| ڤەرسین |
رۆژی جیهانیی نەهێشتنی دیاردەی کارکردن بە منداڵان
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردنه به منداڵان . رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار رۆژی 12 ی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشانکردووه . هه‌ر ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م رێکخراوه‌و یه‌کێتیی جیهانیی سه‌ندیکاکان ، که ئێستا رێکخراوه‌که ( 28 ئایار - 13 حوزه‌یران ) نه‌وه‌دوحه‌وته‌مین کۆنگره‌ی خۆی له جنێف ده‌به‌ستێت ، دانیشتنێکی تایبه‌تی به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌کرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ده‌رباره‌ی دیارده‌ی کارکردنی منداڵان له جیهاندا ئاماده‌کراوه . دوای ئه‌وه‌ش خۆنیشاندانێک بۆ به‌رده‌م ( کۆشکی نه‌ته‌وه‌کان ) له جنێف سازده‌که‌ن تیادا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو منداڵان و که‌سایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ندیکایی و سه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی جنێف و سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌شدارییده‌که‌ن و ، له‌ژێر دروشمی " نابێت منداڵان کاریان پێبکرێت " دا ، له‌سه‌ر یاداشتێکی گه‌وره ، بۆ پشتگیریی ئه‌و دروشمه ده‌ست به ئیمزاکۆکردنه‌وه ده‌کرێت . ئه‌مڕۆ شه‌ست ده‌وڵه‌ت به‌ڕه‌سمی ، له‌ڕێی چه‌ندین چالاکیی جۆراوجۆره‌وه به‌شداریی له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌که‌ن ، پاشان هه‌ڵمه‌تێکی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ دابینکردنی کتێبی تایبه‌ت بۆ منداڵان به‌رپاده‌کرێت تا رێکخراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی کار‌و یۆنسکۆو یونسیف له به‌رنامه‌کانی فێرکردنی منداڵاندا به‌کاریبهێنن و هه‌وڵی رزگارکردنی منداڵان له بازاڕی کار بده‌ن . ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جیهانییه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردن به منداڵان به‌شێکه له هه‌ڵمه‌تێکی گشتی‌تر که رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار له پێناوی یه‌کسانیی گشتی له کاردا سازیده‌دات ، له‌ڕێی زامنکردنی کاری شیاوی یه‌کسان بۆ هه‌موو که‌سێک به ژن و پیاوه‌وه . ئه‌م به‌رنامه‌یه دژی کارکردن به منداڵان راده‌وه‌ستێت و ، ده‌یه‌وێت له‌ڕێی زامنکردنی خوێندن و هوشیارکردنه‌وه‌ی کوڕان و کچانه‌وه دروشمی " زامنکردن له پێناوی پێشکه‌وتن " دا به‌دیبهێنێت . ئه‌م هه‌نگاوه ئیجابییه‌ی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار دوای ئاشکراکردنی ئه‌و ئاماره دێت که سه‌باره‌ت به ژماره‌ی منداڵان له بازاڕی جیهانیی کاردا بڵاوکرایه‌وه . به‌پێی ئه‌و ئاماره 218 ملیۆن منداڵ که له ته‌مه‌نی خوێندندان کاریان پێده‌کرێت .ئه‌م ژماره‌یه‌ش لایه‌نی که‌مه چونکه به مه‌زه‌نده‌ی شاره‌زایانی کار ژماره‌که له 250 ملیۆن منداڵ تێپه‌ڕده‌کات . * ئه‌و منداڵانه‌ی کارده‌که‌ن ، له بارودۆخێکی ئێجگار ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن . به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت . هه‌ژاری و خراپی باری گوزه‌رانیان ، بۆ هه‌رچی زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌یان ، ئیستیغلال ده‌که‌ن . له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، منداڵان له کاردا پتر له هه‌شت سه‌عات به کرێیه‌کی که‌م ده‌ڕه‌تێنرێن . ئه‌و منداڵانه ، هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن باوک و دایکه نه‌داره‌کانیانه‌وه ده‌نێردرێنه ئه‌و بازاڕه یان ده‌فرۆشرێن . تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ، بانده مافیاییه‌کان ، بازرگانانی سێکس و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ، منداڵان وه‌ک که‌ره‌سه‌ی خاوی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه به‌کارده‌هێنن و مه‌رجه‌کانی ژیانێکی کوله‌مه‌رگیی پڕاوپڕ چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن . له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌وڵه‌ی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار له سنووری نیازێکی ئه‌خلاقی تێپه‌رناکات . چاره‌سه‌رکردنێک که ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چالاکیی بۆ ده‌نوێنن ، له سایه‌ی سیستمی باوی جیهانیدا ، چاره‌سه‌رکردنێکی ریفۆرمیستانه‌ی بۆرژوازییه که مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م کێشه جیهانییه په‌رده‌پۆشده‌کات وناتوانێت له‌ڕیشه‌وه بنبڕی بکات . کارکردن به منداڵان ، به پله‌ی یه‌که‌م ، په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانه‌وه هه‌یه ، واته په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی ئابوورییه‌وه هه‌یه ، په‌یوه‌ندی به ماشێنی سیستمی سه‌رمایه‌و بازاڕی کار‌و زامنکردنی زێده‌بایی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌وه له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهانگیردا هه‌یه . بۆیه نه ئیمزاکۆکردنه‌وه ، نه رێپێوان و خۆنیشاندان ، نه هاوبه‌شیکردنی رێکخراوه‌کانی وه‌ک ( یۆنسکۆ و یونسیف ) له‌ڕێی به‌رنامه‌کانی فێرکردنه‌وه له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ، نه پیتاک بۆ دابینکردنی کتێب بۆ منداڵان و ، نه به‌رنامه‌کانی به‌ناو رووناکبیری ، ناتوانن منداڵان له چه‌وساندنه‌وه بپارێزن ، ناتوانن جڵه‌وی ئه‌سپی هارو شێتی سه‌رمایه به‌ده‌سته‌وه‌بگرن و رێگری له کاری بانده مافیاییه‌کانی بازرگانی به منداڵانه‌وه بکه‌ن . رزگارکردنی منداڵان له بێگاری و کارکردن و به‌شداریی جه‌نگ و خۆکوژی و بازرگانی سێکس و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ، ته‌نهاو ته‌نها به هه‌ره‌سی سیستمی سه‌رمایه‌و هاتنه‌دی جیهانێکی بێ خاوه‌نداریی تایبه‌تی و کاری کرێگرته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه . بۆیه پێویسته ، له‌گه‌ڵ بردنه‌پێشه‌وه‌ی کاره ریفۆرمیستییه‌کان ، کاری راگه‌یاندن و رووکه‌شی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چه‌واشه‌مان نه‌کات و ، ستراتیژی خه‌بات بۆ گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی له ژیانی منداڵانی جیهاندا بزرنه‌که‌ین . * هه‌موو زانیارییه‌کانم ده‌رباره‌ی ئه‌و رۆژه جیهانییه له ( ناوه‌ندی هه‌وال ) ی سایتی ( الحوار المتمدن ) وه‌رگرتووه که به‌شێوه‌ی وتارێک به ناونیشانی" یوم 12 حزیران هو الیوم العالمي لمکافحة تشغیل الأطفال " له رۆژی 11/6/2008 دابڵاوکرایه‌وه .
11:05 - Thursday, June 12, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||