| ڤەرسین |
دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا
شێوه‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به ده‌روبه‌ره‌که‌یه‌وه ، لایه‌نێکی چالاکیی ژیانه . په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ له‌ناو خێزاندا ، له‌شوێنی کاردا ، له په‌یوه‌ندی به‌ربڵاوی نێو کۆمه‌ڵدا ، به‌شیکی هه‌ره گه‌وره‌ی ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکده‌هێنێت . له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا ، ته‌بایی و ناته‌بایی ، گونجان و نه‌گونجان ، رێکی و ناڕێکی ، وه‌ک دیارده‌یه‌ک ئاسایین و رۆژانه رووده‌ده‌ن . ره‌وتی ئاسایی ژیانی مرۆڤه‌کان یه‌کبینه به‌م پڕۆسه ئاڵۆز‌و ناکۆکه‌دا ده‌ڕوات ، بۆیه هه‌میشه مرۆڤ به‌ره‌وڕووی گیروگرفته‌کان ده‌بێته‌وه‌و به ناچاریی ده‌بێت بکه‌وێته به‌رده‌م هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنێکی دروست بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی له‌و دیاردانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و سه‌ره‌ڕێی ره‌وته ئاساییه‌که‌ی لێده‌گرن . مرۆڤ هه‌موو کاتێک هه‌ڵه‌و که‌موکووڕییه‌کانی خۆی نابینێ ، یان هه‌ستیان پێناکات ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌که هۆکارێکی گرنگه بۆ ناسینی خود کاتێک له‌وێوه ، له‌ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌که‌وه ، ده‌ستنیشانی که‌موکورتییه‌کانی ده‌کرێت و سه‌رنجی بۆ راده‌کێشرێت . کاتێک سه‌رنجمان راده‌کێشن و پاڵه‌په‌ستۆ له‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناخی هۆشمان هوروژم دێنێت ، هه‌ڵوێستێک وه‌رده‌گرین . وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و کارلێکه ده‌روونییه‌ی هوروژمه ده‌ره‌کییه‌که دروستیده‌کات یه‌کێک له‌م رێگایانه ده‌گرێته‌به‌ر : یان به‌پیر ئه‌و ره‌خنانه‌وه ده‌چین و به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رکردنی بۆ داده‌نێین ، یان له‌سه‌ر نه‌رێتی باوی کۆمه‌ڵی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری ، به مێشکێکی له‌خۆڕازی و تیره‌گه‌رییانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان سوورده‌بین و ته‌نهاو ته‌نهاخۆمان به‌ڕاست ده‌زانین و ، هه‌رچی سه‌رنج و راو ئامۆژگارییه‌ک له‌کایه‌دابێت ره‌تیده‌که‌ینه‌وه . له کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا که هه‌لومه‌رجی ئازادی له‌گۆڕێدا نه‌بێت و هه‌رکه‌سه بۆ خۆی و به‌ته‌نها بڕیاری ره‌فتاری خۆی بدات و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ، ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره پابه‌ندی رۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاریگه‌رێتی سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که ده‌بێت ، به‌پێی ئه‌و رۆڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش که هه‌رکه‌سه بۆخۆی ده‌ستنیشانیکردووه ، کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رنج و ره‌خنه‌کان ده‌رده‌بڕێت . که‌سێک نییه له هه‌موو ماوه جیاجیاکانی ژیانیدا ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی نه‌بووبێت و رێگایه‌کی بۆخۆی هه‌ڵنه‌بژاردبێ . ئه‌و تاکه‌که‌سانه‌ی بڕوایان به‌وه هه‌بێت که کاره‌کانیان ، ره‌فتاره‌کانیان ، بیروبۆچوونیان ، ده‌بێت له خزمه‌تی خه‌ڵکیدا بێت ، به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن گوێ بۆ خه‌ڵکی شلبکه‌ن و ، رێز له بیروڕای ئه‌و که‌سانه بگرن که پێکه‌وه ، له شوێنێک ، له سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ناوکۆییدا ده‌ژین ، تا شێوازی کار‌و ره‌فتاریان له‌به‌ر تیشکی ئه‌و بیروڕایه‌ی خه‌ڵکیدا دابڕێژنه‌وه‌و هه‌میشه گۆڕانکاریی له شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاستی کاره‌کانیاندا بکه‌ن . ره‌خنه‌ی خه‌ڵکی هه‌میشه سوودبه‌خشه ، جا ئه‌و ره‌خنه‌یه راستیی پێکابێت یان بۆچوونی هه‌ڵه‌و تێگه‌یشتنی ئاوه‌ژوو و تێڕوانینی سه‌رپێیی تێدا بێت . له‌هه‌ردوو باردا ، مرۆڤ ده‌توانێت سوود له ره‌خنه‌کان وه‌ربگرێت . کاردانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیش به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی لێیده‌گرن له یه‌کێکی دیکه جیاوازه . سه‌رکه‌وتن و به‌پیره‌وه‌چوونی ره‌خنه‌که‌ش به‌نده به‌و شێوه کاردانه‌وه‌یه‌وه ، چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ش هه‌ر به‌و پێیه به‌ستراوه‌ته‌وه به چۆنیه‌تی ئه‌ورێبازه‌ی ره‌خنه‌لێگیراو له‌سه‌ریده‌ڕوات . لێره‌دا باسه‌که له دینامیزمی کاری کارگێڕیی فه‌رمانگه‌یه‌کدا چڕده‌که‌مه‌وه که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه هه‌بێت ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سیستمی سیاسی له‌ده‌ستی هه‌ر هێزو لایه‌ن و گرووپێکدا بێت ، یان فه‌رمانبه‌ر نه‌یاری سیستمه‌که یان لایه‌نگیری بێت . ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ک کۆیانده‌کاته‌وه ، له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه پله‌ی جیاجیایان هه‌یه . زنجیره‌ی به‌رپرسیارێتیش له‌به‌رپرسی یه‌که‌مه‌وه تا کارمه‌ندو کرێکاره‌کان جۆرێک له په‌یوه‌ندی ستوونی پێکده‌هێنێت . ئه‌م په‌یوه‌ندییه شێوه‌یه‌کی ره‌سمی وه‌رده‌گرێت و له‌و سنووره‌دا ، فه‌رمان و جێبه‌جێکردن و لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون له نێوان ئاستی سه‌ره‌وه‌و ئاستی خواره‌وه‌دا ده‌بێت . به‌ڵام جگه له‌و په‌یوه‌ندییه ستوونییه ، شیوه‌یه‌کی دیکه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی له نێوان کارمه‌نده‌کانی یه‌ک پله‌دا پێکدێت و ، کارلێکی ئه‌مان له‌گه‌ڵ کاره‌که‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونیدا ، رۆڵی خۆی له چۆنیه‌تی راپه‌ڕاندنی کار‌و خزمه‌تی خه‌ڵکیدا ده‌بینێت . له‌نێوان ئه‌م توێژه‌دا که په‌یوه‌ندی ئاسۆیی پێکده‌هێنن ، که‌متر شیوازی ره‌سمی کاریگه‌رێتی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی جیهانبینی و باری سه‌رنجی تایبه‌تی هه‌ریه‌کێکیان ، کاردانه‌وه‌یان ، هه‌ڵوێستیان له کار‌و ، له خه‌ڵکێک که ئیشیان تێیانده‌که‌وێت وه‌ر‌ده‌گرن ، که له شێوه‌ی باوی خۆیدا به‌هه‌ڵوێستی ئایدیالیستی و هه‌ڵوێستی ریالیستی پێناسه ده‌کرێن . واته له‌نێو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ندیی ئاسۆیی کار پێکه‌وه گرێیانده‌دا ، دوو بیرکردنه‌وه‌و دوو هه‌ڵوێست سه‌رهه‌ڵده‌دات : یه‌کێکیان ئایدیالیستانه‌و خودیانه‌و ته‌سکبینانه‌یه ، ئه‌ویدیکه‌یان ریالیستانه‌و بابه‌تیانه‌و فراوانبینانه‌یه . ده‌شێت له‌م دوو لایه‌نه‌ی جیهانبینیدا ، له سه‌ره‌تای کاردا ، لایه‌نێکیان زاڵ‌بێت که زێتر لایه‌نی ریالیستانه‌یه ، به‌ڵام له قۆناغێکی دیکه‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردادێت وئاستی راپه‌ڕاندنی کاره‌کان ده‌که‌وێته نێو بازنه‌کانی چالاکی و دیده جیاوازه‌کانه‌وه . یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی هه‌تا راده‌یه‌ک گشتێتی هه‌یه ، چالاکی و هه‌ڵسوکه‌وتی دڵسۆزانه‌و سه‌ر‌گه‌رمیی و پاکی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کار‌و خزمه‌تی خه‌ڵکییه که هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک یان کرێکاری فه‌رمانگه‌یه‌ک ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دیدێکی سیاسی - کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رچاوڕوونیان ده‌رباره‌ی رۆڵی خۆیان له کۆمه‌ڵدا هه‌یه ، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیان و بۆ ماوه‌یه‌ک په‌یڕه‌ویده‌که‌ن ؛ به‌ڵام ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته له‌سایه‌ی کارگێڕییه‌کی گه‌نده‌ڵدا جه‌زره‌به‌ی به‌رده‌که‌وێت ، به‌ده‌گمه‌ن و تاکوته‌رایه‌ک نه‌بێت ، کارمه‌نده‌کانی دیکه به‌ره‌و بیر‌و هه‌ڵوێستی ئایدیالیستی و خودیانه هه‌ڵده‌خزێن : ئاستی کاره‌کانیان به‌ره به‌ره به‌دوادادێت ، سه‌رگه‌رمییان بۆ کاره‌کان به‌ره‌و ساردبوونه‌وه ده‌چێت ، به‌نابه‌دڵی و به‌گیانی له‌کۆڵخۆکردنه‌وه‌وه کاره‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ، رێژه‌ی گازانده‌و پرته‌وبۆڵه‌و ناڕه‌زایه‌تیان له کاره‌کان به‌ره‌و هه‌ڵچوون ده‌چێت . واته هه‌نگاو هه‌نگاو شوێنه ریالیستییه‌که‌یان چۆڵده‌که‌ن و به‌ره‌و شوێنه ئایدیالیستێکه ده‌گوێزنه‌وه ، به‌وه‌ش له خزمه‌تی خه‌ڵک ده‌کشێنه‌وه‌و ته‌نها رۆژ ده‌ژمێرن و کات به‌سه‌رده‌به‌ن ؛ ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵیی زێتر که‌ڵه‌که ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه ئه‌رکی چاکسازیی کارگێڕیی گرانتر ده‌بێت . ئه‌وانه که بارودۆخی گه‌نده‌ڵی ئه‌م گۆڕانه‌یان به‌سه‌رده‌هێنێ ، ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بۆ گۆڕانه‌که‌یان رابکێشی و کاریگه‌ریی نه‌رێیانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له کار نیشان بده‌یت ، به ئایدیالیستت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆیان وه‌ها شیده‌که‌نه‌وه که ریالیستانه‌یه‌و له‌گه‌ڵ واقیعی بارودۆخه‌که‌و فه‌رمانگه‌کان و سیستمی فه‌رمانڕه‌واییدا ده‌گونجێ . لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ کارمه‌ندێکی مولته‌زیم به خزمه‌تی خه‌ڵکیی - به‌ده‌ر له چۆنایه‌تیی سیستمی سیاسی - ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرێت ؟ ئایا ئه‌ویش خۆی به‌ده‌م شه‌پۆلی گه‌نده‌ڵییه‌وه بدات ؟ له ئاستی گه‌نده‌ڵییه‌ک که هه‌یه ده‌سته‌وسان دابنیشێ ؟ له ئاستی هاوپیشه یان هاوکاره‌کانی بێده‌نگ بێت و رێگه‌یان بدات به‌شداریی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بکه‌ن ؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، له سنووری تواناکانیدا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بکات و هاوکاره‌کانی به‌ره‌و رێگا راسته‌که ئاڕاسته‌بکات . له‌ڕاستیدا هه‌ڵوێستی ریالیستانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت که گه‌نده‌ڵی به حاڵه‌تێکی دژ به خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌زانێت ، بۆیه ده‌بێت له پێناوی خه‌ڵکدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ڵوێستێکی نوێ و بنیاتنانی له‌نێو کارمه‌نده‌کاندا بدرێت . بنیاتنانی ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه په‌یوه‌ستبوون ده‌خوازێت به بیرکرنه‌وه‌و ره‌فتاری ریالیستانه‌وه ، تا دیدو بۆچوون له بواری ته‌سکی کارێکی دیاریکراوی فه‌رمانبه‌رییه‌وه بۆ جیهانی فراوان و دنیای خه‌ڵکیی بگوازرێته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێبازێکی هه‌میشه‌یی دروست هه‌یه ، ئه‌ویش شیکردنه‌وه‌ی کاره‌که‌یه ، ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و خاڵانه‌یه که په‌یوه‌ندییان به حکومه‌ت و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵک و کاری رێک و راست‌و پاکه‌وه هه‌یه . له‌م شیکردنه‌وه‌یه‌دا ، له‌نێو ئه‌م دوو لایه‌نه ناکۆکه‌دا ، ده‌بێت سه‌ره‌تا لایه‌نی سه‌ره‌کیی نێوان ئه‌و دوو دژه دیاری‌بکرێت و ، هه‌وڵی راکێشانی کارمه‌نده‌کان یان که‌سی مه‌به‌ست بۆ تێگه‌یشتن و قه‌ناعه‌ت به لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که ، که خه‌ڵک و راستی و پاکی و دڵسۆزی و کاری خزمه‌تگوزارییه به‌بێ به‌رامبه‌ر ، بدرێت . هه‌ڵوێستی ریالیستی له کار لێره‌وه ده‌ستپیده‌کات . له‌به‌ر ئه‌وه ، له سنووری راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له به‌شداریکردنی کاری گه‌نده‌ڵیی ، هه‌ندێ پێداویستیی سه‌ره‌کیی کار هه‌یه ده‌بێت ره‌چاوبکرێن و کارمه‌نده دڵساردبووه‌کانی لێ‌ئاگادار بکرێت و بۆ جێبه‌جێکردنیان هانبدرێن ، له‌وانه : 1 ) ئاماده‌بوون بۆ شوێنی کار له کاتی دیاریکراوی خۆیدا دوانه‌که‌وتن به‌بێ هۆو کۆسپێکی به‌جی . 2 ) راپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه به‌پێی کاتی دانراو بۆ مانه‌وه‌و ، هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنی رۆژانه‌ی کاره‌کان و دوانه‌خستنی بۆ رۆژی داهاتوو . 3 ) راپه‌ڕاندنی هه‌ندێ کاری دیکه له بواری یارمه‌تیدانی فه‌رمانبه‌رانی هاوکاردا بێ گوێدانه پێ‌زانین و بێده‌نگییان . دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته کاریگه‌رێتی ده‌بێت و بارودۆخێکی نوێ له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان فه‌رمانبه‌ره‌کاندا دێنێته‌کایه‌وه‌ودڵساردی که‌م و که‌مترده‌کاته‌وه . 4 ) یارمه‌تیدانی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی نوێ که بۆ یه‌که‌م جار داده‌مه‌زرێ یان به گواستنه‌وه دێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شاره‌زایی له کاره‌کاندا په‌یدابکات و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به باشترین شێوه ئه‌و کارانه‌ی بۆی دیاریکراوه ئه‌نجام بدات . 5 ) به‌دواداچوونی رۆژانه‌ی سه‌رجه‌می کاره‌کان و راپه‌ڕاندنی ئه‌و کارانه‌ی دواکه‌وتوون . ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندین خاڵی دیکه بنه‌مای کارێکی واقیعین که ده‌ڕژێنه نێو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکییه‌وه ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واکان کێن . کارمه‌ندان ( فه‌رمانبه‌ران ) . له‌هه‌ر شوێنێکدا کاربکه‌ن ، وه‌ک جه‌ڕی نێو ماشێنێکی ئێجگار گه‌وره‌ن . ئه‌مه راستییه‌که ناشاردرێته‌وه‌و ، کاره‌که‌یان له خزمه‌تی سیاسه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌که‌یاندا ده‌بێت . ئه‌وان بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدان . هه‌روه‌ک چۆن کرێکارێک ناچاره بۆ دابینکردنی ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی هێزی کاری خۆی بفرۆشی به سه‌رمایه‌داره‌کان یان به ده‌وڵه‌ت ، فه‌رمانبه‌ریش وزه‌و توانا‌و شاره‌زایی خۆی به‌چه‌ند پوولێک ده‌فرۆشێت به ده‌وڵه‌ت تا بژێوی خۆی و خێزانه‌که‌ی دابینبکات . ئه‌م شێوه‌یه له کارکردن ، به‌تایبه‌تی له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا زه‌قێتی چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکارانی پێوه دیارنییه ، له‌سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه جه‌مسه‌رێکی په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵکییه‌وه هه‌یه ، واتا به‌شێکی زۆری ئه‌م کاره خزمه‌تگوزارییانه په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵکییه‌وه هه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێت لایه‌نێکی گرنگی توانای فه‌رمانبه‌ر بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵکه‌وه . ئه‌م لایه‌نه ده‌بێته محه‌کی دڵسۆزی و راستگۆیی کارمه‌نده‌که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی و ، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی بینینی ده‌وری خۆی له کۆمه‌ڵدا . به‌م پێیه رێژه‌یه‌کی کاره‌که‌ی ناچێته خزمه‌تی سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی خزمه‌تکردنی خه‌ڵکیی بکات . به‌م جۆره فه‌رمانبه‌ر وه‌ک تاکه‌که‌سیش رۆڵی ده‌بێت و ، کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک و راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانیان ، سیمای ره‌فتارو هه‌ڵوێستی دیاریده‌که‌ن . هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه به‌ربه‌ره‌کانیکردنی بنچینه یاساییه‌کانی کار‌و دیسپلینی رێکخستنی ئه‌و ئیشه که ده‌وڵه‌ت به یاساکانی خۆی دیاریکردووه ، مه‌رج نییه هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌ت یه‌کانگیربێت ، بۆیه ده‌بێت به تێکڕایی تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری نه‌کرێن و بۆ هه‌ر یه‌که‌یان و بۆ هه‌ر کاتێکیش به‌جیا هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت. فه‌رمانبه‌رێک که بارودۆخی کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی تایبه‌تی ئه‌ودا له سیستمی فه‌رمانڕه‌واو یاساکانی نه‌گونجێت ، ده‌بێت ره‌تکردنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی واقیعی دابرێژێت و ، که‌م و زۆر جه‌زره‌به به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یه‌نێت . له بواری کاری سیاسی‌دا ده‌توانێت به‌شداریی خه‌باتی هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن بکات و ، له بواری ئیعتیرازیشدا به چۆنایه‌تی کاره‌که‌ی ، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌و هاوکاره‌کانیدا هه‌ڵوێستی یه‌کبخات و له سنووری هه‌مان فه‌رمانگه‌دا یان به شێوه‌یه‌کی رێکخراو له ئاستێکی فراوانتردا له‌ڕێی کۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه ، ئامانجه‌کانی له ئاستێکی به‌رزدا رابگرێت و له سنوورێکی یاساییدا ، ئه‌وه‌نده‌ی یاسای کارپێکراو رێگه‌ده‌دات ، یان به‌ڕێگه‌کانی تێکۆشانی مه‌ده‌نی ، بۆ به‌دیهێنانی بارودۆخێکی له‌بارتر بۆ کاره‌که‌ی خه‌بات بکات و هه‌وڵی پاراستنی مافه‌کانی له ده‌ستدرێژیکردنی ده‌زگا ئیدارییه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت بدات و به‌دوای راگرتنی هاوکێشه‌ی مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانییه‌وه بێت . لێره‌دا چه‌ند خالێک له‌و مافه سه‌ره‌تاییانه ده‌ستنیشانده‌که‌ین که کارمه‌ندان لێی بێبه‌شن و ده‌بێت هوشیاریی ته‌واویان له باره‌یانه‌وه هه‌بێت و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانیاندا تێ‌بکۆشن و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نه‌بن ؛ دیاره به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بۆیان ده‌ڕه‌خسێ ، هه‌رچه‌نده به‌ده‌ستهاتنی ئه‌و مافانه ، له دوا شیکردنه‌وه‌دا ، په‌یوه‌ندیی به گۆڕانکاریی ریشه‌یی سیاسه‌ته گشتییه‌که‌وه هه‌یه‌و راده‌و ئاست و پانتایی و قووڵیی گه‌نده‌ڵیش رۆڵی خۆی له دره‌نگ و زوویی سه‌رکه‌وتن له‌م کایه‌یه‌دا ده‌بینێت . 1 ) تێکۆشان بۆ کرێیه‌کی گونجاو که ژیانێکی ئاسایی دابینبکات ، له‌لایه‌ک به دانانی لانی که‌می مووچه که ژیانی خێزانێک ( به‌پێی تێکڕایی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان له وڵات‌دا ) زامن بکات و ، له‌لایه‌کی دیکه به زیادکردنی مووچه له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونیک له نرخی کاڵاو پێداویستییه‌کانی ژیاندا . ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی دابه‌زینی نرخی دراو‌و ، پێبه‌پێی گرانی و جووڵانی بازاڕ گۆڕانی به‌سه‌ردابێت . 2 ) دابینکردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ی که بارودۆخێکی باش له شوێنی کاردا پێکده‌هێنێت ، واتا دروستکردنی شوێنکارێکی رێک‌وپێکی بێ که‌موکووڕی بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌ند له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسووده بێت و به‌وپه‌ڕی کراوه‌یی و خۆشییه‌وه کاره‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت . له‌و پێداویستییانه : 2/1 پاک‌وخاوێنی فه‌رمانگه‌و جوانکاریی و رێکخستنی . 2/2 نوێیی که‌لوپه‌له‌کان . 2/3 دابینکردنی هۆیه‌کانی ساردکردنه‌وه له هاوینداو ، هۆیه‌کانی گه‌رمکردنه‌وه له زستاندا . 2/4 ته‌رخانکردنی شوێنێک بۆ پشوودانی کارمه‌نده‌کان که خواردن و خواردنه‌وه‌ی به نرخێکی هه‌رزان تێدا بێت . 3 ) ته‌رخانکردنی هۆی هاتوچۆکردن به خۆڕایی بۆ فه‌رمانبه‌ران له ماڵه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌و ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی مشوورخواردنی چۆنیه‌تی گه‌یشتن و گه‌ڕانه‌وه له‌به‌رده‌میان سووکبکرێت ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌لوا ، پێویسته ماوه‌ی هاتن و چوون به‌پێی پانتایی ئه‌و شوێنه بکرێته به‌شێکی سه‌عاته‌کانی کارکردن ، واتا مووچه‌ی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت یان ماوه‌که‌ی لانی که‌م به‌یه‌ک سه‌عات دیاری‌بکرێت و له‌سه‌ر ده‌وام حساب بکرێت . 4 ) که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌کانی کارکردن به‌پێی قه‌واره‌ی کاره‌کان ، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیی کاروباری هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک ، یان به‌پێی تێکڕای سه‌عاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کان له یه‌ک رۆژدا . 5 ) دانی کرێی زیاد به فه‌رمانبه‌ران به‌پێی سه‌عاته زیاده‌کانی کارکردنیان له سه‌روو ئه‌و ماوه‌یه‌ی یاسا بۆ ده‌وامی ره‌سمی دیاریکردووه‌و ، زامنکردنی به‌پێی یاسایه‌کی تایبه‌تی . 6 ) دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ فه‌رمانبه‌رو خێزانه‌که‌ی و ، چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانیان به خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌کانی حکومه‌تداو ، سنوور دانه‌نان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی کارمه‌ندی نه‌خۆش پێویستیی به مۆڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه . 7 ) پترکردنی رۆژه‌کانی مۆڵه‌تی ئاسایی و به هیچ مه‌رجێکه‌وه گرێنه‌درێت . ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر له سنووری بڕیاردراودا بتوانێت مۆڵه‌تی ئاسایی وه‌ربگرێت و ، بۆ ئیشه تایبه‌تییه‌کانی رێی لێنه‌گیرێت . ده‌بێت دانانی مه‌رجی کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش مانگ مۆڵه‌ت بۆ کاتی خانه‌نشینی هه‌ڵبگیرێت و ، رێزلێنان به مووچه‌ی شه‌ش مانگ هه‌تا ساڵێک له‌کاتی خانه‌نشینبووندا ببێته بڕگه‌یه‌کی یاسای خانه‌نشینبوونی فه‌رمانبه‌ران . 8 ) ده‌بێت له نێو هه‌موو خاڵه‌کاندا ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به فه‌رمانبه‌ری ژنه‌وه هه‌یه ، بارودۆخ و ته‌ندروستی و ئه‌رکه زۆروزه‌به‌نده‌کانی ژنان ره‌چاوبکرێت له‌ڕێێ : 8/1 یه‌کسانییان له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌ڕووی کرێ و ده‌رماڵه‌و هه‌ر ئیمتیازاتێکی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌و که‌سایه‌تیی یاساییان هاوتای که‌سایه‌تیی پیاوان بێت . 8/2 سه‌عاته‌کانی کارکردنی ژنان که‌متر بێت له سه‌عاته‌کانی کارکردنی پیاوان ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن یان مناڵه‌به‌رن . 8/3 به یاسا رۆژه‌کانی مۆڵه‌تی ژنان له مانگێکدا زێتر بێت و ره‌چاوی باری تایبه‌تی ته‌ندروستییان بکرێت . هه‌روه‌ها به یاسا مافی مۆڵه‌تی منداڵبوون و دایکایه‌تییان بۆ زامن بکرێت و هیچ مه‌رجێک له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌کانیانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانه‌نرێت و مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێت . ئه‌م خاڵانه ، واقیعیبوون به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ن ، چونکه هه‌ریه‌کێکیان چاره‌سه‌رکردنی واقیعێکی وشکهه‌ڵاتووی دواکه‌وتووه‌و پڕ به که‌موکووڕییه‌کانی ئێستایه . واقیعیبوون دانانی چاره‌سه‌رکردنی دروسته له شوێنی بوویه‌کی نادروستدا ، واتا له واقیعێکه‌وه ده‌ستپێده‌که‌یت و به واقیعێکی باڵاتری ده‌گۆڕیت . 3:58 - Friday, September 19, 2008 - بۆ چوون
|
پێناسه
پێنووسەکەم: فەیلەسووفەکان تەنها جیهانیان بە شێوەی جۆراوجۆر شیکردەوە ، بەڵام گرنگ گۆڕینێتی. ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هەژێن لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - روونکردنەوە - دەربارەی هەڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی لە کاری کارگێڕیدا - دەربارەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 3 - 3 - دیسان دەربارەی نووسینەوەی مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە 2 - 3 ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||