| ڤەرسین |
کۆماری فیدرالیی نیپال راگەیەندرا
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباسی جیهانیی هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پادشایه‌تی و راگه‌یاندنی سیستمی کۆمارییان له وڵاتی نیپال راگه‌یاند . ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن له نیپال له دانیشتنی رۆژی 28 ی مایسی 2008 دا به زۆربه‌ی ده‌نگ ئه‌م بڕیاره‌ی دا‌و ، پادشای ئه‌و وڵاته ( جیانیندرا ) ی ئاگادارکرد که له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا کۆشکی پادشایه‌تی به‌جێبهێڵێ . ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دێت که تیادا پارتی کۆمۆنیستی نیپال ( ماویست ) و هاوپه‌یمانه‌کانی زۆربه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یان به‌ده‌ستهێنا . به‌م بڕیاره ، پارتی کۆمۆنیست له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی کاره‌کانیدا ، ئامانجێکی سه‌ره‌کیی خۆی که رووخاندنی سیستمی پادشایه‌تی بوو ، به‌ده‌ستهێنا . راگه‌یاندنی سیستمی کۆماری دواییهێنانه به ده‌سه‌ڵاتێکی پادشایه‌تیی ئایینیی هیندۆسی که نزیکه‌ی 240 ساڵه له نیپالدا فه‌رمانڕه‌وایه و ، تاجه‌گوڵینه‌ی خه‌باتێکی چه‌کداریی شۆڕشگێڕانه‌یه که ماوه‌ی دوازده ساڵه به رابه‌ریی پارتی کۆمۆنیستیی ماویستیی نیپال دژی ده‌سه‌ڵاتی چینه کۆمپرادۆرو موڵکداره گه‌وره‌کانی نیپال به‌رپاکراوه . ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی کۆمۆنیست بووه مایه‌ی خۆشحاڵیی حزب و رێکخراوو که‌سایه‌تی و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه پێشکه‌وتنخوازه‌کانی دژ به ئیمپریالیزم و سیستمی سه‌رمایه‌داری له جیهاندا . سه‌رکه‌وتنی گه‌لی شۆڕشگێڕی نیپال له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پادشایه‌تی و راگه‌یاندنی کۆماری نیپال وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌می بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتی نوێ و خۆشکردنی زه‌مینه‌ی سۆسیالیزم ، بایه‌خێکی به‌رچاوی له بارودۆخی ئیمڕۆی جیهانگیریی ئیمپریالیستیدا هه‌یه . ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌رکردایه‌تی پارتێکی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی به‌ده‌ستهاتووه که جه‌نگی گه‌لیی درێژخایانی له‌سه‌رده‌مێکدا به‌رپاکرد که بلۆکی رۆژهه‌ڵاتی به‌ناو سۆسیالیزم هه‌ره‌سیهێنابوو ، هه‌روه‌ها چینی سۆسیالیستی به چینی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی وه‌رچه‌رخابوو ، سیستمی سه‌رمایه‌داری و هه‌موو چینه بۆرژوازییه وابه‌سته‌کانی جیهان ته‌پڵی " کۆتاییهاتنی مێژوو " یان ده‌کوتاو خۆشخه‌یاڵانه بالۆره‌ی مه‌رگی کۆمۆنیزمیان لێده‌دا . سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆمۆنیستیی ماویستیی نیپال جارێکی‌تر مه‌سه‌له‌ی کۆمۆنیزمی به‌رده‌می جیهان خسته‌وه‌و ، بڕوا‌و موتمانه‌و گیانی پشتبه‌خۆبه‌ستنی به به‌ری بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی و رزگاریی نیشتمانیدا کرده‌وه . گرنگیی سێ چه‌که له‌شکاندننه‌هاتووه‌که‌ی ده‌ستی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی جیهانی ، واته ( حزب ، له‌شکری گه‌ل ، به‌ره‌ی نیشتمانیی یه‌کگرتوو ) سه‌لمانده‌وه . جارێکیدیکه مه‌سه‌له‌ی رزگارکردنی وڵاتانی نیمچه کۆلۆنی - نیمچه ده‌ره‌به‌گی ، به پیاده‌کردنی ستراتیژی ئابڵووقه‌دانی شاره‌کان له‌ڕێی دێهاته‌وه ، زیندووکرده‌وه ؛ ئه‌و ستراتیژه‌ی که پارتی کۆمۆنیستی نیپال له ده دوازده ساڵی رابردوودا په‌یڕه‌ویکرد ، هه‌ر له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی سوور‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕانه له ناوچه رزگارکراوه‌کان و دابه‌شکردنی زه‌وی موڵکداره گه‌وره‌کان به‌سه‌ر جووتیارانی هه‌ژارو دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی خوێندن و ته‌ندروستی ، تا ئازادیی ژنان و باشترکردنی باری بژێوی و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی نیپال . ئه‌مڕۆ کۆماری فیدرالی نیپال له سایه‌ی پارتی کۆمۆنیستی نیپال ( ماویست ) دا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیستمی ئیمپریالیستیی جیهانگیردایه . مه‌ترسیی ده‌وڵه‌تی ریڤیژنیستی چین و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی کۆنه‌په‌رستی هیندیشی له‌سه‌ره . مه‌ترسیی ئابڵووقه‌و فشاری سیاسی و ئابووری له ئارادایه . له‌نێو خۆشی‌دا رووبه‌ڕووی له‌شکری سه‌رده‌می پادشایه‌تی و پیلانی سیاسیی ( حزبی کۆنگره ) ی پادشایه‌تیخوازو هێزی کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینپه‌رستانی هیندۆسیی ده‌بێته‌وه . بۆیه ده‌بێت حزبی کۆمۆنیست له به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌دا هه‌نگاوه‌کانی گورجتربکاته‌وه‌و له‌به‌ر تیشکی پرنسیپه مارکسییه‌کاندا کۆمه‌ڵێک بڕیاری شۆڕشگێڕانه رابگه‌یه‌نێت تا ده‌سته‌به‌ری سه‌رکه‌وتنی ئێجگاره‌کی و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان بکات و رێگه له شکست و تێشکان داخات . فوئاد قه‌ره‌داغی سلێمانی 3 ی حوزه‌یرانی 2008
11:32 - Tuesday, June 3, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||