| ڤەرسین |
مەرگی دایکم و رۆحی نامۆی من
من بیری لایلایه‌م نایه ... وه‌ک خه‌و نه‌بێت منداڵێتی خۆمم له‌یاد نییه ... من نازانم چه‌ند هه‌زار جار دایکم ساقه‌سه‌رم بووه ... چه‌ند هه‌زار جار خۆی له ده‌وری سه‌رو باڵام گه‌ڕاندووه ... چه‌ند سه‌دان شه‌و به دیار منێکی بێ‌ئاگا له بوون و ژیان دانیشتووه‌و ، ئه‌و شه‌وانه‌ی هه‌تا به‌یان به‌خه‌مباری و فرمێسک رشتن بردۆته‌سه‌ر ... چه‌ند جار نوێژ‌و نزا‌و هیممه‌تی پیرو پیاوچاکانی به‌ره‌و باره‌گای یه‌زدان ناردووه ، به‌ڵام کاتێك ئه‌هریمه‌نی مه‌رگ یه‌خه‌یگرتوو لێیسه‌ندمه‌وه ، ئه‌وی به‌ره‌و به‌هه‌شته‌که‌ی بڕوای پێیبوو به‌ڕیکردوو ، منیش به‌بێ رۆحی ئه‌و و به‌بێ ره‌گی ژیان له‌م دۆزه‌خه‌ی ناوی دنیای لێنراوه به‌جێمام و ، هه‌موو ساڵێک له ده‌ستپێکی حوزه‌یراندا(1) سوێی ئه‌و مه‌رگه‌ی ده‌متاسێنێ و خه‌یاڵ نوقمی ده‌ریای یاده‌وه‌ری و ئه‌وینی دایکایه‌تی ئه‌وم ده‌کات . ئێستا وێنه‌ی شیرینی ئه‌و به‌به‌رچاومدا گوزه‌ر ده‌کات ... ئه‌و ده‌بینم ، هه‌تا ده‌ستی ماندوو ده‌بێت رامده‌ژه‌نێ ، به‌ده‌میه‌وه‌و به ئاوازێکی خه‌ماوی " رۆڵه لایلایه .. کۆرپه‌م لایلایه " م(2) بۆ ده‌چڕێ ... ئه‌و ده‌بینم خۆشه‌ویستیی دوو کۆرپه‌ی کۆچکردووی به‌ر له منی(3) پێداوم و ، به‌وه زامی سکی سووتاوی خۆی سارێژده‌کات ... ئه‌و ده‌بینم شه‌و تا به‌یان به ئاگایه‌و په‌یتا په‌یتا گوی به هه‌ناسه‌مه‌وه ده‌نێت ... ئه‌و ده‌بینم خه‌می گه‌وره‌ی ژیانی خۆی منه‌و ، کاتێک په‌نجه‌م گه‌رم ده‌بێت ، ناسره‌وێت و دوعا‌و نزا‌و نوێژ‌و رۆژوو بۆ گیانی ده‌رده‌داری من بڕیار ده‌دات ... ئه‌و ده‌بینم له دامێنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌دیار ( پیر محه‌مه‌د ) ه‌وه(4) هه‌ڵترووشکاوه‌و داوای مان و ته‌مه‌ندرێژی بۆمن لێده‌کات . تۆ ... تۆ ... ئه‌ی رۆحه نامۆکه‌ی هه‌تا مه‌رگ ، هه‌ر رۆژه بۆ جگه‌رگۆشه‌یه‌کت نامۆییت نوێده‌بووه‌وه‌و ، دواجاریش به نامۆیی ( فه‌همی ) یه‌وه(5) سه‌رتنایه‌وه . تۆ ... تۆ... ئه‌ی ئه‌و ژنه میهره‌بانه‌ی وه‌ک دایکانی کوردستانم ، دایکایه‌تیت به‌دوا لوتکه گه‌یاندو له رۆژه سه‌خته‌کاندا هاوکاری تێکۆشان و په‌رژینی نهێنییه‌کانم بوویت . تۆ ... تۆ... ئه‌ی ئاوازی هه‌ستی ناسکی خۆبه‌خشانه‌ی دایکایه‌تی که به یادت دیمه‌نه ساکارو دڵفڕێنه‌کانی منداڵێتیم بۆ دێته‌وه‌و هه‌ستی پاکی منداڵێتی له ناخمدا ده‌بزوێنی . تۆ ... تۆ ... ئه‌ی قوتابخانه‌ی جوانترین نه‌ریتێک که به وانه‌ی سه‌ربه‌رزی و راستگۆیی و دڵسۆزی و پاکی گۆشتکردم . تۆ ... ئه‌ی دایکه شه‌که‌ته‌که‌ی ئه‌م ژیانه‌ی سه‌رانسه‌ری نامۆیی بوو ، دڵنیابه دنیای نه‌بوون تۆ له یادم ده‌رناکات و ناتوانێت روخسار‌و رۆحت له ناخمدا بسڕێته‌وه .... په‌راوێزه‌کان
فوئاد قه‌ره‌داغی سلێمانی 2 / حوزه‌یران / 2008
9:25 - Monday, June 2, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||