| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 5
4/2 دوولایه‌نییه‌کانی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایان ئه‌م دوولایه‌نییانه ، له‌لایه‌ک نووسه‌رانی ئه‌و مێژووه ده‌گرێته‌وه ، چ ئه‌وانه‌ی خۆیان شاهیدی مێژووی پێکهاتن و خه‌باتی یه‌کێتین و ، چ ئه‌وانه‌ی ئه‌و مێژووه له ده‌م و له نووسینی شاهیده‌کانه‌وه وه‌رده‌گرن و بێلێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون ، جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی نووسراوه ده‌ینووسنه‌وه . له‌لایه‌کی دیکه‌وه سروشت و شێواز‌و ناوه‌رۆکی نووسینه‌کان ده‌گرێته‌وه . ئه‌م دوولایه‌نییانه له هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌یدا پێویستییان به یه‌کلاییکردنه‌وه هه‌یه وه‌ک له خواره‌وه نیشانی ده‌ده‌ین :- 4/2/1 دوولایه‌نیی گێڕانه‌وه‌ی مێژوو / لێکۆڵینه‌وه‌ی سیسته‌ماتیکی مێژوو : ئه‌وه‌ی تا ئێستا نووسراوه گێڕانه‌وه‌یه ، له گێڕانه‌وه‌شدا ، زانیاری جیاجیا ، بیروبۆچوونی جیاجیا ، ناکۆکی و یه‌کنه‌بوونی نووسینه‌کان ، به‌رئه‌نجام ده‌بن . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌م دوولایه‌نییه له به‌رژه‌وه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیسته‌ماتیک یه‌کلاییبکرێته‌وه‌و ( میتۆدی مێژوویی ) بۆ نووسینه‌وه‌یه‌کی واقیعیی ئه‌و مێژووه به‌کاربهێنرێت . 4/2/2 دوولایه‌نیی مێژوو وه‌ک حیکایه‌ت / مێژوو وه‌ک تۆژینه‌وه‌ی زانستی : گێڕانه‌وه‌کان و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه ، به‌بێ رێسا‌و دیسپلین ، دوولایه‌نییه‌کی دیکه‌ی پێکهێناوه ، ئه‌ویش : دوولایه‌نیی مێژوو وه‌ک حیکایه‌ت و / مێژوو وه‌ک تۆژینه‌وه‌ی زانستییه ، که پێویسته له‌مه‌یشدا حیکایه‌ته‌کان بپێچرێنه‌وه‌و به تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ، مێژوویه‌کی پوختی رێکخراوه‌که به‌رهه‌مبهێنرێت . 4/2/3 دوولایه‌نیی خود / بابه‌ت : ئه‌م دوولایه‌نییه ، دیارده‌یه‌کی هه‌ره ئاشکرایه که به نووسینه‌کانه‌وه دیاره . ئه‌م دوولایه‌نییه چه‌ند دوولایه‌نیی دیکه له‌خۆیده‌گرێت وه‌ک دوولایه‌نیی خه‌باتی که‌سه‌کان / خه‌باتی رێکخراوه‌که ، لایه‌نداری / بێلایه‌نی ، خۆهه‌ڵنان و سڕینه‌وه‌ی خه‌باتی هاوڕێیانی دوێنێ / داننان به‌هه‌وڵ و خه‌باتی ئه‌و هاوڕییانه‌دا ، شاردنه‌وه‌ی نسکۆ‌و که‌موکووڕییه‌کان / باسکردنی ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌رییه‌کان ؛ که له هه‌موویاندا لایه‌نی یه‌که‌م زاڵه‌و جێپه‌نجه‌ی به نووسینی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه دیاره ، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی نه‌رێیانه‌ی زۆر زه‌قی ئه‌و نووسینانه‌یه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌م ناکۆکییه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی دوولایه‌نییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی دووه‌م یه‌کلاییبکرێته‌وه . به‌بێ ئه‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌یه ، نووسینه‌کان هه‌ر له ئاسته ( خود ) ییه‌که‌ی ئێستایاندا ده‌مێننه‌وه‌و ، ئه‌و مێژووه ، به‌ڕاستی ، نابێته بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ، بابه‌تێک که دڵنیابین له راستییه‌که‌ی . هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌یه به‌مانای سڕینه‌وه‌ی رۆڵی تێکۆشه‌رانی دێرینی یه‌کێتی مامۆستایان نییه ، به‌مانای سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ره‌نج و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی ئه‌وان نییه که ده‌شێت له ژیاننامه‌ی هه‌ر یه‌کێکیاندا ئاماژه‌ی بۆبکرێ و رێزی خۆیان بۆ دابنرێت ، به‌ڵام ژیاننامه‌و باسکردنی سه‌روه‌رییه شه‌خسییه‌کان شتێکه‌و ، مێژووی خه‌باتی رێکخراوێک ، شێوازی کارکردنی ، ئامانجه‌کانی ، ده‌ستکه‌وته‌کانی ، که‌موکووڕییه‌کانی ، به‌رنامه‌ی داهاتووی ، کاره نوێیه‌کانی نێو ئه‌جنده نوێیه‌کانی ، شتێکی دیکه‌ن که ده‌بێت ( بابه‌ت ) بێت و ( بابه‌تیانه ) ده‌ستی بۆ ببرێت و تۆماربکرێت . 4/2/4 دوولایه‌نیی وه‌سف و شیکردنه‌وه / به‌رئه‌نجام و گۆڕانکاریی : ئه‌م دوولایه‌نییه گرفتێکی دیکه‌ی نووسینه‌کانی مێژووی خه‌باتی یه‌کێتیی مامۆستایانه . هه‌موو نووسینه‌کان له بازنه‌ی وه‌سف و وێنه‌گرتن تێناپه‌ڕن . ئه‌و هه‌موو نووسینه ده‌رباره‌ی ئه‌و مێژووه ده‌نووسرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌کانی به‌رئه‌نجامی لێهه‌ڵهێنجن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودێک به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێکمان بده‌نێ و پێمان بڵێن : ئه‌و ده‌رس و په‌ندانه چییه له‌و مێژووه‌ی وه‌رده‌گرین ؟ چۆن گۆڕانکاریی له‌و قه‌واره وشکهه‌ڵاتووه‌ی ئێستادا بکه‌ین به‌ره‌و دواڕۆژێکی پێشکه‌وتوو که رێکخراوه‌که به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان بکات و ، بتوانێت له‌م جیهانه هه‌میشه گۆڕاوه‌دا ، ئه‌ندامێکی کارای کۆمه‌ڵه‌ی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت . 4/2/5 په‌یوه‌ند به خاڵی پێشوو ، رووکاری نووسین دیارده‌یه‌کی سه‌یرمان له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌دا ده‌خاته‌به‌رده‌م ، ئه‌ویش نووسینه به‌ڕه‌هایی ، یان باشتر بڵێین : ( نووسینه به‌بێ مه‌سئولییه‌ت ) ، ئه‌و دیارده‌یه‌ی که هه‌ر نووسه‌رێکی ئه‌و مێژووه سه‌دان دێڕ ده‌نووسێت و هه‌روا ، به‌بێ بژارکردن ، به‌بێ سۆراخکردن ، به‌بێ لێکۆڵینه‌وه له‌و نووسینانه ، به‌بێ راستکردنه‌وه‌ی که‌موکووڕییه‌کانیان ، به‌بێ لێدوان له‌سه‌ریان . ئه‌وه گرفتێکی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت ئه‌و دوولایه‌نییه وه‌کو دوولایه‌نییه‌کانی دیکه یه‌کلاییبکرێته‌وه .ئه‌وه مه‌سئولییه‌تێکی مێژووییه‌و نابێت هه‌روا به‌بێ سۆراخکردنی لێیبگه‌ڕێین ؛ له‌لایه‌ک نه‌وه‌کانی ئێستا‌و ، بۆ مێژووش نه‌وه‌کانی دوای خۆمان چه‌واشه بکه‌ین و ، ره‌ش و سپییان بۆ تێکه‌ڵ بکه‌ین ، ئه‌گه‌رچی دڵنیاین له‌وه‌ی ئامرازه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌ده‌ستی نه‌وه‌کانی ئاینده‌وه ده‌گاته ئاستێکی ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوو که بتوانن له نێوان دێڕه‌کان و له هه‌ناسه‌ی وشه‌کاندا راستی و ناڕاستی و ناکۆکییه‌کان ده‌ربخه‌ن . 4/2/6 یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی تۆژینه‌وه‌یه‌کی تۆکمه‌ی راستگۆی خاوه‌ن ئیعتیباری زانستی ، پشتبه‌ستنه به‌سه‌رچاوه دۆکیۆمێنتکراوه‌کان . بوونی به‌ڵگه‌و ئاسه‌واری نووسراو یان تۆمارکراو یان وێنه‌گیراو ، گرنگترین مه‌رجی تۆکمه‌یی نووسینه . له‌حاڵه‌تی بوونی ئه‌م مه‌رجه‌دا ، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر لایه‌نداریشی هه‌بێت ، ناتوانێت به ئاره‌زووی خۆی ناوه‌رۆکه‌که‌ی لێکبداته‌وه . ئیمڕۆ شێوازی تۆژینه‌وه‌ی زانستی به‌ئاستێک گه‌یشتووه که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت دۆکیۆمێنت ساغبکاته‌وه‌و له قسه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی و بێبه‌ڵگه‌ی جیابکاته‌وه. چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکییه‌ی په‌یوه‌سته به‌م دوولایه‌نییه‌وه ، زه‌مینه‌ی تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی زانستیی پڕ ئیعتیبار خۆشده‌کات و ، مێژوو ده‌خاته سه‌ر راسته‌شه‌قامی خۆی و ، له رووداوی هه‌ڵبه‌ستراوو ویستی به‌مه‌به‌ستی ئه‌م و ئه‌و ده‌یپارێزێت 4/2/7 هه‌ندێک دوولایه‌نی ( ثنائیات ) ی دیکه هه‌یه که ناکۆکییه‌کانی ناوه‌وه‌ی ، کاریگه‌رێتییه‌کی نه‌رێیانه له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی هه‌ر مێژوویه‌ک داده‌نێن . ئه‌و دوولایه‌نییانه له نووسینه‌کانی هه‌تا ئێستای ئه‌و مێژووه‌دا هه‌یه وه‌ک ناکۆکی نێوان دوولایه‌نیی موجامه‌له‌ی شه‌خسی / ئه‌رکی مێژوویی ، ته‌مه‌ن یان کات / یادو له‌بیرنه‌چوون ، نووسین بۆ خۆده‌رخستن / نووسین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی دیاریکراو . ده‌بێت له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا هه‌ر یه‌کێک له‌م دوولایه‌نییانه ره‌چاوبکرێت به‌وه‌ی نابێت له به‌رامبه‌ر ئه‌رکی مێژوویی و لێپرسراوێتیدا موجامه‌له‌ی شه‌خسیی هیچ نووسه‌رێک بکرێت . ده‌بێت به‌و نووسه‌ره‌ی رێگای زانستی ناگرێته‌به‌ر ، رووداوه‌کانی له‌بیرچۆته‌وه ، مه‌به‌ستی تایبه‌تی هه‌یه ، هاوڕێکانی دوێنێی ده‌سڕێته‌وه ، بگوترێت که راستییه‌کان له نووسینه‌که‌ی ئه‌ودا جیاوازن و سه‌ر له مێژوو نه‌شێوێنێ و په‌تی خه‌یاڵ بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌کانی خۆی به‌ره‌ڵڵا نه‌کات . ده‌بێت ته‌مه‌نی نووسه‌رو کاتی نێوان رووداوه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان ، حسابیان بۆبکرێت چونکه ده‌شێت هه‌ر یه‌کێک به‌هۆی چوونه‌ساڵ و ته‌مه‌نه‌وه یاده‌وه‌رییه‌کانی له‌لا لاوازببێت . ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی فیسیۆلۆژییه به‌ره‌وڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه ؛ دیسان ده‌شێت به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی کات بۆ چه‌ند ده‌ساڵێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیرچوونه‌وه هه‌بێت . بۆیه بوونی یاده‌وه‌رییه‌کی زیندوو ، توانای بیرنه‌چوونه‌وه له‌لای نووسه‌ر رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌کان وه‌کو خۆیان تۆمار بکات وبێلایه‌نانه کاری نووسین ئه‌نجام بدات . سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه ، ده‌بێت نووسین ئامانجی هه‌بێت . نابێت ئامانجه‌کان شه‌خسی بن به‌ڵکو ده‌بێت به ئامانجه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه توند گرێدرابن . ده‌بێت ئامانجی نووسین له‌هه‌ر بوارێک‌دا ، به‌تایبه‌تی له بواری نووسینه‌وه‌ی مێژوودا روونبێت . مێژوو واقیعێکه ناتوانرێت چاووڕاوی هه‌تاسه‌ر له‌گه‌ڵدا بکرێت و ، له مێژه به‌شه‌رییه‌ت نه‌فره‌تی له‌و مێژووه کردووه که بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران و شێواندنی ره‌وتی راسته‌قینه‌ی مێژوو ده‌نووسرێت . 1:39 - Friday, May 9, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 3 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||