| ڤەرسین |
دەربارەی چەپی کوردستانی ... چەند سەرنجێکی رەخنەیی 4 - 4
ئیمکانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕینی به واقیع مامۆستا خالید له شوێنێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێت : " ئه‌مڕۆ به‌رپاکردنی شۆڕشێکی کرێکاری و جه‌ماوه‌ری جیهانیسه‌رتانسه‌ری له توانادا نییه‌و جیاوازییه‌کی زۆرله پله‌ی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن و هوشیاری چینایه‌تی له نێوان چین و توێژه‌چینی نه‌ته‌وه‌کانی جیهاندا هه‌یه‌و بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆربه‌یان بۆ به‌رپاکردن و به‌رده‌وامبوون و سه‌رخستنی ئه‌م جۆره شۆڕشه ساز نییه . بۆیه ده‌بێ هه‌ر وڵاته ، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه ، هێزی خۆی سازبداو جۆش بدا‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌رجی به‌رپاکردنی شۆڕشێکی ئاوه‌هایی له وڵاتێک‌دا ، یان له‌چه‌ند وڵاتێک‌دا له‌یه‌ک کاتدا ره‌خساو توانرا به‌رده‌وامی پێبدرێ و دواییش ده‌سه‌ڵات بگیرێته ده‌سته‌وه نابێت ئه‌و هه‌لومه‌رجه له ده‌سبدرێ . " (18) ئه‌وه‌ی به وردی سه‌رنجی ئه‌م په‌ڕه‌گرافه درێژه بدا ، له نێویدا ناکۆکییه‌کی ئاشکرای بۆ ده‌رده‌که‌وێت . له‌لایه‌ک ده‌ڵێت شۆڕشی کرێکاری له توانادا نییه‌و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه باس له " سازدان و جۆش دان و کۆک بوون " هێزی " هه‌ر وڵاته " و " هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه " ده‌کات که ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج ئاماده بوو شۆڕش بکه‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه له هێزی چینایه‌تی چینی کرێکار بکات که له بنه‌ڕه‌تدا شۆڕشی کرێکاری ، شۆڕشی ئه‌م چینه‌یه . له راستیدا لۆژیکی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ، لۆژیکێکی میتافیزیکییه چونکه ( توانایی ) به‌ڕاوه‌ستاوی نه‌ک له بزووتنه‌وه‌دا ده‌بینێت ؛ له‌کاتێکدا لۆژیکی دیالێکتیکی که لۆژیکێکی مارکسییه‌و ده‌بێت مارکسییه‌کان بۆ شیکردنه‌وه‌کانیان سوودی لێوه‌ربگرن ، ( توانایی ) به شێوه‌یه‌کی ( مجرد ) ته‌ماشا ناکات به‌ڵکو له په‌یوه‌ندیی دیالێکتیکی نێوان ئیمکانییه‌ت و واقیعدا سه‌یری ده‌کات . بۆیه ئه‌گه‌ر ئامانجێک دوور بوو یان فیکره‌یه‌ک له ئیمڕۆدا بواری جێبه‌جێبوونی نه‌بوو ، نابێت که‌سانی مارکسی پشتیتێبکه‌ن و به‌و بیانووه له‌به‌رده‌م ئه‌رکه‌کانیدا هه‌ڵبێن . ئایا شۆڕشی کرێکاری ئیمکانی به‌دیهێنانی هه‌یه ؟ ئایا ده‌توانرێت بکرێته واقیع ؟ ئه‌م دوو پرسیاره وه‌ڵامی ئه‌رێیانه‌یان هه‌یه . ئیمکانییه‌ت وه‌ک تێزێکی فه‌لسه‌فی ئه‌وه‌یه که هێشتا به‌ده‌ستنه‌هاتووه ، ئێستا نییه ، به‌ڵام بنچینه‌ی جێبه‌جێبوون و وه‌رچه‌رخاندنی به واقیع هه‌یه . واقیعیش ئه‌وه‌یه که به‌ده‌ستهاتووه‌و هه‌یه و یاسا بابه‌تییه‌کان و زه‌رووره‌ت هێناویه‌ته کایه‌وه .(19) دیاره ئه‌وه‌ی ئیمکانییه‌تی بوونی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش که ئه‌م ئیمکانییه‌ته‌ی تێدا نییه ، په‌یوه‌ندی به ئیراده‌و ئاره‌زووی تاکه‌که‌سه‌کانه‌وه نییه . به‌ڵام تاکه‌که‌سه‌کان له ئاستیدا ده‌سته‌وسان نین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که تاکه‌که‌سه‌کان به چالاکی و جموجۆڵی خۆیان ئیمکانییه‌ت به واقیع بگۆڕن .(20) ئه‌مه بنه‌مای خه‌باتی تێکۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسییه . ئه‌گه‌ر ئه‌م بنه‌مایه قبووڵ نه‌بێت ، ده‌بێت له‌و مه‌یدانه بکشێنه‌وه تا بۆ خۆی ره‌وتی مێژوو چۆن ملده‌نێت ئاوه‌ها بڕوات ! له دیدگای مارکسیزمه‌وه ئیمکانییه‌ت ده‌بێته واقیع ئه‌گه‌ر له گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بارودۆخی بابه‌تی و خۆیی له‌باربێت . هۆکاری خۆیی که بریتییه له چالاکیی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی تاکه‌که‌سه‌کان ، رۆڵێکی کاریگه‌ر له به‌دیهێنانی ئه‌و واقیعه‌ی وه‌ک ئامانج مه‌به‌سته ده‌گێڕێت . خه‌باتی حزبی و رێکخراوه‌یی له بنچینه‌دا بۆ نه‌فیکردنی عه‌فه‌وییه‌ت و سازدانی هوشیاری و پیاده‌کردنی ئه‌م هۆکاره خۆییه‌یه تا ئیمکانییه‌ت به واقیع بگۆڕێت . له‌م دیدگایه‌وه ، له‌ژێر سایه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریی جیهانیدا ، ناکۆکی سه‌ره‌کیی نێوان کار‌و سه‌رمایه ، نێوان شێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان و شێوه‌ی تایبه‌تی خاوه‌ندارێتی به‌رده‌وامه‌و ، ته‌نها یه‌ک به‌دیل له‌به‌رده‌می مێژوودا ده‌هێڵێته‌وه ، ئه‌ویش هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌م سیستمه‌و به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ هێنانه‌کایه‌ی واقیعێکی نوێ که کۆمه‌ڵگا یان سیستمی سۆسیالیستی پێده‌ڵێن . که‌واته کۆمه‌ڵگای ئیمڕۆ له نێو خۆیدا ناکۆکییه‌کانی خۆی هه‌ڵگرتووه‌و به‌مه‌ش ئیمکانییه‌ت بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ، که به شێوه‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی کرێکاران ده‌کرێت هه‌یه‌و مه‌رجه بابه‌تییه‌کانی ئاماده‌ن . ئه‌وه‌ی رێگه له جێبه‌جێبوونی ده‌گرێت نه‌بوونی مه‌رجه خۆییه‌کانه ، بۆیه وازهێنان له تێکۆشانی سۆسیالیستی ، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی " ئه‌مڕۆ به‌رپاکردنی شۆڕشێکی کرێکاری و جه‌ماوه‌ری جیهانی سه‌رتاسه‌ری له توانادا نییه " ئه‌م مه‌رجه ده‌دۆڕێت و تواناییه‌که په‌کده‌خرێت و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان دوورتر ده‌خرێنه‌وه . ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی چه‌پ واقیعی ئیمڕۆی کوردستان و بزافی گشتیی چه‌پ به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه ( چه‌پی سۆسیالیستی و چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی ) ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که هێشتا مه‌ودایه‌کی دیکه له‌به‌رده‌می ئه‌م بزافه‌دا مابێت که ده‌ست به سه‌روسیمای خۆیدا بهێنێته‌وه‌و وه‌ک جووڵانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌کگرتووی حزبیی کاریگه‌ر له ئاستی ململانێیه‌کانی کۆمه‌ڵدا بێت . چونکه هه‌لومه‌رجه‌کان زیاتر پێویستییان به گه‌شه‌کردن هه‌یه‌و گیروگرفته‌کان هه‌روا به ئاسانی چاره‌سه‌رناکرێن . له‌به‌ر ئه‌وه شێوه‌ی ( فراکسیۆن ) له نێوان چه‌ند حزبێکدا ، یان ئیزافه‌بوونی چه‌ند حزب ورێکخراوی دیکه بۆ سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌موو حزب و رێکخراوانه‌ی هه‌ن ، بارودۆخه‌که - به‌تایبه‌تی بزافی چه‌پ - ئاڵوزتر ده‌کات و راده‌ی په‌رش و بڵاوی په‌ره‌ده‌سێنێت . بۆیه نه به‌ره‌ی کوردستانی ، که مامۆستا خالید ئێستاش پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌و بنبه‌ستی ئێجگاره‌کی ئه‌و به‌ره‌یه ، زه‌رووره‌تی به‌ره‌یه‌کی وه‌ها ره‌تناکاته‌وه ؛ وه نه ( له‌چک ) ، واتو فراکسیۆنی حزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان ، کاریگه‌رێتییه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئیمڕۆی کوردستان نابێت . له‌به‌ر ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌رکردنێک به‌یه‌کگه‌یشتنی باڵه‌کانی بزافی چه‌په بۆ پێکهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌رفراوانی چه‌پ که له ده‌وری به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی - ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تی لانی که‌م کۆببنه‌وه‌و یه‌کگرتن و ململانێ ( الوحدة والصراع ) له‌سه‌ر مه‌سه‌له فیکری و سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌کان ، ده‌ستووری واقیعیی خه‌باتیان بێت . به‌بێ ئه‌مه بارودۆخی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌روه‌کو خۆی و بگره خراپتری به‌سه‌ردێت و ، هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێکی گۆشه‌گیرانه‌ی فراکسیۆنیی یان تاکه‌که‌سیی ، ره‌نجێکی بێهوده‌و مایه‌پووچ و بێ سه‌رئه‌نجام ده‌بێت . په‌راوێزه‌کان 18 ) گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ، سه‌رچاوه‌یه‌کی پێشووتر ، ل 49 . 19 ) سبیرکین و یاخوت ، أسس المادية الدیالیکتیکية والمادية التأریخیة ، ترجمة محمد الجندي ، دارالتقدم ، موسکو ، ل 97 . 20 ) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 98 . 3:46 - Tuesday, June 10, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||