| ڤەرسین |
خێزان وەک بوارێکی نامۆبوون
له سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهانه‌دا به جیاوازی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاته‌کانه‌وه ، خێزان ناوک و یه‌که‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه . خێزان یه‌کێکه له‌و داموده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به چاوێکی ئێجگار پیرۆزه‌وه سه‌یریده‌کرێ . ئایین و ده‌ستوورو یاسا‌و به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش ، تێکڕا پله‌ی پیرۆزییان داوه‌تێ . په‌یوه‌ندی ژن و پیاویش له سنووری ئه‌م یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا دانیپێداده‌نرێ و به‌ڕه‌وا ده‌زانرێت . ئایدیای باوی نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش به هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه ، دان به پیرۆزی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌نێت و ، خه‌ڵکی تێکڕا مشووری ده‌خۆن و له پێکه‌وه‌نانی خێزاندا ئاڕاسته‌ی گه‌نجه‌کانیان ده‌که‌ن و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن . واته خێزان سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ڕه‌تییه که ده‌بێت به ناچاریی ملکه‌چی پێکه‌وه‌نانی بن . له‌م سیستمه‌دا خێزانه‌کان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان ده‌بێته یه‌که‌یه‌کی ئابووری - سیاسی - کۆمه‌ڵایه‌تی - رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی ، یه‌کگرتنیان لێداواده‌کرێت . ده‌بێت یه‌کگرتوویی له هه‌ر خێزانێکدا هه‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌کگرتوویی ناوه‌وه‌ی خێزانه‌کانی دیکه . ئه‌م یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه ، به‌و یه‌کگرتووییه‌وه ، سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تیی باو به‌رجه‌سته‌ده‌کات و ، خودی یه‌کگرتوویی پیرۆزی دراوه‌تێ و کراوه‌ته پێوه‌ری سه‌رکه‌وتوویی ژیانی خێزانه‌کان . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی خێزانه‌وه ، کۆمه‌ڵگا به هه‌موو داموده‌زگاکانی ( سه‌رخان ) ی خۆیه‌وه له ته‌لی ئه‌م یه‌کگرتن و ته‌باییه پیرۆزه ده‌دات و ناکۆکییه‌کانی خه‌فه ده‌کات و هه‌وڵده‌دات به شاراوه‌یی بیهێڵێته‌وه . له‌م سیستمه‌دا خێزان بۆ ئه‌ندامه‌کانی ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی چالاکی و هه‌ڵسووڕان و سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و خۆناساندنی سه‌ره‌کییان له به‌رامبه‌ر یه‌که خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌دا ؛ بۆیه به‌دوور له‌م مه‌ڵبه‌نده سه‌ره‌کییه‌و له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خزمه‌تکردنی ئه‌م ناوکه کۆمه‌ڵایه‌تییه پیرۆزه‌دا ، هیچ ئه‌ندامێکی ، وه‌ک تاکه‌که‌س و هاووڵاتییه‌کی باش ناوزه‌د ناکرێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ره‌هاییه‌ی سروشتی خێزان له هه‌ندێک شوێنی جیهاندا قه‌ڵه‌شتی تێکه‌وتووه به‌تایبه‌تی له وڵاته پیشه‌سازییه پێشکه‌وتووه‌کاندا ، خێزان به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه‌و له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه ، ئه‌گه‌رچی هێشتا داب و نه‌رێتی باوی کۆمه‌ڵگا لانی که‌می ئه‌و یه‌کگرتووییه‌ی هێشتۆته‌وه . ئه‌م باری سه‌رنجه پیرۆزه بۆ خێزان و ناچاریی له پێکه‌وه‌نانیدا ، سه‌رچاوه‌و مایه‌ی نامۆبوونی مرۆڤه که ده‌بێت به ناچاریی هاوسه‌رێک بۆ خۆی په‌یدابکات ، به‌ناچاریی داب و نه‌رێت و رێگا یاساییه باوه‌کان په‌یڕه‌وبکات تا له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوسه‌ره‌ی له خێزانێکی نوێ‌دا یه‌کبگرن ، هه‌روه‌ها به‌ناچاریی ده‌که‌وێته‌به‌ر کارتێکردنی ئه‌و هۆو مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رو پێکه‌وه‌ژیانی تاهه‌تایی ( تا مردن ) داسه‌پێنراوه‌و ، ده‌بێت هه‌ر به ناچاریی گوێڕایه‌ڵ و ده‌سته‌مۆو ملکه‌چ بێت و هه‌موو ئامۆژگارییه‌کانی خێڵ و عه‌شره‌ت و خزم و ده‌وڵه‌ت و شه‌رع و یاسا‌و دایک و باوک و ، ته‌نانه‌ت شیعر‌و چیرۆک و رۆمان و گۆرانی و مۆزیک و ... هتد بگرێته‌گوێ ، که رۆژانه له هه‌موو چرکه‌ساتێکدا به هوروژم و لێشاو ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی ژن و پیاوو پێکه‌وه‌نانی خێزان گوێی ده‌سمن وچوارمێخه‌ی ده‌کێشن . قۆناغی دواتر بۆ مرۆڤ که ده‌که‌وێته پاش پێکه‌وه‌نانی خێزان ، قۆناغێکی نوێی درێژه‌پێدانی نامۆییه‌و ، به میکانیزمێکی نوێوه نامۆبوونی مرۆڤ ده‌ستپێده‌کاته‌وه . ئه‌م قۆناغه به یه‌کێک له‌م دوو باره‌دا ده‌شکێته‌وه : یان ئه‌وه‌ته ژیانێکی ئاسایی خه‌ڵك وته‌نی " به‌ختیار " ده‌به‌نه‌سه‌ر ، واته خێزانه‌که‌یان له سنووری رۆشنبیریی باوی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێته نموونه‌یه‌کی هاوشێوه له خێزانه‌کانیتر به هه‌موو پیرۆزی و داب و نه‌رێتی ژیانی تایبه‌تی ئه‌ندامه‌کانییه‌وه و له ده‌ریای نامۆبوونه گشتییه‌که‌دا نقوم ده‌بن ، یان به‌یه‌کداهه‌ڵپژان و ناته‌بایی و ناکۆکی لێده‌که‌وێته‌وه‌و ، ئه‌م به‌هه‌شته بچکۆله‌یه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌که‌ی رازاندبۆوه ده‌بێته دۆزه‌خ و تێیدا یه‌کبینه ده‌سووتێن ، جا به په‌له‌و ئاشکرابێت یان به هێواشی و په‌نهانی . لێره‌دا نامۆبوون سه‌باره‌ت به چه‌ند هۆیه‌کی سه‌ره‌کیی رووده‌دات و ته‌مه‌نێکی دوورودرێژ به هاوسه‌ره‌کان ده‌باته‌سه‌رو به‌و ژیانه مه‌ینه‌تباره‌یان راده‌هێنێت له‌وانه : 1 ) جیاوازی ئاستی هاوسه‌ره‌کان له‌ڕووی رۆشنبیری و ئایدیۆلۆژییه‌وه ، ئاست و تێگه‌یشتنی جیاواز‌و دژ به‌یه‌ک دروستده‌کات که هه‌ردوولا به‌یه‌کترو به منداڵه‌کانیان نامۆده‌کات . 2 ) یه‌کنه‌بوونی ئامانجی هاوسه‌ره‌کان له ژیاندا رۆژبه‌ڕۆژ له یه‌کترییان دوور ده‌خاته‌وه‌و ، به‌و هۆیه‌وه له ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتیاندا یه‌کتر ته‌واو ناکه‌ن و له یه‌کتری نامۆ ده‌بن . 3 ) سه‌ره‌نجامی ئه‌و نامۆبوونه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌کان ، که هۆکاره‌کانی رۆشنبیریی جیاواز‌و په‌روه‌رده‌ی جیاواز‌و فشاری ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی سه‌رچاوه‌ی نامۆیین ، شێوازی ره‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تیی جیاواز له نێوانیاندا ده‌خاته‌وه‌و نامۆبوونیان له یه‌کتری قووڵترده‌کاته‌وه . ئه‌م هۆکارانه‌ی نامۆیی که کڵافه‌یه‌کی ئاڵۆزکاوی ناکۆکی لێده‌ڕسکێ ، بناغه‌ی نامۆبوونی نێو خێزان داده‌ڕێژن و ، مرۆڤه‌کان ( پیاو بن یان ژن ) ، به‌شێکی هه‌ره زیندووی گیانیان له‌م ده‌زگا باوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌چوار دیواری ماڵه‌وه‌دا که‌وڵده‌بێت و کاژێکی که‌سایه‌تی و هه‌ستی مرۆڤبوونیان پێفڕێده‌ده‌ن . 7:21 - Friday, June 6, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||