| ڤەرسین |
شۆڕشی نیپال و بەرنامەی دواڕۆژ
له نیپال پادشایه‌تی هه‌ڵوه‌شایه‌وه . پادشای نیپال که له روانگه‌ی باوی خه‌ڵکی نیپاله‌وه نوێنه‌ری خواوه‌ندێکی هیندۆسی بوو به‌ناوی " فیشنو " ، داگیرایه خواره‌وه‌و ده‌بێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا کۆشکی پادشایه‌تی " نارایانهیتی " به‌جێبهێڵێ و وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کی نیپالی بژی . دراوی نیپالی و سروودی نیشتمانی سه‌رده‌می پادشایه‌تیش هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه . نیپال وه‌ک کۆمارێکی فیدراڵ راگه‌یه‌ندرا . ئه‌م رووداوانه سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆمۆنیستی ماویستیی نیپال بوو که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراندندا جێوڕێیه‌کی به‌رچاوی له په‌ڕله‌ماندا هێنا . به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی پارتی کۆمۆنیست ، ئیمپریالیزمی جیهانی و ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری نیپال تووشی شۆک بوون . بۆیه چاوه‌ڕوانده‌کرێت کاردانه‌وه‌یه‌کی توند‌و زنجیره‌یه‌ک پیلانگێڕانیان دژی ئه‌م کۆماره ساوایه‌ی بناری هیمالایا به‌ده‌سته‌وه بێت . له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌دا ، ده‌بێت به‌رنامه‌ی شۆڕشی نیپال و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی هه‌ر له ئێستاوه روون بێت و ، بۆ ته‌واوکردنی پڕۆسه‌ی گۆڕانکاریی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسیی نوێ و سۆسیالیستی ، هه‌نگاوی یه‌ک له‌سه‌ریه‌کی شۆڕشگێڕانه بنێت . ده‌بێت شۆڕشگێڕان پرنسیپه مارکسییه‌کانیان سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت و شۆڕش له‌به‌رچاو بێت و هه‌وڵی پیاده‌کردنی له بارودۆخی ئیمڕۆی نیپالدا بده‌ن ، چونکه به‌بێ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و پرنسیپانه ته‌نگژه‌ی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دێته‌ڕێیان و سه‌ره‌نجام شۆڕش شکستده‌خوات . یه‌که‌م پرنسیپ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ، راگه‌یاندنی کۆماری دیموکراتی نوێیه ، به‌ڵام واقیع ئه‌وه‌یه که شۆڕشگێڕانی نیپال له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی په‌ڕله‌مانیدا ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه نه‌ک ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی پڕۆسه‌ی ئابڵووقه‌دانی شار له لادێوه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا گرتبێت . واته له بری واقیعێکی شۆڕشگێڕ له کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیدا واقیعێکی په‌ڕله‌مانی له ئارادایه ؛ هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆکاری راگه‌یاندنی کۆمارێکی فیدرالی ، که له ناوه‌رۆکدا( ده‌سه‌ڵاتێکی بۆرژوازی ) یه ، له بری کۆمارێکی شوورایی یان کۆمارێکی دیموکراتیی میللی که به‌رنامه‌ی شۆڕشی دیموکراتیی نوێ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و به‌ره‌و سۆسیالیزم هه‌نگاوهه‌ڵگرێت . ئه‌م واقیعه په‌ڕله‌مانییه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان دوا هه‌وڵ و ته‌قه‌للای خۆیان بۆ به‌کارهێنانی سیستمی په‌ڕله‌مانی به‌کاربهێنن تا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه . دووه‌م پرنسیپ له هه‌ر شۆڕشێکدا وردوخاشکردنی له‌شکرو سیستمی ده‌واوینیی ده‌وڵه‌ته تا له شوێنه‌واریاندا له‌شکری گه‌ل و دامه‌زراوه گه‌لییه‌کان ، پشت به جه‌ماوه‌ری کرێکاران و جووتیاران و زه‌حمه‌تکێشانی دیکه ، جڵه‌وی کار به‌ده‌سته‌وه‌بگرن . شۆڕش و ده‌وڵه‌ت هه‌میشه سیمایه‌کی چینایه‌تییان هه‌یه‌و نابێت شۆڕشگێڕان له ناله‌بارترین بارودۆخدا ئه‌وه‌یان له‌بیربچێت یان له نێو پێداویستییه‌کانی سه‌وداو سه‌وداکاریی سیاسی‌دا پشتگوێیبخه‌ن . هه‌ر فه‌رامۆشکردنێکی ئه‌م پرنسیپه مارکسییه ، باجه‌که‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه گران ده‌که‌وێت و چاره‌نووسی شۆڕش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات . شۆڕشگێڕانی نیپال به سه‌رکردایه‌تی پارتی کۆمۆنیستی ماویستیی نیپال ئه‌رکیانه ده‌موده‌ست به‌رنامه‌ی دواڕۆژ ، واته به‌رنامه‌ی دیموکراتیی نوێ و سۆسیالیزم جێبه‌جێبکه‌ن و بوارێک بۆ دزه‌کردنی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ئیمپریالیزمی جیهانگیرو ده‌وڵه‌تی ریڤیژنیستی چین و ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستی هیند نه‌هێڵنه‌وه‌و ، نیپال به دواڕۆژێکی پرشنگدارو ئاسووده بگه‌یه‌نن تا بۆ هه‌میشه ئاڵای سۆسیالیزم له لوتکه‌کانی هیمالایادا بشه‌کێته‌وه . سلێمانی 4 ی حوزه‌یرانی 2008
6:45 - Wednesday, June 4, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||