| ڤەرسین |
فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 1 - 3
ئاڵای ئازادی : سه‌باره‌ت به مارکسییه‌ت ، سارته‌ر ده‌ڵێت : تا ململانێی چینایه‌تی " الصراع الطبقي " وه‌کو کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بمێنێ ، مارکسییه‌ت وه‌کو تیۆری سه‌رده‌م ده‌مێنێ .. عطیة مسوح - یش ده‌ڵێت : مارکسییه‌ت تیۆر نییه ، به‌ڵکو رێبازه ، چونکه تیۆر نه‌گۆڕه‌و ، گه‌شه پێی نادرێت و ، ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی خۆیشی له‌ده‌ست بدات و ، هاوده‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعه‌که‌دا ، ئه‌وا تیۆرێکی تر جێی ده‌گرێت و ، ره‌تیده‌کاته‌وه ... مارکس‌یش به پشت به‌ستن به رێبازه‌که ، تیۆری " زێده‌بایی " و " دیکتاتۆریای پڕۆلیتاری " داڕشت ... پێمان خۆشه بزانین کاک فوئاد قه‌ره‌داغی چی ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ؟ قه‌ره‌داغی : ئه‌گه‌ر له وه‌رگێڕاندا ئه‌م قسه‌یه‌ی سارته‌ر به هه‌ڵه نه‌هێنرابێت ، ئه‌وا له دوو جه‌مسه‌ره‌وه گوته‌که‌ی هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت راستبکرێته‌وه . له‌لایه‌ک خه‌باتی چینایه‌تی وه‌ک کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌ڕوو نه‌ک وه‌ک واقیعێکی بابه‌تی کۆمه‌ڵگا فره‌چینه‌کان که له خودی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ره‌نگده‌داته‌وه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه رسکاوی دابه‌شبوونی کار‌و سه‌رهه‌ڵدانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تییه . واته مه‌سه‌له‌که رێک به پێچه‌وانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه چونکه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی ماکی پێکهاتنی چینه‌کان و ، بوونی چینایه‌تیش - سه‌باره‌ت به شوێنی جیاجیان له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا - ماکی کێشه‌و ململانێیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ، نه‌ک وه‌ک ئه‌و بۆچوونه‌ی سارته‌ر که عه‌ره‌بانه‌که‌ی له‌به‌رده‌می ئه‌سپه‌کاندا داناوه له بری ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌کان له‌به‌رده‌م عه‌ره‌بانه‌که‌دا دابنێ ! جه‌مسه‌ری دووه‌می هه‌ڵه‌ی ئه‌و داڕشتنه له فه‌رامۆشکردنی ئه‌و راستییه‌دایه که خه‌باتی چینایه‌تی به هه‌زاران ساڵ به‌ر له بوونی مارکس هه‌بووه‌و ، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه‌ی مێژوو داهێنانی مارکس نییه . ئه‌وه‌ی مارکس له‌م بواره‌دا سه‌لماندی ئه‌وه‌بوو که خه‌باتی چینایه‌تی بزوێنه‌ری جووڵانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و چوونه‌پێشه‌وه‌ی مێژووه‌و ، ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخست که مێژووی کۆمه‌ڵگا مێژووی ململانێی چینایه‌تییه . ئه‌و به‌شه‌ی له رایه‌که‌ی سارته‌ردا راستیی پێکاوه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت مارکسیزم وه‌ک تیۆری سه‌رده‌م به زیندوێتی ده‌مێنێته‌وه ، هه‌رچه‌نده زاراوه‌ی سه‌رده‌م زاراوه‌یه‌کی زانستی نییه‌و سنووره چینایه‌تییه‌کانی ئه‌م جیهانه تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ ده‌کات . مارکسیزم تیۆری بزووتنه‌وه‌یه‌که له هه‌ناوی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ، سه‌باره‌ت به ناکۆکییه‌کانی خودی ئه‌م سیستمه ، هه‌یه . له هه‌ناوی ئه‌م سیستمه‌دا ، وێڕای گه‌لێک ناکۆکی جیاجیا ، یه‌ک ناکۆکی سه‌ره‌کی هه‌یه ئه‌ویش ناکۆکیی کار‌و سه‌رمایه‌یه . ئه‌م ناکۆکییه دوو چینی دژ به یه‌کتری و پێکه‌وه گرێخواردوو ، دوو جه‌مسه‌ری پێکده‌هێنن . ئه‌م دوو چینه بۆرژوازی و پڕۆلیتاریان . مارکسیزم تیۆری و ئاڵای ئه‌و بزووتنه‌وه واقیعی وبابه‌تییه‌ی پڕۆلیتاریایه‌و تا سه‌ره‌نگرێکردنی سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی ئه‌ڵته‌رناتیڤی مێژوویی خۆی ، واته سۆسیالیزم له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، وه‌ک تیۆری پێشڕه‌و ده‌ژی و مه‌رگ زه‌فه‌ری پێنابات . له‌به‌ر ئه‌وه چوارچێوه دانان بۆ مارکسیزم و کردنی به تیۆری یه‌ک " سه‌رده‌م " به‌و مانایه‌ی که هاتووه راست نییه ، چونکه ئه‌م تیۆرییه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رتاپاگیری قووڵ بۆ سیستمی سه‌رمایه‌داری ئاڕاسته‌ده‌کات . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه سنووری توانای ئه‌م تیۆرییه له‌سه‌رده‌می ئه‌م کۆتاییه‌ی چه‌رخی بیسته‌م تێده‌په‌ڕێ به‌ره‌و سه‌رده‌مێکی داهاتووش که سه‌رمایه‌داری تێیدا باڵاده‌ست بێت . ده‌شێت قسه‌که‌ی سارته‌ر ته‌نها به‌م لێکدانه‌وه‌یه تێبگه‌ین ئه‌ویش جه‌ختکردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که مارکسیزم تیۆرییه‌کی مێژوویی وئاڵای خه‌باتی چینایه‌تی پڕۆلیتاریایه له پێناوی بنبڕکردن و هه‌ڵته‌کاندنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاری کرێگرته‌و زێده‌بایی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه ، واته هه‌ڵته‌کاندن و سپاردنیان به مۆزه‌خانه‌ی مێژوو . یاریکردن به وشه‌و زاراوه فیکری و سیاسییه‌کان ، یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نووسه‌رانی بۆرژوا . ئه‌وان هه‌میشه و بۆ هه‌ر سات و کاتێک ، له هه‌گبه‌ی چه‌واشه‌کردندا ورده جیاوازییه‌کی نێو زاراوه‌کان قه‌به‌ده‌که‌ن و ناڕۆشنیی بیروبۆچوونیان به‌سه‌ر وشه‌کاندا ساخده‌که‌نه‌وه ؛ ده‌نا تیۆر‌و رێباز دوو ئه‌ڵقه‌ن پێکه‌وه تێهه‌ڵکێشن . ئه‌گه‌ر تیۆری رێسا‌و بنه‌ماو پرنسیپی لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ک ، واقیعێک ، دیارده‌یه‌ک بێت ، ئه‌وا پڕۆسێسی کرده‌وه‌یی و کارکردی تیۆرییه‌که له یه‌کێک له بواره‌کانی ژیاندا رێباز پێکده‌هێنێت . له دیدگای مارکسیزمه‌وه هه‌موو دیارده ماته‌ری و ئایدیاییه‌کان ، به مارکسیزم خۆشیه‌وه ، له جووڵه‌دان و راوه‌ستانیان بۆ نییه ؛ بۆیه هه‌ر هه‌موویان له په‌ره‌سه‌ندندان . مارکسیزم بۆ خۆی میراتگرو په‌ره‌پێدانی فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی ئه‌ڵه‌مانی و ئابووریی سیاسی ئینگلیزی و سۆسیالیزمی فه‌ڕه‌نسه‌یی بوو ، له زه‌مینه‌ی واقیعه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ، ئیمڕۆش ئه‌و واقیعه به شێوه‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندووتر به‌رده‌وامه‌و ، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه دانه‌ماوه‌و ، تا ئێستا هیچ تیۆرییه‌کی دیکه له‌م جیهانه‌دا جێێ پێلێژنه‌کردووه . زێده‌بایی جه‌وهه‌ری تیۆری ئابووریی مارکسه . له دیدگای مارکسیزمه‌وه زێده‌بایی به‌ره‌نجامی کاری کرێگرته‌یه‌و سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌یه . هێزی کار له‌سایه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌بێته کاڵاو ئاڵوگۆڕده‌کرێت . کرێکاران به‌های راسته‌قینه‌ی هێزی کاریان وه‌رناگرن و به‌شیکی لێده‌بێته‌وه پوولی مفت و ده‌چێته گیرفانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه . ئه‌و به‌شه به زێده‌بایی ناوده‌برێت . ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی به‌ر له سه‌د ساڵی مارکس تا ئێستا راستیی خۆی سه‌لماندووه‌و واقیعێکه به‌به‌رچاوانه‌وه . ئیمڕۆ زێده‌بایی له ئاستێکی جیهانیدا که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه بۆ مۆنۆپۆله جیهانییه فره‌ناسنامه‌کان پێکده‌هێنێت . پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا زێده‌بایی پترکردووه‌و چه‌ندجاره که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ی به‌ره‌و سه‌رووتر بردووه ؛ هه‌تا زانست و ته‌کنه‌لۆژیاش زیاتر گه‌شه‌بکه‌ن و ، سه‌رمایه‌داری جیهانیتربێته‌وه‌و باڵاده‌ست بێت ، پڕۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه هه‌ر له بره‌ودا ده‌بێت . چه‌مکی دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا ( استقراء ) ێکی مێژووی خه‌باتی چینایه‌تییه ، به‌ره‌نجامی ناسینی سروشتی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ته . مارکس به‌م چه‌مکه پێناسه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی گواستنه‌وه ده‌کات که ده‌که‌وێته نێوان سیستمی سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمه‌وه . بێ ئه‌م شێوه " ده‌وڵه‌ته " سۆسیالیزم سه‌قامگیرنابێت و به‌ره‌و قۆناغێکی باڵاتر نه‌ک هه‌ر هه‌نگاو نانێت به‌ڵکو شکستده‌هێنێت و به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌ڕێته‌وه . له دیدگای مارکسیزمه‌وه هه‌موو ده‌وڵه‌تێک ( دیکتاتۆری و دیموکراتی ) له‌خۆیدا کۆده‌کاته‌وه . هه‌موو ده‌وڵه‌تێک دیموکراتییه بۆ چینێک و دیکتاتۆرییه بۆ چینێک یان چه‌ند چینێکی دیکه ، ته‌نانه‌ت دیموکراتیترین ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری که پلورالیزم رێڕه‌وی بێت له‌م حه‌قیقه‌ته به‌ده‌ر نییه . ده‌وڵه‌ت له جیهانی ئیمڕۆدا ، له ناوه‌رۆکی چینایه‌تی خۆیدا ، یان دیکتاتۆریی بۆرژوازی ده‌بێت یان دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا ، ئیتر چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ( پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوویان ) چ ناوێک بۆ ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن ، ئازادن و ئه‌و نازناولێنانه په‌یوه‌ندی به جه‌وهه‌ری ده‌وڵه‌ته‌که‌یانه‌وه نییه . رۆژنامه‌ی ( ئاڵای ئازادی ) ژماره ( 72 ) به‌رواری 9 ی ئایاری 1993
12:15 - Sunday, June 15, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||