| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پاشکۆ 1
پاشکۆ ( 1 ) راپۆرتی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ خولی دووه‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتی ( به‌شی هه‌شته‌م ) هه‌شته‌م : چالاکیی راگه‌یاندن و رووناکبیریی چالاکیی راگه‌یاندن و رووناکبیریی ته‌وه‌ره‌یه‌کی هه‌ره سه‌ره‌کیی خه‌باتی رێکخراوه‌یی پیکده‌هێنن . یه‌که‌میان سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانی رێکخراو له ئاستی ئه‌و توێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات و له ئاستی رای گشتیدا په‌خش ده‌کات و ، دۆستی بۆ راده‌کێشێت و که‌موکووڕییه‌کانیش به‌شێوازه‌کانی خۆی داده‌پۆشێ ؛ دووه‌میشیان ، جگه له‌وه‌ی ئامانجێکی رێکخراوه‌که به‌دیده‌هێنێت ، ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌کردنی کادیرو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌و له هه‌موو روویه‌که‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان ده‌بات ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی جۆری چالاکیی ئه‌م دوو لایه‌نه ( راگه‌یاندن و رووناکبیریی ) روخساری رێکخراوه‌که له‌نێو خه‌ڵکدا ده‌رده‌که‌وێت . ئه‌گه‌ر هه‌ڵسووڕاوه‌کانی ئه‌م بواره راستگۆ بن ، واقیعی رێکخراوه‌که به چالاکیی راگه‌یاندنیان ده‌خه‌نه‌ڕوو ، ئه‌گه‌ر به دیوی سه‌لبیی راگه‌یاندنیشدا کاربکه‌ن ، ئه‌وا جۆرێک له چه‌واشه‌کاریی ده‌خه‌نه‌وه‌و ، ره‌ش له‌خه‌ڵک ده‌که‌نه سپی و وێنه‌یه‌کی ناواقیعییان پێده‌گه‌یه‌نن . ئێمه له سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، هه‌ر له یه‌که‌م راگه‌یاندنمانه‌وه ویستوومانه به واقیعی کاری راگه‌یاندن بکه‌ین و چه‌ند هه‌وڵێکی چالاکیی رووناکبیریی بده‌ین ، به‌ڵام رێگاکه‌مان ته‌خت نه‌بوو ، چه‌ندین که‌ندوکۆسپ له پێشمان بوو که چالاکییه‌کانمانی به شاردراوه‌یی هێشته‌وه‌و نه‌مانتوانی ئه‌و کاره‌شی ده‌یکه‌ین به خه‌ڵکیی بگه‌یه‌نین . سیمای هه‌ره دیاری کاری راگه‌یاندنمان بریتی بوو له ( پشتبه‌خۆبه‌ستن و راستگۆیی ) دیاره ئه‌و دوو پرنسیپه‌ش باجی خۆی هه‌بووه‌و که‌موکووڕییه‌کانیشمان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ی کارکردنمان هه‌ندێ جار به‌ر تیروتوانج وره‌خنه بکه‌وێت و ، زۆر جاریش لێره‌و له‌وێ هه‌وڵی سفرکردنی کاره‌کانی بدرێت . بۆیه لێره‌دا گرنگترین کاره‌کانی راگه‌یاندن و چالاکیی رووناکبیریی ماوه‌ی رابردوو باس ده‌که‌ین و دواتر به راشکاوی که‌موکووڕییه‌کانمان له‌م بواره‌دا به‌یان ده‌که‌ین و داوا له کۆنگره ده‌که‌ین رێگاچاره‌یان بۆ دابنێت . 8/1 راگه‌یاندن له بواری راگه‌یاندندا ئاماژه به‌م چالاکییانه ده‌که‌ین : 8/1/1 مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و لقه‌کانی یه‌کێتیمان له هه‌ر شوێنێک بوارێکیان هه‌بووبێت به‌رنامه‌یه‌کی رادیۆییان بۆ په‌خشکردن ئاماده‌کردووه وه‌ک : 8/1/1/1 - به‌رنامه‌ی ( په‌یامی مامۆستایان ) که مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ئاماده‌ی ده‌کات و له ( ده‌نگی گه‌لی کوردستان ) ه‌وه هه‌فتانه په‌خش ده‌کرێت . 8/1/1/2 - به‌رنامه‌ی ( ده‌نگی مامۆستا ) له لقی خانه‌قین ئاماده‌ی ده‌کات و له رادیۆی ( ده‌نگی گه‌رمیان ) ه‌وه په‌خش ده‌کرێت . 8/1/1/3 - به‌رنامه‌ی ( په‌یامی مامۆستا که لقی که‌رکوک ئاماده‌ی ده‌کات و له رادیۆی ( ده‌نگی که‌رکوک ) ه‌وه په‌خش ده‌کرێت . 8/1/1/4 - به‌رنامه‌ی ( په‌یامی مامۆستا ) که لقی سلێمانی ئاماده‌ی ده‌کات و له رادیۆی ( مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی سلێمانی ) ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه په‌خش ده‌کرێت . ئه‌م به‌رنامانه ، به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت به‌رده‌وام په‌خش ده‌کرێن و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رادیۆکانه‌وه بایه‌خیان پێده‌درێت ؛ ئه‌و بابه‌تانه‌شی ده‌یگرنه‌خۆ : " په‌روه‌رده‌یی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی " ن ، جگه له هه‌واڵه‌کانی په‌روه‌رده‌و مامۆستایان و چاوپێکه‌وتن و یاده‌وه‌ریی مامۆستایانی شه‌هیدو ئه‌نفالکراوو وتاری ده‌ستپێکی به‌رنامه‌کان که بیروبۆچوونی یه‌کێتیمان ده‌رباره‌ی کێشه‌و رووداوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ده‌رده‌بڕن . 8/1/2 راگه‌یاندنی یه‌کێتیمان له به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی کوردستان هه‌لوێستی یه‌کێتیمانی ده‌ربڕیوه ، که جگه له وتاری به‌رنامه‌کانی له رادیۆکاندا ، به‌یاننامه‌شی ده‌رکردووه . به‌یاننامه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ک ته‌رخانکراون له‌وانه : 8/1/2/1 بۆنه‌کان که تا ئێستا ئه‌م به‌یاننامانه‌ی به‌م ناونیشانانه له‌سه‌ر ده‌رکردوون : - ساڵی ( 2000 - 2001 ) ی خوێندن پیرۆز بێت . له 2/9/2000 دا . - جه‌ژنی مامۆستا : ساڵیادی خه‌نه‌به‌ندانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی مامۆستایانی کوردستان . له 6/10/2000 دا . - 39 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز بێت . له 15/5/2001 دا . - ( 2001 - 2002 ) ساڵێکی نوێی خوێندن . . . ساڵیکی نوێی ره‌نج و تێکۆشانی مامۆستایانی کوردستان . له 15 ی ئه‌یلوولی 2001 دا . - 6 ی تشرینی یه‌که‌م جه‌ژنی نۆژه‌نی خه‌باتی مامۆستایانی کوردستان . له 6/10/2001 دا . 8/1/2/2 به‌یاننامه‌ی سیاسی و رێکخراوه‌یی که ئه‌م به‌یاننامانه به‌م ناونیشانانه ده‌گرێته‌وه : - ده‌رباره‌ی ( روونکردنه‌وه ) که‌ی برایانی هه‌ولێر : له جیاتی شێواندنی راستییه‌کان وه‌رن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ریزه‌کانمان خه‌بات بکه‌ین . له 18/9/2000 دا . - مامۆستایانی کوردستان شه‌ڕفرۆشتنی PKK به ئه‌زموونی باشووری کوردستان ریسوا ده‌که‌ن . له 23/9/2000 دا . - سووکایه‌تی به مامۆستایان مه‌حکوم ده‌که‌ین . له 30/4/2001 دا . - یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان تاوانه‌کانی گرووپی ( جند الاسلام ) ریسوا ده‌کات . له 27/9/2001 دا . - بانگه‌وازێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌و دیموکراتییانه‌ی نوێنه‌رانی مامۆستایان له قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا . له تشرینی دووه‌می 2001 دا . 8/1/2/3 به‌یاننامه‌و وتاری کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ، به‌م ناونیشانانه : - به‌ره‌و کۆنگره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی . له 12/2/2001 دا . - بووژاندنه‌وه‌ی به‌ها شۆڕشگێڕییه‌کان ئامانجێکی په‌روه‌رده‌ییمانه . له 24/2/2001 دا . - ئه‌قڵییه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری ریسوا ده‌که‌ین . له 20/5/2001 دا . - پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ مه‌رگی ناواده‌ی تێکۆشه‌ری ناسراوی گه‌له‌که‌مان کاک شازاد صائب . له 22/5/2001 دا . - روونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به رێکخستنی میلاکی قوتابخانه‌و خوێندنگاکان . له 18/8/ 2001 دا . - وتاری مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له سێهه‌مین کۆنگره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا . له 23/10/ 2001 دا . - مامۆستایانی کوردستان دژی لێدانی قوتابیان و شکاندنی رێزی مامۆستایانن . له 3/11/2001 دا . ئه‌م به‌یاننامه‌و وتارانه دوای ئه‌وه‌ی له کاتی خۆیدا چاپکراون و ، هیچ به‌یاننامه‌یه‌کیان تیراژه‌که‌ی له ( 1000 ) هه‌زار دانه که‌متر نه‌بووه‌و به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان و که‌ناڵه جیاجیاکانی راگه‌یاندندا په‌خشکراون ، به‌شێکیان که به‌یاننامه‌و وتاره‌کانی نێوان 1/9/2000 و 1/9/2001 ن له نامیلکه‌یه‌کدا کۆکراونه‌ته‌وه به‌ناوی ( وشه‌و هه‌ڵوێست ) . 8/1/3 نووسین و ناردنی بروسکه به بۆنه‌ی جیاجیاوه ، جگه له‌وه‌ی هۆکارێکی په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵمان بووه به ده‌ره‌وه‌ی یاکێتیی مامۆستایان ، ئاوێنه‌یه‌کی چالاکیی راگه‌یاندنیش بووه‌و هه‌ڵوێستی یه‌کێتیمانی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ربڕیوه . مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تییه‌کێتیمان و لقه‌کان له‌نێوان کاری رۆژانه‌یاندا به ده‌یان بروسکه‌یان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و ساڵیادو چله‌ی ماته‌مینی و ... هتد کردووه . ئێمه لێره‌دا ته‌نها هه‌ندێکیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو که له هه‌ردوو نامیلکه‌ی " به‌ڵگه‌نامه‌کانی ده‌یه‌مین کۆنگره " و " وشه و هه‌ڵوێست" دا دۆکیۆمێنتکراون و گرنگییه‌کی سیاسی و رێکخراوه‌ییان هه‌یه : - - بروسکه‌ی سوپاسنامه بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی کۆتاییهاتن و سه‌رکه‌وتنی ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه . له 3/9/2000 دا . - بروسکه‌ی سوپاسنامه ( بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ) بۆ به‌ڕێز کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . له 3/9/2000 دا . - بروسکه‌ی سوپاسنامه ( بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ) بۆ به‌ڕێزان مه‌کته‌بی سیاسی ( یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ، حزبی شیوعی کوردستان ، حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ، حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ، پارتی پارێزگارانی کوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی یه‌کبوونی ئیسلامی ، یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ) له 3/9/2000 دا . - پیرۆزبایی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی بنکه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناکبیریی گه‌لاوێژ . له 15/1/2001 دا . - پیرۆزبایی دووه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان . له 27/1/2001 دا . - پیرۆزبایی سێهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی هونه‌رمه‌ندانی یه‌کگرتووی کوردستان . له 10/4/2001 دا . - پیرۆزبایی کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان . له 22/4/2001 دا . - پیرۆزبایی سێیه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان . له 25/7/2001 دا . 8/1/4 بڵاوکراوه له‌شێوه‌ی نامیلکه‌دا ، چالاکیی هه‌ره دیار‌و به‌رچاوی راگه‌یاندنی یه‌کێتیمان بوو له ماوه‌ی نێوان 1/9/2000 و به‌ستنی ئه‌م دووه‌م خوله‌ی کۆنگره‌دا . له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌ش نامیلکه به‌چاپگه‌یه‌ندراوه که ئه‌مه ناو‌و تیراژ‌و ساڵی ده‌رچوونیانه‌و ، به‌سه‌ر گشت ئه‌ندامانی سکرتارییه‌ت و لقه‌کان و که‌رته‌کان و لیژنه‌کاندا دابه‌شکراون و ، له هه‌ر نامیلکه‌یه‌ک چه‌ند دانه‌یه‌کی بۆ دامه‌زراوه رووناکبیرییه‌کان ورێکخراوو حزب و رۆژنامه‌و کتێبخانه گشتییه‌کانی وه‌ک( سلێمانی ، زانکۆ ، ئه‌وقاف ، مۆزه‌خانه ) نێردراون . - به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆ به‌تیراژی 500 دانه ساڵی 2000 چاپ و په‌خشکراوه . - به‌ڵگه‌نامه‌کانیده‌یه‌مین کۆنگره به‌تیراژی 500 دانه ساڵی 2000 چاپ و په‌خشکراوه . - یاداشته‌کانی مامۆستایانی کوردستان به‌تیراژی 500 دانه ساڵی 2001 چاپ و په‌خشکراوه . - رابه‌ری کار به‌تیراژی 400 دانه ساڵی 2001 چاپ و په‌خشکراوه . - به‌رنامه‌ی ساڵی ( 2001 - 2002 ) به‌تیراژی 400 دانه ساڵی 2001 چاپ و په‌خشکراوه . - وشه‌و هه‌ڵوێست به‌تیراژی 500 دانه ساڵی 2001 چاپ و په‌خشکراوه . 8/1/5 کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا ، جگه له ئامانجه رووناکبیریی و په‌روه‌رده‌یی و رێکخراوه‌ییه‌کانی ، شێوازێکی کاری راگه‌یاندن بوو . ئه‌م شێوازه ، به‌گه‌رمی ، له سه‌ره‌تای کارکردنماندا دوای کۆنگره پیاده‌کراو ، له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌کاندا ، ده‌نگی یه‌کێتیی مامۆستایان و بڕیار‌و راسپارده‌کانی ده‌یه‌مین کۆنگره راسته‌وخۆ بۆ نێو مامۆستایان براو له نزیکه‌وه گوێبیستی ره‌خنه‌و داواکارییه ره‌واکانیان بووین و ، به‌چاوی خۆمان به‌شێکی واقیعی په‌روه‌رده‌و فێرکردنمان بینی که دواتر له یاداشتێکدا پوخته‌که‌یمان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم کرد . لێره‌دا پێویسته ئاماژه به رۆڵی لقه‌کانی یه‌کێتیمان و که‌رت و لیژنه‌کان له هه‌موو ناوچه‌کاندا بکه‌ین که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان ره‌خساندو زۆرترین و فراوانترین کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان له مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا رێکخست که له هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایان و وه‌فدێکی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و ، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌کیشدا ، سه‌رۆکی لقه‌کان و چه‌ند ئه‌ندامێکی لق و چه‌ند لێپرسراوی که‌رت و لیژنه ، چه‌ند کاربه‌ده‌ستی یه‌که ئیدارییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده له قه‌زاکاندا ئاماده ده‌بوون . ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی خوێندنی ( 2000 - 2001 ) دا به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو ، به‌ڵام لێتانی ناشارینه‌وه که له به‌رنامه‌ی ( 2001 - 2002 ) دا ، واته به‌رنامه‌ی ساڵی دووه‌می کارکردنمان ، ئه‌گه‌رچی رێوشوێنی فراوانکردن و به‌ڕێوه‌چوونی له حه‌وت خاڵدا داڕ‌ێژرابوو ، به‌ڵام نه‌توانرا جێبه‌جێ بکرێت . ئه‌مه بۆ خۆی یه‌کێکه له‌و خاڵانه‌ی ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌به‌رده‌مدا بکرێت و ، ئالییه‌تێکی کارای هه‌میشه‌یی پشتبه‌ستوو به‌چه‌ند پرنسیپ و رێسایه‌کی بۆ دابنرێت که به درێژایی هه‌موو ساڵێکی خوێندن ببێته به‌شێکی نه‌پساوه‌ی کاری راگه‌یاندنی مه‌یدانیی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و لقه‌کانی یه‌کێتیمان . 8/1/6 ئاهه‌نگێڕان به بۆنه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه لایه‌نێکی دیکه‌ی کاری راگه‌یاندن بوو . یه‌کێتیمان له ماوه‌ی پێشوودا ، له ساڵیادی بۆنه رێکخراوه‌ییه‌کانیدا که رۆژی 15 ی ئایار‌و جه‌ژنی مامۆستایانه له 6 ی تشرینی یه‌که‌می هه‌موو ساڵێکدا ، چه‌ند رێوڕه‌سمی پێشوازیکردن له میوان و ، ئاهه‌نگی سازکرد ، چ له سلێمانی له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و لقی سلێمانییه‌وه ، یان له باره‌گای لقه‌کانی یه‌کێتی و که‌رت و لیژنه‌کان له قه‌زاو ناحییه‌کاندا . له‌م مه‌راسیم و ئاهه‌نگانه‌دا هه‌زاران مامۆستا سه‌ردانی باره‌گاکان و به‌شداریی ئاهه‌نگه‌کانیان کردووه‌و به ده‌یان لافیته‌و هه‌زاران پۆسته‌ر له شوێنه گشتییه‌کان و قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده بڵاوکراونه‌ته‌وه ، که له لایه‌ک شانازیی مامۆستایانی کوردستانیان به‌و بۆنانه‌وه ده‌ربڕیوه‌و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه خواست و ئامانج و به‌رنامه‌ی کاری رێکخراوه‌یی یه‌کێتیمانیان به‌خه‌ڵکی گه‌یاندووه‌و ، جه‌ختکردنه‌وه‌و ئیراده‌ی یه‌کێتیمان به جێبه‌جێکردنیان و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانیان ، تێیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه . ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا به‌یاننامه‌یه‌کی ناوه‌ندیی په‌خشکراوه‌و ، هه‌وێنی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خه‌بات و یه‌کخستنه‌وه‌ی توانا‌و به‌رزڕاگرتنی که‌سایه‌تیی یه‌کێتیمان بووه . 8/1/7 ره‌نگدانه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا به‌شێکی دیکه‌ی چالاکیی راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و لقه‌کان نیشانده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها راده‌و ئاستی بایه‌خپێدانی ئه‌و که‌ناڵانه به په‌روه‌رده‌و مامۆستایان ده‌رده‌خه‌ن و راده‌ی چست و چالاکیی هه‌ڵسووڕاوانی راگه‌یاندنی یه‌کێتیمان دیاریده‌که‌ن و ، ده‌توانرێت بۆ به‌رنامه‌ی گورجوگۆڵکردنی کاری راگه‌یاندن له داهاتوودا سوودی لێوه‌ربگیرێت . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌م بواره‌دا : - 8/1/7/1 گه‌رموگوڕیی گه‌یاندنی هه‌واڵ و چالاکییه‌کانه له رۆژنامه‌کانی ( کوردستانی نوێ ، الاتحاد ، هه‌رێمی کوردستان ) به تایبه‌تی له مانگی ئه‌یلوول و تشرینی یه‌که‌می 2000 دا . 8/1/7/2 بایه‌خدانی رۆژنامه‌ی ( هه‌رێمی کوردستان ) هه‌تا دوا ژماره‌ی به بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و به‌یاننامه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان زیاتر له‌هه‌ر رۆژنامه‌یه‌کی تر . 8/1/7/3 بێده‌ربه‌ستی و ، گه‌یاندنی پچڕپچڕی هه‌واڵ و چالاکییه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان له رۆژنامه‌ی هه‌ندێ له حزبه‌کان و ، نه‌گه‌یاندن و باسنه‌کردنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک - ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگه‌کانیش - له رۆژنامه‌ی چه‌ند حزبێکی تردا که هه‌ر هه‌موویان له مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و لقه‌کاندا وجوودیان هه‌یه . 8/1/7/4 که‌میی ریپۆرتاژو چاوپێکه‌وتن و به‌دواداچوونی چالاکیی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له‌رۆژنامه‌کاندا به‌گشتی ، ته‌نانه‌ت ئه‌و چالاکییانه‌شی په‌یوه‌ندییان به بۆنه‌کانه‌وه هه‌بوو . 8/1/8 جگه له‌و بوارانه‌ی پێشوو ، یه‌کێتیمان هه‌وڵیدا له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا شوێنێکی گشتی به ناوی مامۆستایانه‌وه ناوبنرێت . ئه‌وه‌بوو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی سه‌ره‌کیترین و درێژترین شه‌قامی له‌نێو شاری سلێمانیدا به ( مامۆستایان ) ناوزه‌دکرد ، له ( رانییه ) ش گه‌ڕه‌کێک به ناوی مامۆستایانه‌وه ناونرا ، لقی سلێمانیش لیستێکی به‌ناوی کۆمه‌ڵێک مامۆستای نیشتمانپه‌روه‌ر پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی کردووه که له ناونانی شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاری سلێمانیدا که نزیکه‌ی ( 3500 ) شه‌قام و کۆڵان ده‌بێت ، چه‌ندانێکیان به ناوی ئه‌و مامۆستایانه‌وه ناوبنێت ، وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌کانی دیکه‌ی شاره‌وانی چاو له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی بکه‌ن و ئه‌م رێزلێنانه‌ی مامۆستایان فه‌رامۆش نه‌که‌ن . 8/2 8/3 سه‌ره‌ڕای چالاکییه‌کان ، راگه‌یاندن خاڵی لاوازمانه ... ! ئێمه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی به‌ڕێزی مامۆستایانی کوردستان له‌م خولی دووه‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌دا ، دان به‌وه‌دا ده‌نێین که سه‌ره‌ڕای ئه‌و چالاکییانه‌ی له خاڵه‌کانی پێشوودا ئاماژه‌مان بۆ کردن و ، له کاتی خۆیدا وزه‌و توانا‌و کاتێکی زۆری هه‌ڵمژین ، هێشتا چالاکیمان له بواری راگه‌یاندن و رووناکبیریدا به که‌م و لاواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و ، به‌مه‌ش کۆنگره ده‌خه‌ینه به‌ر به‌رپرسیارێتی لیکۆڵینه‌وه له‌م دیارده‌یه‌و بانگهێشتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م که‌موکووڕییه‌ی کاری رێکخراوه‌ییمان له ئاینده‌دا ده‌که‌ین ، هه‌تا بتوانین به‌سه‌ر ئه‌و خاڵه لاوازه‌ماندا زاڵ بین و ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو پێماننه‌کرا رێوشوێنی گۆڕانکاریی بۆ دابنرێت و ، له‌و ئاسته‌ی ئێستایه‌وه له شه‌قه‌ی باڵ بدا‌و به ئاستێکی باڵاوه بنیشێته‌وه که هاوشانی خه‌باتی رۆژانه‌ی مامۆستایانی کوردستان و رۆڵی مه‌ده‌نییانه‌یان له کۆمه‌ڵگادا بێت و له‌مه‌ودوا وه‌ک هۆکارێکی ئه‌رێیانه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت . لیره‌دا بۆ به‌رچاوڕوونی و گه‌یشتن به‌و هیوایه‌ی له چه‌ند دێڕی پێشوودا ده‌رمانبڕی ، چه‌ند خاڵێکی لاوازی راگه‌یاندن ده‌خه‌ینه‌ڕوو : 8/3/1 یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له دوای ده‌یه‌مین کۆنگره‌و تا ئه‌م خوله‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی نییه ، ئه‌گه‌رچی مۆڵه‌تی یاسایی ده‌رکردنی رۆژنامه‌یه‌کی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وه‌رگرتووه‌و ، چه‌ند جارێک ده‌سته‌ی نووسه‌ران دانراون و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ت بۆ ده‌رکردنی رۆژنامه‌که و پێشتریش بۆ ده‌رکردنی گۆڤارێک دراوه ؛ به‌ڵام هه‌وڵه‌کان به ئاکام نه‌گه‌یشتوون ، که ده‌بێت له هۆکاره‌کانی بکۆڵرێته‌وه‌و به بایه‌خه‌وه باسی ئه‌م بواره‌ی راگه‌یاندن بکرێت و چاره‌سه‌ری دروستی بۆ دابنرێت تا له یه‌که‌م هه‌نگاوی کاری دوای ئه‌م خوله‌ی کۆنگره‌دا به‌ڕێبکه‌وێت . 8/3/2 راگه‌یاندن ، به‌تایبه‌تی رۆژنامه ، کارێکی هه‌ره‌وه‌زییه ، به‌توانای تاکه‌که‌س و چه‌ند تاکێکی نێو ئۆرگانێکی باڵای رێکخراوێک به‌ڕێوه‌ناچێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاکه‌که‌سانه به‌رپرسیارێتی دیکه‌یان له ئه‌ستۆبێت . بۆیه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو کاروباره‌کان پێکه‌وه‌و ، راگه‌یاندنیشی بێته‌سه‌ر ، ده‌بێته مایه‌ی لاوازییه‌کی گشتی که له راگه‌یاندندا به‌رجه‌سته ده‌بێت . بۆیه پێویستیمان به‌وه هه‌یه راگه‌یاندنه‌که‌مان ، له‌لایه‌ک که‌سانی ده‌ستئاوه‌ڵا کاری تێدا بکه‌ن و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ببێته کارێکی هه‌ره‌وه‌زیی سه‌رجه‌م مامۆستایان ، به‌تایبه‌تی ئه‌و مامۆستایانه‌ی خاوه‌ن قه‌ڵه‌من و له بواری رووناکبیریی گشتی و په‌روه‌رده‌یی و رێکخراوه‌ییدا ده‌توانن ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن . 8/3/3 نه‌بوونی شاره‌زایانی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی له مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و لقه‌کاندا کۆسپێکی گه‌وره‌ی سه‌ره‌ڕێ و لاوازیی راگه‌یاندنی یه‌کێتیی مامۆستایان بوو که ده‌بێت بۆ ده‌وره‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ر بکرێت و سوود له‌و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌ی گه‌له‌که‌مان ، که مامۆستان ، وه‌ربگیرێت . 8/3/4 کۆنترۆڵێکی ناوه‌ندیی له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی مامۆستایان له رادیۆکاندا نییه‌و ، جگه له بابه‌ته‌کانی به‌رنامه‌ی ( په‌یامی مامۆستایان ) که له ( ده‌نگی گه‌لی کوردستان ) ه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێن و به‌ره‌وڕووی جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایان کراوه‌ته‌وه ، ناوه‌رۆکی هیج به‌رنامه‌یه‌کی دیکه به ناوی مامۆستایانه‌وه ، له‌لایه‌ن سکرتارییه‌ته‌وه نابینرێت ... 8/3/7 هه‌ندێک له‌و خاڵانه‌ی له به‌رنامه‌ی راگه‌یاندنی ساڵی ( 2001 - 2002 ) دا بوو ، تا ئێستا وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێبوون ده‌که‌ن ، وه‌ک : - 8/3/7/1 بڕیار‌و راسپارده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی له دوای خولی یه‌که‌می کۆنگره‌وه رێکنه‌خراوه‌و کۆنه‌کراوه‌ته‌وه‌و نه‌کراوه‌ته نامیلکه . 8/3/7/2 رێنماییه‌کی زۆر ده‌رباره‌ی کاروباری کارگێڕی و دارایی و راگه‌یاندن و چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌کان و به‌دواداچوون و کاروباری په‌روه‌رده‌و به‌رگری له مافی مامۆستا به نوسراو ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی سکرتارییه‌ت و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌کان کراوه ، به‌ڵام به په‌رته‌وازه‌یی هه‌ن و تا ئێستا له نامیلکه‌یه‌کدا کۆنه‌کراونه‌ته‌وه . 8/3/7/3 هه‌تا ئێستا کتێبێکی په‌روه‌رده‌یی یان رێکخراوه‌یی نه‌هاتۆته به‌رده‌ستی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ، تا دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاری چاپکردنی بدرێت . 8/3/7/4 هه‌تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ناوه‌ندیمان نییه ، هه‌رچه‌نده لقی هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه‌و له کۆیه په‌خش ده‌کرێت . 8/3/7/5 هه‌ندێ پێداویستی کاری راگه‌یاندن ، یان تاکوته‌را له سکرتارییه‌ت و لقه‌کاندا هه‌ن ، یان هه‌ر نین وه‌ک ( رادیۆ ، ته‌له‌فزیۆن ، ڤیدیۆ ، سه‌ته‌لایت ، ریکۆرده‌ر ، کامێرای فۆتۆگرافی ، کامێرای ته‌له‌فزیۆنی ، ستۆدیۆی تۆمارکردنی به‌رنامه‌ی رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی و ... هتد ) . تێبینییه‌کان 1 ) له به‌رواری ده‌ستبه‌کاربوونم وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له 2/9/2000 تا ده‌ستکێشانه‌وه‌م له 2/2/2002 دا هه‌موو نووسین و بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتیی به‌قه‌ڵه‌می من نوسراون ته‌نانه‌ت هه‌موو نووسینه ره‌سمییه‌کانی سکرتارییه‌تیش ( تاکو ته‌رایه‌کی لێده‌رچێت ) که نزیکه‌ی 600 نوسراوی ره‌سمییه ، به‌ڵام هه‌ر هه‌موو نووسینه‌کان ته‌عبیر له بیروڕاو بۆچوونی من ناکه‌ن ، هه‌ندێکیان راسته‌وڕاست پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانم بوون به‌ڵام رای یه‌کێتیی مامۆستایانی ده‌ربڕیوه که رێکخراوێکی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانێی کوردستان بوو له سلێمانی . ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که شانی خۆم له‌و مه‌سئولییات و هه‌ڵوێستانه خاڵیبکه‌مه‌وه ، بۆیه جگه له‌وه‌ی شایانی ئه‌وه‌م ره‌خنه‌م لێبگیرێت ، پێویسته خۆشم له چاوپێداگێڕانه‌وه‌یه‌کدا ره‌خنه‌ی جیددی له‌خۆم بگرم . هیوادارم له‌کاتی یاداشتکردنی بیره‌وه‌رییه‌کانمدا له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به وردی و دوورودرێژی بنووسم و ره‌خنه له‌خۆم بگرم و بواریش بڕه‌خسێنم بۆ ره‌خنه‌ی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست . 2 ) له‌م نووسینه‌دا ، له‌هه‌ر شوێنێکدا زنجیره‌که بازدانی تێدا بوو ، ئه‌وا ئه‌و خاڵانه‌ی په‌ڕێندراون تایبه‌ته به لایه‌نی رووناکبیریی که پێویست نه‌بوو بیاننووسم چونکه بابه‌ته‌که ته‌نها په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه . 3) له دوای هه‌ر کۆنگره‌یه‌ک ، ده‌بێت سکرتارییه‌تی هه‌لبژێردراو ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنگره چاپ و په‌خش بکات ، کاتی خۆی ئێمه ئه‌وه‌مانکرد و ، به‌ڵگه‌نامه‌کانی خولی یه‌که‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌مان چاپ و بڵاوکرده‌وه . به‌ڵام دوای خولی دووه‌می کۆنگره سکرتارییه‌تی نوێ هه‌تا ئێستاش که بۆ هه‌شت ساڵ ده‌چێت به‌ڵگه‌نامه‌کانی چاپ و په‌خش نه‌کرد . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی خولی دووه‌م به‌نده نووسیونی و پێیانه‌وه ماندوو بووه‌و مێژوویه‌ک ده‌گێڕنه‌وه ، له هه‌لێکی له‌باردا له‌م وێبڵاگه‌دا په‌خشیان ده‌که‌م . فوئاد قه‌ره‌داغی سلێمانی / ئایاری 2008 11:07 - Monday, May 19, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||