌گرتن له‌دیوی ده‌ره‌وه : بۆ ئه‌وه‌ی تۆژیار له راستگۆیی و راستیی سه‌رچاوه‌که‌و زانیارییه‌کان دڵنیابێت ، میتۆدی گومانکردن بۆ گه‌یشتن به ( یه‌قین ) په‌یڕه‌و ده‌کات . سه‌ره‌تا له به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌کۆڵیته‌وه تابزانێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه هی خاوه‌نه‌کانیانن یان نه ، جا ئه‌و خاوه‌نه تاکه‌که‌س بێت یان رێکخراو ، له تاووتوی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کدا له‌وه ده‌کۆڵیته‌وه که ئایا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که تێیدا نووسراوه ، یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دروستکراوه و هی سه‌رده‌مێکی دواتره‌و بۆ مه‌به‌ستێک نووسراوه‌ته‌وه ؛ بۆ نموونه که‌سێک کۆمه‌ڵێک وتاری نێو گۆڤار یان بڵاوکراوه یان به‌یاننامه‌یه‌کی رێکخراوه‌که به هی خۆی له‌قه‌ڵه‌مده‌دا ، ئه‌وه له تۆژینه‌وه‌ی زانستیدا بێ شه‌نوکه‌وکردن وه‌رناگیرێت ، به‌ڵکو ده‌بێت له‌لایه‌ک له‌وه بکۆڵرێته‌وه که ئایا نووسینی ئه‌و که‌سه‌یه ؟ ئه‌وه‌ش به به‌راوردکردنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانی دیکه‌ی نووسه‌ر و شێوازی نووسینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌ڕووی زمان و بیر‌و داڕشتنه‌وه ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێت به بارودۆخ و رووداو‌و رووکار ( اتجاه ) ه‌کانی ئه‌و به‌رواره‌ی کاتی نووسینه‌که به‌راوردبکرێت ، تا بزانرێت راسته هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه یان نه ؟ له بواری لێکۆڵینه‌وه‌دا پسپۆڕانی ئه‌م بواره ده‌توانن زۆر به ئاسانی به‌ڵگه‌نامه‌کان ساغبکه‌نه‌وه‌و راست و ساخته له یه‌کتری جیابکه‌نه‌وه . دووه‌م : ره‌خنه‌گرتن له دیوی ناوه‌وه : مه‌به‌ست له‌مه لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆکیۆمێنته‌کانه ، له‌ڕووی به‌دواداچوونی واتای وشه‌کان ، ده‌سته‌واژه‌کان ، ناونیشانه‌کان ، مه‌به‌سته‌کان و ، تا چ راده‌یه‌ک هه‌لوێستی واقیعی رێکخراوه‌که‌ی ده‌ربڕیوه ، چه‌نده راستگۆ بووه‌و مه‌به‌سته‌کانی پێکاوه‌و کارنامه‌ی رێکخراوه‌که‌ی تێدا ره‌نگده‌داته‌وه ؛ یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و ، نووسینێکی چه‌واشه‌یه‌و ته‌نها داڕشتن و کۆپی و ره‌شکردنه‌وه‌یه‌که به‌مه‌به‌ستی فریودان و هه‌ڵوێست فرۆشتن یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی تایبه‌تیی ئه‌و که‌سه نووسراوه . واته نووسینه له پێناوی نووسین و جۆرێک له خۆهه‌ڵکێشان و شانازیکردنی شه‌خسییه ، نه‌ک ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی فیکری و سیاسی و به‌رنامه‌ی کاری رێکخراوه‌یی به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان . له‌م کایه‌یه‌دا پێوه‌ر به‌رنامه‌ی رێکخراوه‌که‌یه‌و ده‌شێت له‌به‌ر تیشکی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ، یان ئه‌و به‌رنامانه ، بوونی رێکخراوه‌که‌و پاساوی کارکردنیشی بۆ هه‌ر ماوه‌یه‌ک که ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ دانراوه ، هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و جێ‌وڕێ و کاریگه‌رێتی له پێکهێنانی ئه‌و مێژووه دیاری بکرێت . 4 . یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی دوولایه‌نییه‌کان 4/1 دوولایه‌نییه‌کانی سروشت و شێوازی کار : سه‌رنجدانی مێژووی پێکهاتن و کاری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان و ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ، راستییه‌کی ته‌واو ناکۆک له خودی خۆیاندا نیشانده‌ده‌ن . ده‌بینین : چ مێژووه‌که‌ی ، ناکۆکیی له ره‌وتی خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و ، چ نووسینه‌کانیش له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک دوولایه‌نیی ( ثنائیات ) گیریانخواردووه‌و ناتوانن سنووری ئه‌و دوولایه‌نییانه ببه‌زێنن و یه‌کلاییبکه‌نه‌وه . بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنی جیددی له‌م رووه‌وه هه‌بێت و ، بۆ به‌ده‌ستهێنانی نووسینه‌وه‌یه‌کی راست و دروستی ئه‌و مێژووه‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و دواڕۆژێکی گه‌شه‌دار بۆ ئه‌م رێکخراوه له ریزی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ، ئه‌م دوولایه‌نییانه شیبنه‌وه‌و نه‌مێنن . ئه‌م دوولایه‌نییانه بریتین له : - 4/1/1 دوولایه‌نیی شێوازی کاری سه‌رده‌می شۆڕش و به‌رگریی نیشتمانی و شێوازی کاری سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی کورد : واته دوولایه‌نیی خه‌باتی شاخ و شار ، یان دوولایه‌نیی شێوازی توندوتیژی( خه‌باتی چه‌کداری ) و شێوازی خه‌باتی یاسایی ( خه‌باتی مه‌ده‌نی ) . گۆڕینی شێوازی یه‌که‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دووه‌م ، رێکخراوه‌که له بارێکه‌وه بۆ بارێکی دیکه‌ی مۆدێرن و رێکخراوێکی کارای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌گۆڕێت و ، قۆناغێکی نوێ ، به شێوازی نوێ و ئه‌رک و ئامانجی نوێ ، له مێژووی خه‌باتی یه‌کێتیدا ده‌هێنێته کایه‌وه . 4/1/2 دوولایه‌نیی کاری نهێنی و کاری ئاشکراو یاسایی : ده‌بێت به‌ره‌نجامی گۆڕانکاریی دوولایه‌نیی خاڵی پێشوو بێت . واته قۆناغی کاری نهێنی له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا ، بۆ ئێجگاره‌کی به‌لاوه‌بنرێت و ، له ئاستی هه‌موو ئۆرگانه‌کاندا ، چ له شێواز‌و چ له ئامانجه‌کاندا ، خه‌باتی ئاشکراو یاسایی و پرنسیپه‌کانی ئازادی و دیموکراتی له خه‌باتی رێکخراوه‌ییدا په‌یڕه‌و بکرێت . به‌واتایه‌کی دیکه ده‌بێت شه‌فافییه‌ت له هه‌موو کاره‌کاندا و له هه‌موو ئاسته‌کاندا جێی بڕیار‌و کاری نهێنیی داخراو له‌نێو ده‌زگا باڵاکانی یه‌کێتیدا بگرێته‌وه . 4/1/3 دوولایه‌نیی کاری ده‌سته ( نخبة ) یی و کاری جه‌ماوه‌ری : ئه‌م دوولایه‌نییه ، دوو شێوازی سه‌ر به دوو قۆناغی جیاوازن ، بۆیه ده‌بێت یه‌کێتی مامۆستایان ده‌ستبه‌رداری یه‌که‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوومیان ببێت ، چونکه له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا ، له‌سایه‌ی کاری یاسایی ئاشکرادا ، شێوازی ده‌سته‌یی کار به‌سه‌رچووه‌و ، شێوازی جه‌ماوه‌ریی دیموکراتی و ، کارکردو کاریگه‌ریی جه‌ماوه‌ری مامۆستایان له دیاریکردنی سیاسه‌ت و کاره‌کانی یه‌كێتیی مامۆستایان‌دا ، شێوازی گونجاوه له‌گه‌ڵ پرنسیپی کاری دیموکراتی و مه‌ده‌نیدا . 4/1/4 دوولایه‌نیی قۆرخکردنی کاری رێکخراوه‌یی له نێو مامۆستایان و کاری پلورالیزمی رێکخراوه‌یی : ده‌بێت له‌م دوولایه‌نییه‌شدا ، یه‌که‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوومیان وازلێبهێنرێت . قۆرخکردنی کاری رێکخراوه‌یی یه‌کێکه له سیما هه‌ره دیاره‌کانی کۆمه‌ڵگه داخراوه‌کان ، له‌به‌رامبه‌ریدا ئازادیی کاری رێکخراوه‌یی ( پلورالیزمی رێکخراوه‌یی ) وه‌ک دیارده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی هه‌یه‌و ده‌بێت جێیبگرێته‌وه . ئه‌م جێگرتنه‌وه‌یه ، ده‌بێت به یاسایی بکرێت . هه‌ر یاسایه‌ک یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان وه‌ک تاکه رێکخراوی مامۆستایان ده‌ناسێت ، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه . ده‌بێت یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان خۆی ئه‌م داوایه بکات و ، رێگا به‌وه بدات هه‌ر کۆمه‌ڵه مامۆستایه‌ک ، که‌ی ویستیان ، رێکخراوێک یان کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان سه‌ندیکایه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان به گشتی یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێک له مامۆستایان پێکبهێنن ؛ ده‌بێت هاریکارییان بکات و بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پشتگیری‌یان بکات . 4/1/5 دوولایه‌نیی پابه‌ندبوونی حزبی و سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه‌یی : ململانێی نێو ئه‌م دوولایه‌نییه ، یه‌کێکه له ئاسه‌واره‌کانی سه‌رده‌می پێشوو . ئه‌م دوولایه‌نییه هه‌تا ئێستا ده‌ردێکی کوشنده‌ی خه‌باتی رێکخراوه‌یی - سه‌ندیکایی - جه‌ماوه‌رییه‌و ، مایه‌ی گه‌شه‌نه‌کردن وسستی و دانه‌هێنان و وشکبوونه‌وه‌ی رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه . له‌به‌ر ئه‌وه ، ده‌بێت ئه‌م دوولایه‌نییه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه‌یی یه‌کلاییبکرێته‌وه . ده‌بێت ئه‌م رێکخراوه ( لێره‌دا مه‌به‌ست یه‌کێتیی مامۆستایانه ) سه‌ربه‌خۆ بێت ، هه‌ڵسووڕێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له حزبه‌کان کاری رێکخراوه‌یی بکه‌ن ، هیچ مه‌کته‌بێکی حزبی سه‌ره‌وکارییان نه‌کات و ئاڕاسته‌ی حزبییان نه‌داتێ . ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کێتی ، حزبی بن یان حزبی نه‌بن ، هه‌ستبکه‌ن چوونیه‌ک مامه‌ڵه ده‌کرێن و رێکخراوه‌که‌یان له خزمه‌تی ئه‌جنده‌ی حزبێکی دیاریکراودا نییه . 10:59 - Thursday, May 8, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 3 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||