| ڤەرسین |
دەربارەی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگای کۆمۆنیزم
مارکسییه‌کان باوه‌ڕیان وایه که کۆمه‌ڵ له پێکهاته‌یه‌کی سیاسی - ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ پێکهاته‌یه‌کی دیکه ، به‌ڕێگای توندوتیژیی و شۆڕش ده‌گوێزرێته‌وه . ئایا ئه‌م یاسایه له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا بۆ کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزم چیلێدێت ؟ ئایا ئه‌م پێکهاته‌یه به شۆڕش دێته‌دی ؟ ئه‌گه‌ر وه‌هایه چ چینێک شۆڕش ده‌کات و دژی چ چینێک ده‌کرێت ؟ ئه‌م پرسیاره له‌نێو چه‌په‌کان و له‌نێو ناسیۆنالیسته‌کانیشدا ده‌کرێت . له‌نێو سۆسیالیسته‌کاندا وه‌ک شۆڕشی کۆمۆنیستی ناوده‌برێت و ، له‌ناو ناسیۆنالیسته‌کانیشدا بۆ نکوولیکردن له‌و قۆناغه‌ی مێژوو ، واتا قۆناغی کۆمۆنیزم ، باسده‌کرێت . ئه‌م وتاره لێکدانه‌وه‌یه‌کی کورتی رۆژنامه‌وانییه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا . * شیکردنه‌وه‌ی مارکسییانه بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی دیکه ، په‌یوه‌ندیی به ململانێی نێو ژێرخانی ئابوورییه‌وه هه‌یه ، کاتێک که هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ناگونجێن و ، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه کۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنیدا داده‌نێن . به واتایه‌کی دیکه کاتێک هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ناکۆکی و ململانێی به‌ره‌وڕووی په‌یوه‌ندییه‌کانی خاوه‌ندارێتی ده‌بێته‌وه‌و ، چیتر بێ گۆڕانکاریی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گه‌شه‌ناکات ، ئه‌وا مارکس گوته‌نی : " سه‌رده‌می شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێده‌کات " [مارکس ، پێشه‌کی به‌شدارییه‌کی ره‌خنه‌گرانه له ئابووریی سیاسی ] به‌م پێیه گه‌شه‌کردنی ناکۆکییه‌کانی نێو شێوازێکی مێژوویی به‌رهه‌مهێنان ، رێگایه‌کی مێژوویی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانه‌و ، به‌بێ ئه‌مه شێوه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنان سه‌رهه‌ڵنادات . ئه‌م رێگا مێژووییه ، له‌ڕێی توندوتیژیی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و چینانه‌وه که نوێنه‌ری هێزه نوێیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن ، ده‌گیرێته‌به‌رو ، له‌ڕێی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی چینی پێشڕه‌وی ئه‌و قۆناغه مێژووییه‌وه ، کۆمه‌ڵگای نوێ و قۆناغی نوێ و شێوه‌ی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی خاوه‌ندارێتی له‌دایک ده‌بن . ئه‌مه له مێژووی هه‌موو کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کاندا یاسای گۆڕان و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه ، جیاکردنه‌وه‌ی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمه وه‌ک دوو قۆناغی مێژوویی و دوو شێوازی به‌رهه‌مهێنانی جیاواز ، چونکه ئه‌و گواستنه‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا له مێژوودا روویانداوه به‌و شیوه‌یه بووه ، وه‌ک گواستنه‌وه له قۆناغی کۆیله‌یه‌تییه‌وه بۆ قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ، گواستنه‌وه له قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌وه بۆ قۆناغی سه‌رمایه‌داری و له‌م قۆناغه‌شه‌وه بۆ سۆسیالیزم . زۆرکه‌س هه‌مان ره‌وتی گۆڕانکاریی نێوان ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری یان پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ سۆسیالیزم گشتیده‌که‌نه‌وه‌و وه‌ک یاسایه‌ک بۆ گواستنه‌وه له سۆسیالیزمه‌وه بۆ کۆمۆنیزم ده‌یخه‌نه‌ڕوو ؛ وه‌ک سه‌لمێنراوه‌یه‌ک سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم له‌یه‌کتری داده‌بڕن ، بۆیه وه‌هاش بۆیده‌چن که یاسای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گواستنه‌وه له قۆناغ و پێکهاته‌یه‌که‌وه بۆ قۆناغ و پێکهاته‌یه‌کی دیکه ، ده‌بێت ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش بگرێته‌وه . بنچینه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له‌و گۆڕانکارییه ئالێره‌وه ده‌ستپێده‌کات ، بۆیه ده‌بێت ئه‌م خاڵه شیبکرێته‌وه تا هیچ ئاڵۆزییه‌ک له تێگه‌یشتنیدا نه‌مێنێت و ، یاسا راسته‌کانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌شیوێندرێت . مارکس سه‌باره‌ت به قۆناغی سۆسیالیزم ده‌ڵێت : " له‌نێوان کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و کۆمۆنیزمدا ماوه‌کی گۆڕانکاریی شۆڕشگێڕانه هه‌یه . له‌م ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵگا له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ کۆمۆنیزم ده‌گوێزرێته‌وه . هاوشانی ئه‌م ماوه‌یه ، ماوه‌یه‌کی گۆڕانکاریی سیاسی له ئارادا ده‌بێت که تیادا ده‌وڵه‌ت دیکتاتۆریی شۆڕشگێڕانه‌ی پڕۆلیتاریا ده‌بێت . " [ مارکس ، ره‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆتا ] ( لێنین ) یش سه‌باره‌ت به‌م ماوه‌یه ده‌ڵێت : " گواستنه‌وه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ کۆمۆنیزم به‌بێ ماوه‌یه‌کی گۆڕانکاریی سیاسی هه‌رگیز روونادات . ده‌وڵه‌تیش له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رده‌بێت دیکتاتۆریی شۆڕشگێڕانه‌ی پڕۆلیتاریا بێت . " [ لێنین ، ده‌وڵه‌ت و شۆڕش ] که‌واته ئه‌وه‌ی به سۆسیالیزم ناوده‌برێت ، ماوه‌یه‌کی مێژووییه که دوابه‌دوای سیستمی سه‌رمایه‌داری دێته‌کایه‌وه‌و ، بۆ خۆی سه‌ره‌تای رێکخستنێکی نوێی ژیانه که کۆمۆنیزمی پێده‌ڵێن ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێت شۆڕشی سۆسیالیستی که دژی سه‌رمایه‌داری ده‌کرێ ، به‌شۆڕشی کۆمۆنیست‌یش ناوببرێت چونکه هه‌ردوو ناوه‌که شێوه‌و ناوه‌رۆکی یه‌ک شۆڕش ده‌رده‌بڕن . له‌م شۆڕشه‌دا ، سه‌ره‌تا که به سۆسیالیزم ناوده‌برێت ، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری وردوخاشده‌کرێت و ، پڕۆلیتاریا وه‌ک چینێکی باڵاده‌ست ، له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ئامانجی سه‌ره‌کی نه‌هێشتنی چینایه‌تییه ، کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌بات . ماوه‌ی سۆسیالیزم له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ کۆمۆنیزم ، ماوه‌یه‌که پێویستیی به ده‌وڵه‌ت هه‌یه . ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆخۆی ، میراتی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کانه ، ده‌وڵه‌تی بۆرژوازییه به‌بێ بۆرژوازییه‌ت و ، له‌ژێر سایه‌ی پڕۆلیتاریادا ده‌بێته ئامرازی هاڕینی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازییه‌ت و ، زه‌مینه‌ی نه‌مانی ده‌وڵه‌ت یان پووکانه‌وه‌ی خۆشده‌کات . له‌م بۆچوونه‌وه ده‌توانرێت پڕۆسه‌ی گۆڕانکاریی و گه‌یشتن به کۆمۆنیزم بزانرێت ، که پڕۆسه‌یه‌که سه‌ره‌تا دیکتاتۆرییه‌تی ره‌های چینی پڕۆلیتاریای ده‌وێت و ، له‌ڕه‌وتی خۆیدا ، به‌ره به‌ره له‌سه‌ر ئاستی جیهانیی پڕۆسه‌که ده‌باته‌پێشه‌وه ؛ واته کاری توندوتیژیی شۆڕشگێڕانه ، یان شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕینی پێکهاته‌یه‌ک به پێکهاته‌یه‌کی دیکه‌ی تێدا نییه ، چونکه ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی که ده‌کرێت له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه‌یه که مافه بۆرژوازییه‌کان له دروشمی " هه‌رکه‌س به‌پێی کاری خۆی " دا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت ، بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که مافی بۆرژوازییانه‌ی تێدا ده‌پووکێته‌وه‌و " هه‌رکه‌س به‌پێی پێداویستییه‌کانی خۆی " له به‌رهه‌مهێنانی گشتی وه‌ر‌ده‌گرێت . له‌سه‌ر ئاستی ژێرخانی ئابووریش ، پێویستیی به شه‌ڕی چینایه‌تی و کاری توندوتیژیی نییه ، بۆیه یاسای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانکاریی له شێوازی به‌رهه‌مهێناندا ، له‌م گواستنه‌وه‌یه‌دا گؤڕانی به‌سه‌ردا دێت و له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌دا ململانێکان له سه‌رخانی کۆمه‌ڵدا کۆده‌بنه‌وه . * ساڵانی 1994 - 1998 سکرتێری نووسینی گۆڤاری ( دواڕۆژ ) بووم . دوای ده‌رکردنی چه‌ند ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵیک نامه‌مان له خوێنه‌رانه‌وه بۆ ده‌هات که هه‌ندێکیان له شیوه‌ی پرسیاردا بوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له فیکرییانه‌ی له گۆڤاره‌که‌دا بڵاوده‌کرایه‌وه . وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌کانم له‌شێوه‌ی وتاری کورت‌دا دایه‌وه ، به‌ڵام راگرتنی گۆڤاره‌که له کۆتایی ساڵی 1998 دا بواری بڵاوکردنه‌وه‌یانی نه‌دا . ئه‌م وتاره وه‌ڵامی یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌یه . هه‌ولێر / کانوونی دووه‌م 1998 4:19 - Friday, June 13, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||