| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 9
چواره‌م : چه‌ند وتارێکی سه‌رچاوه ناسه‌ره‌کییه‌کان: مه‌به‌ست له سه‌رچاوه ناسه‌ره‌کییه‌کان ، ئه‌و نووسینانه‌یه که که‌سانێک ده‌یاننووسن ئاگاداریی راسته‌وخۆیان له‌و مێژووه نییه . بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که راسته‌وخۆ ئاگاداری سه‌ره‌تاکانن و له باره‌ی ئه‌و مێژووه‌وه نووسیویانه . تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م نووسینه ناسه‌ره‌کییانه ئه‌وه‌یه که نووسه‌ره‌کانیان زانیاری کۆده‌که‌نه‌وه‌و بێ تۆژینه‌وه‌و شه‌نوکه‌وکردن وه‌کو خۆی که نووسراوه ده‌یگوێزنه‌وه ، یان بێ مه‌به‌ست هه‌ندێ راستیی ده‌په‌ڕێنن و نووسینه‌که‌یان بابه‌تی ده‌رناچێت . لێره‌دا ته‌نها وه‌ک نموونه ، چه‌ند وتارێکیان باس ده‌که‌م : 1/4 وتاری " ساڵیادی رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) ئامانجمانه " نووسینی مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین ره‌زا ناسراو به ( عومه‌ر ریشه ) ، ( ئامانج ) ژماره ( 16 ) به‌رواری 15/5/2003 . له‌م وتاره‌دا ده‌رباره‌ی بڕیاری ده‌رکردنی گۆڤاری ( ئامانج ) و یه‌که‌م ده‌سته‌ی نووسه‌ران و دووه‌م ده‌سته ، کتومت ئه‌و زانیارییانه دووپاتده‌کاته‌وه که مامۆستایان که‌مال میرزا غه‌فورو محه‌مه‌د باقی سه‌عید چه‌ند جار باسیانکردووه ، به‌تایبه‌تی له هه‌مان ژماره‌ی ( ئامانج ) دا که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد . دیاره لێره‌دا ئه‌و وه‌ک سه‌رچاوه‌ی دووه‌م ( سه‌رچاوه‌ی ناسه‌ره‌کی ) ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرێت که هیچ زانیارییه‌کی دیکه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر زانیارییه‌کانی ئه‌وان ، بۆ نموونه : پشتگیریی زانیارییه‌کانیان بکات به زانیاری چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی مامۆستایان که ( هاوکات ) له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له ریزه‌کانی یه‌کێتیدا خه‌باتیانکردووه . مامۆستا عومه‌ر ، دواتر له‌هه‌مان وتاردا ، ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) دوای دووه‌م خولی ده‌یه‌مین کۆنگره ، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ( شاهید ) ی راسته‌وخۆی واقیعه‌که وه‌ها ده‌نووسێت : " له دوای به‌ستنی خولی دووه‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له 2 - 4 / 2 / 2002 جارێکی‌تر بواری رووناکبیری خرایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌و جه‌ختی له‌سه‌رکرایه‌وه ، ئه‌وه‌بوو له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ته‌نفیزیدا بڕیاردرا که رۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه ده‌ربکرێ به ناوی ( ئامانج ) . مامۆستا ( محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جوجه ) ش ، نزیک له‌م شێوه خستنه‌ڕووه‌ی مامۆستا عومه‌ر وه‌ها ده‌نووسێت : " ئه‌گه‌رچی له دوای نۆیه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان ده‌یان به‌یان و بڵاوکراوه‌ی له ده‌نگی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه په‌خش ده‌کرا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاستی راگه‌یاندنی مامۆستایان‌دا نه‌بوو ، تا ئه‌و رۆژه‌ی خولی دووه‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له شاری سلێمانی به‌سترا ، هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا بڕیاری ده‌رچوونی رۆژنامه‌یه‌ک درا . ئه‌وه‌بوو له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا ئه‌و بڕیاره که‌وته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بۆ ده‌ستنیشانکرا " [ ئامانج ، ژماره ( 16 ) به‌رواری 15/5/2003 ] . بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌کان وه‌کو خۆیان بنووسرێنه‌وه ، ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌ردوو نووسینه‌که ده‌نووسم ، چونکه له‌م نووسینانه‌دا ، نووسه‌ره‌کان ده‌بنه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له خولی یه‌که‌می کاری یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا ( 28 - 8 - 2000 بۆ 2 - 2 - 2002 ) ئاگاداربوون و هه‌ریه‌که‌یان به‌رپرسیارێتی هه‌بووه . 1/1/4 ده‌بوایه هه‌ردوو مامۆستا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه بکردایه که سکرتارییه‌تی هه‌ڵبژێردراوی یه‌که‌م خولی ده‌یه‌مین کۆنگره بڕیاری ده‌رکردنی بڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌بووه‌و ناوی پێشنیازکراویش بۆ ئه‌و بڵاوکراوه‌یه ( ئامانج ) بوو . 2/1/4 سه‌ره‌تا ویسترا بڵاوکراوه‌که به‌شێوه‌ی گۆڤار ده‌ربچێت و ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مۆڵه‌تی گۆڤارێک به‌ناوی ( ئامانج ) ه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رگیراو ، خاوه‌ن ئیمتیاز به ( یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) و سه‌رنووسه‌ر به فوئاد قه‌ره‌داغی ده‌ستنیشانکران . 3/1/4 ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌ر به مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ، به ئیمزای سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان نامه‌ی ئاڕاسته‌ی ( 45 ) نووسه‌ری بواری په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و فیکری کرد که بۆ گۆڤاره‌که بنووسن . 4/1/4 دوای سێ چوار مانگ چاوه‌ڕوانی ، ته‌نها ( 27 ) بیست و حه‌وت وتار گه‌یشته ده‌ستی سه‌رنووسه‌ر که چه‌ند وتارێکی په‌روه‌رده‌یی لیده‌رچێ ، هه‌مووی له بواری رۆشنبیریی گشتیدا بوو و ، له ئاستێکی ئه‌وتۆدا نه‌بوون که سه‌رنووسه‌ر روویبهاتایه له گۆڤارێکی تایبه‌تیی مامۆستایان‌دا بڵاویان بکاته‌وه . 5/1/4 له وتاره‌که‌ی مامۆستا ( محه‌مه‌د جوجه ) دا ئه‌و چالاکییه‌ی راگه‌یاندنی یه‌کێتیی مامۆستایان له نێوان به‌ستنی خولی یه‌که‌می ده‌یه‌مین کۆنگره ( ئابی 2000 ) و به‌ستنی خولی دووه‌می کۆنگره ( شوباتی 2002 ) فه‌رامۆشکراوه .( بڕوانه راپۆرتی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت بۆ خولی دوومی ده‌یه‌مین کۆنگره ، که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی هه‌ڵبژێردراوی دووم خول چاپی نه‌کرد ، ئه‌و به‌شه‌ی راپۆرته‌که له پاشکۆی ئه‌م نووسینه‌دا به‌جیا بڵاوده‌که‌ینه‌وه ) . 6/1/4 دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رکردنی ( ئامانج ) به‌شێوه‌ی گۆڤار سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین ، مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت بڕیاریدا به‌شێوه‌ی رۆژنامه ده‌ربچێت . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تی ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وه‌رگیرا به ژماره ( 231 ) ی رۆژی 12/6/2001 که خاوه‌نی ئیمتیازی( یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی ( فوئاد ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) بێت . 7/1/4 به‌جیددی که‌وتینه‌کار بۆ ده‌رکردنی رۆژنامه‌که ، چه‌ند که‌سێک بۆ ده‌سته‌ی نووسه‌ران ده‌ستنیشانکران که یه‌کێک له‌وانه مامۆستا ( عومه‌ر ریشه ) بوو . مادده‌کان و چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی لاپه‌ڕه‌کانیش دیاریکران ، به‌ڵام بڕیاری به‌ستنی دووه‌م خولی کۆنگره‌و سه‌رقاڵبوونمان به ئاماده‌کردنی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنگره‌وه ( راپۆرتی گشتی ، به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان ، پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی ، دوو پڕۆژه‌ی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ری ) ، ده‌رکردنی رۆژنامه‌که‌ی پێڕاگرتین ، یان راستتر بڵێین راگرتنیمان به‌باشترزانی . هه‌ڵبه‌ت هۆکاری دیکه‌ش هه‌بوون که مامۆستا ( جوجه ) ئاگاداریانه . 8/1/4 بۆ سه‌لماندنی ئه‌و خۆ ئاماده‌کردنه ، جگه له‌وه‌ی مامۆستا عومه‌ر شاهیدێکه چونکه وتاره‌کان له‌لای ئه‌و کۆده‌بوونه‌وه ، ( سه‌رنووسه‌ر ) یش چه‌ند بابه‌تێکی ئاماده‌کرد ، ئه‌گه‌ر ئێستا چاویان پێدابگێڕدرێته‌وه ، ده‌زانرێت به‌و مه‌به‌سته ( واته ده‌رچوونی رۆژنامه‌که ) نووسراون له‌وانه : أ - سه‌روتارێک بۆ یه‌که‌م ژماره که کارنامه‌ی رۆژنامه‌که دیاریده‌کات به ناونیشانی " (ئامانج ) ی ( خاوه‌نشکۆی مامۆستایان ) مان چۆن ده‌وێت ؟ ! " که دواتر له ژماره ( 2 ) ی به‌رواری 29/5/2002 ی ( ئامانج ) دا زۆر بێبایه‌خ له دامێنی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌و به‌شی خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی ناوه‌وه‌دا بڵاوکرایه‌وه . ب - بڕیار وابوو هه‌موو ژماره‌یه‌ک ، له‌دوا لاپه‌ڕه‌دا گۆشه‌یه‌کم هه‌بێت و ستوونێک به ناونیشانی " زه‌نگ " بنووسم ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند کورته وتارێکم ئاماده‌کردبوو له‌وانه : - کورته وتارێک به ناونیشانی " له چاوه‌ڕوانیی زه‌نگدا " بۆ یه‌که‌م ژماره‌و ده‌ستپێکی گۆشه‌که ، که دواتر له ژماره ( 5 ) ی رۆژی 10/7/2002 ی ( ئامانج ) دا هه‌ندێ ده‌ستکاریمکردو بڵاوکرایه‌وه . - کورته وتارێک به ناونیشانی " رستێک پرسیار " که وه‌ڵامی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و کاته بوو ، دواتر له ژماره ( 7 ) ی رۆژی 7/8/2002 ی ( ئامانج ) دا بڵاوکرایه‌وه . - کورته وتارێک که دوایی رێکمخسته‌وه به ناونیشانی " وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ره‌وه " که له ژماره ( 12 ) ی رۆژی 15/12/2002 ی ( ئامانج ) دا بڵاوکرایه‌وه . ج - کورته پێناسه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) م بۆ یه‌که‌م ژماره نووسی به ناونیشانی " ئه‌مه رۆژنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مامۆستایانه ...! " و به‌نیازبووم له بۆکسی راست یان چه‌پ ، به‌پێی رێکخستنی رۆژنامه‌که ، له‌سه‌ره‌وه‌ی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌دا بڵاویبکه‌مه‌وه ؛ دواتر ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌که به‌ناوی رۆژنامه‌که‌وه له ژماره ( 4 ) ی رۆژی 26/6/2002 ی ( ئامانج ) دا بڵاویانکرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی : " ده‌ڵێن رۆژنامه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه له به‌رامبه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیکه‌دا ( یاسادانان ، جێبه‌جێکردن ، دادوه‌ریی ) . ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م رۆژنامه‌یه لافی ئه‌وه لێناده‌ن رۆژنامه‌که‌یان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکات ، لانی که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا به چاوی خۆیان کاریگه‌رێتی چواره‌م ده‌سه‌ڵاتیان نه‌دیوه ، به‌ڵام ده‌توانن ئه‌و به‌ڵێنه بده‌ن که ( ئامانج ) زمانحاڵی راسته‌قینه‌ی مامۆستایانی کوردستان بێت و ، ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنن که ئازادانه ، بیروبۆچوون ورازوگله‌یی و ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان ده‌رببڕن و بیده‌ن به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌کانداو (لێره‌دا وشه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌کاتی بڵاوکردنه‌وه‌دا په‌ڕیوه ! ) هه‌ر سکاڵا‌و پێشنیازێکیشیان هه‌بێت ، له‌م که‌ناڵی راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه بیگه‌یه‌نن و به‌ڕاستی رۆژنامه‌که ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م نه‌بێت ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی مامۆستایان بێت " . 2/4 وتاری " مێژوویه‌کی کورتی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان " نووسینی مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین ره‌زا ، ( ئامانج ) ، ژماره ( 24 ) به‌رواری 15/5/2004 ، که بۆ ساڵی دوایی هه‌مان وتاری به ناوی ( باوکی راکۆ ) له ( ئامانج ) ی ژماره ( 36 ) ی رۆژی 15/5/2005 دا بڵاوکردووه‌ته‌وه . مامۆستا عومه‌ر ده‌ڵێت ؛ " خه‌باتی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان مێژوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش شۆڕشی 14 ی ته‌مموزی 1958 ... دوای شۆڕشی ته‌مموز له سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه نوێیه ئازادییه‌ی هاته‌کایه‌وه له ساڵانی 1959 تا 1960 دوو کۆنگره‌ی مامۆستایان به‌سترا یه‌که‌میان له 10 ی ئه‌یلوولی1959 و دووه‌میان له 15 ی ئابی 1960 له شه‌قڵاوه . " له‌م وتاره‌دا مامۆستا عومه‌ر ده‌بێته‌وه سه‌رچاوه‌ی ناسه‌ره‌کی چونکه هه‌موو زانیارییه‌کانی له‌و نووسینه کۆنانه وه‌رگرتووه که له‌سه‌ر یه‌کێتی نووسراون و ده‌ڵێت ؛ " له ماوه‌ی( 41 ) ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌و یه‌کێتییه تێکۆشه‌ره‌دا ( 10 ) کۆنگره گیراوه بێجگه له ده‌یان کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌ی فراوان " . هه‌ر له‌و وتاره‌دا ده‌ڵێت ؛ " یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان خاوه‌نی زیاتر له 400 شه‌هیده له مامۆستا نه‌مره‌کان " . ده‌رباره‌ی سه‌رۆکه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانیش ، به سکرتیره‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ناویان ده‌بات . بۆ به‌شداربووانی یه‌که‌م کۆنگره‌ش ( 15/5/1962 ) سیی و پێنج ناو ریزده‌کات . سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی سێیه‌میش ده‌ڵێت : " کۆنگره‌ی سێیه‌میش له رێکه‌وتی 19 و20 /1968 له ماڵی کاک عبدالرحمن مه‌لا عومه‌ری ( گومبه‌تی ) برای شه‌هید مامۆستا عبدالقادر مه‌لا عومه‌ر ، واته کۆنه ماڵه‌که‌ی ( سالح عونی ) له گه‌ڕه‌کی قه‌زازه‌کانی سلێمانی به‌سترا " . سه‌باره‌ت به‌م وتاره که دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌ک ، له یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و له " کۆنفرانسی سکرتارییه‌تی مامۆستایانی کورد له ئه‌وروپا له 10/4/2004 " خوێندراوه‌ته‌وه ، ئه‌م تێبینیانه به کورتی تۆمارده‌که‌م :- 1/2/4 ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خه‌باتی مامۆستایان بدوێین ، ئه‌وا ده‌توانین سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و سیاسی له کوردستاندا به سه‌ره‌تای ئه‌و خه‌باته دابنێین ، چونکه مامۆستایان وه‌ک توێژێکی رۆشنبیر به‌پیر ئه‌و بزووتنه‌وانه‌وه چوون و له هه‌موو حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کاندا رۆڵیان هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دیاریکراوی له‌سه‌ر رێکخستنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بدوێین ، ئه‌وا سه‌ره‌تاکه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش شۆڕشی 14 ی ته‌مموز به‌ڵکو بۆ دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ( 1961 ) . 2/2/4 ئه‌و دوو کۆنگره‌یه‌ی له شه‌قڵاوه ساڵی 1959 و 1960 به‌ستران په‌یوه‌ندییان به یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه ، وه‌ک رێکخراوێک ، نییه . ئه‌و دوو کۆنگره‌یه بۆ مه‌سه‌له‌کانی ئه‌ده‌ب و په‌روه‌ترده‌و زمان و رۆشنبیریی گشتی بوو که مامۆستایانی پیشه‌یی سه‌ر به حزبی شیوعی عێراقی له نه‌قابه‌ی مامۆستایانی عێراقدا رۆڵی ئاماده‌کردن و هه‌ڵسووڕانیان هه‌بوو . هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ی مامۆستایانی کوردستان ئه‌و دوو کۆنگره‌یه به‌رز ده‌نرخێنین و کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئه‌ده‌ب و زمان و رۆشنبیریی کوردی و بزافی مامۆستایانیش ده‌زانین ، به‌ڵام له هه‌ڵسووڕێنه‌ران وئاماده‌کارانی خۆیان زه‌وت ناکه‌ین . مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له‌وێوه ده‌ستپێناکات . 3/2/4 له ماوه‌ی چل ساڵی ته‌مه‌نی یه‌کێتیدا ، راسته ده‌یان کۆبوونه‌وه‌ی فراوان گیراوه ، به‌ڵام به کۆنگره‌و کۆنفرانسه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه که مامۆستا عومه‌ر به ده کۆنگره دیارییانده‌کات . واقیع ئه‌وه‌یه که ده‌یان کۆنفرانس نه‌گیراوه . 4/2/4 ئه‌و ژماره‌یه‌ی شه‌هیدانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان که مامۆستا عومه‌ر به ( 400 ) شه‌هیدی داده‌نێ ، پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه ، چونکه له رۆژه سه‌خته‌کاندا ، چ له خه‌باتی نێوشارو چ له شاخ ، هه‌رگیز ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ئه‌وه‌نده نه‌بووه هه‌تا ئه‌وه‌نده شه‌هیدیشی هه‌بێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو مامۆستایه‌ک به ئه‌ندامی یه‌کێتی بزانین - ئیتر خۆی بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت - وه‌کو سه‌رده‌می به‌عس و ساڵانی 1970 - 1974 و له 1991 یشه‌وه تا ئێستا ، ئه‌وا له‌و ژماره‌یه زێتر نه‌بێت که‌متر نییه ، که ئه‌میش دیسان پێویستیی به سه‌لماندن هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئامارێکه‌وه که ئێستا له‌به‌رده‌ستدا نییه . هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌و مامۆستایانه‌ی لێده‌ربکرێ که به‌عسی بوون و به‌ڕێکه‌وت له‌م شوێن و ئه‌و شوێن ، له‌م رووداو‌و ئه‌و رووداودا بوونه‌ته قوربانی و تووشی مه‌رگ هاتوون . 5/2/4 له نێو یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا ، سه‌ره‌تا به ره‌سمی پله‌یه‌ک نه‌بوو به ناوی ( سه‌رۆک ) ، هه‌موو به هه‌ره‌وه‌زی و پێکه‌وه کاره‌کانیان راده‌په‌ڕاندو یه‌کێک له نێوانیاندا ، به‌بێ ناولێنان ، ده‌بووه سه‌رچاوه‌و بۆیده‌گه‌ڕانه‌وه که زێتر یه‌کێک ده‌بوو له حزبدا رۆڵی هه‌بێت و نزیک بێت له سه‌رچاوه‌ی بڕیاری حزبییه‌وه ، واته نزیک بێت له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه . دواتر پله‌ی سه‌رۆک دانرا نه‌ک ( سکرتێر ) ؛ پله‌ی سکرتێر له‌جیاتی سه‌رۆک ، له خولی دووه‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌دا ( 2 - 4 /2/2002 ) خرایه نێو پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه . 6/2/4 له یه‌که‌م کۆنگره‌دا ، به‌پێی دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌شدارییان تێداکردووه ، 16 یان 17 مامۆستا ئاماده‌بوون و یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانیان دامه‌زراندووه . 7/2/4 تایبه‌ت به کۆنگره‌ی سێیه‌م ، له هه‌ردوو وتاره‌که‌دا - که یه‌ک وتاره‌و دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌ک بڵاوکراوه‌ته‌وه - دوو هه‌ڵه هه‌یه دووپاتبووه‌ته‌وه ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : أ - عبدالرحمن مه‌لا عومه‌ری ( گونبه‌ندی ) یه نه‌ک ( گومبه‌تی ) . ب - کۆنه ماڵه‌که‌ی ( سالح عه‌لی ) سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزش له سلێمانی ، نه‌ک ( سالح عونی ) که به هه‌ڵه له نووسینه‌کانی پێشووه‌وه کۆپیکراوه . له کۆتاییدا ، داواکارم تۆژیاران هه‌موو زانیارییه‌کانم له‌مه‌ڕ مێژوویه‌ک که جیاوازی له نووسینه‌وه‌یدا هه‌یه ، بخه‌نه ژێر وردبینه‌وه‌و ساغیبکه‌نه‌وه‌و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌کانی نه‌که‌ن ، له پێناوی خزمه‌تکردنی راستی و ، هه‌ڵبه‌ت راستیشه که هانیدام سه‌رنجه‌کانی خۆم و یاده‌وه‌رییه‌کانم تۆماربکه‌م و نموونه‌کانی به‌رده‌ستیشم ، نووسینی کۆمه‌ڵێک هاوڕی و مامۆستای خۆشه‌ویستم بێت و ، به ناچاری ببمه شاهیدو ، منیش هه‌ندێ جار باسی خۆم بکه‌م و راناوی " من " ی دزێو‌و نه‌فره‌تیی به‌کاربهێنم ، دیاره شه‌هاده‌دانیش قابیلی شه‌نوکه‌وه‌و ، خوازیارم زۆر وردبووبم و هه‌ڵه‌م که‌م کردبێت ، به‌تایبه‌تی که کات ( زمن ) ێکی به‌رچاو ده‌که‌وێته نێوان رووداوه‌کان و ئه‌م نووسینه‌وه . فوئاد قه‌ره‌داغی تشرینی دووه‌می 2005 12:22 - Wednesday, May 14, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||