| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 6
به‌شی دووه‌م پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێت له پێشچاوی بگرین وله‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی هیچ بارودۆخێکدا ، نه‌خۆمان و نه‌که‌س فریونه‌ده‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ڵسووڕاوانی حزبی یان رێکخراوه‌یی سیی هه‌تا چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناتوانن له‌سه‌داسه‌د زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به مێژوو و کاروباری حزب و رێکخراوه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌وانه بیه‌وێت خۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه بێت . له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ، ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه له چه‌ند که‌سێکه‌وه وه‌ربگیرێن و به‌پێی پرنسیپه‌کانی لێکۆڵینه‌وه بخرێنه به‌ر تیشکی شیکردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ساغکردنه‌وه‌وه . ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان کاریده‌کرد ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر بارودۆخی کارکردنه‌که‌ی هه‌بوو : أ - سه‌رده‌می کاری نهێنی بوو . ئیشوکاره‌کان به نهێنی ده‌کران . رێکخستنه‌کان به نهێنی کاریانده‌کرد . رێکخستنی شارێک ئاگاداری رێکخستنی شارێکی دیکه نه‌بوو . له‌نێو یه‌ک شاردا شانه‌یه‌ک ئاگاداری شانه‌یه‌کی دیکه نه‌بوو . له‌به‌ر ئه‌وه ، هه‌ر که‌سێک ئێستا زانیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بداتێ ، زانیارییه‌که‌ی سنوورداره . ب - ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌گێڕدرێنه‌وه ، واته به ده‌م ( شفهي ) ، سه‌رچاوه‌که‌ی یاده‌وه‌رییه پارێزراوه‌کانی مێشکه ، ئه‌ویش قابیلی تێکچوون و هه‌ڵه‌و پاش و پێش و له‌بیرچوونه‌وه‌ن . ئه‌و زانیارییانه به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه ، له‌توانادا نه‌بووه رۆژبه‌ڕۆژ تۆمار بکرێن هه‌تا ئێستا به واقیعی له‌به‌رده‌ستماندا بن. دۆکیۆمێنته‌کانیش نه‌ماون یان له‌به‌رده‌ستدا نین تا پشتیان بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه پێببه‌سترێت. ج - ئه‌و سه‌رده‌مه کاری حزبی و رێکخراوه‌یی زۆر تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری بوون . هه‌ڵسووڕاوانی رێکخراوی قوتابیان و مامۆستایانی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌مان کاتدا هه‌ڵسووڕاوانی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان و یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوون . کاره‌کان تێکه‌ڵ بوون ، بۆیه ده‌شێت تێکه‌ڵی له زانیارییه‌کاندا هه‌بێت و رووداوێکی حزبی ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ، بڕیارێک به هه‌ڵه بۆ رێکخراوه‌کان تۆمار بکرێت ، یان به پێچه‌وانه‌وه و ، ئه‌و که‌سه‌ی زانیارییه‌که ده‌دات لێی تێکبچێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌دوابێت . له ئیمڕۆدا ، له سه‌رده‌مێکدا که رێگره‌کانی خه‌باتی نهێنی نه‌مابێت ، حکومه‌تی سه‌رکوتکه‌ری ناوه‌ند له‌نێوچووبێ یان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رماندا نه‌مابێت ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئارادا بێت ، ئیمتیازات بۆ هه‌ندێ له هه‌ڵسووڕاوه دێرینه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ندیکایی ئه‌وسا دابینکرابێت ، دیارده‌یه‌کی ئاساییه هه‌ندێکی دیکه له‌و هه‌ڵسووڕاوانه په‌تی خه‌یاڵ به‌ره‌ڵلا بکه‌ن و زۆر کار بده‌نه پاڵ خۆیان که گوایا ئه‌وسا کردوویانه یان تێیدابوون و به‌ڵام له‌ڕاستیشدا به‌و جۆره نه‌بێت . بۆیه لێره‌دا ده‌رباره‌ی هه‌ندێک له‌و زانیارییانه‌ی سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایان بڵاوده‌کرێنه‌وه ( ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم مابێ ) سه‌رنجه‌کانم ده‌نووسم ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا ، ئه‌گه‌ر نووسینه‌وه‌یه‌کی راستگۆیانه ی ئه‌و مێژووه کرا سوودی لێوه‌ربگیرێت . هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت سه‌رنجه‌کانم له‌گه‌ڵ دۆکیۆمێنته‌کانداجووت بن ، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر دۆکیۆمێنتێک دۆزرایه‌وه‌و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رنجانه‌دا هه‌بوو ، ئه‌وا ده‌بێت پشت به دۆکیۆمێنته‌که ببه‌سترێت نه‌ک ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ینووسم و ئێستا واده‌زانم له‌بیرم ماون چونکه ده‌شێت کات ( زمن ) کاری له یاده‌کانم کردبێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند وتارێکم له‌به‌ردستدایه و به‌وانه ده‌ستپێده‌که‌م ، هه‌وڵیش ده‌ده‌م پێش ئه‌م وتارانه‌ش چی نووسراوه ده‌ستم بکه‌وێت و سه‌رنجی خۆمی له‌سه‌ر بده‌م ؛ له داهاتووشدا هه‌ر وتارێک یان نووسراوێک له‌م باره‌یه‌وه که‌وته به‌رده‌ستم ، به‌پێی یاده‌وه‌ری خۆم سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌ده‌م . یه‌که‌م : چاوپێکه‌وتنی مامۆستا ( که‌مال میرزا غه‌فور ) به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چل و یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا .[ ( ئامانج ) ژماره ( 16 ) به‌رواری 15 / 5 / 2003 ] 1/1 مامۆستا که‌مال ده‌ڵێت : " ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌م وه‌بیرئه‌هێنێته‌وه که له یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بڕیارمان دا که گۆڤارێ ده‌ربکه‌ین به ناوی گۆڤاری ( ئامانج ) ه‌وه که مانگی جارێ ده‌رئه‌چوو . " مامۆستا که‌مال له شوێنێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێت : " ... هه‌روه‌ها بڕیاردرا که گۆڤارێ ده‌ربکرێ به‌ناوی ( گۆڤاری ئامانج ) که مانگی جارێ ده‌ربچێ ، ئه‌م گۆڤاره هه‌موو مانگێ به‌ڕێکوپێکی ده‌رئه‌کراو جێی خۆی کردبۆوه به‌ڕاستی له دڵی هه‌موو مامۆستایان‌دا .. " مامۆستا که‌مال له‌جێیه‌کی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دێته‌وه سه‌ر ( ئامانج ) و ده‌ڵێت : " له‌یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتێی مامۆستایانی کوردستان بڕیارمان دا که گۆڤارێ ده‌ربکه‌ین به‌ناوی (گۆڤاری ئامانج)" له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که له یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتیدا بڕیاری ده‌رچوونی رۆژنامه‌یه‌ک یان بڵاوکراوه‌یه‌ک درابێت پێویستی به سه‌لماندن هه‌یه . ره‌نگه بڕیاری ده‌رچوونی گۆڤارێک درابێت ، به‌ڵام به‌ناوی ( ئامانج ) ه‌وه‌و هه‌موو مانگێک به‌ڕێکوپێکی ده‌رچووبێ ، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه . من که یه‌کێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتیی مامۆستایان بووم و له‌ساڵی خوێندنی 1963 / 1964 تا ئه‌یلوولی 1966 له‌نێو رێکخستنی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا له هه‌ولێر به‌رپرسیارێتیم هه‌بووه ، هیچ ژماره‌یه‌کی ( ئامانج ) م نه‌دیوه‌و ، رێکخستنی یه‌کێتیش له هه‌ولێر ، له‌و ماوه‌یه‌دا ، ئه‌م گۆڤاره‌یان نه‌دیوه . 2/1 مامۆستا که‌مال ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ده‌ڵێت : " بۆ ئه‌م کاره پیرۆزه زوو به‌زوویی و به‌نهێنی ده‌ستمانکرد به په‌یوه‌ندیکردن به مامۆستایانه‌وه بێ جیاوازی بیروباوه‌ڕ . هه‌ر هه‌موو به‌خۆشییه‌وه به‌پیرمانه‌وه هاتن و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ده‌ستنیشانکرا " . ئه‌وه‌ی شاراوه نییه‌و له‌مێژه ئه‌ندامه دێرینه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان ده‌یزانن ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا ( لیژنه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ) ی سه‌ر به لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1962 به ئه‌رکی دامه‌زراندنی ئه‌م یه‌کێتییه راسپێردران که مامۆستا که‌مال یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی بوو ، به‌ڵام له‌و به‌رواره‌وه تا ساڵانێکی زۆر دواتر یه‌کێتیی مامۆستایان ئه‌و مامۆستایانه له ریزه‌کانیدا بوو که ئه‌ندام و لایه‌نگیرانی پارتی بوون ، واته بیروباوه‌ڕی جیاوازی تێدا نه‌بوو ، ته‌نانه‌ت که پارتی بوو به دوو به‌شه‌وه ( باڵی بارزانی و باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ) ئه‌م رێکخراوه‌ش بوو به دوو به‌شه‌وه ، ئه‌گه‌رچی یه‌کێتیی مامۆستایانی سه‌ر به باڵی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌تا 11 ی ئاداری 1970 چالاکیی هه‌بوو . له‌ڕاستیدا مامۆستایانی غه‌یره پارتی به‌پیرمانه‌وه نه‌ده‌هاتن بۆیه رێکخستنی یه‌کێتی جه‌ماوه‌ری نه‌بووه‌وه و له چواچێوه‌یه‌کی ئێجگار ته‌سکدا چالاکیی ده‌نواند . ئه‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌ی مامۆستا که‌مال باسی ده‌کات ، ئه‌و مامۆستایانه بوون که ( لیژنه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ) ده‌ستنیشانیکردن و سه‌رکردایه‌تی پارتیش په‌سه‌ند‌یکردن . 3/1 مامۆستا که‌مال دێته سه‌ر باسی دانانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پێشه‌کیی مێژوویی وپه‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌کێتی و پاشان ده‌ڵێت که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا په‌یڕه‌وو پرۆگرام بڵاوکرایه‌وه : " هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ( ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ) بڕیاری لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پێشه‌کیدا ، که مێژوویی و په‌روه‌رده‌یی و زانیاری بێ ، خه‌باتی مامۆستایانی کوردستان باس بکاو له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وو پرۆگرام بڵاوبکرێته‌وه ... " . مامۆستا که‌مال ناوی لیژنه‌که ده‌نووسێت و ده‌ڵێت : " هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ک پێکهات بۆ نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرام " و ، ناوی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌نووسێ و پاشان ده‌ڵێت : " سێ رۆژ له ماڵی خۆمان به من و مامۆستا دره‌خشان جه‌لال و په‌خشان میرزا غه‌فور په‌یڕه‌وو پرۆگراممان به‌ده‌ست نووسیوه‌ته‌وه به ژماره‌یه‌کی زۆر ، جگه له‌وه‌ی که بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا له شاری سلێمانی ناردمان بۆ که‌رکووک و هه‌ولێرو دهۆک و خانه‌قین و به‌غداد و خواره‌وه ، چونکه هه‌ندێ مامۆستا دوورخرابوونه‌وه .... " . مامۆستا دواتر ده‌ڵێت : " هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا ( مه‌به‌ستی یه‌که‌م کۆنگره‌یه ) په‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان په‌سه‌ندکراو بڵاوکرایه‌وه به‌ناو مامۆستایانی کوردستاندا ... " . له‌ڕاستیدا ده‌شێت په‌یڕه‌وو پرۆگرام نووسرابێت چونکه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی هه‌ر کۆنگره‌یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی حزبێک یان رێکخراوێک ، نووسین و بڕیاردانی پێڕه‌وو پرۆگرامه . به‌ڵام پێده‌چێ به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ئه‌م پێڕه‌وو پرۆگرامه بڵاونه‌کرابێته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نووسیویانه‌ته‌وه له بازنه‌یه‌کی ته‌سکدا بڵاوکرابێته‌وه .هه‌روه‌ها ده‌شێت به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و سه‌رکوتی رژێم و هێرشی دڕندانه‌ی بۆ سه‌ر شۆڕشی کورد ( شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961 ) یان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه ئه‌و ژمارانه‌ی نووسراونه‌ته‌وه تیاچووبن و نه‌توانرابێت وه‌ک زۆر دۆکیۆمێنتی دیکه هه‌ڵبگیرێن . ئه‌م بۆچوونه‌م په‌یوه‌ندی به دوو به‌ڵگه‌ی شه‌خسییه‌وه هه‌یه که‌لێره‌دا ده‌یاننووسم و پێویسته ره‌چاوبکرێن و سۆراخی راستی یان ناڕاستییان بکرێت و ساغبکرێنه‌وه : أ - له کاتی بوونم به ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایان له ( هاوینی1963 ) وه هه‌تا کۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌کێتی ( ته‌مموزی 1968 ) په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی یه‌کێتیم نه‌دی . ب - که لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌ی سێیه‌م ته‌کلیفی کردم پێره‌وو پرۆگرامێک بۆ په‌سه‌ندکردنی له کۆنگره‌دا بنووسم ، هیچ پێڕه‌وو پرۆگرامێکم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ، بۆیه خۆم هه‌ندێ سه‌رچاوه‌م په‌یداکردو پشتمپێبه‌ستن له‌وانه ژماره‌یه‌کی زۆر له گۆڤاری ( المعلم الجدید ) که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌ریده‌کرد ، هه‌روه‌ها پاشکۆیه‌کی هه‌مان گۆڤار که نه‌قابه‌ی مامۆستایانی عێراقی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی تێدا بڵاوکردبۆوه . 4/1 له نووسینه‌که‌ی مامۆستا که‌مالدا ناوی شه‌هید ئه‌حمه‌د ره‌شوانی هاتووه که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به‌شداریکردووه‌و به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵبژێردراوه‌و لێپرسراوی لقی هه‌ولێر بووه . من له‌سه‌ر ئه‌مه لێدوانێکم نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که شه‌هید ره‌شوانی له ماوه‌ی نێوان هاوینی 1964 و کانوونی یه‌که‌می 1967 که شه‌هیدکرا په‌یوه‌ندیمان پێکه‌وه هه‌بوو ، په‌یوه‌ندییه‌که‌شمان له کاروباری ره‌سمی یه‌کێتیی مامۆستایان واوه‌تر بۆ هاوڕێیه‌تی چووبوو . ئه‌و بۆ یه‌کجاریش باسی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌کردم که به‌شداریی یه‌که‌م کۆنگره‌ی مامۆستایانی کردبێ یان لێپرسراوی هه‌ولێر بووبێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رێک بۆ ئه‌وه داده‌نێین که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به‌شدارییکردبێ ؛ له‌مباره‌یه‌وه ره‌نگه بێئاگاییم له‌وه‌وه هاتبێت که که‌سمان به‌پێویستمان نه‌زانیبێت له‌و نهێنییانه‌ی رابردوو بکۆڵینه‌وه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی منیش هیچ نهێنییه‌کی رابردووی کاری سیاسیم بۆ ئه‌و باسنه‌کردووه . شه‌هید ره‌شوانی یه‌کێک بوو له‌و مامۆستایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه کرد‌و بوونه پێشمه‌رگه. ساڵی 1963 که له هه‌ولێر به مامۆستا دامه‌زرام ، ره‌شوانی پێشمه‌رگه بوو . ئه‌و له‌دوای رێککه‌تنه‌که‌ی حکومه‌ت و بارزانی له شوباتی 1964 دا هاته‌وه نێو شاری هه‌ولێر . له هه‌ولێر به‌کاری حزبییه‌وه خه‌ریک بوو . دوای گوێزانه‌وه‌م بۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، حزب ئه‌رکی لێپرسراویی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانی پێسپارد و هه‌تا شه‌هیدبوونی به‌رپرسیاری یه‌کێتی بوو له هه‌ولێر . 5/1 مامۆستا که‌مال ده‌رباره‌ی به‌رواری به‌ستنی کۆنگره‌ی دووه‌م ده‌ڵێت : " دووه‌م کۆنگره‌مان له هاوینی ساڵی 1968 دا بوو له ماڵی جه‌لال عومه‌ر " . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " دووم رۆژ چووینه ماڵی عبدالرحمن مه‌لا عومه‌ر که فه‌رمانبه‌ربوو له دائیره‌ی پۆسته‌و گه‌یاندن " . راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ، کۆنگره‌ی دووه‌م ساڵی 1965 به‌ستراو کاته‌که‌شی زستان بوو له ماڵی کاک جه‌لال عومه‌ر نزیک به گردی سه‌یوان و هه‌ر له‌وێش کۆنگره‌که ته‌واو بوو و به‌هیچ لایه‌کدا نه‌ڕۆیشتین . ماڵی عبدالرحمانی مه‌لا عومه‌ری گونبه‌ندی له گه‌ڕه‌کی قه‌زازه‌کانی سلێمانی کۆنگره‌ی سێیه‌می تێدا به‌سترا ، کاته‌که‌شی هاوینی ساڵی 1968 بوو . به‌نده ئه‌ندامی هه‌ردوو کۆنگره‌که بوو . له‌کاتی کۆنگره‌ی دوومدا لێپرسراوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری یه‌کێتیی مامۆستایان بوو ، بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌میش ئه‌ندامی ده‌سته ( لیژنه ) ی ئاماده‌کردنی کۆنگره بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پشتڕاستکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر زانیارییه‌که‌ی مامۆستا که‌مال به دڵنیاییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت . 6/1 مامۆستا که‌مال باسی ئاماده‌بوونی له کۆنفرانسی ( ماوه‌ت 1964 ) و ( تیمار 1966 ) ده‌کات وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان . ئه‌و دوو کۆنفرانسه که پارتی دیموکراتی کوردستان گرتی له کاتێکدا بوون که ناکۆکی که‌وته نێوان مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و مسته‌فا بارزانی سه‌رۆکی پارتی . یه‌که‌میان ته‌وه‌ره‌که‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکییه بوو ، دوومیان جیابوونه‌وه‌و دووکه‌رتبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌رجه‌سته‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداریی نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی ( مامۆستایان ، قوتابیان ، ئافره‌تان ) ئه‌و کاته له ئارادا نه‌بوو . ئاماده‌بوونی مامۆستا که‌مال ره‌نگه وه‌ک نوێنه‌ری لیژنه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بووبێت که سه‌ر به لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی بوو ، مامۆستا که‌مالیش ئه‌و کاته ئه‌ندامێکی چالاکیی ئه‌و لیژنه‌یه بوو ؛ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتیی مامۆستایان چووبێت بۆ ئه‌و دوو کۆنفرانسه ئه‌وه وه‌ها ده‌خوازێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته له نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌کێتیدا بکرێت . 12:32 - Saturday, May 10, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 3 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||