| ڤەرسین |
دەربارەی دروشمی '' کرێکارانی جیهان یەکگرن ''
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی خوێنه‌رێکی گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ئاڕاسته‌یکردووین ئه‌م پرسیاره‌یه : " بۆچی کۆمۆنیسته‌کان دروشمی ( کرێکارانی جیهان یه‌کگرن ) هه‌ڵده‌گرن ؟ بۆچی له‌جیاتی ئه‌وه دروشمی ( کرێکارانی کوردستان یه‌کگرن ) هه‌ڵناگرن ؟ " له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێین : ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی پرسیاره‌که یه‌کسه‌ر ناسنامه‌ی ئایدیۆلۆژیی خاوه‌نه‌که‌ی وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته‌ڕوو ، به‌ڵام بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژه ئایدیۆلۆژییه‌ی به‌ر بینایی چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێت و ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی راستی لێده‌شێوێنێ ، به‌پێویستی ده‌زانین بنه‌مای ئه‌م دروشمه باس بکه‌ین وگونجاوییه‌که‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار بسه‌لمێنین . به‌پێی پرنسیپی مارکسییه‌کان ، ده‌بێت بۆ داڕشتنی هه‌ر دروشمێک ، شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئابووری - سیاسیی ورد بۆ واقیعه‌که بکرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی دروشمه‌که راست بێت و بۆ ئه‌و واقیعه گونجاوبێت . ده‌بێت ناوه‌رۆکی سیاسی دروشم ئامانجه‌کان ده‌رببڕێت ، ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆ قۆناغێکی مێژوویی ، له‌پێناویاندا خه‌بات ده‌کرێت . له‌ڕاستیدا ئه‌م دروشمه ، دروشمی بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تی پڕۆلیتاریایه ، دروشمێکه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ، ئه‌م گه‌ل و ئه‌و گه‌له‌وه نییه . بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له هه‌ردوو دروشمه‌که بده‌ین ، واته " کرێکارانی جیهان یه‌کگرن " و " کرێکارانی کوردستان یه‌کگرن " ئه‌وا دوو روانگه‌ی جیاواز بۆ جیهان ده‌بینین : یه‌که‌میان گیانی ئینته‌رناسیۆنالیستی پڕۆلیتاری و ، دوومیان گیانی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌رده‌بڕێت ، که دوو باری سه‌رنجی ناکۆکن و له هیچ خاڵێکدا به‌یه‌کتری ناگه‌ن . ده‌مارگیریی نه‌ته‌وایه‌تی ، که له‌م دروشمه‌دا ، ئه‌رکی یه‌کگرتنی کرێکاران له سنووری کوردستاندا دیاریده‌کات و خۆی له جیهان داده‌بڕێت ؛ ده‌بێته مایه‌ی ده‌به‌نگی و به‌سته‌ڵه‌کی هوشیاری له‌نێو کرێکارانداو ، ریزه‌کانیان که‌رت که‌رت ده‌کات و ، جڵه‌وی رابه‌ریکردنیان به‌ده‌ست بۆرژوازییه‌ته‌وه ده‌دات ، له کاتێکدا ئاسۆیه‌کی رووناک و به‌رین و مه‌ودایه‌کی فراوانتر بۆ خه‌بات و دواڕۆژو چاره‌نووسی ئاده‌میزاد له دروشمی یه‌که‌میاندا به‌رچاو ده‌که‌وێت . چینی کرێکار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به کوردستانه‌که‌ی خاوه‌ن پرسیاریشه‌وه یه‌ک بزافی چینایه‌تی پێکده‌هێنن که سنووره‌کان ده‌بڕێت و ئامانجه‌کان و هیواکان له‌یه‌کتریدا ده‌توێنێته‌وه ، ئه‌ویش ئامانجی هێنانه‌کایه‌ی کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و هه‌نگاونانه به‌ره‌و کۆمۆنیزم ؛ له‌به‌ر ئه‌وه کرێکارێکی سۆسیالیست له دیدگایه‌کی فراوانتره‌وه ، که دیدگای سۆسیالیستییه ، ده‌ڕوانێته دواڕۆژی ئه‌م جیهانه‌و له سنووری یه‌ک وڵات‌دا خۆی و بزووتنه‌وه‌که‌ی قه‌تیس ناکات . دواڕۆژی ئه‌م جیهانه‌ش به شۆڕشی جیهانیی پڕۆلیتاریاوه به‌نده‌و ، سۆسیالیزم به‌بێ ئه‌م شۆڕشه جیهانییه نایه‌ته‌دی ، ئه‌وه‌ش به‌بێ گیانی ئینته‌رناسیۆنالیستی و بزووتنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌م گیانه له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌بکات له توانادا نییه . ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ده‌بێت کۆکه‌ره‌وه‌ی وزه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی پڕۆلیتاریای جیهانی و ، ئامرازی ئاڕاسته‌کردنی شۆڕشه جیهانییه‌که بێت ، بۆیه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی و هه‌ره پڕ بایه‌خی خه‌بات بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی پڕۆلیتاریای جیهانی ، به‌لاوه‌نانی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌ییه ، واته خۆنه‌به‌ستنه‌وه‌یه به‌چوارچێوه‌ی نیشتمان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه . ( کرێکارانی جیهان یه‌کگرن ) دروشمێکه کۆمۆنیسته‌کان به‌رزیده‌که‌نه‌وه ، دروشمێکه ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و ناسنامه‌که‌ی دیاریده‌کات ، دروشمی شۆڕشێکه که به‌بێ هاوپشتی و خه‌باتی یه‌کگرتووی هه‌موو کرێکارانی جیهان نایه‌ته‌دی . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاریکاریی ئینته‌رناسیۆنالیستی هه‌موو کرێکارانی جیهان مه‌رجێکی زیندووی سه‌رکه‌وتنه ، ده‌بێت شانبه‌شانی یه‌کتر ریزه‌کانی چینه‌که‌ی خۆیان رێکبخه‌ن و به هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه یه‌کپارچه‌یی ریزه‌کانیان بپارێزن و ، به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیان ، برایه‌تیی چینایه‌تییان به‌هێزبکات و ، وه‌ک هێزێکی یه‌کگرتووی پڕ توانا به‌گژ دێوی سه‌رمایه‌دا بچن و دوائاکام ته‌ختیبکه‌ن . کۆمۆنیزم بۆخۆی بزووتنه‌وه‌یه‌که له جه‌وهه‌ردا ئینته‌رناسیۆنالیستی . هیچ جۆره ده‌مارگیرییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو ئاووهه‌وای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ناژی . یه‌کگرتوویی کرێکارانیش به‌خه‌باتی بێ‌وچان دژی ژه‌هری نه‌ته‌وه‌په‌رستیی پێکدێت و ده‌مێنێته‌وه ، چونکه تێکۆشانی ئینته‌رناسیۆنالیستیی کرێکاران ئامرازێکه بۆ به‌رهه‌ڵستیکردنی رکوکینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی که هه‌میشه چه‌کی ده‌ستی سیستمی سه‌مایه‌داریی جیهانی بووه بۆ تێکدان و گه‌نده‌ڵکردنی یه‌کگرتوویی چینایه‌تی پڕۆلیتاریا . کرێکارانی هوشیار له‌ڕووی چینایه‌تییه‌وه‌و ، که‌سه پێشڕه‌وه‌کانیشیان ، واته کرێکارانی سۆسیالیست ، هه‌میشه ئه‌رکه پڕۆلیتارییه‌کان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دا داده‌نێن ، چونکه ده‌زانن که به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌میشه‌یی کار دژی سه‌رمایه‌و ، به‌رژه‌وه‌ندیی رزگاربوونی مرۆڤایه‌تی و بنبڕبوونی هه‌موو شێوه‌کانی چه‌وساندنه‌وه له‌به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌رکانه‌دایه . ئه‌و ئه‌رکانه‌ش یه‌کگرتوویی چینایه‌تییان ده‌خوازێت . هه‌ر له‌به‌ر تیشکی ئه‌م راستییه‌شدایه که شۆڕشی کرێکاریی پێویستی به په‌روه‌رده‌کردنی چینایه‌تی پڕۆلیتاریایه به گیانی هاوپشتی و یه‌کسانی ، به‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌کانیانه‌وه . دیسان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م پێویستییه‌یه که یه‌کگرتوویی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و رێکخراوه‌یی کرێکاران له سنووری یه‌ک ده‌وڵه‌تدا مه‌رجی سه‌ره‌تایی به‌دیهاتنی دروشمی ( کرێکارانی جیهان یه‌کگرن ) ه له ئاسته جیهانییه‌که‌دا . دروشمی ( کرێکارانی جیهان یه‌کگرن ) گونجاوترین دروشمێکه که خه‌باتی چینی کرێکار سه‌ر راسته‌ڕێگای مێژوویی خۆی ده‌خات ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆرژوازییه‌ت له ئاستی جیهانیدا ، له‌نێو سیستمی جیهانیی سه‌رمایه‌داریدا ، له به‌رامبه‌ر دوژمنه مێژووییه‌که‌یدا یه‌کگرتووه . برایه‌تیی چینایه‌تیی بۆرژوازییه‌ت له هه‌موو جیهاندا دژی چینی کرێکار راستییه‌که نکوولی لێناکرێت و هه‌موو رۆژێک به‌چاوی خۆمان له هه‌زاران په‌یوه‌ندی و رووداو‌و دیارده‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌دا ده‌یبینین . هاوکاری و که‌سایه‌تیی بۆرژوازییه خۆجێییه‌کان له‌گه‌ڵ بۆرژوازییه‌تی جیهانیی و هاوسۆزییان بۆ یه‌کتری ، بۆ کرێکارانی هوشیارو پێشڕه‌و شاردراوه نییه . له‌به‌ر ئه‌وه ، ئه‌رکی هاریکاریی چینایه‌تیی کرێکاران و گشت چه‌وساوه‌کان دژی ئه‌م کامپه بۆرژوازییه یه‌کگرتووه ، چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر وڵاتێکداو چ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ، به‌پله‌ی یه‌که‌م دێت و بێ به‌دیهێنانی سه‌رکه‌وتن زامن ناکرێت . سیستمی سه‌رمایه‌داریی جیهانی ، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر جیهانیده‌بێته‌وه ، له‌مپه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناهێڵێت ، دیواره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ڕووخێنێت ، به‌زه‌بری سه‌رمایه‌و یه‌کگرتوویی سیستمی ئابووری ، له‌لایه‌ک نه‌ته‌وه‌کان هه‌رسده‌کات و له‌یه‌کتریدا ده‌یانتوێنێته‌وه ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کگرتنێکی سیاسیی جیهانی بۆ سیستمه‌که‌ی داده‌ڕێژێت ؛ بۆیه له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکاریش زیاتر جیهانیبێته‌وه ، له‌مپه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌جێبهێڵێت ، به‌یه‌کگرتوویی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و رێکخراوه‌یی ، به‌ڕابه‌ری ناوه‌ندێکی ئینته‌رناسیۆنالیستی ، خۆی بۆ شه‌ڕێکی مه‌زنی سه‌روماڵ له‌گه‌ڵ بۆرژوازییه‌تی جیهانیدا ئاماده‌بکات . کرێکاران نیشتمانیان نییه چونکه وه‌ک ( لێنین ) ده‌ڵێت ؛ •- سیستمێکی ئابووری که له سایه‌یدا ده‌ژین ، واته کاری کرێگرته سیستمێکی نه‌ته‌وه‌یی نییه به‌ڵکو جیهانییه. •- دوژمنه چینایه‌تییه‌که‌یان ، دوژمنێکی جیهانییه . •- مه‌رجه‌کانی رزگاربوونیشیان دیسان هه‌ر جیهانییه ، بۆیه یه‌کگرتنی جیهانییانه‌شیان له یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌یی گرنگتره .[ لینین - نصوص حول الوطن والوطنیة - ل 165 ] له‌م دیدگا مارکسییه‌وه ، دروشمی " کرێکارانی کوردستان یه‌کگرن " له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاراندا جێگه‌ی نابێته‌وه‌و ، کرێکارانی کوردستان ده‌بێت وه‌ک هاوچینه‌کانیان له هه‌موو دنیادا دروشمی" کرێکارانی جیهان یه‌کگرن " به‌شه‌کاوه‌یی رابگرن . هه‌ولێر / کانوونی یه‌که‌می 1997 12:21 - Saturday, June 14, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||