| ڤەرسین |
دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان
هاوڵاتی : ئاماره‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که کوشتن و توندوتیژیی دژی ژنان رۆژانه روو له زیادبوونه ، ئایا به‌ڕای ئێوه ئه‌م گرفته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بۆ خۆی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی توندوتیژیی ئامێزه ؟ یاخود هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ته و په‌یوه‌سته به شتی تره‌وه ؟ قه‌ره‌داغی : توندوتیژیی دژی ژنان له کوردستاندا ، هه‌ر له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌تا ئێستا ، حه‌قیقه‌تێکه جگه له‌وه‌ی ئاماره‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌ی مه‌یدانیدا سه‌لماندوویانه ، بۆ خۆی واقیعێکی به‌رچاوه‌و یه‌کێک له سیما ناشیرین و دزێوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردییه له هه‌لومه‌رجی حوکمی خۆماڵیدا . کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ، وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چینایه‌تییه ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت سیفه‌تی توندوتیژیی بدرێته پاڵ سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی که چینێک له چینه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و .. هتد ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی خۆی ئاڕاسته‌یده‌کات . ئه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نییه به‌گشتی سیفه‌تی توندوتیژیی هه‌ڵگرتووه ، به‌ڵکو سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌تی که توندوتیژیی به‌رهه‌مدێنێ و له ئاستی ژناندا به دڕندانه‌ترین شێوه په‌یڕه‌ویده‌کات . کۆمه‌ڵگای کوردستان ، ئه‌گه‌رچی گۆڕانکاریی به‌سه‌رداهاتووه‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان تیادا هه‌نگاو هه‌نگاو به په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و ، ململانێی کار‌و سه‌رمایه جێی خۆی له بونیادی کۆمه‌ڵگادا کردۆته‌وه ، به‌ڵام هێشتا پێی له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌کان نه‌بڕاوه‌و په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان کاریگه‌رێتییان له‌سه‌ر سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی هه‌یه . بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندییه عه‌شایه‌رییه دواکه‌وتووه‌ش پشت به سیستمی باوکسالاریی ده‌به‌ستێت که تیادا پیاوسالاریی شێوازی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژنان و پیاوان دیاریده‌کات . له‌ژێر سایه‌ی سیستمی باوکسالاری‌دا ژنان وجوودێکی مرۆییانه‌یان نییه و به‌شێکن له وجوودی پیاو ، بۆیه پیاو سه‌روه‌رو ژن ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه‌یه‌و دان به وجوودی مرۆییانه‌یدا نانرێت . به واتایه‌کی دیکه ژنان جگه له‌وه‌ی به‌گشتی وه‌ک پیاوانی کۆمه‌ڵ له‌ژێر باری چه‌ساندنه‌وه‌ی چینه باڵاده‌سته‌کاندا ده‌بن ، به‌ڵام له‌نێو خودی چینه‌کانی خۆشیاندا وابه‌سته‌ی پیاوه‌کانیانن و له بازنه‌ی سیستمی باوکسالاری‌دا ده‌ژین ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئایدیای مه‌زهه‌بی که باڵی به‌سه‌ر ئایدیای گشتیی کۆمه‌ڵدا کێشاوه‌و کاریگه‌رێتی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی باوکسالاریی و شه‌رعییه‌تدان به توندوتیژیی دژی ژنان به پاساوی لادان له داب و نه‌رێته ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان . مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌و بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ، کۆهۆشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بونیاد ده‌نێت که به‌رده‌وام هه‌موو شێوه‌کانی توندوتیژیی دژی ژنان لێده‌که‌وێته‌وه‌و ، به‌گشتی سیمایه‌کی توندوتیژیی به کۆمه‌ڵ ده‌دات که له راستیدا سیمای چینی باڵاده‌ست و باوی کۆمه‌ڵه . هاوڵاتی : ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له نێوان ئێستا‌و پێش راپه‌ڕیندا بکه‌ین ، ئاستی توندوتیژیی دژی ژنان چۆن ده‌بینیت و جیاوازیی نێوان ئه‌و دوو قۆناغه له‌مه‌ڕ ژنان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟ قه‌ره‌داغی : له‌نێوان توندوتیژیی به‌ر له راپه‌ڕین و دوای راپه‌ڕین جیاوازییه‌کی چۆنایه‌تی نییه . ئه‌گه‌ر مه‌وداو ئاستی توندوتیژییه‌کان له‌به‌رچاوبگرین ته‌نها له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و جیاوازییه ببینرێت . به‌ر له راپه‌ڕین ده‌وڵه‌تی به‌عس به‌ته‌واوی تواناییه‌کانی خۆیه‌وه له مه‌یدانه‌که‌دا بوو ، توندوتیژییه‌ک که هه‌بوو له‌لایه‌ن حزب و حکومه‌ته‌وه رێکخراوبوو ، شێوازێکی فاشستیانه‌ی دژی ژنان به‌خۆوه‌گرتبوو ، سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووریی عێراق و جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ، ناله‌بارترین هه‌لومه‌رجی چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی دڕندانه‌ی چه‌ند سه‌ره‌ی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندبوو . ژنان ، به‌تایبه‌تی ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش ، له هه‌موو توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر باری گرانی جه‌نگ و برسێتی و تێکچوونی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌سه‌ره‌وه‌بوو . مه‌ردودی سیاسه‌ته‌کانی به‌عس له‌لایه‌ک سووکایه‌تی و کوشتنی بێئه‌ندازه‌ی ژنان بوو به ناوی نامووس و پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌پاندنی حیجاب بوو به‌سه‌ر یاندا . به بیانووی " حه‌مله‌ی ئیمانی " یش به‌ره‌و کونجی ماڵه‌کانیان راوه‌دوونران و ، له‌سایه‌ی کاره‌ساته‌کانی جه‌نگ و ئابڵووقه‌ی ئابووریدا ، به‌ره‌نجامێکی تراژیدی لێکه‌وته‌وه‌و بووه مایه‌ی فراوانبوونه‌وه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری و له‌شفرۆشی . له کوردستانی دوای راپه‌ڕینیشدا ئاستی توندوتیژیی دژی ژنان به‌شێوه‌یه‌ک که تا ئه‌م سه‌رده‌مه کوردستان به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو ، به‌رده‌وام بوو . له‌ڕاستیدا ناتوانرێت له بواری توندوتیژیی دژی ژناندا سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می نوێی دوای راپه‌ڕین به دوو قۆناغ پۆلین بکرێن ، چونکه یه‌کبینه‌یی هه‌ڵوێستی نامرۆییانه به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌و هێڵه ده‌سڕێته‌وه . ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا به‌ربه‌ستێکی بۆ ئه‌و قه‌سابخانه‌یه دانه‌نا که هه‌تا ئێستاش بۆ ژنان دانراوه‌و رۆژانه ژنان و کچانی کوردستان به‌ده‌ست باوک و براو مێرد‌و کوڕه‌کانیانه‌وه خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن . زیندووبوونه‌وه‌ی نه‌ریته هه‌ره دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کی و موتوربه‌بوونی به ئایدیای هێزه کۆنه‌پارێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه ، بارودۆخێکی ناله‌باری بۆ ژنان خولقاندووه که ته‌واوی مافه‌کانیان نه‌ک هه‌ر پێشێل ده‌کرێن به‌ڵکو له فه‌رهه‌نگی ئه‌م هێزه خێڵه‌کییه کۆنه‌پارێزانه‌دا وجوودیان بۆ دانانرێت . هه‌ڵبه‌ت داب و نه‌رێت و شه‌رع و یاساش زه‌مینه‌ی ئه‌م تێرۆره‌ی دژی ژنان سازکردووه‌و سیمایه‌کی ته‌ڵخی دزێوی به روخساری کۆمه‌ڵی کورده‌واری دوای راپه‌ڕین داوه . کوشتنی ( دوعا ) ی کچه ئێزدی و ( سارا ) ی ته‌مه‌ن یازده ساڵ له خانه‌قین به بلۆک و کچانی کوردیش له هه‌نده‌ران له‌لایه‌ن باوکه‌کانیانه‌وه ، ئه‌وه‌نده‌یتر ئه‌م روخساره‌و ئه‌قڵییه‌تی باوی کۆمه‌ڵگه‌ی باوکسالاریی کوردی له‌به‌رچاوی جیهان تاریک‌تر کردووه ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که حاڵه‌تی خۆکوژیی کچان و ژنان به‌تایبه‌تی له‌ڕێی خۆسووتاندنه‌وه ، له‌لایه‌ک به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌نگژه‌یه‌کی زۆر قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئاماژه‌یه به ده‌سته‌و‌سانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌و دانانی رێگاچاره‌ی پێویست بۆ بنبڕکردنی . هاوڵاتی : به‌گشتی سیستمی په‌روه‌رده چۆن کار له‌م دیارده‌یه ده‌کات ، ئایا هۆکارێک نه‌بووه بۆ زیادکردنی توندوتیژیی له کۆمه‌ڵگه‌وه به‌تایبه‌تی دژی ژنان ؟ قه‌ره‌داغی : منداڵ له‌ژێر سایه‌ی دوو سیستمی په‌روه‌رده‌دا گه‌وره ده‌بێت . واته دوو سیستمی په‌روه‌رده سیمای ئه‌قڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ده‌نه‌خشێنن . ئه‌و دوو سیستمه‌ش : په‌روه‌رده‌ی نێوماڵ و په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یه ؛ جگه له‌مانه‌ش کۆمه‌ڵ به‌گشتی له‌نێوان په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه چه‌مکه ئاکارییه‌کانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌که له که‌سایه‌تی منداڵدا جێگیرده‌کات . کچان له نیو خێزاندا په‌روه‌رده‌یه‌کی دووفاق ده‌درێن . له‌ڕێی ناکۆکییه‌کانی په‌روه‌رده‌ی نێو خێزان و له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکدا که خێزانی تێدایه ، که‌سایه‌تییه‌کی چه‌ندڕوو له کچاندا دروستده‌که‌ن ؛ له‌لایه‌ک پێیان ده‌ڵێن : " به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایکاندایه " که‌چی له‌ولاوه باوک سووکایه‌تی به‌م دایکه ده‌کات یان له‌به‌رچاوی منداڵه‌کان لێیده‌دات . کچان داوای خۆپاراستن و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له کوڕان لێده‌کرێ و له هه‌مان کاتدا هانیان ده‌ده‌ن بۆ خۆڕازاندنه‌وه و به‌کارهێنانی دوا ئامراز‌و که‌ره‌سه‌کانی خۆجوانکردن هه‌تا کوڕێک دڵی بیگرێت و بچێته خوازبێنی . مه‌سه‌له‌ی ره‌وشتیان به‌هه‌ڵه تێده‌گه‌یه‌نرێ و ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی سێکسدا چڕیده‌که‌نه‌وه . هه‌ر ده‌ربڕینێکی ئاره‌زووی سێکس که‌له‌ڕێی خۆشه‌ویستیی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات سه‌رکوتده‌کرێت و له‌ولاشه‌وه ، دواتر ، داوای به‌دیهێنانی داواکارییه سێکسییه‌کانی مێرده‌کانیان لێده‌کرێت و وه‌ها فێرده‌کرێن که ملکه‌چی ئیغتیصابی رۆژانه‌ی مێرده‌کانیان بن . کاتێک منداڵ دیته قوتابخانه ، به‌ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ی شێواوی خێزاندا تێپه‌ڕیوه‌و ، لێره‌شدا به‌ره به‌ره‌و له‌نێوان پڕۆسه‌ی خوێندندا چه‌مکه باوه‌کانی کۆمه‌ڵی بۆ دووپاتده‌کرێته‌وه‌و درێژه به داڕشتنی که‌سایه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ده‌ده‌ن . ئه‌وه‌ی له قوتابخانه رۆڵی سه‌ره‌کی له خۆشکردنی زه‌مینه‌ی توندوتیژییدا به‌رامبه‌ر ژنان هه‌یه ، به‌رنامه‌کانی خوێندنه . ئه‌م به‌رنامانه به ئه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریی داڕێژراون . هه‌ر چه‌مکێک له‌م به‌رنامانه‌دا به‌شێکی که‌سایه‌تیی منداڵ پێکده‌هێنن و ، له‌کۆی چه‌مکه کاریگه‌ره‌کان چۆنایه‌تی پیاوان و ژنانی دواڕۆژی کۆمه‌ڵگه پێکدێت . به‌رنامه‌کانی : خوێندنه‌وه ، ئایین ، په‌روه‌رده‌ی خێزانی ، په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی ، راهێنانه‌کانی رێزمان و بیرکاری و ، وانه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ... هتد ، ناسنامه‌یه‌کی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه‌ی باوکسالاریی به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن ، تێیاندا وێنه‌ی پیاوان باوه‌و هه‌میشه سیفاتی پیاوان به چاک و ئه‌کتیڤ پێناسه‌ده‌کرێت ، ژنانیش هه‌میشه رۆڵێکی لاوه‌کییان هه‌یه‌و له‌هه‌موو روویه‌که‌وه ده‌که‌ونه پشتی پیاوه‌وه . دابه‌شکردنی کار له نێوان پیاوان و ژنان له‌م به‌رنامانه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه . ژنان کاری په‌روه‌رده‌ی منداڵ و شه‌ونخونی و شیردان و چێشتلێنان و جل شتن و ماڵسڕین و پاراستنی پاک‌وخاوێنی نێوماڵ و کاره‌که‌ریی ده‌بینێت و ، پیاوانیش ده‌وری کار‌و کاسپیکردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌و خه‌ریکبوون به کاری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه . پیاوان وه‌ک خاوه‌ن پیشه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌خرێنه‌ڕوو و ، ژنانیش کاری خزمه‌تگوزاری و ، له‌باشترین حاڵه‌تدا ، وه‌ک که‌یبانووی نێوماڵ و ئه‌وپه‌ڕی وه‌ک مامۆستا له قوتابخانه‌کاندا نیشانده‌درێن؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕێی هه‌ندێ وانه‌وه چه‌مکه‌کانی سووکایه‌تی به ژنان و لێدانیان شه‌رعییه‌تی پێده‌درێت و کوڕان و کچان به‌و چه‌مکانه گۆشده‌کرێن . کوڕان که ده‌بنه پیاوانی دواڕۆژ ، له‌م رێیه‌وه ، خۆیان به خاوه‌ن هه‌ق ده‌زانن که له کچان ( ژنانی دواڕۆژ ) بده‌ن . کچانیش که ده‌بنه ژنانی دواڕۆژ ده‌بێت ئامۆژگاری و لێدان و سووکایه‌تی و ره‌فتاره‌کانی پیاوان قبووڵ بکه‌ن و بۆیان ملکه‌چ بن . له‌یه‌ک قسه‌دا : ماف ( الحق ) له کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریدا بۆ پیاوانه‌و بنه‌مایه‌کی هه‌ره به‌رچاوی توندوتیژییه به‌رامبه‌ر ژنان . قوتابخانه مه‌ڵبه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ پێکهێنانی نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ئاماده‌کردنیان بۆ ژیان . هه‌ڵبه‌ت کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی ژیانی که‌سایه‌تیی منداڵه‌کان پێکده‌هێنێته‌وه تا بتوانن له خزمه‌تی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی باودا بن و خزمه‌تی چینی باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه قوتابخانه مه‌ڵبه‌ندێکی پێگه‌یاندنی منداڵانه له‌سه‌ر نه‌رێته کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌کان و ، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دواکه‌وتووی خێڵه‌کی کۆنه‌پارێزدا که توندوتیژیی دژی ژنان بنه‌مایه‌کی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تییه ، منداڵان به‌و گیانه په‌روه‌رده ده‌بن و له پڕۆسه‌ی راهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ره به‌ره به‌رگی کۆمه‌ڵگه باوه‌که ده‌پۆشن ؛ هه‌روه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وتووشدا که به ئاڕاسته‌ی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌نگاو هه‌ڵبنێت ، په‌روه‌رده‌ی منداڵ هۆکارێکی ئه‌و گۆڕانکارییه ده‌بێت . بۆیه بۆ بنبڕکردنی توندوتیژیی ، دیسان هه‌ر ده‌بێت قوتابخانه رۆڵێکی به‌رچاو له‌م بواره‌دا ببینێت . هاوڵاتی : ئه‌گه‌ر توندوتیژیی دژی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا له عه‌قڵییه‌تی پیاوسالارییه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت ، و ئه‌گه‌ر خێزانه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه پێکهاتبێت ، ده‌توانین بزانین ئه‌و هۆکارانه چین که‌وا ده‌کات کۆمه‌ڵگه که نیوه‌ی ژنه ده‌ست به‌م سیستمه‌وه بگرێ ؟ یان به شیوه‌یه‌کی تر ئه‌لته‌رناتیڤ چییه بۆ ئه‌و سیستمه که له ئاکامدا له دژی لایه‌کی کۆمه‌ڵه ؟ قه‌ره‌داغی : سیستمی چینایه‌تی یان ململانێی چینایه‌تی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت . سه‌رچاوه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالاریش ، له هه‌ردووکیاندا ، کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و ململانێی چینایه‌تییه . ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالاریی به‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵگه چینایه‌تییه‌کانه‌و هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چینایه‌تی نییه ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته‌ی تێدا باو نه‌بێت به کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و قۆناغی گواستنه‌وه‌شه‌وه له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ کۆمۆنیزم . توندوتیژیش ده‌بێته ئامرازی ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته له به‌رامبه‌ر ژناندا . ژنان له‌ڕێی توندوتیژییه‌وه ، جا ئه‌و توندوتیژییه ئاشکراو دیاربێت یان له سیستمی خێزاندا به‌رگی رازاوه‌و شه‌رعییه‌تی پۆشیبێ ، ناچارن به چه‌ند جۆر بچنه ژێر رکێفی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییه‌وه‌و ، پیاوانیش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ، توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان بۆیان ده‌بێته زه‌رووره‌ت . ژنان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌رکه‌کانی ژیانی رۆژانه‌دا ناچارده‌بن وه‌ک کرێکارانی پیاو کاربکه‌ن و ، به‌ر له شووکردن و دوای شووکردن به فریای ژیانی خێزانه‌کانیان بکه‌ون . ژنان ده‌بێت منداڵیان ببێت و به‌خێوو گه‌وره‌یان بکه‌ن تا چه‌رخی ماشینی سه‌رمایه رانه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام هێزی کاری بۆ ئاماده‌بکه‌ن . ژنان ده‌بێت کاری نێوماڵ ئه‌نجامبده‌ن و بێ کرێ و به خۆڕایی و خۆبه‌خش وزه‌ی کارکردن به‌به‌ری پیاوه‌کانیاندا بکه‌نه‌وه تا بتوانن بۆ رۆژانی دوایی بچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان و له خزمه‌تی خاوه‌ن کاره‌کانیاندا ( حکومه‌ت ، کۆمپانیا ، تاکی سه‌رمایه‌دار ) به‌باشی به‌رهه‌مبهێنن یان کاره خزمه‌تگوزارییه‌کان رابپه‌ڕێنن و هێزی کاریان به‌م سه‌رمایه‌داره جۆراوجۆرانه بفرۆشن . به‌م پێیه ، ئه‌وه خێزانه‌کان نین که به خواستی خۆیان له‌ژیر سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌شێکیانی ناچار به چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان کردووه ، به‌ڵکو ئه‌وه سیستمی چینایه‌تییه که چینێک ده‌کاته باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵ و چینه‌کانی دیکه به پیاوان و ژنانه‌وه ده‌بێت هێزی کاریان بۆ که‌ڵه‌که‌بوونی سامانی ئه‌و چینه به‌گه‌ڕبخه‌ن ؛ بۆ ئه‌مه‌ش پیاوان و ژنان ده‌خاته ململانێیه‌کی راسته‌وخۆوه که کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریی به‌رگێکی پیرۆزی به‌به‌ردا ده‌کات ، به‌ڵان ئه‌میان ( پیاوان ) به چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌ویدیکه‌یان و ئه‌ویان ( ژنان ) به ملکه‌چبوونی زۆره‌ملێی ئه‌میان ناچارده‌کات . هه‌ڵبه‌ت توندوتیژیی له‌م میانه‌یه‌دا ئامرازێکی کاریگه‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌م هاوکێشه‌یه ، واته پاراستنی یه‌کێتیی ئه‌م ناکۆکییه که له سایه‌ی سیستمه چینایه‌تییه‌کاندا چاره‌سه‌رناکرێت یان چاره‌سه‌ره‌کان رووکه‌ش ده‌بن و ، ته‌نها رێگایه‌ک بۆ ده‌ربازبوون لێی و ئه‌لته‌رناتیڤێک که کۆتایی به‌م سته‌مه مێژووییه‌ی سه‌ر ژنان بهێنێت : نه‌هێشتنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی کاری کرێگرته‌یه . هاوڵاتی : ئایین وه‌ک تێکست ، هه‌م وه‌ک بیروباوه‌ڕ که زۆرێک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ، تا چه‌نده کاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆخبوونه‌وه‌ی ئه‌م سته‌م و توندوتیژییه هه‌یه ؟ قه‌ره‌داغی : تێکسته‌کانی ئایین ئاماژه به سروشتی چینایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌که‌ن که ئه‌و ئایینانه‌ی تێدا ده‌رکه‌وتووه . ده‌قه ئایینییه‌کان ، چه‌مکه لاهووتییه‌کان ، کات و شوێنی رووداوه‌کان ، ئایدیۆلۆژییای ئایینی . . . هتد ، ئاوێنه‌ی ئایدیا‌و بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ر‌هه‌ڵدانی ئه‌و ئایینانه‌ن . به‌م پێیه ده‌که‌ونه نێو سیستمی چینایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه‌و ، ئایدیا‌و سیاسه‌ت و باری کۆمه‌ڵایه‌تی شوێنێکی دیاریکراو‌و مێژوویه‌کی دیاریکراوی ( زه‌مه‌نێکی دیاریکراو ) ده‌رده‌بڕن ، بۆیه کاریگه‌رێتییان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌یه . توندوتیژیی دژی ژنان له‌سه‌ره‌تای میژووه‌وه‌و پاش هه‌ره‌سهێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی دایکسالاریی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ، به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ناوه‌رۆکی تێکسته ئایینییه‌کاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه تا راده‌ی شه‌رعیبوونی ئه‌و توندوتیژییه بۆ پیاو له به‌رامبه‌ر ژناندا . هه‌ڵبه‌ت توندوتیژییه‌کان جۆراوجۆرن ، که‌م و زۆرن ، سووک و قورسن به‌پێی هه‌ر بارودۆخه‌و ، هه‌ر شوێن و کاته‌ی ئه‌و تێکستانه‌ی تێدا ده‌رکه‌وتووه . به‌ڵام خاڵی یه‌کانگیربوونیان پیاوسالاریی و ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه به‌سه‌ر ژنانه‌وه . ئه‌م خاڵه که ده‌سه‌ڵات ده‌کاته ماف بۆ پیاوو ، توندوتیژیش له‌م رێیه‌وه بۆ رێکخستنی په‌یوه‌ندی ژن و پیاو ده‌بێته یه‌کێک له ئامرازه‌کان ، نه‌ک هه‌ر له ئایینه ئاسمانییه‌کاندا به‌ڵکو له ئایینه وه‌زعییه‌کانیشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه ، بۆیه ده‌توانین بڵێین : یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی سیستمی پیاوسالاریی بۆ ئه‌م هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ، ئایینه‌کان نکوولی له‌مه ناکه‌ن ، به‌ڵکو به‌شێکی بونیادی کۆمه‌ڵگاو یه‌که‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که خێزانه پێکده‌هێنێ . هاوڵاتی : ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له دوای راپه‌ڕینه‌وه روویانداوه ، یاخود ئه‌و ململانییه‌ته حزبییه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ، پێتوانییه بووبێته هۆکارێک بۆ زیادبوونی توندوتیژیی له‌نێوان تاکه‌کان و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ژنان ؟ قه‌ره‌داغی : کاتێک له گۆڕانکاریی ده‌دوێین پێویسته پشت به لێکۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی ببه‌ستین . راسته ئێمه وه‌ک رۆشنبیر ده‌توانین تێبینی دیارده‌کان بکه‌ین ، به‌ڵام له بواری زانست‌دا تێبینی جێی راستییه زانستییه‌کان ناگرێته‌وه . بۆیه ده‌بێت بواره‌کانی گۆڕانکاریی دیاری‌بکرێت وه‌ک : سیاسی ، ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، رۆشنبیریی ، په‌روه‌رده‌یی و . . . هتد . هه‌موو گۆڕانکارییه‌کان ، به‌م راده یان ئه‌و راده ، کاریگه‌ریتییان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان هه‌یه . هه‌ندێک جار ئه‌م کاریگه‌رێتییانه دووسه‌ره‌ن ، به‌واته له‌لایه‌ک ده‌توانین خاڵی ئیجابی لێده‌ستنیشان بکه‌ین ، له‌لایه‌کیتر خاڵی سه‌لبی . بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لایه‌نی سیاسی بگرین ده‌بینین هه‌ندێ هه‌نگاو نراوه که بۆ شوێن و وه‌زعی ژنان هه‌نگاوێکه بۆ پێشه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له په‌ڕله‌مان و هه‌ندێ داموده‌زگا حکومه‌تییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ژنان هه‌ن ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی کێن و نوێنه‌ری چ چینێک ده‌که‌ن و ، تا چه‌ند ده‌توانن له ناو کۆمه‌ڵێکی پیاوسالاریدا رۆڵێکی به‌رچاو ببینن ؛ به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌ر له په‌رله‌ماندا به‌ربه‌ستێکی پیاوانه بۆ گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی له یاسای باری که‌سێتیدا هه‌یه ، به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی یه‌کسانی ته‌واوی ژنان و پیاوان و به‌یاساییکردنی ئازادی و یه‌کسانیی ژنان و دانپێدانانی بوونیان وه‌ک مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ له پیاوان و سه‌لماندنی مافی ( هاووڵاتی ) بۆیان له ئاستی کۆمه‌ڵداو چه‌سپاندنی له‌ڕێگه‌ی یاساوه‌و دانانی جێ‌وڕێی پراکتیککردنی . هه‌ر له بواری لایه‌نی سیاسی‌دا ده‌توانین ئاماژه به ململانێی حزب و سیستمی فیفتی فیفتی و پاشان شه‌ڕی ناوخۆیی بکه‌ین که بۆ چه‌ندین ساڵ کۆمه‌ڵی کورده‌وارییان بۆ دواوه گه‌ڕانده‌وه‌و فه‌زای توندوتیژییان به‌سه‌ردا سه‌پاندو ، ژنانیش له ئاکامی ئه‌مه‌دا له‌لایه‌ک بوونه قوربانیی شه‌ڕه‌که به هۆی به‌شداریکردنی باوک و براو کوڕ‌و میردیان و ، له‌لایه‌کیتر بوونه قوربانیی جه‌مسه‌ربه‌ندیی عه‌شایه‌ری و زیندووبوونه‌وه‌ی وه‌لائی عه‌شایه‌ری بۆ ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن که به ده‌وری خۆیان و به عه‌مه‌لی ئه‌قڵییه‌تی عه‌شایه‌رییان پراکتیککرد که توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانێتی . سه‌رباری ئه‌مانه‌ش که‌لتووری خێڵ رۆڵی خۆی له ئاڕاسته‌کردنی حزبایه‌تیدا گێڕاوه‌و له‌مپه‌رێکی له به‌رامبه‌ر گۆڕانکاریی ریشه‌یی و نوێگه‌ریدا راستکردۆته‌وه‌و ، به‌م پێکهاته حزبییه‌ی ئێستا و به‌و شێوازانه‌ی کاری حزبی ، به‌تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ی حزبییه‌ت بۆ نێو په‌ڕله‌مان و وه‌زاره‌ت و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، ئاسۆیه‌کی روونی ئه‌و گۆڕانکارییه دڵخوازه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه که له ئاکامیدا ، لانی که‌م توندوتیژیی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی گشتیی کۆمه‌ڵ ، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ژنان ، که‌مبێته‌وه . هاوڵاتی : ئه‌م واقیعه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت مه‌ترسی چی لێده‌کرێت ؟ به بڕوای به‌ڕێزت چی بکرێت بۆ گۆڕانکاریی و که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر ژنان ؟ قه‌ره‌داغی : سه‌رجه‌می حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان به ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ئیددیعای خه‌بات بۆ ( ئاشتی ، دیموکراسی ، مافی مرۆڤ ، یه‌کسانی ، ئازادی و خۆشگوزه‌رانی ... هتد ) ده‌که‌ن . به‌ڵام له راپه‌ڕینه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م دروشمانه له واقیعدا پیاده‌بکرێن ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه کارکراوه . ئیمڕۆ له باشووری کوردستاندا ، دوای زێتر له حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕیندا ، هیچ یه‌کێک له‌و دروشمانه له بواری پراکتیکدا جێبه‌جێ نه‌کراوه . •- ململانێ سیاسییه‌کان ، تاوێک به ئاشکراو تاوێک به نهێنی به‌رده‌وامن و ئاشتی حاڵه‌تێک نییه موتمانه‌ی پێبکرێت . بارودۆخی سیاسی عێراقیش پێشبینی ئاشتی بۆ ئیمڕۆو چه‌ند ساڵی دیکه‌ش لێناکرێت ؛ هه‌ر ئه‌م فه‌زا بارگاوییه به توندوتیژیی کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان هه‌یه‌و ئاشتیی چ بۆ کۆمه‌ڵ و چ بۆ ئه‌وان خۆیان ( ژنان ) وه‌ک خه‌ون ده‌مێنێته‌وه . •- دیموکراسی چه‌مکێکی سیاسییه که تا ئێستا په‌یڕه‌وناکرێت و نه‌بۆته واقیع ، زۆر دووریشه له‌ژێر سایه‌ی هه‌لومه‌رجی ئیمڕۆدا دابینبکرێت . له وڵاتێکی داگیرکراودا که له‌شکری بیانی وجوودی هه‌بێت و لایه‌نێکی شه‌ڕی ناوخۆیی بێت و له گه‌مه سیاسییه‌کاندا باڵاده‌ست بێت ، دیموکراسی نه هه‌ڵده‌کات و نه‌دێته‌دی . دیموکراسی به پێچه‌وانه‌ی پیاوسالارییه‌وه‌یه . له کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریدا ناتوانرێت دیموکراسی پیاده‌بکرێت . کاتێک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ نیوه‌که‌ی دیکه‌ی بچه‌وسێنێته‌وه ، کاتێک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له ده‌نگداندا ، به شێوازی جۆراوجۆر ، به ئاڕاسته‌ی نیوه‌که‌یترو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نیوه‌یه ده‌نگه‌کانی برژێته سه‌ندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ، ئه‌وا دیموکراسی له ناوه‌رۆکه‌که‌ی داده‌چۆڕێت و واتای خۆی له پراکتیکدا نابه‌خشێ . •- کاتێک ژنان دووچاری سووکایه‌تی و ده‌ستدرێژی و له‌شفرۆشی و کوشتن و سووتاندن و ... هتد ده‌بن ، ئه‌وا به ئاشکرا مافه‌کانی مرۆڤ به‌پێشێلکراوی ده‌بینرێن و بێپه‌رده واقیعی خۆی نمایشده‌کات . •- له‌به‌ر تیشکی ئه‌و واقیعانه‌شدا ده‌توانین ئاماژه به کڵۆڵی ( یه‌کسانی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و . . . هتد ) بکه‌ین که به گشتی ، بۆ گشت کۆمه‌ڵ و به‌تایبه‌تیش بۆ ژنان ، هیچ مانایه‌کی ئه‌رییانه‌یان بۆ نامێنێته‌وه‌و ، هه‌ر هه‌موو ئه‌م چه‌مکانه له ئاستی مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان ، مه‌ترسی په‌ککه‌وتن و وشکه‌وه‌بوون و به‌کارهێنانی چه‌واشه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت . له‌ڕاستیدا چاره‌سه‌رکردنی توندوتیژیی دژی ژنان ، وه‌ک پێشتر روونمکرده‌وه په‌یوه‌ندی به نه‌هێشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییه‌وه هه‌یه ، واته کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی تێدا نه‌بێت و کاری کرێگرته هه‌ڵوه‌شابێته‌وه ، بۆیه له‌م هه‌لو‌مه‌رجه‌داو ، له سایه‌ی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی ئیمڕۆدا ده‌توانرێت ته‌نها کار بۆ سنووردارکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییه به‌رامبه‌ر ژنان بکرێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ک ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌یی ده‌بێت : •- ژنان بێنه ده‌ره‌وه‌و له کاری به‌رهه‌مهێناندا به‌شداری بکه‌ن و ببنه خاوه‌نی ئابووریی سه‌ربه‌خۆی خۆیان . •- ژنان به‌شداریی کاری سیاسی بکه‌ن و له ناوه‌نده‌کانی بڕیاری سیاسی‌دا رۆڵیان هه‌بێت . هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی چالاکیی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بکه‌ن . ده‌بێت ژنان بۆ ئازادی خۆیان رۆڵیان هه‌بێت و ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌بێت که له بواره‌کانی کاری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییدا شانبه‌شانی پیاوان بێنه مه‌یدان و له گۆڕه‌پانه‌که‌دا وجوودیان هه‌بێت . •- ده‌بێت په‌رله‌مان یاسایه‌کی پێشکه‌وتووانه‌ی باری که‌سێتی ده‌ربکات و سۆراخی جێبه‌جێکردنی بکات . ده‌بێت ئه‌م یاسایه مافه مرۆییه‌کانی ژنان بپارێزێت و هه‌موو هه‌ڵاواردنێکی نێوان پیاوان و ژنانی تێدا بسڕێته‌وه . •- په‌رله‌مان یاسایه‌ک سه‌باره‌ت به توندوتیژیی دژی ژنان ده‌ربکات ، تیادا هه‌موو شێوه‌کانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی قه‌ده‌غه بکات و سزای یاسایی زۆر قورسی له‌سه‌ردابنێت و ئیلزامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکات که به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێی بکه‌ن و هه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌ک له‌و باره‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر هه‌بێت . •- حکومه‌ت به‌ره‌سمی داڵده‌ی ئه‌و ژنانه بدات که له لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه ( باوک ، برا ، کوڕ ، مێرد ، هه‌رکه‌سێکی تر ) به‌ره‌وڕووی توندوتیژیی ده‌بنه‌وه و ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانه‌و مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی بکاته‌وه. •- گرنگترین کارێک بۆ ئازادی ژنان گشتیکردنه‌وه‌ی منداڵ به‌خێوکردن و کاروباره هه‌مه‌چه‌شنه بێزارکه‌ره‌کانی نێوماڵه . ئازادبوونی ژنان له‌و ئه‌رکانه کۆمه‌ڵیک توندوتیژیی رۆژانه‌یان له‌کۆلده‌کاته‌وه‌و بواریانده‌دات هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌ن و وه‌ک مرۆڤ بیربکه‌نه‌وه . ده‌بێت ژنان مافی بڕیاردانی ژیانی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بێت و یاسا و به‌رنامه‌ی هه‌موو حزبه سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌م مافه‌یان بۆ بسه‌لمێنن . ژنان ده‌بێت به‌ڕاستی هاوڕێی پیاوان بن نه‌ک کۆیله‌و مرۆڤی پله دووی کۆمه‌ڵ . فوئاد قه‌ره‌داغی رۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) ژماره‌کانی (445 و 446 ) رۆژانی 3 و 6 / 8 / 2008 ( دیمانه) 5:05 - Monday, August 11, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||