| ڤەرسین |
فوئاد قەرەداغی بۆ رۆژنامەی '' ئاڵای ئازادی '' دەدوێت 3 - 3
ئاڵای ئازادی : له زه‌مین و زه‌مانی ئێستای کوردستانی رزگارکراوماندا ، که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته ، به‌ڕای جه‌نابتان ئه‌رکی رۆشنبیری راسته‌قینه له‌وه‌دایه که به‌شداری بکا له ده‌سگا جیاجیاکانی ، چونکه حکومه‌ته‌که ئاواتی دێرینی میلله‌ته‌که‌مانه‌و ، هێشتا ساوایه‌و ، دوژمنان و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان به‌گشتی له پیلان سازدانن بۆ سه‌ربڕینی ، یان ئه‌بێ هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه‌یان هه‌بێ ، چونکه ده‌سه‌ڵات به‌گشتی واتای توندی نواندن وبیروکراسییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ ، به‌تایبه‌تی له وڵاتێکی دواکه‌وتو وه‌کو وڵاته‌که‌ی خۆمان ؟ قه‌ره‌داغی : هه‌ڵوێستی راست و دروست له‌سه‌ر بنچینه‌ی سۆز وه‌رناگیرێت .ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌کان پشت به کاریگه‌رێتی سۆز ببه‌ستن ، ساردبوونه‌وه‌و که‌مته‌رخه‌مبوون ئاکامیان ده‌بێت . بۆیه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئێستای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی شیکردنه‌وه‌ی واقیع بێت نه‌ک به‌و پێیه‌ی که ده‌ڵێن : " حکومه‌ته‌که ئاواتی دێرینه ... هێشتا ساوایه ... سه‌ربڕینی سازده‌ده‌ن ... هتد " چونکه ئه‌م به‌هانانه‌ی له سۆزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، یه‌ک هه‌نگاو به‌رپێمان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی راست رۆشنناکه‌نه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت شیکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تییانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له کایه‌دا بێت و له‌به‌ر تیشکی ئه‌وه‌دا هه‌ڵوێستی لێوه‌ربگیرێت . ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه هه‌ندێ راستی له‌به‌رچاو ده‌گرێت ، وه‌کو :- 1 ) ته‌نها به‌شێکی باشووری کوردستان له داموده‌زگاکانی سه‌رکوتی رژێم پاککراوه‌ته‌وه‌و وجودی عه‌سکه‌ری و ئیداریی رژێمی تێدانه‌ماوه . 2 ) کوردستان وڵاتێکی وێرانه‌یه‌و ژێرخانی ئابووری هه‌ڵته‌کاوه‌و سه‌رخانی کۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌ره‌سێکی گه‌وره‌ی تێدایه . 3 ) گرانی و هه‌ژاری و برسێتی و دزی و راووڕووت وبازاڕی ره‌ش و نه‌بوونی ئاسایش باڵی ره‌شیان به‌سه‌ر کوردستاندا کێشاوه‌و حکومه‌تی هه‌رێم تا هه‌نووکه له‌ئاستیاندا ده‌سته‌وسانه . 4 ) باری سیاسی و عه‌سکه‌ری به‌هۆی گرێخواردنیان به چه‌کوشه ئاماده‌که‌ی هاوپه‌یمانه‌کان له‌نگه‌رێکیان بۆ خۆیان گرتووه‌و کێشه‌کانی گه‌لی کورد هه‌روا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه . 5 ) له ئاستی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمدا ، واته له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاساییدا ، جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد کاریگه‌رێتییه‌کی نییه‌و بواری ده‌سه‌ڵاتدارێتی راسته‌وخۆی نه‌دراوه‌تێ و به‌و پێیه ئاستی دیموکراسی بۆ راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو حزب به‌رته‌سککراوه‌ته‌وه ؛ ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌وتۆی کردووه که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستپێشکه‌ری و هه‌ڵسووڕانیان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌یان تا ئاستێکی نزم دابه‌زێت . 6 ) ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له هه‌ندێ ده‌زگای باڵا بترازێ به‌ده‌ستی پیاوانی رژێمه‌وه‌یه‌و پاکسازی خه‌ریکه ده‌بێته مایه‌ی لاقرتێ و گاڵته‌جاڕی ، له‌ولاشه‌وه چاوی گورگه‌که‌ی له‌مه‌ڕ گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاس زیته‌یان دێت و هێشتا مه‌ترسی جه‌نگ و کوشتارو کیمیاباران و ئه‌نفال و ره‌وو قڕکردنی جه‌سته‌یی و سڕینه‌وه‌ی بوونی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد به‌رۆکی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانیان به‌رنه‌داوه . ئه‌م راستییانه له ئاستی عێراق و کوردستاندا دوژمنی سه‌ره‌کی گه‌لی کورد دیاریده‌که‌ن ، ئه‌ویش رژێمی فه‌رمانڕه‌وای به‌غدایه . بۆیه لووله‌ی تفه‌نگه‌کان و هاندانی سیاسی و زمان و قه‌ڵه‌می تیژی گشت چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی نوێنه‌ریان ، ده‌بێت ئاڕاسته‌ی ئه‌م دوژمنه سه‌ره‌کییه بکرێت . به‌یه‌کچاو سه‌یرکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئیمڕۆی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه . حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌گه‌رچی حکومه‌تی چینی بۆرژوازی کورده ، به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه رۆڵێکی له‌پێشترو پێشکه‌وتووانه‌تری هه‌یه له‌چاو حکومه‌تی بۆرژوا ناسیۆنالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌ب له به‌غدا . ئه‌م حکومه‌ته‌ی دواییان ( حکومه‌تی سه‌رمایه‌داریی به‌عس ) رۆڵێکی کۆنه‌په‌رستانه له‌ڕه‌وتی مێژووی عێراق و ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت ، له‌به‌رئه‌وه نابێت ده‌سه‌ڵاتێکی بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لێکی ژێرده‌ست و ، تا راده‌یه‌ک لیبرالی ، له‌تای ته‌رازوویه‌کدا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی فاشستی و شۆڤێنیی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست رابگیرێت . بۆیه ئه‌رکی هه‌موو چین و توێژه‌کانه - نه‌ک هه‌ر رۆشنبیران - له به‌ره‌ی دژی رژێمدا بن و توانایان له خزمه‌تی ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌دا بێت . له‌سه‌رێکی دیکه‌وه هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه‌یان و چاوی تیژی ره‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی که‌موکووڕیی وه‌زعه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که بکه‌ن و ، له پێناوی ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی سیاسی و ، پراکتیکی ته‌واوی دیموکراسی و، دیموکراتیزه‌کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان خه‌بات بکه‌ن و ، داواکاری ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بن له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خۆیان و پراکتیکی ئه‌و مافانه‌دا که خۆیان بۆی راپه‌ڕین . ( کۆتاییهات ) 12:15 - Tuesday, June 17, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||