| ڤەرسین |
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی منداڵانە
ساڵ دێت و ساڵ ده‌ڕوات و ، رۆژی جیهانیی منداڵان وه‌ک رۆژێکی ئاسایی تێده‌په‌ڕێ . ده‌زگاکانی سیستمی سه‌رمایه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دیماگوگیانه له پێشوازی له‌م رۆژه‌دا ده‌بن . ئاهه‌نگ و سه‌یران و ڤیستیفاڵ و کۆنسێرت و . . . هتد سازده‌که‌ن ، به‌ڵام توخنی کێشه بنچینه‌ییه‌کانی منداڵان ناکه‌ون و هه‌تا دێت ، به‌گشتی ، منداڵان له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕی جیهان ، به تایبه‌تی منداڵانی باشووری جیهان ، مافه‌کانیان زیتر پێشێل ده‌کرێت و ، سیستمی جیهانیی سه‌رمایه باری گرانی چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ، له نزمترین ئاستی گوزه‌ران و بێ مافیدا رایانده‌گرێت . سه‌رمایه‌داریی جگه له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێزانه‌وه هێزی کاری به‌رده‌وام دابین ده‌کات ، له بازاڕه ئازاده‌که‌ی خۆشی‌دا منداڵان ده‌کاته کاڵاو بازرگانییان پێوه‌ده‌کات . ئه‌مڕۆ له وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریکای لاتینیدا ، بازرگانیکردن به منداڵانی کوڕ‌و کچ بۆته سه‌رچاوه‌ی داهاتێکی به‌رچاو بۆ بانده‌کانی له‌شفرۆشی و بازرگانیی سێکس که هه‌ریه‌که‌یان له سنووری په‌یوه‌ندییه به‌یه‌کداچووه‌کانی سیستمه جیهانییه‌که‌ی سه‌رمایه‌دا رۆڵی تایبه‌تی خۆی له خزمه‌تی په‌یوه‌ندییه باوه‌کاندا وازیده‌کات . بارودۆخێک که ئه‌مڕۆ منداڵانی جیهانی تێدایه ، راسته‌وڕاست پێچه‌وانه‌ی درۆ شاخداره‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌و چینه وابه‌سته‌کانێتی ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یماننامه‌و پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تیانه‌شی به ناوی مافی منداڵ و به‌رگری له منداڵێتی ده‌رچوون و له بۆنه جیاجیاکان و کۆنگره‌و کۆنفڕانسه‌کانی تایبه‌ت به منداڵاندا ، وه‌ک قه‌وانی سواولێیده‌ده‌نه‌وه ، هیچی له‌باری که‌سایه‌تیی منداڵان و گوزه‌رانیان نه‌گۆڕیوه . ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ته‌نها وه‌ک مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز ماونه‌ته‌وه‌و له پراکتیکدا جێبه‌جێناکرێن . له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ، له‌وانه عێراق و کوردستانیش یاسایه‌ک نییه که کۆمه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر منداڵاندا بخاته به‌رده‌م لێپرسراوێتییه‌کی جیددییه‌وه . هێشتا له به‌شێکی فراوانی ئه‌م جیهانه‌دا چۆنیه‌تی و سنوور‌و مه‌رجه‌کانی له‌باربردنی منداڵ دیارینه‌کراوه ، کوشتن و فڕێدانی منداڵانی کۆرپه به‌ناوی شه‌رعی نه‌بوونیانه‌وه دیارده‌یه‌کی به‌ربه‌رییانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ، لێدان و سووکایه‌تی و پڕجنێوکردنی منداڵان و تێکشکاندنی که‌سایه‌تییان شێوازی باوی مامه‌ڵه‌ی دایکان و باوکان و گه‌وره‌کانه ، هه‌ژاری و ده‌ستکورتی و دابه‌زینی ئاستی ژیان بۆ چه‌ند پله خوار هێڵی هه‌ژاری ، مه‌رج و زه‌مینه‌ی فرۆشتنی منداڵانی له بازاڕی ره‌شدا ره‌خساندووه ، هه‌روه‌ها بواری بانده سه‌رمایه‌دارییه‌کانی داوه تا منداڵان بفڕێنن و بازرگانی به پارچه‌کانی جه‌سته‌یانه‌وه بکه‌ن ؛ هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان بچنه بازاری کاره‌وه‌و له ته‌مه‌نێکدا که هێشتا بۆنی شیری خاو له‌ده‌میاندێ کاربکه‌ن تا بژێوی که‌سوکاره لێقه‌وماوو نه‌داره‌کانیان دابین بکه‌ن . کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌سالاری و پیاوسالاری ، واته کۆمه‌ڵگای باوکایه‌تی کاریکی کردووه که منداڵان ببنه توێژێکی هه‌ره دیاری چه‌وساوه له کۆمه‌ڵگاکاندا ، به کۆمه‌ڵگای " مۆدێرنی " سه‌رمایه‌داریشه‌وه . ئه‌مڕۆ ، هه‌روه‌کو دوێنێ ، ئیراده‌یه‌ک که له‌نێو کۆمه‌ڵگاکاندا باوه‌و له‌ڕێی توندوتیژییه‌وه په‌یڕه‌وده‌کرێت ، ئیراده‌ی باوک و سیستمی باوکایه‌تییه که بوون( وجود ) ی منداڵ و که‌سایه‌تییان ده‌سڕێته‌وه‌و کۆیله‌یه‌تییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ . منداڵ تا ئه‌و کاته‌ی له‌ژێر رکێفی که‌سوکاریایه‌تی توانای بڕیار‌و پراکتیکی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی نییه ، له پڕۆسه‌یه‌کی راهێنان و رامکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵ له‌قاڵبده‌درێن و به‌پێی پرنسیپه دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگا داده‌ڕیژرێنه‌وه . منداڵ هه‌تا له ماڵه‌وه‌یه ، سیستمی باوکایه‌تیی ده‌زگای خێزان ، ره‌فتارو ره‌وشت و هه‌ڵسوکوه‌ته‌کانی ئاڕاسته‌ده‌که‌ن و پاشان له‌ژێر سایه‌ی سیستمی باوکسالاریی خوێندندا ، دار ده‌بێته ئامرازی په‌روه‌رده‌و فیرکردن و ، دیسان یاسا‌و سیستم و رێنماییه ئاودراوه‌کان به ئایدیای باوکسالاریی ئاوێته به ئایین و نه‌رێته دواکه‌وتووه‌کان ، دوارۆژی چ له‌ڕووی که‌سایه‌تی و چ له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه بڕیارده‌ده‌ن . ئه‌م حاڵه‌ته به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به به‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگی جیاوازه‌وه له پێشکه‌وتووترین وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی جیهاندا به‌رده‌وامه‌و له‌ژێر په‌رده‌ی " مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی تاکه‌که‌س " ی بۆرژواییدا ، پڕۆسه‌ی به‌کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌کان هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ئاکام ده‌ستی کار بۆ چه‌رخاندنی چه‌رخی سیستمی سه‌رمایه‌و کاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی ، یه‌کبینه خۆی به‌رهه‌مدێنێته‌وه . ده‌بێت ئه‌مڕۆ له‌به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانیی منداڵاندا ئه‌و راستییانه‌مان له‌به‌رچاو بێت و ، ئه‌م واقیعه ببێته مایه‌ی تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاواز بۆ منداڵێتی و ، به ئاڕاسته‌ی خه‌باتێکی بێ‌وچان له پێناوی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌یه‌کی جیهانیی نوێ‌دا ببرێت که منداڵانیش له‌گه‌ڵ ته‌واوی کۆمه‌ڵدا له نامۆیی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی رزگار بکات . فوئاد قه‌ره‌داغی سلێمانی 1 / 6 / 2008 4:25 - Sunday, June 1, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||