| ڤەرسین |
دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3
عێراقچی و کوردستانی ... کێشه‌یه‌کی کۆنی هه‌میشه نوێ کاک عارف خاڵێکی دیکه‌ی هه‌ستیار ده‌وروژێنێ ئه‌ویش ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینییه‌و ده‌ڵێت : " خاڵێکی تر که قه‌ره‌داخی ده‌یوروژێنێ ، ناسنامه‌ی رێکخراوه‌که‌و سنووری کارکردنی بوو . ئایا رێکخستنه‌که ناسنامه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی ده‌بێت یان ناسنامه‌ی ئینته‌رناسیۆنالیستی ؟ ئایا ستراتیژی رێکخراوه‌که کارکردن ده‌بێت بۆ دروستکردنی حزبێکی عێراقی یاخود کوردستانی ، رزگاری هه‌موو کوردستانه یان کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ؟ "[ به‌شی دووه‌م] کێشه‌ی رێکخستنی حزبێکی شیوعی ( کۆمۆنیستی ) له وڵاته فره‌نه‌ته‌وه‌کاندا زۆر کۆنه . ململانێ له‌سه‌ر شێوه‌ی رێکخستنی کۆمۆنیسته‌کان به‌هۆی جیاوازی زمان و نه‌ته‌وه‌وه ، مێژوویه‌کی له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی جیهانیدا هه‌یه‌و ، ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵه‌شدا روویدا دیارده‌یه‌کی نوێ نه‌بوو به‌ڵکو جۆرێک له تێگه‌یشتنی جیاواز‌و بیروڕای جیاواز بوو که ئاساییه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌ر حزب یان رێکخراوێکی کۆمۆنیستی له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌دا رووبدات . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌ده‌بیاتێکی سیاسی زۆری له‌سه‌ر نووسراوه‌و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌دوایدا بگه‌ڕێت په‌کی ناکه‌وێت ، من زۆر به کورتی به‌سه‌ریدا راده‌بوورم . کاک عارف به حه‌ماسه‌تێکی کوردستانیانه‌ی نزیک به چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ، شه‌هید ئارام گوته‌نی وه‌ک " کۆمه‌ڵه‌ی عه‌هدی بائید " له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێت، له کاتێکدا من له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ، وه‌کو خۆی سروشتی ململانێکه‌م به‌یانکردووه ، به‌ڵام ئه‌و به حوکمی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌نگه‌ری فیکر‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گواستویه‌ته‌وه ، له کێشه کۆنه‌که‌دا بێلایه‌ن نییه . فیکری ئینته‌رناسیۆنالیستی له بواری رێکخستنی حزبێکی شیوعیدا له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه به " عێراقچی " ناوده‌بات ، لانی که‌م ته‌نها یای نه‌سه‌ب به‌کارناهێنێ و بڵێ " عێراقی " وه‌کو چۆن ده‌ڵێت " کوردستانی " که لۆژیکی نووسین وا ده‌خوازێت بڵێت " عێراقچی ، کوردستانچی " یان بڵێت " عێراقی ، کوردستانی " . کاک عارف رۆشنبیرێکه له خوێندنه‌وه‌و نووسین دانه‌بڕاوه ، بۆیه ده‌بوایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌ستلێنه‌دایه چونکه له‌لایه‌ک ئێمه که‌سمان سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته نین و له مێژه کۆمه‌ڵه‌ییه‌کانی سه‌ره‌تا ( ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ) به‌لای راستدا وه‌رچه‌رخاون و پشتیان له مارکسیزم - لێنیمیزم - بیروباوه‌ڕی ماوتسیتۆنگ کردووه‌و ئیتر بۆ ئه‌مڕۆ هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌خولقاندووه ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که چه‌مکه‌کانی " عێراقچی " و " کوردستانی " جێگۆڕکێیانکردووه ،یان باشتر بڵێین جێی خۆیان گۆڕیوه‌و ده‌گۆڕن به‌وه‌ی جاران نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به کۆمۆنیسته کورده‌کانیان ده‌گوت " عێراقچی " که‌چی ئیمڕۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی به که‌سانێک ده‌ڵێن " عێراقچی " که به‌شداریبکه‌ن له بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ره‌سهاتووی عێراق و سه‌ری سه‌لماندن بۆ ده‌ستووره هه‌میشه‌ییه‌که‌ی عێراق بله‌قێنن و کاتی خۆی ده‌نگیان بۆ دابێ . هه‌روه‌ها " کۆمۆنیسته " کوردستانییه‌کانی جاران بۆ پێکهێنانی حزبێکی شیوعی مارکسی لێنینی خه‌باتیان ده‌کرد ، که‌چی کوردستانییه‌کانی سه‌رده‌م له پێناوی جیابوونه‌وه له عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی باشووری کوردستاندا خه‌بات ده‌که‌ن و داواکاری به‌رپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازادن که تیادا گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد له باشووری کوردستاندا ، ئازادانه ، خۆی بڕیاری چاره‌نووسی سیاسی خۆی بدات . زمانی زبر بۆ نووسینی فیکری و سیاسی ناشێت له سه‌ره‌تای به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که‌یدا ، کاک عارف ده‌ڵێت : " مێژوو نووسینه‌وه . . . ده‌بێت راستگۆیی له‌گه‌ڵدا بێت . . . به ئه‌مانه‌ت و ویژدانه‌وه باسیان لێوه بکه‌یت . . . ته‌واو بێلایه‌ن بیت . . . خۆت دوور راگریت له ئیجتیهاداتی شه‌خسی . . . " پاشان ده‌ڵێت : " پێموایه نووسه‌رو ره‌و‌شه‌نبیرو ، توێژه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌توانن ژیرانه خه‌تی سوور تێپه‌ڕێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی زوبانی زبر به‌کاربهێنن و که‌رامه‌تی ئه‌وانیتر بڕووشێنن " . یان ده‌ڵێت : " دیسان نایشمه‌وێ له نووسین و لێکدانه‌وه‌کانمدا که‌سێک بریندار بکه‌م " [ به‌شی یه‌که‌م ] کاک عارف راسته‌ڕاست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپه چاکانه‌ی ئاماژه‌ی پێداون ، سه‌رانسه‌ری نووسینه‌که‌ی به زمانێکی زۆر زبر نووسیوه . نه‌یتوانیوه ته‌واو بێلایه‌ن بێت . له هه‌ندێ زانیاری‌دا که له دوو شوێندا دووباره بوونه‌ته‌وه ناکۆکی هه‌یه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌که‌مدا ده‌ڵێت :" فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له سه‌ره‌تای دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد بۆ چوونه ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه " و دواتر له به‌شی سێیه‌مدا ده‌ڵێت : " یه‌که‌م دوو که‌س که ناسیمن و چاوم پێیانکه‌وت ، کاک ئاوات زه‌کی عه‌بدولغه‌فورو شه‌هاب شێخ نوری بوو له شاری سلێمانی . له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌هاب باسی پێداویستییه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی وه‌هاو سروشتی قۆناخه‌که‌و بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وساو داهاتوومان کرد " . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئیجتیهادی شه‌خسی زۆری تێدایه ، ته‌نانه‌ت هه‌ستده‌که‌م سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ( به‌تایبه‌تی له شام ) له‌ژێر کاریگه‌رێتی جۆرێک له موعانات و وه‌همدا بووبێت. هه‌ڵبه‌ت شه‌رم و موجامه‌له‌شی نه‌کردووه‌و هه‌رکه‌سێکی به‌دڵ نه‌بووه دایپڵۆسیوه تا راده‌ی به‌کارهێنانی وشه‌ی ساردوسڕو ، نه‌ک رووشاندن به‌ڵکو بریندارکردن . کاک عارف له‌سه‌ر ئه‌م رێڕه‌وه که گرژی باڵی به‌سه‌رداکێشاوه‌و که‌ڵه‌که‌بوونی موعاناتێکی زۆر‌و کۆن و نوێی پێوه‌دیاره . هێرشێکی بێ‌پاساو ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵێک له هاوڕێ دێرینه‌کانی و هه‌ڵوێستێکی ره‌قیان لێوه‌رده‌گرێت و ، به‌رامبه‌ریان به زوبانێکی بان زبره‌وه ده‌دوێت . له‌ڕاستیدا ئه‌م ره‌قی و توندییه یه‌کێکه له خه‌وشه‌کانی نووسینه‌که‌ی کاک عارف و به‌وه له نرخی نووسینه‌که‌ی خۆی که‌مکردۆته‌وه . دیاره بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه ، به‌تایبه‌تی نووسه‌رانی سیاسی له ئه‌لفه‌وه هه‌تا یێ فیکر‌و بوچوونی سیاسی ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارو ئه‌و سه‌رکرده ، ئه‌م حزب و ئه‌و رێکخراو ، ئه‌م سیاسه‌ت و ئه‌و سیاسه‌ت ، ئه‌م تاکتیک و ئه‌و ستراتیژی ره‌فزبکه‌ن ، ئازادن له‌سه‌ریان بنووسن و ململانێی فیکری و سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ، به‌ڵام ناشێت " زوبانی زبر " وه‌ک کاک عارف خۆی ده‌ڵێت به‌کاربهێنن . ده‌بێت هه‌میشه نووسه‌رانی مولته‌زیم به رێساکان و پرنسیپه‌کانی ئه‌ده‌بی نووسینی سیاسییه‌وه بابه‌تییانه بنووسن و خود تێکه‌ڵ به وشه‌کانیان نه‌که‌ن . ده‌بێت بابه‌تیانه‌ش خه‌ڵکی هه‌ڵسه‌نگێنن . ناکرێ تۆ ( نووسه‌ر ) قسه له‌سه‌ر لایه‌نی سه‌لبی بکه‌یت به‌ڵام لایه‌نه چاکه‌کان فه‌رامۆش بکه‌یت . ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤ له‌سه‌ر لایه‌نی چاک‌و لایه‌نی خراپ بکرێت ، نه‌ک بته‌وێت له‌ڕێی زه‌قکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌لبییه‌کانه‌وه بیانسڕیته‌وه . پاشان ئه‌و هه‌موو هێرشه بۆ سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانی چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئه‌سڵی نووسینه‌که‌وه هه‌یه که ئاڕاسته‌ی من و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر کراوه‌و وه‌ڵامه به چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دووانه !! دیسان هێرش بۆ سه‌ر " عێراقچی " یه‌کان هه‌رچه‌نده کاک عارف له یه‌ک دوو شوێنی وتاره‌که‌یدا به‌باشی ناوی بردووم و هه‌ڵیسه‌نگاندووم ، به‌ڵام به هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێکه‌وه له کۆمه‌ڵه جیابووینه‌وه ، پرژێکی هێرشه‌که‌یم به‌رکه‌وتووه ، بۆیه به‌گشتی وه‌ڵامێکی ده‌ده‌مه‌وه‌و ، ئه‌و هاوڕێیانه‌ش ئازادن له‌وه‌ی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن . کاک عارف ده‌ڵێت : " ناکۆکی و ململانێکانی ترمان له‌گه‌ڵ عێراقچییه‌کان بوو که پێکهاتبوون له : فوئاد قه‌ره‌داغی ، فازیل مه‌لا مه‌حمود ، ئه‌شره‌ف شه‌ره‌ف تاڵه‌بانی ، ئه‌وره‌حمانی حاجی مه‌لا صدیق ، حه‌سه‌ن حه‌مه خان ، ئه‌کبه‌ر عه‌لی ( زاوای ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی ) له‌ناو ئه‌وانه‌دا ته‌نها فوئاد قه‌ره‌داغی که‌سێکی له‌سه‌رخۆو رۆشنبیر بوو خۆی دوورده‌گرت له موهاته‌رات و قسه‌ی بێتام . . . هتد " پاشان دێته سه‌ر باسی دکتۆر عه‌بدوڵلا ده‌باغ و ده‌ڵێت : " ئه‌میش که‌سێکی رۆشنبیر بوو عێراقچێتی ده‌کرد ، به‌ڵام براده‌ره‌کانی تر قسه‌ی بێتامیان ده‌کردو هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی مام جه‌لالیان کردبوو به‌چه‌ک و له‌ئێمه‌یان پێده‌دا ، هه‌ندێکیان ده‌یانووت مام جه‌لال ئاماده نییه ره‌خنه له‌خۆی بگرێت ، بۆرژوازییه‌و بڕوای به مارکسیزم - لێنینیزم - بیروباوه‌ڕی ما‌و نییه ، له ماڵه‌وه سه‌گ راده‌گرێ و به‌خێوی ده‌کات ، ئاماده نییه لاڕوومه‌تی منداڵێکی باوک هه‌ژار ماچ بکات " هه‌روه‌ها به‌ده‌م فازیلی ما‌لا مه‌حموده‌وه ده‌ڵێت : " من به‌زۆر مام جه‌لال سواری تروحه‌کان ده‌که‌م له به‌غدا ، تاکسی نه‌بێ ئه‌و سواری نابێت ، چێشتخانه‌ی ناودار نه‌بێت نانی لێناخوات ، مام جه‌لال قه‌ت نابێته چه‌پ . . و زۆریتر " [ هاوڵاتی ، ژماره 429 ، 8 ی حوزه‌یرانی 2008 ، به‌شی سێیه‌م] به سه‌رنجدانێکی وردی ئه‌م دوو په‌ره‌گرافه ، ئه‌م بۆچوونانه‌م له‌لا گه‌ڵاڵه بوو : 1 ) کاک عارف له ئیمڕۆدا ( ساڵی 2008 ) باس له کێشه‌یه‌کی کۆن ده‌کات به هه‌ناسه‌ی ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه‌و به‌هه‌مان لۆژیک و هه‌مان زاراوه‌و هه‌مان هه‌ڵوێسته‌وه . 2 ) ئه‌گه‌رچی کاک عارف ویستوویه‌تی وه‌ها خۆی نیشانبدات که زانیارییه‌کی زۆری سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه‌و چه‌ند ناوێکی گرووپی " عێراقچی " یه‌کانی نووسیوه ، به‌ڵام له واقیعدا هه‌ر ئه‌وانه‌ی نووسیوه که ناسیونی و له زانکۆ پێکه‌وه فه‌رمانبه‌ر بوون وه‌ک کاک ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن حه‌مه‌خان . به‌نیسبه‌ت ناوی من و فازیلیشه‌وه ، ئه‌وه ئێمه وه‌ک دوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه که جیابووینه‌وه ، بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ناسراوبووین و ئاساییه که ئه‌ویش بزانێت ئیتیجاهی ئێمه چی بووه ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ناوهێنانی ئه‌کبه‌ری زاوای کاک ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانیدا ، له‌لایه‌ک به هه‌ڵه ناوی باوکی نووسیوه که ( عه‌لی ) نییه ( مه‌حمود ) ه‌و ، له‌لایه‌کیتره‌وه ئه‌کبه‌ر نه کۆمه‌ڵه بوو نه سه‌ر به هیچ گرووپ و حزبێکی سیاسی بوو ، ئه‌و که‌سێکی سیاسی نه‌بوو . 3 ) ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته ئه‌و قسانه‌ی خۆی وته‌نی " موهاته‌رات و بێتام " ه راست ده‌کات و ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو ده‌بینین له قسه‌ی منداڵ ده‌چێت و فڕیان به‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕاو شێوازی گفتوگۆ‌و مشتومڕی سیاسییانه‌وه نییه . من کاک عارف به که‌سێکی راستگۆ ده‌زانم ، بۆیه ناتوانم سه‌داسه‌د بڵێم هه‌ندێ له‌و قسانه نه‌کراوه ، چونکه ده‌شێت تاک و ته‌رایه‌ک له ناو ئه‌م گرووپه‌دا هه‌بووبن به‌و شێوازه دوابن ، به‌ڵام به‌گشتی و به‌پێچه‌وانه‌ی رای کاک عارفه‌وه که گوایا جگه له‌من که‌سیان رۆشنبیر نه‌بوون ، هه‌ر هه‌موویان که‌سانێکی سیاسی و رۆشنبیر‌و تێکۆشه‌رو خاوه‌ن فیکر‌و هه‌ڵوێست بوون که له نێویاندا ، بۆ نموونه ، که‌سێکی وه‌ک فازیلی مه‌لا مه‌حمودی تێدا بوو که تێکۆشه‌رێکی جه‌ربه‌زه‌و شاعیر‌و رۆشنبیرێکی به توانا‌و که‌سێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر چالاک بوو ؛ بۆخۆشی ئاگاداره که چه‌ند ساڵێک و تا یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و پاشان سکرتێری یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان بوو . 4 ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی کاک عارف به‌پاڵ هاوڕێکانمی داوه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر منداڵانه‌ن و له که‌سانێکی سیاسی ناوه‌شنه‌وه ، زێتر بۆ ئه‌وه ده‌چم تاکه که‌سێک یان دووان که سوعبه‌تیان له‌گه‌ڵ کاک عارفدا هه‌بووبێت ، له‌و میانه‌یه‌ی براده‌رایه‌تیدا ، وه‌ک سوعبه‌ت هه‌ندێ له‌و قسانه‌یان کردبێت . 5 ) سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌شی داویه‌ته پاڵ فازیلی مه‌لا مه‌حمود ، ئه‌وا خۆی نه‌ماوه تا راستییه‌کان ساخببێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من فازیلم ناسیبێ له‌و قسه‌وقسه‌ڵۆکانه دوور بووه‌و ، ئه‌و کاته له قیاده‌ی مه‌رکه‌زیدا کاریده‌کرد و هیچ پێویستییه‌کی به‌وه نه‌بووه ئه‌و قسه بێتام و منداڵانانه بکات ، بۆیه به‌دووری نازانم نه‌یارانی فازیل ئه‌وه‌یان هه‌ڵبه‌ستبێ و ناڕاسته‌وخۆ و به‌شێوه‌ی ته‌بلیغاتی دژه فازیل به کاک عارفیان گه‌یاندبێ . فۆبیای قیاده‌ی مه‌رکه‌زی کاک عارف له په‌ره‌گرافێکی دواتردا ده‌ڵێت : " هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وان ئه‌وه‌بوو ئێمه که‌سپ بکه‌ن و به‌ره‌و قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقمان به‌رن که بڕوامان پێیان نه‌بوو چونکه له‌و کاته‌دا حزب و رێکخراویتر ناوی نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر وانییه ناوه‌که‌ی چی‌بوو ؟ کوانێ به‌یانی دامه‌زراندنه‌که‌ی ؟ کوانێ به‌یانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ؟ کوانێ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حزب و رێکخراوه ؟ " . لێره‌شدا زۆر به‌ڕوونی دیاره که کاک عارف ئاگاداری هیچ نه‌بووه‌و ، ته‌نها پشتی به‌و قسانه به‌ستووه که به شێواوی بۆیگوێزراوه‌ته‌وه ،ئه‌گینا وه‌ک له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باسمکردووه ، له‌نێو ئێمه‌دا ته‌نها فازیل به قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقه‌وه په‌یوه‌ست بوو ، ئه‌وانی دیکه دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی نؤ مانگ به‌سه‌ر وازهێنانیاندا له کۆمه‌ڵه و خۆئاماده‌کردن بۆ کارێکی نوێ له رۆژانی یه‌ک و دووی ئایاری ساڵی 1972 داکۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا که ناوی ( کۆنفرانس ) یان لێناو تیادا رێکخراوێکی مارکسی لێنینی ماویستییان پێکهێنا . ئێمه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌که‌ی کاک عارفه‌وه بۆ یه‌کجاریش هه‌وڵمان نه‌دا ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی بۆ ریزه‌کانی خۆمان که‌سپ بکه‌ین ، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراو پابه‌ندی رێنماییه‌کی ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی رێکخراوه‌که بوون که به‌دوور بن له‌و کاره‌وه . ئه‌گه‌ر به ویژدانیشه‌وه هاوڕێیانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه بدوێن شایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن که دۆستیان بووین و هه‌رگیز هه‌وڵمان نه‌داوه په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌کانی نێوانمان به‌هۆی ناکۆکییه فیکری و سیاسییه‌کانه‌وه ئاڵۆزبکه‌ین . لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که هاوڕێیانی ئێمه هه‌رگیز سه‌رچاوه‌ی موهاته‌رات نه‌بوون به‌ڵکو هه‌ندێ جار دووچاری فشار‌و چاودێری و . . . هتد ده‌بوون که به‌سه‌رچوون و پێویست به زیندووکردنه‌وه‌یان ناکات . کۆمه‌ڵه وایانده‌زانی له‌گه‌ڵ قیاده‌ی مه‌رکه‌زیدا کار ده‌که‌ین ، بۆیه ئه‌وه بوو بووه تۆمه‌تێکی گه‌وره‌و ته‌بلیغاتیان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت به نووسینیش که باسی یه‌که‌م ناکۆکی نێو کۆمه‌ڵه‌یان ده‌کرد جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و ناکۆکییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بووبێت . به‌م جۆره قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بوو بووه بابه‌تی فۆبیایه‌ک له نێو ئاووهه‌وای سیاسی ئه‌و کاته‌دا . له ڕاستیدا یه‌کێک له ناکۆکییه‌کانی ئێمه‌و هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاندنی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بوو ، دواتریش که ده‌ستمان له‌کارکێشایه‌وه دۆستی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی بووین . قیاده نزیکترین رێکخستن بوو له فیکری ئێمه‌وه ، دواییش که رێکخراوه‌که‌ی ئێمه تووشی بنبه‌ستبوو و هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، زۆربه‌ی دانیشت و چه‌ند هاوڕییه‌کیش به‌و رێکخستنه‌وه په‌یوه‌ستبوون که به ناوی ( وحدة القاعدة ) وه کاریانده‌کرد . پڕکردنه‌وه‌ی که‌موکورتی هه‌ندێک زانیاری کاک عارف له وتاره‌که‌یدا هه‌ندێ زانیاری به هه‌ڵه گه‌یاندووه یان که‌موکورتییان تێدایه ، لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم له‌سه‌ریان هه‌بێت پشتڕاستیانده‌که‌مه‌وه : 1 ) ناوی ته‌واوی ( سازمان انقلابی ایران ) به‌م جۆره بوو : " سازمان انقلابی حزب توده ایران در خارج از کشور " . 2 ) ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ( سازمان انقلابی ) که ساڵی 1968 هاتن بۆ کوردستان و له به‌کره‌جۆ بوون ، جگه له‌وانه‌ی که کاک عارف ناویهێناون ، دکتۆر جه‌واد ( سیاوش پارسانژاد ) ودکتۆر ئیبراهیم ( عه‌لی صادقی ) یشی تێدابوو . ( لاشایی ) ش له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت : ئه‌وانه‌ی هاتینه به‌کره‌جۆ" من و علی صادقی ، سیامک مؤیدزاده ، عطا کشکولی ، ایرج کشکولی ، سیاوش پارسانژاد ، خسرو صفایی ، محسن خاتمی " بووین . [ حمید شوکت ، نگاهی از درون به جنبش چپ ایران - گفت‌وگو با کورش لاشایی ، ل 145 ] 3 ) ره‌هبه‌ری گه‌وره‌ی ( سازمان انقلابی ) محسن رضوانی بوو . مهدی خان بابا تهرانی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تییان بوو که بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی به‌شی فارسی رادیۆی په‌کین بوو . 4 ) لاشایی به نهێنی له‌ڕێی خه‌لیجه‌وه بۆ ئێران گه‌ڕایه‌وه . ئه‌و کاته سکرتێری ( سازمان انقلابی ) بوو . دوای ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن (ساواک ) ه‌وه ده‌ستگیرکراو ، هێنده‌ی نه‌برد رووخا‌و هێنایانه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی تاران . ( سازمان انقلابی ) به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر ده‌رکرد و به خائین له‌قه‌ڵه‌میان دا . دواتر لاشایی بووه یه‌کێک له کاربه‌ده‌سته نزیکه‌کانی ده‌ربارو ده‌سه‌ڵاتی شاهه‌نشاهی له ئێران‌دا. دوای شۆڕشی ساڵی 1979 و رووخاندنی حوکمی حه‌مه ره‌زا شا ، خۆی شارده‌وه‌و له ئێران هه‌ڵات و گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، له‌وێ به کاری پزیشکییه‌وه خه‌ریک بوو تا له ئۆکتۆبه‌ری 2002 دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مرد. 5) نامیلکه‌که‌ی ( لین پیاو ) له‌سه‌ر شه‌ڕی پارتیزانی و ستراتیژی شۆڕشی جیهانی دژی ئیمپریالیزمی جیهانی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بوو . ناوی نامیلکه‌که " بژی سه‌رکه‌وتنی جه‌نگی گه‌ل " بوو . کاک نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی و دوای به‌یاننامه‌ی 11 ی مارسی 1970 له به‌غدا چاپ‌کرا ، فازیلی مه‌لامه‌حمود سه‌رپه‌رشتی چاپکردنی ده‌کرد و منیش بۆ هه‌ڵه‌بڕی یارمه‌تیم ده‌دا . 6 ) شازاد صائب خاوه‌نی ئیمتیازی ( رزگاری ) نه‌بوو به‌ڵکو سه‌رنووسه‌ر بوو ، هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رنووسه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو خاوه‌ن ئیمتیاز بوو . 7) ئه‌و کوتله‌یه‌ی لقی سلێمانی که له به‌شی دووه‌مدا باسکراوه ، کاک ره‌فعه‌تی مه‌لای تێدا نه‌بوو . له‌م باره‌یه‌وه کاک ره‌فعه‌ت ده‌ڵێت : " زۆربه‌ی هاوڕێیانی حه‌له‌قه‌ی رۆشنبیری له به‌غدا بووین به‌به‌رده‌وامی قسه‌مان ده‌رباره‌ی دروستکردنی پارتییه‌کی مارکسی لێنینی کوردستانی ئه‌کرد و دابه‌ش بووین به دوو گروپه‌وه ، گروپی یه‌که‌م : نه‌وشیروان مسته‌فا ، مه‌حموی مه‌لا عیززه‌ت ، شازاد صائب . من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان زۆر چاک بوو به‌ڵام هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ نه‌کردن " [ ره‌فعه‌تی مه‌لا ، رۆژه ته‌ماوییه‌کان ، ل 26 ] 8 ) نووسینگه‌که‌ی ( شارع فه‌له‌ستین - به‌غدا ) باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو که دوایی بوو به پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان . 9 ) هه‌ر له به‌شی دووه‌مدا باسی کتێبخانه‌ی ( الفکر الجدید ) ده‌کات که گوایا هی ( سازمان انقلابی ) بووه ، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که شه‌هید شه‌هاب خاوه‌نی بوو . 10 ) کاک عارف له په‌ره‌گرافێکی به‌شی دووه‌مدا ده‌ڵێت : " . . . که کۆمه‌ڵه چووه‌ته شاخ و داش عێراقیان خستۆته سه‌ر ناوه‌که‌ی و په‌یڕه‌وی مارکسیزم - لێنینزم و بیروباوه‌ڕی ماوتسیتۆنگ نه‌کراوه ، ئه‌مه‌یان راسته‌و من و کاک فوئاد لێره‌دا یه‌کده‌گرینه‌وه " نازانم کاک عارف ئه‌مه‌ی له کوێوه هێناوه ؟ من به‌و شێوه‌یه باسی شاخم نه‌کردووه . کوا له‌شاخ داش عێراق خراوه‌ته سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵه ! ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم سه‌ره‌تا رادیۆکه‌یان له شاخ ناوی " ده‌نگی شۆڕشی عێراق " بوو و ، ناوی کۆمه‌ڵه‌شیان گۆڕی به " کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان " . له کۆتاییدا ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه کاک عارف ده‌ناسن ده‌زانن له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری و لاوی‌دا تێکۆشه‌رێکی راست و پاک و خۆنه‌ویست و دڵسۆز بوو ، قسه‌له‌ڕوو و بێ غه‌ل و غه‌ش بوو ، هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر دڵساف و خۆشباوه‌ڕ بوو . زۆربه‌ی ئه‌م سیفه‌تانه که پێچه‌وانه‌ی سیفاتی باوی که‌سایه‌تیی تاکه‌که‌سه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گیی خێڵه‌کی موتوربه به ئه‌خلاقی بۆرژوازییدا ، بۆ مرۆڤه سه‌رڕاست و دڵپاکه‌کان گرفت دروست ده‌که‌ن . سه‌رباری ئه‌وه موعاناتی خۆی و خێزانه‌که‌یان که چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی پێداوه‌و من له نزیکه‌وه ئاگاداریانم، کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر بێزاری و تووڕه‌بوونی هه‌بووه ، بۆیه هۆکارێکی سه‌ره‌کی گرفتی کاک عارف له‌گه‌ڵ هاوڕیکان و رێکخستندا چ له ناوه‌وه‌و چ له سوریا بۆ ئه‌م هۆکارو کاریگه‌رێتییه ده‌گێڕمه‌وه که نه‌یتوانیوه له‌و په‌یوه‌ندییانه‌یدا به وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات ، له‌به‌ر ئه‌وه کاتی خۆی ناچار به سه‌فه‌رو به‌جێهێشتنی کۆمه‌ڵه‌و شۆڕش بووه‌و ، ئه‌مڕۆش دوای چه‌ند ده‌ساڵێک ئه‌و موعاناته‌ی رابردوو کاریگه‌رێتییان له شێوازی نووسینه‌که‌ی کردووه‌و ، نه‌یتوانیوه به تیری ره‌خنه‌کانی ئه‌و نیشانه‌ی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه بپێکێ .
1:23 - Tuesday, July 15, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن الحوار المتمدن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 1 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||