| ڤەرسین |
دەربارەی چەپی کوردستانی ... چەند سەرنجێکی رەخنەیی 1 - 4
... " چه‌پی کوردستانی و هه‌ندێ له گیروگرفته هه‌نووکه‌ییه‌کانی " وتارێکه مامۆستا خالید دلێر نووسیویه‌تی و له ژماره (4) ی ئه‌یلولی 1995 ی گۆڤاری ( دواڕۆژ ) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه . ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه مامۆستا خالید ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ده‌نووسێت . پێشتر له نیسانی 1993 دا نامیلکه‌یه‌کی له‌ژێر ناوی " له پێناوی یه‌کگرتنی چه‌په‌کاندا له کوردستان " له‌لایه‌ن ( ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراسی ) یه‌وه بڵاوکرایه‌وه .(1) به‌ر له‌وه‌ش له شوباتی هه‌مان ساڵدا زنجیره‌یه‌ک وتاری به ناونیشانی " چه‌په‌کانی کوردستان ده‌بێ رێکخستنی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ " له رۆژنامه‌ی ( کوردستانی نوێ ) دا بڵاوکرده‌وه .(2) سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بکرێت که ئه‌م مشوورخواردنه‌ی بزافی چه‌پ له کوردستاندا بۆ که‌سێکی ته‌نیا باڵی ناحزبی وه‌ک مامۆستا خالید شایانی پێ‌زانین و رێزلێنانه ، بۆیه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کی ئاڕاسته بکرێت بۆ شه‌خسی خۆی نییه ، به‌ڵکو بۆ ئایدیا‌و میتۆد ( منهج ) ێکه که له‌م نووسراوانه‌دا پشتیپێبه‌ستوون . له‌م باری سه‌رنجه‌وه چه‌ند سه‌رنجێکی ره‌خنه‌یی ئاڕاسته‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌و وتاره‌ی ده‌که‌ین که به گیانی نامیلکه‌و وتاره‌کانی پێشووی نووسیوێتی و به‌شێکی بیروبۆچوونه‌کانی تێدا دووپاتکردۆته‌وه‌و شتێکی ئه‌وتۆی سه‌رنه‌خستوون . هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌گه‌ر ته‌واوی نووسینه‌که‌ی بده‌ینه به‌ر ره‌خنه‌و شیکردنه‌وه ، زۆر ده‌خایه‌نێت و ره‌نگه له چوارچێوه‌ی وتارێک تێبپه‌ڕێ ، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها له میتۆدی نووسینه‌که‌ی و هه‌ندێ چه‌مکی نێو وتاره‌که ده‌کۆڵینه‌وه ، له پێناوی ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچوونه‌کان و ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئاسۆی فیکریی و سیاسیمان فراوانتر‌و رووناکتر بێت . میتۆدی لێکدانه‌وه‌کان یه‌کێک له‌و که‌موکووڕییانه‌ی له نووسینه‌کانی کاک خالیددا دووپاتده‌بێته‌وه شێوازی خودیانه ( الاسلوب الذاتي ) یه . تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شێوازه له نووسیندا ئه‌وه‌یه که پرنسیپه مه‌نهه‌جییه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا په‌یڕه‌و ناکرێت ، به‌ڵکو به‌شه‌کانی نووسینه‌که له خوده‌وه ده‌ستپێده‌کات ، دواتر که ئه‌م به‌شانه ( الأجزاء ) ده‌بنه گشت ( الکل ) و بابه‌ته‌که گشتیده‌که‌نه‌وه ، سیمای لێکدانه‌وه خودییه‌که‌ی پێوه دیار ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان له‌لای نووسه‌ر نابێته ئه‌و راستییانه‌ی که له پڕۆسه‌ی شیکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌وه رسکابن و ، له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌بنه بیروڕای تایبه‌تی نووسه‌ر . ئه‌مه واقیعی نووسینه‌کانی مامۆستا خالیده‌و به‌زه‌قی له کۆتایی بڕگه جیاجیاکانی بابه‌ته‌کاندا دیاره‌و وه‌ک بیروڕای تایبه‌تی خۆی جه‌ختیان له‌سه‌رده‌کات . بۆ نموونه له‌م په‌ره‌گرافه‌دا ده‌ڵێت : " نووسه‌ری ئه‌م وتاره هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕو بۆچوونه‌یه که ده‌بێت هه‌ر وڵاتێک و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست ، پارتی پێشڕه‌وی چینی کرێکار‌و چه‌وساوه‌و جه‌ماوه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌بێ ... " (3) سه‌رباری ئه‌م شێوه خودییه له نووسیندا ، هه‌ندێ خه‌وشی مه‌نهه‌جیی دیکه‌ش ، که ئه‌م چه‌ند خاڵه نموونه‌کانیانن ، له وتاره‌که‌یدا به‌دیده‌کرێت : 1 ) له نێوان ناونیشانی وتار‌و ناوه‌رۆکدا بۆشاییه‌ک هه‌یه‌و یه‌کگرتنیان له نێواندا نییه . واته سه‌رخه‌تی وتاره‌که به ته‌واوه‌تی ناوه‌رۆکه‌که ده‌رنابڕێت و ناوه‌رۆکیش به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو په‌نجه له‌سه‌ر گیروگرفته هه‌نووکه‌ییه‌کان - نه‌ک رابردووه‌کان - دانانێت . 2 ) ناوه‌رۆکی وتاره‌که چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی له‌خۆگرتووه‌و په‌لی بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی فیکری و سیاسی هاویشتووه‌و بۆ هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ندێک لێکدانه‌وه‌ی کورت و پچڕی کردووه‌و بێ سه‌رئه‌نجامێکی تێروته‌سه‌ل به‌جێیهێشتوون . 3 ) تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تۆژینه‌وه‌ی زانستی گه‌ڕانه به‌دوای حه‌قیقه‌تدا . نابێت سۆز‌و هاندان و پڕوپاگانده جێیان له تۆژینه‌وه‌ی زانستیدا ببێته‌وه . نووسینه‌کان به‌پێی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌دییانبهێنن شێوازی تایبه‌تییان ده‌بێت . ئه‌و نووسراوانه‌ی به مه‌به‌ستی هاندان سۆزیان ئاوێته ده‌کرێت ، جیاوازن له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت یان روونکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێک ده‌نووسرێن . بۆیه نابێت خۆشه‌ویستیی نیشتمان و گه‌ل و جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و بێزاری له ناهه‌قییه‌کان و کاره خواروخێچه‌کان ... هتد ، ره‌وتی ئاسایی و زانستی لێکۆڵینه‌وه‌کان بشێوێنن و ئاستی زانستیانه‌ی دابه‌زێنن . ئه‌م شێوازی سۆز‌و هاندانه به زۆربه‌ی نووسینه‌کانی کاک خالیده‌وه - به‌م وتاره‌شیه‌وه دیاره . 4 ) یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی لێکۆڵینه‌وه پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه . نابێت نووسه‌ر به‌بێ ئاماژه‌کردن بۆ سه‌رچاوه‌کان ، بنووسێت و پشت به‌و زانیارییانه‌ی له مێشکیدا هه‌ڵگیراون ببه‌ستێت . هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی شیکردنه‌وه به پێشه‌کییه‌کان ( المقدمات ) ده‌ستپێده‌کات و کۆتاییه‌که‌شی به‌رئه‌نجامه‌کان ( النتائج ) ده‌بێت . به‌بێ په‌یڕه‌ویکردنی ئه‌م پرنسیپه ، وه‌ک هه‌وڵدان و ماندووبوونێکی زانستی ، ناوه‌رۆکی وتاره‌کان قبووڵ ناکرێت و له سنووری وتارێکی رۆژنامه‌یی ئاسایی‌دا حیسابی بۆ ده‌کرێت . 5 ) لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و تۆژینه‌وه زانستییه‌کان به بڕیاردانی موتڵه‌ق کۆتایینایه‌ت ، به‌ڵکو به‌خستنه‌ڕوو ( عرض ) ی ئه‌و به‌رئه‌نجامانه ته‌واوده‌بێت که تۆژیار ( باحث ) له پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه یان تۆژینه‌وه‌که‌دا پێیانگه‌یشتووه . سه‌باره‌ت به‌م پرنسیپه ، نابێت له گۆشه‌نیگایه‌کی خودییه‌وه په‌ت بۆ بڕیاره ره‌هاکان شلبکرێت وراست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و یان ئه‌م بیروباوه‌ڕو ئه‌و سیاسه‌ت و ئه‌م فیکر‌و ئه‌و هه‌ڵوێستدا بهێنرێت ، وه‌ک نووسه‌ر له وتاره‌که‌یدا له‌ژێر ناونیشانی " په‌رش و بڵاوی چه‌پ " دا قسه له پارت و گرووپ و رێکخراوه چه‌په‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت : " زۆربه‌یان کوردستانین چه‌ند دانه‌یه‌کیشیان عێراقین و هه‌ندێکیشیان له‌م نێوانه‌دا داماون و خۆیان بۆ ساغ ناکرێته‌وه یان راستتر ، به داخه‌وه ئازایه‌تی و هوشیاریی سیاسی‌یان بایی ئه‌وه‌نده نییه که ساغیان بکاته‌وه " . (4) پێویستیی خۆساخکردنه‌وه‌ی فیکری هه‌ر نووسه‌رێک خاوه‌نی فیکری خۆیه‌تی . فیکری نووسه‌ر له نێو نووسینه‌کانیدا ره‌نگده‌داته‌وه . له ئه‌لفه‌وه بۆ یای هه‌ر نووسینێک بگرین ، فیکری نووسه‌رو میتۆدی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌رده‌بڕێت . موتمانه‌کردن به به‌رئه‌نجامه‌کانیش په‌یوه‌ندییان به روانگه‌ی فه‌لسه‌فی ( جیهانبینی ) نووسه‌رو میتۆدی نووسینه‌که‌یه‌وه هه‌یه . بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت ، ده‌بێت له ئاستی لێکدانه‌وه‌کاندا هێڵێکی فیکریی یه‌کگرتوو په‌یڕه‌وبکات ، ئه‌مه‌ش پێویستیی به خۆساخکردنه‌وه‌ی فیکری هه‌یه . نووسه‌ر ناتوانێت له نووسینه‌کانیدا بێلایه‌ن بێت ، به‌تایبه‌تی له ئاستی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا . مارکس و ئه‌نگڵز له ناوه‌ڕاستی چله‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا( سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ) بۆ ساخکردنه‌وه‌ی فیکری خۆیان و به‌جێهێشتنی رابردووی فیکری و سیاسی‌یان ، ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی ئه‌ڵمانییان به‌ر ره‌خنه‌داو کتێبێکی چه‌ند سه‌د لاپه‌ڕه‌ییان به ناوی ( ئایدیۆلۆژیی ئه‌ڵمانی ) بۆ خۆیان نووسی و مارکسیبوونی خۆیان راگه‌یاند . کاک خالید له وتاره‌که‌یدا دوو مه‌یلی ناسیۆنالیستی و سۆسیالیستی تێکه‌ڵ به یه‌کدی کردووه ، ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی گشتی نووسینه‌که له خانه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا داده‌نرێت ، به‌ڵام مه‌یل و سۆزی بۆ سۆسیالیزم پێوه‌دیاره‌و ده‌یه‌وێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش قسه‌بکات و مشووری دواڕۆژیان بخوات . ئه‌م تێکه‌ڵکردنه ، یه‌کگرتوویی نووسینه‌که‌ی نه‌هێشتووه‌و کۆمه‌ڵێک ناکۆکی و بیروڕای جیاوازی لێکه‌وتۆته‌وه ، بۆیه ده‌شێت ئه‌م پرسیاره‌ی ئاڕاسته بکرێت که ئایا فیکری خۆی له چ به‌ره‌یه‌کدا ده‌بینێت ؟ به واتایه‌کی دیکه ئه‌و خۆی به مارکسی داده‌نێت یان نه‌ته‌وه‌یی ؟ پێویسته پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه بۆ خۆی ساخبکاته‌وه ، چونکه مارکسیزم و ناسیۆنالیزم دوو ئایدیا‌و دوو مه‌نهه‌جی نه‌ک هه‌ر جیاوازن به‌ڵکو له‌گه‌ڵ یه‌کدی ناکۆکن . نووسه‌ری مارکسی - له‌سه‌ر رێوشوێنی مارکس - له مه‌وقیعی چینی کرێکاره‌وه ده‌نووسێت . ئامانجه‌کانی ئه‌م چینه‌و ستراتیژی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی ده‌رده‌بڕێت ، باری سه‌رنجی بۆ گشت کێشه فیکری و سیاسییه‌کان ، باری سه‌رنجی بابه‌تییانه‌ی چینی کرێکار ده‌بێت . هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌شه‌وه بزافی نه‌ته‌وایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ر شیکردنه‌وه ده‌دات و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت . نووسه‌ری مارکسی له‌به‌ر تیشکی فه‌لسه‌فه‌ی ماته‌ریالیزمی دیالێکتیکی و مێژوویی‌دا ده‌نووسێت . ره‌خنه‌ی نووسه‌ری مارکسی ، ره‌خنه‌یه‌کی زانستی و چینایه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی واقیعدایه . له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ماته‌ریالیزم و له لێکدانه‌وه‌ی واقیعیشدا میتۆدی دیالێکتیکی ده‌گرێته‌به‌ر . ئه‌گه‌ر به‌م پێودانگه ته‌ماشای وتاره‌که بکه‌ین ده‌بینین له گۆشه‌نیگای فیکری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه نووسراوه ، له سه‌نگه‌ری بزافی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه قسه له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستاندا ده‌کات . له وتاره‌که‌دا مه‌سه‌له‌ی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سووڕانه‌وه له ده‌وری ئه‌م ئاواته خاڵی ده‌ستپێکردن و کۆتاییهاتنه ؛ ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ک ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ به‌م شێوه‌یه دیاریده‌کات : " بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردستان که هه‌ڵگری پێشکه‌وتووترین بیروباوه‌ڕی سه‌رده‌مه ، ده‌یه‌وێ به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ر له پێکهێنانی عێراقێکی دیموکراتی فره‌حزبی و فیدرالیدا بکاو قه‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستان بچه‌سپێ و فره‌وانتر بکاته‌وه " تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی : " دواڕۆژ کورد به مافی چاره‌نووس شادبکا و سۆشیالیزم له کوردستاندا دابمه‌زرێنێ ." (5) که‌چی هه‌ر چه‌ند دێڕێک دوای ئه‌وه نه‌فی خه‌باتکردن له پێناوی سۆسیالیزمدا ده‌کات و ده‌ڵێت : " ئامانج و ئاواته‌کانی چه‌پی کوردستان بنیاتنانی سۆشیالیستی نه‌بێ که له بارودۆخی ناهه‌مواری خودی و زیاتریش هی بابه‌تی ، دروشمی ئه‌مڕۆی چه‌پی کوردستان نییه - ئه‌وانی تری هه‌ر هه‌مووی ئاوات و ئامانجی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی باشوورن . " (6) له دیدگای نووسه‌ری وتاره‌که‌وه " پێشکه‌وتووترین بیروباوه‌ڕی سه‌رده‌م " کامه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر مارکسیزمه ، ئه‌وا لێکدانه‌وه‌ی مارکسی قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ( عێراقی دیموکراتی ، فره‌حزبی ، فیدرالی ، مافی چاره‌نووس و سۆسیالیزم ) هه‌یه که راسته‌وڕاست له‌گه‌ڵ شێوه تێگه‌یشتنی بۆرژوازییانه‌دا جیاوازه‌و به که‌ناڵێکدا تێناپه‌ڕن . هه‌ر نووسه‌رێک که دیدگای مارکسییانه‌ی قبووڵ بێت ، ناشێت ئیراده‌گه‌رییانه‌خۆی چۆنی ویست ئاوه‌ها پرنسیپه‌کانی فه‌لسه‌فه‌که وه‌ربگرێت و هه‌ڵبژارده‌کاری بکات ، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پشتیپێببه‌ستێ و ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون و ئیراده‌ی خۆیدا نه‌گونجا وازیلێبهێنێت . خۆساخکردنه‌وه‌ی فیکری ، یه‌کێتیی ناوه‌وه‌ی نووسه‌ر زامنده‌کات ونووسینه‌کانی لۆژیکی و پوخته‌و به‌هێزده‌کات ، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی چه‌مکی چه‌پ یان هه‌ر چه‌مکێکی سیاسی و فیکریی دیکه باس بکرێت ، ده‌بێت رێڕه‌وی ئایدیۆلۆژی و لایه‌نداریی چینایه‌تی دیاری‌بکرێت . هه‌ڵوێستی مامناوه‌ندی ، که‌مێک له‌م و هه‌ندێک له‌و ، ته‌رحه فیکری و سیاسییه‌کان ته‌مومژاوی ده‌کات و که‌له‌به‌ری گه‌وره‌ی تێده‌خات که ره‌خنه به ئاسانی زه‌فه‌ریپێببات . په‌راوێزه‌کان 1 - خالید دلێر ، له‌پێناوی یه‌کگرتنی چه‌په‌کاندا له کوردستان ، ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراسی ، نیسان ، 1993 . 2 ) خالید دلێر ، چه‌په‌کانی کوردستان ده‌بێ رێکخستنی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت ، زنجیره‌یه‌ک وتاره له ژماره‌کانی ( 307 ، 308 ، 309 ، 310 ) ی رۆژنامه‌ی ( کوردستانی نوێ ) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ، شوباتی 1993 . 3 ) خالید دلێر ، چه‌پی کوردستان و هه‌ندێ له گیروگرفته هه‌نووکه‌ییه‌کانی ، گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ژماره ( 4 ) ئه‌یلولی 1995 ، ل 49 . 4 ) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 46 . 5 ) هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 42 . 6 ) هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 43 . فوئاد قه‌ره‌داغی گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ژماره ( 6 ) ساڵی 1998
7:21 - Saturday, June 7, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||