| ڤەرسین |
حزبی نیشتمان یان حزبی چینی کرێکار . . . !
له بۆنه‌یه‌کی حزبی شیوعی عێراقدا لافیته‌یه‌ک ئه‌م دروشمه‌ی له‌سه‌ر نووسرابوو : " بژی حزبی شیوعی عێراق حزبی نیشتمان و مه‌سه‌له ئینسانییه‌کان " دروشمه‌که سه‌رنجڕاکێش بوو ، پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه کایه‌وه که ئایا ئه‌م دروشمه بۆ حزبێکی شیوعی دروسته‌و چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانیدا ده‌گونجێ ؟ چه‌مکی حزب له دیدگای مارکسییه‌کانه‌وه ، یه‌کگرتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌یه که له ریزی پێشه‌وه‌ی چینه‌که‌ی خۆیاندا یان توێژاڵی چینێک ، بۆ به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینه‌که‌ی خۆیان ، یان ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه کۆده‌بنه‌وه‌و ، له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیدا تێده‌کۆشن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێوه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی به په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان و بردنه‌پێشه‌وه‌ی کاره‌کانیان و شێوازی خه‌باتیان ده‌ده‌ن . خه‌باتی حزبی بۆ هه‌ر چینێک نیشانه‌ی به‌رجه‌سته‌بوونی خواسته‌کانی چینه‌که‌و پێداویستیی به‌دیهێنانێتی له به‌رامبه‌ر چینه‌کانی دیکه‌دا که ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن . له‌م روانگه‌یه‌وه ، حزبی کۆمۆنیست ( شیوعی ) یه‌کگرتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی که‌سه هۆشمه‌نده پێشڕه‌وه‌کانی چینی کرێکاره بۆ به‌رگریکردن له‌م چینه‌و تێکۆشان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی له‌ڕێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه . ئامانجه‌کانی چینی کرێکار که له به‌رنامه‌ی حزبی کۆمۆنیست‌دا ره‌نگده‌داته‌وه ، له رووخاندنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌و نه‌هێشتنی خاوه‌نداریی تایبه‌تی و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمدایه . ئه‌م ئامانجانه سیفه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی هه‌ڵناگرن ، به‌ڵکو مۆرکی ئینته‌رناسیۆنالیستی پێوه‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا توانای هاتنه‌دی هه‌یه . مارکس و ئه‌نگڵز له‌م باره‌یه‌وه له کتێبی ( ئایدیۆلۆژیی ئه‌ڵمانی ) دا ده‌ڵێن : " کۆمۆنیزم رووداوێکی خۆجێیی نییه . پڕۆلیتاریا ته‌نها له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیی - مێژوویی بوونی هه‌یه ، هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانیشی له‌و ئاسته‌دایه ، هه‌روه‌کو چۆن کۆمۆنیزمیش ته‌نها ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیی - مێژوویی هه‌بێت " هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش بوو که له ( مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست ) دا ده‌ڵێن : " کرێکاران نیشتمانیان نییه " ، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌دا ئه‌وه‌یان کردۆته ئه‌رکی پڕۆلیتاریا که خۆیان ، له وڵاتی خۆیاندا ، وه‌ک چینێک رێکبخه‌ن و له پێناوی ئه‌وه‌ی ببنه چینی باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵ خه‌باتبکه‌ن . سه‌باره‌ت به‌م پرنسیپانه که له واقیعه‌وه وه‌رگیراون ، حزبی کۆمۆنیست ، حزبی چینه نه‌ک حزبی نه‌ته‌وه ، حزبێکی ئینته‌رناسیۆنالیستییه نه‌ک نیشتمانی . حزبی کۆمۆنیست به‌ر له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ، هه‌رگیز خاوه‌نی نیشتمان نییه . " نیشتمان چه‌مکێکی مێژووییه ، نیشتمان بوونێکه له‌سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا ، یان به ده‌ربڕینێکی وردتر ، نیشتمان له‌سه‌رده‌می خه‌باتدا بۆ نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه " [ لینین ، نصوص حول الوطن والوطنية ، ل 168 ] نیشتمانپه‌روه‌ریش سۆزێکه له قووڵترین سۆزه‌کانی مرۆڤ که به درێژایی سه‌دان و هه‌زاران ساڵ له چه‌ندین نیشتمانی جیاجیادا دروستبووه . ( سه‌رچاوه‌ی پێشوو ) به‌ڵام ئیتر نیشتمان و نیشتمانپه‌روه‌ریش له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا سیفه‌تی کۆمۆنیسته‌کان نییه ، ئه‌گه‌رچی هه‌تاسه‌رو له هه‌موو که‌س زێتر ، ده‌بێت کۆمۆنیسته‌کان شه‌ڕی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌موو شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی بکه‌ن بۆ پتر دڵنیابوون له‌م شیکردنه‌وه‌یه‌و ، زانینی هه‌ڵوێستی کۆمۆنیسته‌کان له نیشتمان ، ئه‌و پرنسیپه به‌بیرده‌هێنینه‌وه که له مێژه کۆمۆنیسته‌کان باوه‌ڕیان پێبووه و به کرده‌وه ویستوویانه به‌دیبهێنن . ئه‌و پرنسیپه‌ی که ده‌ڵێت : " ئه‌و که‌سه‌ی ئاماده‌ی گه‌وره‌ترین قوربانیدان نه‌بێت له لایه‌ن " نیشتمان " ه‌که‌یه‌وه وه‌ک مه‌رجێک بۆ پێشکه‌وتنی سۆسیالیزم و ، به کرده‌وه ئه‌و ئاماده‌بوونه نه‌سه‌لمێنێت ، ئه‌و که‌سه سۆسیالیست نییه " [ لێنین ، نامه‌یه‌ک بۆ کرێکارانی ئه‌مریکا ] که‌واته قوربانیدان به به‌رژه‌وه‌ندیی " نیشتمان " ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه پێچه‌وانه‌ی شۆڕشی سۆسیالیستی و چوونه‌پێشه‌وه‌ی خه‌باتی چینی کرێکار له ئاستی جیهانیدا بوو ، مه‌رجێکه ناسنامه‌ی کۆمۆنیسته‌کان دیاریده‌کات . حزبی کۆمۆنیست له سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا که چالاکیی سیاسی تێدا ده‌کات ، به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه . ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌به‌ر تیشکی شیکردنه‌وه‌ی واقیعی سیاسی - ئابووریی وڵاته‌که‌دا داده‌ڕێژرێت و ، قۆناغی شۆڕش و ئه‌رکه‌کانی قۆناغه‌که‌و شێوازی خه‌باتی خۆی بۆ بڕینی قۆناغه‌که‌و گواستنه‌وه بۆ قۆناغێکی باڵاتر ده‌ستنیشانده‌کات . حزبی کۆمۆنیست حزبێکی ( هیومانیستی - ئینسانی ) نییه که له گۆشه‌نیگایه‌کی ئه‌خلاقییه‌وه سه‌یری کوێره‌وه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی و خراپه‌کارییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاو ، شێوه جیاجیاکانی چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چینه باڵاده‌سته‌کانه‌وه بکات . حزبی خێرخوازی و خێرکردن و به‌زه‌ییهاتنه‌وه‌و سۆزی مرۆڤانه‌و ... هتد ، له لیستی مه‌سه‌له ویژدانییه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا ، نییه . حزبی کۆمۆنیست ، حزبێکه له‌به‌ر تیشکی واقیعێکی سیاسی - ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رنامه‌ی گۆڕانکاریی داده‌نێت ، که ره‌وتی مێژوویی خۆی هه‌یه‌و قۆناغ قۆناغ ده‌چێته پێشه‌وه‌و ، مێژوو ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی و پێشڕه‌وێتی گواستنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ کۆمۆنیزم به‌م حزبه ، وه‌ک پێشڕه‌وی چینی کرێکار ، سپاردووه . سلێمانی/ مایس / 1994 4:53 - Wednesday, June 11, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||