| ڤەرسین |
فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 2 - 3
ئاڵای ئازادی : له‌بارودۆخی ئێستای کوردستانی رزگارکراوماندا ، پاش وێرانکردنی ژێرخانێکی وێرانکراودا ، له وه‌زعێکی سیاسی هه‌ڵپه‌سێردراودا ، ئایا چه‌مکی چه‌پ چ چین و توێژێک ده‌گرێته‌وه‌و ، ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی چه‌په‌کان چییه؟ قه‌ره‌داغی : سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که : دیاره هه‌ر چین و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئاستی بارودۆخه جیاجیاکاندا وه‌ڵامی جیاجیان ده‌بێت . حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ... هتد تایبه‌تی خۆیان بۆ هه‌ر بارودۆخێک ده‌بێت . له‌به‌ر تیشکی ئه‌م راستییه‌دا ، حزب و رێکخراوه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی له کوردستاندا - به جیاوازی پێکهاته‌ی چینایه‌تییانه‌وه - به‌رنامه‌ی دوور‌و نزیکیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان پێویسته . هه‌ڵبه‌ت وه‌زعی سیاسی هه‌ڵپه‌سێردراوی عێراق و کوردستان فاکته‌رێکی گرنگی چۆنیه‌تی داڕشتنی ئه‌و به‌رنامانه ده‌بێت . به‌ڵام چ ئه‌م فاکته‌ره‌و چ ژێرخانی وێران‌کراو شوناسنامه‌ی چه‌پ دیاری ناکه‌ن . تێکه‌ڵکرنی ئه‌و دوو فاکته‌ره ، له‌دواشیکردنه‌وه‌دا ، ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی چه‌پی سۆسیالیستی لێده‌ڕسکێ و پاساوی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی بۆرژوازی پێده‌درێته‌وه . چه‌پ ، نه‌چینه‌و نه توێژاڵی چینێکه . به‌کارهێنانی زاراوه‌که له سیاسه‌تدا به‌م شێوه‌یه ، مایه‌ی سه‌رلێشێوان و چه‌واشه‌ییه . چه‌پ ، مه‌یلێکی گشتییه به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چینه زه‌حمه‌تکێشه‌کان . ئه‌م شه‌قڵه گشتییه‌ی زاراوه‌ی چه‌پ ، دوو روانگه‌ی جیاوازی له هه‌ناویدا حه‌شارداوه : یه‌که‌میان خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی گۆڕانکارییه به‌ناوی ئه‌و چینانه‌ی لێی به‌هره‌مه‌ندن ، ئه‌ویدیکه‌شیان به‌رنامه‌ی خودی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه بۆ گۆڕانکاریی ریشه‌یی کۆمه‌ڵگا ؛ به‌واته‌یه‌کی دیکه ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زانستییانه ناسنامه‌ی چه‌پ بناسین ، پێویسته سنووری چینایه‌تی نێوان ئه‌و دوو روانگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دیاریبکه‌ین . به‌مه‌ش دوو چه‌پ ، دوو مه‌یلی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینین ئه‌وانه‌یش : چه‌پی کرێکاری و چه‌پی ورده‌بۆرژوازییه ، ئه‌ویان دیدێکی سۆسیالیستی و ئه‌میان دیدێکی ناسیۆنالیستیی رادیکالی هه‌یه . له ئاستی جیهانی ئیمڕۆو بارودۆخی عێراق و کوردستاندا ، ئه‌م دوو مه‌یله‌ی چه‌پ به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه . ئه‌م به‌رنامانه به‌پێی دیدگا‌و بیروبۆچوونی جیاواز داڕێژراون یان داده‌ڕێژرێن . له‌م به‌رنامانه‌دا ستراتیژ‌و تاکتیکی سیاسی دیاریده‌کرێن . ئه‌م دوو چه‌په له‌ڕووی ستراتیژه‌وه له‌سه‌ر دوو هێڵی پێچه‌وانه‌ن و به یه‌کتری ناگه‌ن ؛ به‌ڵام له بواری ئه‌رکه هه‌نووکه‌ییه‌کاندا ، له نێوان به‌رنامه‌ی گۆڕانکاریی دیموکراتی و لانیکه‌م ، خاڵی ناوکۆیی له نێوانیاندا دێته‌گۆڕێ و توانای به‌یه‌کتری گه‌یشتنیان ده‌بێت . له‌بارودۆخی ئیمڕۆی کوردستاندا ، پێکهێنانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی چه‌په‌کان پڕۆژه‌یه‌کی شیاوی کاری سیاسییه بۆ هه‌ردوو باڵی چه‌پ له‌سه‌ر بنه‌مای په‌سه‌ندکردنی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی لانیکه‌م بۆ ته‌واوی ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ستیپێکردووه‌و هه‌تا رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس پێیدا راده‌بوورین . ئاڵای ئازادی : بۆ داڕشتنی تیۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی ره‌سه‌ن و زانستی ، ده‌کرێ رێبازی مارکس و ، رۆڵی فاکته‌ری ئابووری وه‌کو کۆڵه‌که " standard " به‌کاربهێنرێت و ، سوود وه‌ربگیرێت له رۆڵی فاکته‌ری غه‌ریزه‌ی سێکس ، وه‌کو فاکته‌رێکی ده‌روونی ، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی ده‌روون شیته‌ڵ - ی فرۆید ، فاکته‌ری ئازادی تاکه‌که‌س ، که ناوه‌رۆکی فیکری وجودی پێکدێنێ ... به پێویستمان زانی بزانین کاک فوئاد چۆن هه‌وڵێکی ئاوها هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ؟ قه‌ره‌داغی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره گه‌لێک لقی لێده‌بێته‌وه‌و شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌کێکیان کاتێکی زۆر‌و نووسینێکی زۆری ده‌وێت که به‌م ده‌موده‌سته ئاماده‌نابێت ، به چه‌ند خاڵێکی کورت بیروبۆچوونه‌کانم روونده‌که‌مه‌وه . 1 ) سه‌ره‌تا هه‌وڵدانێکی وه‌ها ، به سه‌رلێشێواوییه‌کی فیکری و نیشانه‌ی هه‌بوونی که‌له‌به‌رێکی سیاسیی گه‌وره داده‌نێم . کارێکی وه‌ها له سنووری هه‌وڵدانێکی رۆشنبیرانه‌ی فه‌ردییانه‌ی ورده‌بۆرژوازیی نا‌ئومێد تێناپه‌ڕێ و ، وه‌ک پێشینه‌کانی له فیکری دنیای سه‌رمایه‌داریدا ، بێ‌ئاکام ده‌مێنێته‌وه . 2 ) ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست تیۆرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانیی ره‌سه‌ن و زانستی بێت ! من ده‌پرسم و ده‌ڵێم : ئایا تیۆرییه‌ک پێوه‌ره‌که‌ی رێبازی مارکسی بێت و سوود له فرۆیدیزم وه‌ربگرێت و فیکری وجودی تێیدا بنه‌مای ئازادی تاکه‌که‌س بێت ، ده‌توانێت نیشتمانی بێت ؟ ئایا ره‌سه‌نێتی تێدا ده‌بێت ؟ ده‌کرێ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌کارییه ( الإنتقائية ) زانستی بێت ؟ 3 ) مه‌به‌ست له تیۆری نیشتمانی چییه ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی له سنووری نیشتمانی نه‌ته‌وه‌دا پێکبهێنێ ، ئه‌وا سیستمی سه‌رمایه‌داری له جیهاندا بواری قه‌تیسبوونی فیکریی مرۆڤی له چواردیواری نیشتمانه‌که‌یدا نه‌هێشتۆته‌وه ؛ به‌ڵام ده‌شێت تیۆرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیی جیهانی به‌شێوه‌یه‌کی داهێنه‌رانه په‌یڕه‌وبکرێت و ببێته هێزێکی ماته‌ری زیندوو له سنووری نیشتمانێکی دیاریکراودا . 4 ) تیۆریی کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌ن چیده‌گه‌یه‌نێ ؟ ره‌سه‌نایه‌تی به که‌له‌پووری تیۆری و رۆشنبیرییه‌وه په‌یوه‌سته . لێره‌دا راده‌ی توانایی که‌له‌پووری تیۆری پێشینان - گریمان گه‌ر ئه‌و تیۆرییه‌شمان هه‌بێت - چییه له‌چاو سامانێکی تیۆری ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌ند که له ئاستی جیهانیدا هه‌یه ؟ پاشان ئه‌گه‌ر توانای بیناکردنی چه‌مکێکی تیۆری له بواری ژیاندا بڕه‌خسێ ، تا چ راده‌یه‌ک له کاریگه‌رێتی ئه‌ملاو ئه‌و‌لا به‌دوورده‌بێت و ، چه‌ند ده‌توانێ له‌به‌ر شاڵاوی په‌یتا په‌یتای تیۆری جۆراوجۆری جیهانیدا خۆیڕابگرێ ؟ له جیهانی ئیمڕۆدا ئاسۆی پێکهێنانی تیۆرییه‌کی " نیشتمانی " و " ره‌سه‌ن " و " زانستی " ی سه‌ربه‌خۆ له سنووری کوردستاندا نابینم و ، ئه‌م هه‌وڵدانه مۆرکی خۆشخه‌یاڵی به دیداریه‌وه دیاره . 5 ) کاتێک باس له فاکته‌ری ئابووری ( ژێرخانی ئابووری ) وه‌کو کۆڵه‌که یان پێوانه ده‌کرێ ، نابێت ( سه‌رخان ) ی لێجیابکرێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رخانی فه‌لسه‌فی و رۆشنبیری و حقوقی و ... هتد له‌سه‌ر ژێرخانه ئابوورییه‌که راده‌وه‌ستێت و ، ئه‌م چۆنایه‌تییان دیاریده‌کات . بۆیه فاکته‌ری سێکسی فرۆیدی و ئازادیی فه‌ردیی وجودییه‌ت راسته‌ڕاست ئاوه‌ژووی ئامانجێکه مارکس تیۆریی ئابووری له‌پێناودا داناوه‌و هه‌رگیز مارکسیزم و فرۆیدیزم ئاوێته‌ی یه‌کتری نابن . 6 ) کرداری سێکس سروشتیترین په‌یوه‌ندی نێوان ئافره‌ت و پیاوه . له‌سایه‌ی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیدا ئه‌م سروشتیبوونه‌ی له‌ده‌ستداوه . خودی فرۆیدیزم هه‌وڵدانێکی ئایدیالیستییه له‌م بواره‌داو مه‌سه‌له‌که‌ی شێواندووه‌و ته‌نها بوعدێکی سێکسی به مرۆڤ داوه . له‌به‌ر ئه‌وه کاتێک شێوه سروشتییه‌که بۆ سێکس ده‌گه‌ڕێته‌وه که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی نه‌مێنێت و کۆمه‌ڵگای بێ چین و چه‌وساندنه‌وه ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی کردبێته کارێکی ته‌واو تایبه‌تیی ژنان و پیاوانی ئازاد . 7 ) ئازادی تاکه‌که‌س چ له فیکری وجودیداو چ له فیکر‌و فه‌لسه‌فه‌و تیۆری و پراکتیکی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا درۆیه‌کی زه‌قی بێ په‌شته‌ماڵه‌و له سنووری ئازادیی حقوقی تێپه‌ڕناکات . له هیچ بوارێکی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا تاکه‌که‌س له کارکردی گیرفان و کیسه‌ی سه‌رمایه‌داری ئازاد نییه . ژیانی تاکه‌که‌س به چه‌ندین رایه‌ڵی ئاڵۆز به قاسه‌ی که‌ڵه‌که‌بووی سه‌رمایه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه . ئه‌م په‌یوه‌ندییه له هه‌ندێ بواردا رووت و قووت به‌به‌رچاوه‌وه‌یه‌و له هه‌ندێ بواری دیکه‌دا شاراوه‌یه . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی په‌یوه‌ندی تاکه‌که‌س و پوول له‌سیستمی سه‌رمایه‌داریدا به‌رده‌وام ده‌بێت و شێوه‌ی نوێ و هاوچه‌رخانه‌تر له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌و خۆرێکخستنه‌وه‌ی سیستمه‌که‌دا به‌خۆیه‌وه‌ده‌گرێت . بۆیه ئازادی تاکه‌که‌س نه به فیکری وجودی و نه به هیچ فیکرێکی دیکه‌ی بۆرژوازی دابین ناکرێت . ئه‌و ئازادییه ته‌نها به ئازادی کاری کرێگرته‌و نه‌هێشتنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و بنیادنانی کۆمه‌ڵگای په‌ره‌سه‌ندووی سۆسیالیزم دێته‌دی . 1:18 - Monday, June 16, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||