| ڤەرسین |
دەربارەی چەپی کوردستانی ... چەند سەرنجێکی رەخنەیی3 - 4
مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی مامۆستا خالید ده‌رباره‌ی مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، به‌ره‌خنه‌گرتن له‌و مارکسییانه‌ی به ( بانچه‌پ ) ناوی بردوون ، هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی به ئاڵۆزی خستۆته‌ڕوو . له‌توێی ره‌خنه‌که‌یدا تووشی لێکدانه‌وه‌یه‌کی نادروست بووه . له‌ژێر کاریگه‌رێتی ململانێیه‌کی کۆنی نێو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ده‌رباره‌ی رێکخستنی ( کوردستانی ) یان ( عێراقی ) کۆمه‌ڵێک سه‌رئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه که راسته‌وڕاست به‌پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی مارکسییانه‌وه‌یه . سه‌ره‌تا بۆ ناولێنانی مارکسییه‌کان ئه‌و تۆمه‌ته نوێیه‌ی رێبازی نه‌ته‌وه‌یی و موڕته‌دده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی به‌کارهێناوه که به‌رگریکارانی سۆسیالیزمی زانستی مارکس به " بانچه‌پ " له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . وه‌ها پێناسه‌یان ده‌کات که " به‌رزه‌فڕن " و " ستراتیژییه‌تیان له چوارچێوه‌ی دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌سووڕێته‌وه " گوایا ئه‌م " بانچه‌پ " انه " راست و چه‌پ به هه‌موو رێکخراوێکی دیکه‌ی چه‌پدا ده‌هێنن که وشه‌ی ( کوردستان ) به‌ناوه‌که‌یه‌وه بێ و به ناسیۆنالیستی پوختی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ... ئه‌گه‌ر وشه‌ی ( عێراق ) یش به‌ناوه‌که‌یه‌وه بێ ئه‌وا سه‌د ده‌ر سه‌د ئینته‌رناسیۆنالیست و مارکسی و پڕۆلیتارییاییه " تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی به‌کرێگیراوییان بداته‌پاڵ وه‌ک له هه‌مان شوێندا ده‌ڵێت : " بۆچی بوونی وشه‌ی ( عێراق ) به ناوی رێکخراوێکه‌وه یه‌کسه‌ر هێماو مانای ئومه‌مییه‌تی ئه‌و پارته ببه‌خشێ ، بۆچی مانای دواکه‌وتوویی و وه‌ژێر هاژوهوژی شۆڤێنیزم و دیماگوگیزم که‌وتن نه‌بێ ؟ بۆچی مانای ئه‌وه نه‌بێ که ئه‌و رێکخراوه به‌کرێگیراوه‌و تا ئێستاش ده‌یه‌وێ ناوه‌رۆکی په‌یمانه ئیمپریالیستییه‌کانی ( سایکس بیکۆ ) و لۆزان و ... تاد بپارێزێ ؟ " (12) پاشان مامۆستا خالید لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی بۆ دروشمی ( ناسیۆنالیزم شه‌رمه‌زارییه بۆ به‌شه‌رییه‌ت ) کردووه‌و هه‌ڵگرانی ئه‌و دروشمه‌ی له خانه‌ی ئه‌و شۆڤێنیزمانه داناوه که نکوولی له مافی بڕیاردانی چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد ده‌که‌ن ، وه‌ک ده‌ڵێت : " جێی داخ و مه‌خابن ده‌بێ که‌سانێک و گرووپ و حزب هه‌بن به ناوی مارکسیزم و چه‌پایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازییه‌وه ، نه‌یانه‌وێ یان بیانه‌وێ ، درێژه به‌م سته‌مه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره بده‌ن " (13) له ده‌ربڕینی سه‌رنجێکی ره‌خنه‌یی بابه‌تییانه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی وتاره‌که ، ده‌بێت ته‌قلیدێکی کۆنی ململانێی فیکری و سیاسی هه‌یه چاوی پێدابگێڕدرێته‌وه ، چیدیکه ئه‌و ته‌قلیده له‌م ململانێیانه‌دا په‌یڕه‌ونه‌کرێت ، ئه‌وه‌ش ته‌قلیدی تۆمه‌ت و ناو‌و ناتۆره له‌یه‌کترینان و شه‌ڕه‌جنێوی سیاسییه . بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و فیکریی زانستی و پێشڕه‌و مێژوویه‌کی له نێو نووسه‌ران و خه‌باتکارانی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سۆسیالیستی له کوردستاندا هه‌یه‌و پیویسته ئاسته نزمه کۆنه‌که به‌جێبهێڵێت و ، به مشتومڕی زانستیانه‌و کێبه‌رکێی فیکری و قسه‌ی لۆژیکی و به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و زمانی له‌یه‌کدی گه‌یشتن مامه‌ڵه بکرێت . بۆیه راستتر وه‌هایه ئه‌و جنێوه سیاسییانه‌ی لایه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئاڕاسته‌ی یه‌کدییان ده‌کرد ، بپێچرێنه‌وه‌و له فه‌رهه‌نگی ململانێی ئایدیۆلۆژی و سیاسی‌دا تووڕبدرێن . به‌م پێیه پێویست ناکات ئه‌و جنێوانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان به مارکسییه‌کانیان ده‌دا وه‌ک ( بانچه‌پ ) و ( عێراقچی ) و ( وشکه‌مارکسی ) و ( شۆڤێنی ) و ( به‌کرێگیراو ) و ... هتد ، جارێکی دیکه دووپاتبکرێنه‌وه . به به‌کارهێنانی ئه‌م جنێوه سیاسییانه چ له مارکسییه‌کانه‌وه بێت یان له نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه ، نیشانه‌ی پێنه‌گه‌یشتنی سیاسی و درێژه‌کێشانی حاڵه‌تی رابردووه که نابێت هیچ لایه‌نێکیان پێی قایل بن . ئاخۆ ده‌بێت ( به‌رزه‌فڕی ) چ خه‌وشێک بێت هه‌تا ته‌شه‌ری تێبگیرێت ؟ ( به‌رزه‌فڕی ) داڕشتنێکی ئه‌ده‌بییه بۆ سه‌رنه‌وینه‌کردن و دووربینی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و گه‌شبینینی دواڕۆژ . ئاخۆ ده‌بێت چ نه‌نگییه‌ک له ستراتیژی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریادا هه‌بێت . مارکسییه‌کان چۆن له دیکتاتۆری و دیموکراسی ده‌گه‌ن ؟ ئایا ده‌شێت مرۆڤی مارکسی بڕوای به دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا نه‌بێت ؟ واته بڕوای به حکومه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکاران نه‌بێت ؟ که‌چی له بری ئه‌وه ته‌پڵ بۆ دیموکراسیی بۆرژوازی لێبدات ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره مارکس ده‌ڵێت : " له نێوان کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵی کۆمۆنیستیدا ، قۆناخێک هه‌یه تێیدا کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری گۆڕانکاریی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌ره‌و کۆمه‌ڵی کۆمۆنیزم به‌سه‌ردا دێت و له ته‌کیدا قۆناخێکی گواستنه‌وه‌ی سیاسی گونجاویش هه‌یه که ده‌وڵه‌ت دیکتاتۆرییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی پڕۆلیتاریا ده‌بێت . " (14) ( لێنین ) یش سه‌باره‌ت به مرۆڤی مارکسی ده‌ڵێت : " ئه‌و که‌سه مارکسی نییه که دان به خه‌باتی چینایه‌تیدا ده‌نێت به‌ڵام له‌وه تێناپه‌ڕێ بۆ دانپیادانانی دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا . باوه‌ڕهێنان به دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا به شێوه‌یه‌کی جه‌وهه‌ری ، مارکسییه‌ک و ورده‌بۆرژوازییه‌ک له یه‌کتری جیاده‌کاته‌وه . " (15) سه‌باره‌ت به لکاندنی وشه‌ی ( کوردستان ) یان ( عێراق ) بۆ پێناسه‌کردنی ناوه‌رۆکی چینایه‌تی حزبه‌کان و پێدانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ئومه‌می ، پێویسته هه‌ڵه‌یه‌کی باو هه‌یه ، که سه‌رده‌مانێکی دوورودرێژ گێژاوی فیکری و سیاسی دروستکردبوو ، راستبکرێته‌وه . له دیدگای تیۆریی مارکسییه‌وه ، حزبی مارکسی نه به‌ناوی خاک و نه به‌ناوی نه‌ته‌وه پێناسه ناکرێت ، خاک و نه‌ته‌وه پاڵ ناسنامه‌ی حزبی مارکسی نادرێت . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچی حزبێکی مارکسی له‌م جیهانه‌دا پێکدێت ، له بنچینه‌دا حزبی چینه ، حزبی چینی پێشڕه‌وه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا . حزبی مارکسی نه کوردستانییه‌و نه عێراقییه‌و نه ئێرانی و ... هتد ، نه کوردییه‌و نه عه‌ره‌بییه‌و نه فارسی و تورکی و ... هتد ، چونکه پڕۆلیتاریا چینێکی جیهانییه‌و ، جێ‌وڕێی ئه‌م چینه له به‌رهه‌مهێنانداو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی چینایه‌تی ناوکۆیی ، سروشتی ئینته‌رناسیۆنالیستی چینه‌که پێکده‌هێنێت . ئه‌وه‌شی که ناوی وڵاتان ده‌نرێته پاڵ ناوی حزبه‌کان ته‌نها بۆدیاریکردنی سنووری کاری ئه‌و حزبه‌و به‌رنامه‌ی ( محلی ) یه‌تی نه‌ک ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌یی پێبدرێ . سه‌یرکردنی حزبی مارکسی به‌م شێوه‌یه ، واته له دیدی مارکسییه‌وه ، ئه‌و کێشه کۆنه‌ی ساڵانێک ململانێی له‌سه‌رکرا ، چاره‌سه‌رده‌کات . ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه نییه ، به‌م پێیه کێشه‌ی حزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نییه ، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر تایبه‌تی نێو خودی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییه . پرنسیپی مارکسییانه‌ش له‌م بواره‌دا خه‌باتکردنه له چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی - ئابووری دیاریکراودا دژی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی - ئابووریی باڵاده‌ست له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ، بۆیه ده‌بێت حزبی مارکسی ، حزبی چینی کرێکاری ژێر سایه‌ی ئه‌و سیستمه سیاسی و ئابوورییه بێت به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب و ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و ... هتد دژ به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی - ئابووری فه‌رمانڕه‌وا به‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی چینه‌که‌ی تێدا ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و ، تێیدا یاساکانی کاری کرێگرته هێزی کاریان ده‌ڕه‌تێنێ . هه‌ڵه‌ی لێکدانه‌وه‌ش ده‌رباره‌ی دروشمی ( ناسیۆنالیزم شه‌رمه‌زارییه بۆ به‌شه‌رییه‌ت ) له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که نووسه‌ر ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و چه‌په‌ی موتابه‌عه نه‌کردووه ده‌نا ده‌گه‌یشته ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که ئه‌و دروشمه به مه‌به‌ستی ئه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه تا هه‌ڵگرانی " خۆناساندن به ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به شه‌رمه‌زاری بزانن بۆ به‌شه‌رییه‌ت " یان به‌هه‌ڵکردنی ئه‌م دروشمه " چۆن ده‌توانن ئه‌و مافه ره‌واو پیرۆزه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بستێنن . " (16) ئه‌گه‌ر کاک خالید که‌مێک خۆی ماندووبکردایه‌و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و چه‌په‌ی بخوێندایه‌ته‌وه ئه‌و راستییه‌ی ده‌زانی که هه‌رگیز دژی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس بۆ گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد نه‌بوون . هه‌ر ئه‌م چه‌په له دوایین هه‌ڵوێستی خۆیاندا دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراقیان به‌رزکردۆته‌وه . (17) ئه‌و دروشمه‌ی وتاره‌که به‌ر ره‌خنه‌ی داوه ، قسه له فیکری ناسیۆنالیستی ( الفکرة القومية ) ده‌کات نه‌ک بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته . ئه‌م دروشمه ، ئه‌گه‌رچی بۆ خۆی داڕشتنێکی سه‌رنه‌که‌وتووی ئاڵۆزه‌و له ئه‌ده‌بیاتی مارکسیزمی کلاسیک‌دا وجودی نییه‌و پێویستی به ده‌ستکاریکردن هه‌یه تا به خراپی لێکنه‌درێته‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت حوکمدان له‌سه‌ر تێکڕای فیکر‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی هه‌ڵگرانی بدرێت نه‌ک تاکه دروشمێک بکرێته کراسه‌که‌ی عوسمان و تۆمه‌تی ناڕه‌وایان به‌پاڵ بدرێت . هه‌ڵوێستی مارکسییه‌کان له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌میشه هه‌ڵوێستێکی مه‌بده‌ئی بووه‌و له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌وخۆو خه‌باتی نه‌پساوه‌و یه‌کگرتووی چینی کرێکاری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ژێرده‌سته‌وه وه‌رگیراوه . به‌لای مارکسییه‌کانه‌وه مافی بڕیاردانی چاره‌نووس یه‌ک واتای هه‌یه ئه‌ویش مافی جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وایه‌تییه . ئه‌گه‌ر له رابردوودا ، له نێو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه وه‌رگیرابێت ، به‌هیچ کلۆجێک بۆ پرنسیپه‌کانی فیکری مارکسی ناگه‌ڕێته‌وه‌و ، نه مارکس و نه لێنین له‌وه به‌رپرسیار نین . په‌راوێزه‌کان 12 ) خالید دلێر ، چه‌پی کوردستان و هه‌ندێ له گیروگرفته هه‌نووکه‌ییه‌کانی ، گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ژماره ( 4 ) ئه‌یلولی 1995 ل 47 . 13 ) هه‌مان سه‌رچاوه ، ل 48 . 14 ) مارکس ، ره‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆتا . 15 ) لێنین ، ده‌وڵه‌ت و شۆڕش . 16 ) گۆڤاری ( دوارؤژ ) ، ژماره ( 4 ) ، ئه‌یلولی 1995 ، ل 47 . 17 ) رۆژنامه‌ی ( بۆپێشه‌وه ) ، ژماره ( 21 ) ، 27 ی ئابی 1995 . 11:14 - Monday, June 9, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||