ئەدەب و سیاسەت . . . ئەدەبێکی هەمەڕەنگ ... یان بۆڕبۆڕێنی رێبازە ئەدەبییەکان ؟! 2
Thursday, September 24, 2009
سه‌پاندنی زۆره‌ملێی رێبازی روانگه به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نازانرێت خۆیان له چوارچێوه‌ی چ قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیدا ده‌بینن ، هه‌روه‌ها داواکردنی ئه‌ده‌بێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ ، ئه‌و ناکۆکییه‌یه که روانگه‌ییه‌کان نازانن چ لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ بکه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بیگونجێنن ، بۆیه پێویسته رێگه‌ڕاسته‌که‌یان نیشانبدرێت و له به‌رامبه‌ر دروشمی ئه‌ده‌بێکی هه‌مه‌ڕه‌نگدا ، دروشمی بۆڕبۆڕێن ( کێبه‌رکێ – پێشبڕکێ ) ی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان به‌رزبکرێته‌وه .
بۆڕبۆڕێنی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان چییه ؟ و بۆچی له‌م قۆناغه‌دا پێویسته ؟
قۆناغی ئێستا ، قۆناغی شۆڕشی دیموکراتیی نیشتمانییه . ئه‌و قۆناغه‌یه که چینه شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندییان له هێنانه‌دی ئه‌رکه‌کانیدا هه‌یه . بۆیه چینه شۆڕشگێڕه‌کان هێزی بزوێنه‌ری ئه‌م شۆڕشه‌ن که دژ به ئیمپریالیزم و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و بۆرژوازیی بێرۆکراته . له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنانه‌ی گه‌لدا ، گه‌ل به هه‌موو چینه شۆڕشگێڕه‌کانیه‌وه له خه‌باتدایه و ، هه‌ر چینه له‌شوێنی خۆیه‌وه خه‌باتی ئاڕاسته‌ی ئه‌و دوژمنانه ده‌کات . واته هه‌موو چینه شۆڕشگێڕه‌کان له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌دا ده‌توانن ده‌ورببینن .
له‌م قۆناغه‌دا خه‌باتکردن ته‌نها له‌لایه‌ن چینێکی دیاریکراوه‌وه ناکرێت ، به‌ڵکو به‌ره‌ی یه‌کگرتووی چینه شۆڕشگێڕه‌کان ئه‌رکی ئه‌و خه‌باتکردنه‌ی له ئه‌ستۆدایه ؛ جا که چینه شۆڕشگێڕه‌کان ئه‌وه ئه‌رکیان بێت ، ئه‌وا هه‌ریه‌که‌یان له سنووری باری چینایه‌تی خۆیدا ده‌توانێت خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی شۆڕش بکات ؛ له‌کایه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریشدا ، ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئه‌م چینه شۆڕشگێڕانه له خزمه‌تی شۆڕشدا ده‌بن .
ئه‌دیب و نووسه‌رانی چینه شۆڕشگێڕه‌کان ، به ئه‌دیب و نووسه‌رانی گه‌ل ده‌ژمێردرێن و ، پێویسته ماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بییان له‌به‌رده‌مدا فراوانبکرێت ، تا بێ هیچ که‌ندوکۆسپێک ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن .
به‌ڵام ئه‌م ئه‌دیب و نووسه‌رانه شێوه تێگه‌یشتنی جیاجیایان بۆ مه‌سه‌له‌ی شۆڕش و ئه‌رکه‌کانی قۆناغه‌که‌و پاشه‌ڕۆژی کۆمه‌ڵ هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه به‌رهه‌مه‌کانیان له‌سه‌ر یه‌ک خه‌تی ئایدیۆلۆژیی راناوه‌ستێت ، به‌ڵکو گه‌لێک جیاوازی له نێوانیاندا ده‌بێت .
پێویسته ئه‌ده‌بی ئه‌م چینه شۆڕشگێڕانه له‌ناوخۆیاندا بۆڕبۆڕێن بکه‌ن ، به مه‌رجێک بۆڕبۆڕێنه‌که‌یان له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌رکه‌کانی قۆناغه‌که‌وه بێت .
بۆڕبۆڕێنی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان ، بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌بی هه‌موو چینه شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌ل و ، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی شۆڕشدا ، راستترین شێوه‌یه‌کی گونجاوه .
پێویسته دوو شێوه بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ره‌تبکرێنه‌وه : ئه‌و شێوانه‌ی رێگه له پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بیی گه‌له‌که‌مان ده‌گرن ، وه‌ک شێوه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌مه‌ڕه‌نگ که گه‌ره‌کێتی ( هه‌وای پاکی ئه‌ده‌ب ) له گه‌ڕه‌کی ( سۆهۆ ) و ( لاتینی ) و ( یانه‌ی رووته‌کان ) ئه‌وروپا وه‌ربگرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوه ئه‌ده‌بییه دیاریکراوه‌ش که " ئه‌سیرو ده‌ستبه‌سته‌ی قه‌واره‌یه‌کی سنووردار " مان بکات ، وه‌ک کاک شێرکۆ ده‌ڵێت ، واته نه هه‌واوه‌رگرتن له هه‌موو جێگه‌یه‌کداو ، نه کونبڕکردنی جیهانی ئه‌ده‌بیشمان راستن .
بێگومان هه‌ر ئه‌دیبێک و نووسه‌رێک له نووسیندا خاوه‌نی رێبازێکی دیاریکراوه‌و سه‌ر به قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و رێبازێکی سیاسییه ، بۆیه قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک به زۆری زۆرداره‌کی و سه‌پاندنی یه‌ک قوتابخانه ، با ئه‌و قوتابخانه‌یه قوتابخانه‌ی مارکس‌یش بێت و له کایه‌ی ئه‌ده‌بدا واقیعییه‌تی سۆسیالیستی بێت ، راست نییه‌و خزمه‌تی پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌له‌که‌مان ناکات ؛ ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ کۆمه‌ڵێکی دواکه‌وتووی وه‌ک کۆمه‌ڵی ئێمه ناشێت ، به‌ڵکو تا ماوه‌یه‌کی زۆریش ، له‌ژێرسایه‌ی رژێمێکی سۆسیالیستیشدا ، جیاوازی و بۆڕبۆڕێنی نێوان ئه‌م قوتابخانانه هه‌ر ده‌مێنێت و ده‌بێت رێگایانپێبدرێت .
گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌ل پێویستیی به‌و ماوه‌دان و بۆڕبۆڕێنه هه‌یه . گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بی پڕۆلیتاریاش له کۆمه‌ڵێکی سۆسیالیستی‌دا ، دیسان هه‌ر پێویستیی به‌و ماوه‌دان و بۆڕبۆڕێنه هه‌یه .
بۆڕبۆڕێنی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان ، ئه‌و دروشم و رێگایه‌یه که یه‌کێتی و زۆرانبازیی نێوان رێبازه‌کانی ئه‌ده‌ب دیاریده‌کات . یه‌کێتی له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی ئیمپریالیستی و شۆڤێنیدا ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی گه‌نیوی بۆرژوازی رۆژئاوادا ؛ زۆرانبازیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کام رێگای ئه‌ده‌بی راسته‌و کامه‌یان چه‌وته ، چ قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی له خزمه‌تی پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بی کوردیدایه و چ قوتابخانه‌یه‌کیش ناتوانێت ئه‌و خزمه‌ته هه‌تاسه‌ر بکات ، کام ئایدیۆلۆژیی گه‌له‌که‌مان به ئامانجه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت و کامه ئایدیۆلۆژیش بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م باره گو‌نجاونییه .
یه‌کێتی و زۆرانبازی ، ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندییه‌یه که ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌توانن په‌یڕه‌ویبکه‌ن و خزمه‌تی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریی کوردی پێبکه‌ن .
بۆڕبۆڕێنی نێوان رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان ، هه‌روا بێ‌سنوور نییه‌و ، ده‌بێت له سنووری چینه شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌لدا بێت ، واته بۆڕبۆڕێنی دۆستانه‌ی نێوان رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و رێبازانه‌وه هه‌یه که سه‌ر به‌م چین یان ئه‌و چینی شۆڕشگێڕن .
بۆڕبۆڕێن ، رێبازی ئه‌ده‌بیی کۆنه‌په‌رستان ناگرێته‌وه ، چونکه له نێوان ئه‌ده‌بی کۆنه‌په‌رستان و ئه‌ده‌بی گه‌ل و ئه‌و رێبازه ئه‌ده‌بییانه‌ی له خزمه‌تی گه‌لدان دوژمنایه‌تی هه‌یه .
رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کانی سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل له‌نێوان خۆیاندا بۆڕبۆڕێن ده‌که‌ن ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر رێبازه ئه‌ده‌بییه کۆنه‌په‌رسته‌کاندا ، بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان یه‌کده‌گرن .
بۆڕبۆڕێن سروشتێکی دۆستانه‌ی هه‌یه ، بۆیه له چواچێوه‌ی گشتیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لدا ، رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کانی گه‌ل دۆستی یه‌کترین و دۆستانه زۆرانبازی ده‌که‌ن .
بۆڕبۆڕێنی ئه‌ده‌بی له کایه‌ی ئه‌ده‌بدا ، ده‌بێته مایه‌ی داهێنان . سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر رێبازێک ، بۆ ده‌رخستنی بوونی تایبه‌تی و جوانیی خۆی له‌ناوخه‌ڵکیدا ، هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات ، ببێته رێبازێکی باو‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو رێبازه‌کانیتردا راوه‌ستێت. دیاره هه‌ر داهێنانێک و جوانییه‌کی نوێش که پێشکه‌ش به جه‌ماهیری گه‌له‌که‌مان بکرێت ، ئاستی جه‌ماهیر به‌رزده‌کاته‌وه‌و هه‌نگاوێک ده‌بێت که ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌له‌که‌مان بۆ پێشه‌وه ده‌ینێت .
پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌ب له بۆڕبۆڕێندایه نه‌ک له سه‌پاندنی یه‌ک رێبازدا ، یان به‌ره‌ڵڵاکردنی مه‌یدانه‌که‌ی بۆ ئه‌ده‌بی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ئیمپریالیستی و شۆڤێنی .
بۆڕبۆڕێنی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان ، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هه‌موو رێبازه‌کان راستبن و هه‌تاسه‌ر هه‌روه‌کو رێبازێکی سه‌ربه‌خۆ بمێننه‌وه ، به‌ڵکو هه‌روه‌کو چینه‌کان ، چۆن له له‌بارێکی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراودا ، یه‌کێک له چینه‌کان ده‌توانێت ده‌وری سه‌رکردایه‌تی وه‌ربگرێت و ، ئه‌و چینه زیاتر له چینه‌کانیتر به‌رژه‌وه‌ندیی له گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه ، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ، له‌هه‌ر بارێکی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراودا ، رێبازێکی ئه‌ده‌بی راستترین رێبازێک ده‌بێت که بتوانێت له ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کانیتردا بێت و هه‌تاسه‌ر گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌لی تێدا ره‌نگبداته‌وه ، ئه‌و رێبازه‌ش له ئیمڕۆدا رێبازی ئه‌ده‌بی واقیعییه‌تی سۆسیالیستییه .
بۆڕبۆڕێنی نێوان رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان رێگایه‌که بۆ ساخبوونه‌وه‌ی رێبازی قۆناغه مێژووییه‌که . واته چ رێبازێک ئه‌و رێبازه‌یه که له‌گه‌ڵ قۆناغی شۆڕشدا ده‌گونجێت و ، ئه‌ده‌ب به‌ره‌و گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن ده‌بات و ، چاکتر له هه‌ر رێبازێکی ئه‌ده‌بیتر خزمه‌تی جه‌ماهیری گه‌ل ده‌کات . دیاره ساخکردنه‌وه‌ی رێبازی راستیش ، که جه‌ماهیر ئه‌و حوکمه ده‌دات ، به‌بێ بۆڕبۆڕێنی رێبازه‌کان له‌ناو جه‌ماهیردا نایه‌ته‌دی ، واته جه‌ماهیر ئه‌وه ساخبکاته‌وه‌و رێبازه راسته‌که ده‌ستنیشان بکات . بۆیه له پێناوی ساخبوونه‌وه‌ی رێبازی راستدا له‌لایه‌ن جه‌ماهیره‌وه‌و ، بۆ پووچبوونه‌وه‌ی رێبازه‌کانیتر له‌لایان ، بۆڕبۆڕێنی رێبازه‌کان کارێکی زۆر چاکه ، کارێکه ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی جه‌ماهیر فراوانده‌کات و ماوه‌ی ده‌داتێ که له ئاووهه‌وایه‌کی دیموکراتییانه‌دا حوکمی خۆی بدات .
سه‌پاندنی رێبازێک یان خڕکردنه‌وه‌ی هه‌رچی ره‌نگی دنیا هه‌یه ، سه‌ربه‌ستیی بیرکردنه‌وه له‌ناوده‌بات و ، رێگه‌ی حوکمدان له جه‌ماهیر ده‌گرێت و ، ناهێڵێت کارتێکردنی رێبازه‌کان به‌باشی ده‌ستنیشان بکات و رێبازی خۆی هه‌ڵبژێرێت ، ئه‌و رێبازه‌ی که ئاوێنه‌ی ژیان و ئامانجه‌کانی بێت .
به‌م پێیه ماوه له‌به‌رده‌م هیچ ئه‌دیب و نووسه‌رێکدا نابێت که بیه‌وێت ببێته " ده‌ره‌به‌گی ناو نووسین " و به شه‌ڕه‌کوته‌ک – وه‌ک روانگه‌ییه‌کان ده‌یانه‌وێت -- رێبازێکی ئه‌ده‌بی به‌سه‌ر جه‌ماهیری گه‌له‌که‌ماندا بسه‌پێنن .
بۆڕبۆڕێنی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان به‌رپه‌رچی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ناو نووسینه ، رێگایه‌کی دیموکراتییانه‌یه‌و به پێچه‌وانه‌ی رێگه‌ی ده‌ره‌به‌گی و باوکایه‌تییه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه بۆڕبۆڕێنی ئه‌ده‌بی ( به پێچه‌وانه‌ی ویستی " ده‌ره‌به‌گه‌کانی ناو نووسین " که به ره‌خنه قارسده‌بن و لایانوایه رێبازه‌که‌ی خۆیان راستترین رێبازه و ئه‌وان به‌هێنانی بۆ ناو ئه‌ده‌بی کوردی چاکه‌یه‌کیان کر‌دووه ) ، ده‌رگای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌رپشتده‌خات و ، ره‌خنه‌گرتن ده‌کاته چه‌کی ئه‌و بۆڕبۆڕێنه‌و ، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی گه‌ل به گیانی ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه‌وه‌رگرتن په‌روه‌رده ده‌کات .
ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی کورد به‌رپرسن له دواڕۆژی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌له‌که‌مان ، بۆیه ئه‌رکێکی گه‌وره له ئه‌ستۆیانه‌و ، ده‌بێت دڵسۆزانه پێیهه‌ڵسن و پشتگوێینه‌خه‌ن ، ئه‌ویش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و پووچکردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌وازانه‌یه که هه‌ر وشه‌یه‌کی له ره‌نگێکه‌و ئه‌ده‌بێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ ( موشه‌ککه‌ل ) یان بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌وێت .
ده‌با له پێناوی ساخکردنه‌وه‌ی رێبازی راست و پووکانه‌وه‌ی رێبازه نه‌شیاوه‌کاندا ، له پێناوی جه‌ماهیری گه‌لی کورد‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌بی ئه‌م جه‌ماهیره‌دا ، به‌ربه‌ستی ئه‌ده‌بی هه‌مه‌ڕه‌نگ بکرێت و ، بۆڕبۆڕێنی نێوان رێبازه ئه‌ده‌بییه‌کان له کایه‌دابێت .
فوئاد قه‌ره‌داغی
هه‌فته‌نامه‌ی ( هاوکاری ) ژماره‌کانی ( 140 ) و ( 141 )
رۆژانی 28 / 10 و 4 / 11 ی ساڵی 1972