| ڤەرسین |
دەربارەی چەپی کوردستانی ... چەند سەرنجێکی رەخنەیی 2 - 4
بۆچی چه‌پی کوردستان په‌رش و بڵاوه ؟ له‌نێو وتاره‌که‌دا به ئاشکرا ئه‌وه دیاره که مامۆستا خالید چه‌مکی ( چه‌پی کوردستان ) بۆ ئه‌و رێکخراوه نه‌ته‌وه‌ییانه به‌کارده‌هێنێت که تا ئه‌م راده یان ئه‌و راده سۆزیان بۆ سۆسیالیزم و چاره‌سه‌رکردنی رادیکاڵانه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش هه‌یه . وتاره‌که باسی چه‌پێکی دیکه له کوردستاندا ناکات که ئه‌ویش چه‌پی کۆمۆنیستییه . ئه‌گه‌ر وه‌ک گریمان ( فرضیة ) وه‌ها دانێین که ئه‌م زاراوه‌یه مه‌به‌ستی هه‌ردوو لایه‌نه ، واته چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پی کۆمۆنیستی ، ئه‌وا په‌رش و بڵاوی هه‌ر لایه‌نێکیان هۆکاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ده‌بێت به‌جیا لێیانبکۆڵرێته‌وه‌و ناکرێت هه‌لومه‌رجی په‌رش و بڵاوییان تێکه‌ڵ به‌یه‌کدی بکرێت . وتاره‌که ئۆباڵی په‌رش و بڵاوی ( چه‌پی کوردستان ) ده‌خاته ئه‌ستۆی مارکسییه‌ت و ده‌ڵێت : " بیروباوه‌ڕی چه‌پ له کوردستانی باشووردا تا راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر به‌و واتایه‌ی مارکسییه‌ت ئه‌م باره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه که ده‌ڵێ له وڵاتێک که قه‌واره‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێ ، ئه‌گه‌ر دوو پارتی مارکسی هه‌بێ یه‌کێکیان ( هه‌لباز= إنتهازي ) یه . " (7) هه‌روه‌ها حزبی شیوعی به هۆکارێکی دیکه‌ی په‌رش و بڵاوی ده‌زانێت و ده‌ڵێت : " حزبی شیوعی عێراقیش به‌پێی قسه‌ی خۆیان له ساڵی 1934 دامه‌زراوه‌و ئه‌و ره‌واییه‌ی بۆ خۆی زه‌وتکردبوو ، باڵی ئه‌وانیش له کوردستاندا باڵێکی درێژ‌و ده‌ستڕۆیشتووبوو . بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ به‌پێی ئه‌و باڵه یه‌کگرتوو نه‌ده‌بوو ئه‌مه جگه له‌و راستییه که ئه‌و باڵه بڕوای به یه‌کبوونی چه‌پی عێراقی هه‌بوو نه‌ک به یه‌کبوونی چه‌پی کوردستان " . (8) له شوێنێکی دیکه‌شدا دیسان ره‌خنه له گرووپ و رێکخراوه‌کانی چه‌پ ده‌گرێت که " له‌لایه‌ک مێشکیان به ناوه‌رۆکی مارکسیزم - لێنینیزم ئاخنیوه که جه‌خت له‌سه‌ر بوونی یه‌ک تاکه پارتی کۆمۆنیست له‌ناو چوارچێوه‌ی یه‌ک قه‌باره‌ی سیاسی‌دا ده‌که‌ن . " (9) له‌م وتاره‌دا و له زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌دا که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌رباره‌ی په‌رت و بڵاوی چه‌پ ده‌نووسرێن ، لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئایدیالیستانه به‌رچاو ده‌که‌وێت ، که سیمای هه‌ره دیاری ، لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دیارده‌که‌یه نه‌ک رۆچوون بۆ جه‌وهه‌ری دیارده‌که . ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێگه‌ی چینایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ستنیشان ناکرێت و له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بۆیده‌ڕوانن . سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و راستییه ئاشکرا بکه‌ین که مارکس و لینین خاوه‌نی ده‌قی ئه‌و قسانه نین که وتاره‌که - وه‌ک له‌سه‌ره‌وه چه‌ند کۆپڵه‌یه‌کیمان نووسییه‌وه - به‌پاڵ ئه‌وانیدا داوه‌و ، له هیچ کتێبێکی ( مارکس ) دا باسی یه‌ک حزب یان دوو حزبی مارکسی له ده‌وڵه‌تێکدا نه‌کراوه ؛ پاشان په‌رت و بڵاوی چه‌پ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که یه‌ک حزب یان چه‌ند حزبێکی مارکسی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا هه‌بن یان نه . ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به ئاره‌زووی ئه‌م و ئه‌وه‌وه نییه ، به‌ڵکو هاوکێشه‌ی هێزی چینایه‌تی کرێکاران دواڕۆژی ئه‌م کێشه‌یه بڕیارده‌دات . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه ، کێشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییه نه‌ک بزافی نه‌ته‌وه‌یی کورد . هه‌لبازیی حزبێکی مارکسی ، ناتوانرێت ته‌نها به‌وه‌ی حزبێکی دیکه له جۆری خۆی هه‌یه ، بریار بدرێت . ره‌نگه ئه‌وه کێشه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی پێکبهێنێت به‌ڵام بزافی سۆسیالیستی کرێکاران له گه‌شه‌کردنی خۆیدا یه‌کلاییده‌کاته‌وه ؛ له‌م سه‌رده‌مه‌شدا که له ئاستی جیهاندا بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ، دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆره‌وی و بلۆکی رۆژهه‌ڵات ، له ( تفاعلات ) ێکی به‌رده‌وام و سه‌رله‌نوێ له سه‌روبه‌ندی خۆرێکخستنه‌وه‌دایه ، ئه‌وا په‌رت و بڵاوی بزووتنه‌وه‌که بۆ چه‌ند ساڵێک ، تا له‌و قه‌یرانه‌ی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بۆته‌وه ده‌ربازی ده‌بێ ، کاریکی ئاساییه . ئه‌وه دیارده‌یه‌کی تێپه‌ڕو کاتی و لاوه‌کییه‌و وه‌ک هه‌ر جارێکی دیکه‌ی په‌رت و بڵاوی بزووتنه‌وه‌که ده‌ڕوات و ، بزووتنه‌وه‌که به یه‌کگرتوویی و پته‌وی له‌وسه‌ره‌وه ده‌رده‌چێت . گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کرێکاران له ماوه‌ی سه‌دوپه‌نجا ساڵی رابردوودا به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات . بۆ که‌سێکی مارکسی که بڕوای ته‌واوی به مارکسیزم هه‌بێت ، مه‌سه‌له‌ی بوونی یه‌ک حزبی کۆمۆنیستی یان دوو حزب سه‌رئێشه‌ی بۆ دروست ناکات ، له‌لایه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌کی میتۆدی مارکسییانه‌ی " شیکردنه‌وه‌ی دیاریکراو بۆ بارودۆخی دیاریکراو " ی به‌ده‌سته‌وه‌یه ؛ له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی ئینته‌رناسیۆنالیستانه ، یه‌کگرتوویی بزافی کرێکاریی ده‌کاته ئامانجی و هه‌رگیز به‌وه قایل نابێت به ناوی نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ئایین و ره‌نگی پێست و ... هتد بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی که‌رت که‌رت بکرێت . له سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهاندا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خۆرێکخستنی بزووتنه‌وه‌که‌وه تا ئێستا ، ئه‌مه هه‌ڵوێستی مارکسییه‌کان بووه ، بۆیه خۆساخکردنه‌وه‌ی فیکری بۆ نووسه‌ر پێویسته تا شه‌ن و که‌وی هه‌ڵوێسته‌کان به دروستی بکات . هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه حزبی شیوعی عێراق ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رگریلێکردنی یه‌کگرتوویی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی عێراقه‌وه هه‌بێت ، نابێت لۆمه‌بکرێت ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ، ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان به‌ر ره‌خنه بدرێت که له‌ژێر کاریگه‌رێتی فیکری نه‌ته‌وایه‌تیی ورده‌بۆرژوازیدا گرتوویانه‌و پاشه‌کشه‌یان له‌م پرنسیپه مارکسییه کردووه . به‌م پێیه گرووپ و رێکخراوه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کۆمۆنیست‌یش جێی گله‌یی و ره‌خنه‌لێگرتن و لۆمه‌کردن نین ، چونکه ئه‌گه‌ر مارکسییانه بیربکه‌نه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن ، هه‌ر ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی خه‌باتی چینی کرێکاری عێراق بکه‌نه‌وه . که‌واته په‌رت و بڵاوی چه‌پ ، به نیسبه‌ت چه‌پی سۆسیالیستییه‌وه ، هۆکاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌ده‌ر له‌و هۆکاره‌ی له وتاره‌که‌دا هاتووه . هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هۆکارانه ده‌بێت شیبکرێنه‌وه‌و رێگاچاره‌ی گونجاویان بۆ دابنرێت ، که ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئه‌م نووسینه نییه‌و پێویستی به دیراسه‌یه‌کی قووڵ و فراوان هه‌یه‌و به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌و چه‌په خۆی به‌رامبه‌ری به‌رپرسیاره . په‌رش و بڵاوی ( چه‌پی کوردستانی ) ش دیسان پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی هه‌یه که به لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌م پرنسیپانه‌ی تێدا ره‌چاوبکرێت :- 1 ) فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م چه‌په چییه‌و ئایا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی یه‌کگرتوویان هه‌یه ؟ ئایا ئاماده‌ن فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی بێ هه‌ڵبژارده‌کاری قبووڵ بکه‌ن ؟ 2 ) پێگه‌ی چینایه‌تی ئه‌م چه‌په چییه‌و له بنکه‌ی ئابووریی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا چ جێوڕێیه‌کیان هه‌یه ؟ 3 )جیاوازیی به‌رنامه‌یی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م چه‌په له‌گه‌ڵ ره‌وته حزبییه‌کانی دیکه‌ی گۆڕه‌پانی کوردستاندا چییه‌و چ هێڵێکی فیکری و سیاسی له رێکخراوو حزبه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان جیایده‌کاته‌وه ؟ له یه‌ک وه‌ڵامی کورت‌دا ده‌توانین بڵێین : ئه‌م چه‌په له‌سه‌ر پێڕه‌وکردنی سۆسیالیزمی مارکس یه‌کگرتوو نین . جیاوازییه‌کی ته‌واو زه‌قی به‌رنامه‌یی و کرده‌وه‌یی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ حزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا نییه . پێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌و ئاسۆی خه‌باتی حزبییان له ته‌وه‌ره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا ، نه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ستراتیژی سۆسیالیستی ، ده‌خولێته‌وه . سۆسیالیزمی ئه‌م چه‌په ، سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوازیی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک سۆسیالیزمی کرێکاری ( سۆسیالیزمی زانستی مارکس ) . ورده‌بۆرژوازیی نه‌ته‌وه‌ییش چینێکی بی دواڕۆژن و له نێوان بۆرژوازی و پڕۆلیتاریادا راماون و ناتوانن ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت و وه‌ک مه‌یلێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کپارچه‌و خاوه‌ن توانای گۆڕانکاریی ریشه‌یی له کۆمه‌ڵدا بێنه پێشه‌وه . بۆیه سه‌رئه‌نجامیان : یان په‌یوه‌ستبوون به حزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه ده‌بێت ، یان ده‌توێنه‌وه ؛ ته‌نها مه‌گه‌ر تاکه‌که‌سه پێشڕه‌وه‌کان له نێوانیاندا به بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی مارکسییه‌وه په‌یوه‌ست ببن . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ( لیژنه‌ی هاریکاری چه‌په کوردستانییه‌کان ) له توانایدا نییه بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی رادیکاڵی جه‌ماوه‌ری سازبدات و بۆ خۆیان " یه‌کبگرن و پارتی پێشڕه‌وی لێ بێته‌کایه‌وه ". (10) به‌ڵکو له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ک فراکسیۆنی چه‌پێکی نه‌ته‌وه‌یی و رادیکاڵ ، له هه‌لومه‌رجی ئیمڕۆی کوردستان و بارودۆخی پڕ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورددا ، ده‌مێنێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه گله‌یی له " یه‌کنه‌گرتنی ئه‌و چوار پێنج لایه‌نه‌ی ( له‌چک ) یان پێکهێناوه له یه‌ک پارتی مارکسی هه‌ڵگری ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراتی و مافی چاره‌نووس و یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان مانای وایه گومان ده‌که‌وێته سه‌ر راستگۆیی بۆ ئه‌م دروشمانه " . (11) له‌جێی خۆیدا نییه‌و له‌به‌ر تیشکی تیۆری مارکسیدا وه‌ک داوا‌و خه‌ونێکی ته‌عجیزی ده‌رده‌که‌وێت . په‌راوێزه‌کان 7 - خالید دلێر ، چه‌پی کوردستان و هه‌ندێ له گیروگرفته هه‌نووکه‌ییه‌کانی ، گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ژماره ( 4 ) ، ئه‌یلولی 1995 ، ل 41 . 8 - هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 41 . 9 - هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 46 . 10 - هه‌مان سه‌رچاوه ، ل49 . 11 - هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 50 9:18 - Sunday, June 8, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||