| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 7
دووه‌م : چاۆپێکه‌وتنی مامۆستا ( محه‌مه‌د باقی سه‌عید ) به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به ناونیشانی ( بۆ مێژوو ... 15/5/1962 رۆژی دامه‌زراندن و کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوو ) .[ (ئامانج ) ژماره ( 16 ) به‌رواری 15/5/2003 ] نووسینه‌که‌ی مامۆستا باقی زۆر نزیکه له نووسینه‌که‌ی مامۆستا که‌مال میرزا غه‌فور ، به‌ڵکو هه‌ر پێکه‌وه نووسیویانه‌و ، وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن مامۆستا دره‌خشان شێخ جه‌لالیش هه‌ندێ زانیاری بۆ راستکردوونه‌ته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه به‌تێکڕایی ده‌شێت پشت به زۆربه‌ی زانیارییه‌کان ببه‌سترێت ؛ به‌ڵام هه‌ندێک له‌و زانیارییانه دیسان پێویستییان به راستکردنه‌وه هه‌یه‌و ، لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم و له‌یادمدا مابێت ، سه‌رنجه‌کانی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌نووسم ، جگه له‌و خاڵانه‌ی مامۆستا ( که‌مال ) که باری سه‌رنجی خۆمم له‌سه‌ریاندا ، چونکه سه‌رنجه‌کانم له‌بابه‌ت نووسینه‌که‌ی ئه‌وه‌وه ، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌مه‌ی مامۆستا ( باقی ) ش ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێکه‌وه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کراوه یان پێکه‌وه نووسیویانه‌و هه‌مان شت ده‌ڵێن ؛ چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین به‌ڵکو ئه‌ندامێکی بیرتیژی دێرین بێته‌گۆو ئه‌ویش راستکردنه‌وه‌یه‌ک بخاته سه‌ر ئه‌و راستکردنه‌وانه . 1/2 مامۆستا ( باقی ) ده‌ڵێت : " هه‌ندێ له مامۆستایان که په‌یوه‌ندییان به لقه‌وه هه‌بوو له ناوچه‌ی هه‌ولێر بوون وه‌کو : 1- فه‌ره‌یدون سه‌عید دارتاش 2- جه‌مال قاسم 3- ئه‌حمه‌د شه‌ریف 4- فوئاد شێخ ئه‌نوه‌ر له‌دواییدا بوونه ئه‌ندامی لق " . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " لقی دهۆک ( موصڵ ) ئیشوکاریان به‌ره‌وڕووی لقی هه‌ولێر کرابووه‌وه ، له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێره‌وه ئه‌برا به‌ڕێوه " . به‌نده به‌ر له مانگی تشرینی دووه‌می 1963 ئاگادار نییه که لقی هه‌ولێر کێ بوون و له کێ و کێ پێکهاتووه ، بۆیه له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه زانیارییه‌کانی خۆی به‌یانده‌کات وه‌ک له خواره‌وه ده‌ینووسم : 1/1/2 که له سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێریان کردین و به مامۆستا دامه‌زرام ، رۆژی دووه‌می ده‌ستبه‌کاربوونم له قوتابخانه‌ی خالیدییه‌ی سه‌ره‌تایی کوڕان ، مامۆستا عه‌لی هه‌ژارو عه‌بدولواحید خۆشناو لێپرسراوی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان له هه‌ولێر پێکه‌وه هاتن بۆ قوتابخانه‌که‌م و په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردم . مامۆستا عه‌لی هه‌ژار ئه‌و کاته لێپرسراوی لقی هه‌ولێری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوو که پێیانده‌گوت لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر . ئه‌و کادیرێکی حزبی بوو ، ئه‌و کاته له چالاکیی حزبی راگیرابوو . ناونیشانی ئه‌وه‌یان پێدام که نامه‌ی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تم بۆ هێناون ، له‌ڕاستیشدا هه‌ر به‌و جۆره بوو ، مامۆستا ( باقی ) ئه‌و نامه‌یه‌ی سکرتارییه‌تی دامێ و منیش هه‌ر که گه‌یشتینه هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستاندا ، له‌ڕێی مامۆستا ( سه‌لاح حامید ) ه‌وه گه‌یاندم به حزب ، دیاره حزبیش نامه‌که‌یان به مامۆستا هه‌ژار گه‌یاندبوو . ئه‌و کاته رێکخستنی ( ی.م.ک )له هه‌ولێردا نه‌بوو . شه‌هید عه‌لی هه‌ژار باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردم که په‌یوه‌ندییه‌کان فه‌ردین و ده‌کرێت کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستن دروستبکه‌ینه‌وه . دوای ماوه‌یه‌ک ، که به‌ڕاستی نازانم ماوه‌که چه‌ندی خایاند لیژنه‌ی شارمان دروستکردو ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی ئه‌و لیژنه‌یه به من سپێردراو ، لیژنه‌ی ناوچه‌ش پێکهێنرا که بریتی بوو له مامۆستایان : عه‌لی هه‌ژار ، مه‌لا به‌شیر حسین ، مه‌لا محه‌مه‌د ( محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ) ، فوئاد قه‌ره‌داغی ، لێپرسراوی مه‌خموور که ناویم له‌بیرنه‌ماوه . ئه‌م پێکهاته‌یه‌ی لیژنه‌ی ناوچه هه‌تا کۆتایی ساڵی خوێندنی 1963 / 1964 مایه‌وه‌و ، به دووکه‌رتبوونی پارتی ئه‌م ته‌شکیله‌یه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه . دواتر دوای په‌یوه‌ستبوونی شه‌هید عه‌لی هه‌ژارو مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر به پارتی دیموکراتی کوردستان ( باڵی بارزانی ) یه‌وه ، به‌رپرسیارێتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر که‌وته ئه‌ستۆم . لیژنه‌یه‌کیش بۆ سه‌رله‌نوێ کارکردن له نێو شاری هه‌ولێر دانرا . مامۆستا فه‌ره‌یدوون دارتاشیش له ساڵی خوێندنی 1964 / 1965 دا ئه‌ندامی پێکهاته‌ی نوێی لیژنه‌ی ناوچه‌و لێپرسراوی لیژنه‌ی شاری شه‌قڵاوه بوو . له راستیدا نازانم مامۆستا باقی ناوی ( ئه‌حمه‌د شه‌ریف ) ی چۆن خزاندۆته نێو ناوی ئه‌و مامۆستایانه‌ی سلێمانی که له هه‌ولێر دامه‌زرابوون چونکه مامۆستایه‌کمان نه‌بوو به‌و ناوه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له کاک( ئه‌حمه‌د شه‌ریف ) ی لێپرسراوی ئه‌و کاته‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت له هه‌ولێر ، ئه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی له هه‌ولێر بووم ( ئه‌یلوولی 1966 ) نه ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایان و نه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه بووه . مامۆستا ( جه‌مال قاسم ) یش که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مامۆستای دیکه‌دا له سلێمانییه‌وه بۆ دامه‌زراندن ، بۆ هه‌ولێر نێردرابوون ، ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوو به‌ڵام ئه‌ندامی لیژنه‌ی شار‌و ناوچه نه‌بوو ، ئیتر نازانم له دووکه‌رتبوونه‌که‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌کێتی بووبێت که سه‌ر به باڵی بارزانی بوو . 2/1/2 له‌و ماوه‌یه‌ی ئاگاداری کاری یه‌کێتیی مامۆستایان بووم له هه‌ولێر ، چ له‌و ماوه‌یه‌ی شه‌هید عه‌لی هه‌ژار لێپرسراو بوو ، چ ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێپرسراوی له‌سه‌رشانمان بوو ، په‌یوه‌ندیمان به دهۆک و موصله‌وه نه‌بوو . رێکخستنی سه‌ر به یه‌کێتیی مامۆستایان ، نه له دهۆک و نه له موصل نه‌بوو ، به‌ڵام ساڵی 1968 که وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی سێیه‌م سه‌ردانی ( دهۆک ) م کرد ، له‌ڕێی پارتییه‌وه ( باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ( دوو مامۆستا‌م ناسی ( ناوه‌کانیانم له‌بیر نه‌ماوه‌و یه‌کێکیان مه‌سیحی بوو ) . ئه‌و مامۆستایانه وه‌ک خۆیان گوتیان سه‌ر به یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوون ( ئیتر نازانم چ کاتێک و چ ساڵێک له‌نێو رێکخستنی مامۆستایانی کوردستاندا کاریانکردبوو ) بانگهێشتم کردن بۆ کۆنگره‌و ئه‌درێسم دانێ ، به‌ڵام نه‌هاتن بۆ کۆنگره‌و په‌یوه‌ندیمان پێیانه‌وه نه‌ما . 2/2 مامۆستا باقی ده‌ڵێت : " له پشووی زستانه‌ی قوتابخانه‌کاندا ساڵی 1964 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌سته‌ی راپه‌ڕێنه‌ر( هه‌یئه‌ی ته‌نفیزی ) مان سازکرد له نوێنه‌ری لقی سلێمانی و لقی که‌رکوک و هه‌ولێر و دهۆک ( موصل ) و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له ماڵی ( دارا عومه‌ر ) له سه‌رکارێز " پاشان ده‌ڵێت : " له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م مامۆستایانه به‌شدارییان کرد " و ناوی شه‌هید عه‌لی هه‌ژار ده‌بات که وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ولێر ئاماده‌بووه . 1/2/2 له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا شه‌هید عه‌لی هه‌ژار ئاماده نه‌بوو به‌ڵکو منی راسپارد که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ولێر بکه‌م . 2/2/2 نوێنه‌ری دهۆک و موصل له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌بوون ، چونکه رێکخستنی یه‌کێتیی مامۆستایانیان تێدا نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر ببوایه لانی که‌م ئێمه له هه‌ولێر ده‌مانزانی ، یان به رێگای ئێمه‌دا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌کرا ، ته‌نانه‌ت مامۆستا ( باقی ) ش ناوی که‌سی وه‌کو نوێنه‌ری دهۆک و موصل نه‌بردووه . سه‌باره‌ت به نوێنه‌رانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نها مامۆستا ( ئه‌نوه‌ر تۆفی ) ئاماده‌بوو و ،مامۆستا ( باقی ) ش هه‌ر ناوی ئه‌و ده‌هێنێ . 2/3 مامۆستا باقی باسی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ماڵی دکتۆر کامیل به‌صیر ده‌کات که دوای ئازادبوونی له زیندان به‌ستراو ده‌ڵێت : " بڕیاری دووپاتکردنه‌وه‌ی بێلایه‌نی دراو له گۆڤاری ( ئامانج )دا ، ده‌نگی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌زه‌قی بڵاوکرده‌وه‌و لقه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له که‌رکوک و هه‌ولێرو دهۆک ( موصل ) و به‌غداد به‌سه‌رکرایه‌وه‌و رێکخرایه‌وه .... د . کامیل حه‌سه‌ن به‌صیر لێپرسراوی لقی سلێمانی و به‌غدای خسته ئه‌ستۆی خۆی و که‌مال میرزا غه‌فور مه‌عروف بووه لێپرسراوی لقی که‌رکوک و هه‌ولێر وه چه‌ند جار سه‌ردانی لقه‌کانیان کرد ، وه مامۆستایان ده‌ستیان کرد به ئیش و خۆئاماده‌کردن بۆ گرتنی کۆنگره‌ی دووه‌می یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له سلێمانی له ساڵی 1968 .." 1/2/3 من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ولێر به‌شداریی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌م کرد . ته‌واوی قسه‌کان ، بیروڕاکان ، بڕیاره‌کانم له‌بیر نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه بۆم نییه نه‌فی بکه‌م یان بیسه‌لمێنم . مامۆستا باقیش ئه‌و کاته په‌یوه‌ندی به یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه کزبوو یان نه‌مابوو . به‌رپرسیارێتی لقی هه‌ولێر هه‌ر له‌لای من مایه‌وه ، ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی رێکخستن بوو بوو به په‌یوه‌ندیی فه‌ردی . ئه‌ندامانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ( سه‌ر به باڵی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ) به تاک تاک په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو ، له‌و چه‌ند ساڵه‌شدا هیچ که‌سێک له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سکرتارییه‌یه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌کرد ؛ تاکه‌که‌سێک که سه‌ردانی کردین مامۆستا ( دارا عومه‌ر ) بوو که رۆژێکیان ( به‌رواره‌که‌یم بیر نییه ) له هه‌ولێر هاته ماڵه‌وه‌مان و نامه‌یه‌کی بۆ هێنام مۆریکی سووری پێوه‌بوو ، داوای ئه‌وه‌ی لێکردم هاوکاری ئه‌وو هه‌ڤاڵه‌کانی له هه‌ولێر بکه‌م بۆ رێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، به‌ڵام من خۆم هه‌ڵه کرد‌و پێمڕاگه‌یاند که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم نه‌ماوه‌و خۆتان ئازادن په‌یوه‌ندی به مامۆستایانه‌وه بکه‌نه‌وه . ئیتر نازانم قه‌ناعه‌تی کرد یان نه چونکه دوای ئه‌وه جارێکی دیکه نه‌مدییه‌وه . 2/2/3 ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ش هه‌مان هه‌ڵه‌که‌ی مامۆستا ( که‌مال ) دووباره ده‌کاته‌وه ، که له راستیدا کۆنگره‌ی دووه‌م ساڵی 1965 گیراو کۆنگره‌ی سێیه‌میش ساڵی 1968 بوو . ئه‌وه‌نده‌شی له یادم بێت کۆنگره‌ی دووه‌م به‌ر له ئازادبوونی د .کامیل به‌صیر به‌سترا . له نووسینه‌که‌ی مامۆستا باقی‌دا ناوی ئه‌ندامانی به‌شداربووی کۆنگره‌ی سێیه‌م و دووه‌م تێکه‌ڵکراون . ئه‌حمه‌د ره‌شوانی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی دووه‌م نه‌بوو ، کاتی کۆنگره‌ی سێیه‌میش شه‌هیدکرابوو ، که‌سێکیش له هه‌ولێر به‌ناوی ( دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین ره‌واندزی ) به‌شداریی هیچ یه‌کێک له‌و دوو کۆنگره‌یه‌ی نه‌کردووه ، ئه‌وه‌ی به‌شداریی کۆنگره‌ی سێیه‌می کرد مامۆستا ( دڵشاد حه‌یده‌ر ) لێپرسراوی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان بوو له هه‌ولێر . 3/2/3 مامۆستا ( باقی ) دوو جار ناوم ده‌هێنێ که له‌و کۆنگره‌یه‌ی ئاماژه‌مان بۆ کرد ، به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت هه‌ڵبژێردراوم ، به‌ڵام راستییه‌که‌ی من ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییرت نه‌بووم و له هیچ کۆنگره‌یه‌کدا خۆم نه‌پاڵاوت چونکه کاری حزبیم ئه‌وه‌نده هه‌بوو ، سه‌ر ئه‌م کاره‌یان نه‌ده‌په‌رژام . 12:21 - Sunday, May 11, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 3 - 3 - فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||