هەڵسەنگاندنی گۆڤاری '' ئەدەب و هونەری کرێکاری '' لە یادی دوو ساڵەی خەباتیدا
Sunday, October 18, 2009
له کانوونی یه‌که‌می 1993 دا ، دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی گۆڤاری ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کرێکاری ) دا تێده‌په‌ڕێت . دووساڵ : ره‌نجی چڕ‌و هه‌وڵی بێ‌وچان و هه‌ناسه‌ی درێژ‌و گیانی شه‌که‌تی پێناوی وشه‌ی ( مولته‌زیم ) ی جیاواز له بانگ و سه‌ڵای بۆرژوازییه‌ت . ئه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر له توانای که‌سانێکی خاوه‌ن ئیراده‌ی پشتبه‌ستوو به بیروباوه‌ڕ بوه‌شێته‌وه‌و ، سه‌رباری نه‌بوونی و که‌مده‌ستی و دژوارییه‌کانی سه‌ره‌ڕێ و گێژه‌ڵووکه‌ی ئه‌ده‌بی باو ، بتوانن نه‌ک هه‌ر به‌پێوه خۆیانبگرن ، به‌ڵکو هه‌نگاوه‌کانیشیان گورجتربکه‌نه‌وه . بۆیه ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م گۆڤاره شایسته‌ی رێزلێنان و پشتگیری و ده‌ستخۆشیی لێکردنن .
ئه‌م گۆڤاره ، که له سه‌ره‌تادا به‌ناوی گۆڤاری ( ئه‌ده‌بی کرێکاری ) یه‌وه ده‌رده‌چوو ، سه‌ره‌ڕای ساوایی ته‌مه‌نی و که‌میی لاپه‌ڕه‌کانی و ئه‌و ده‌رهێنانه موته‌وازیعه‌ی هه‌یه‌تی ، توانیویه‌تی شارایه‌کی ئه‌ده‌بیی به‌رچاو پێکه‌وه‌بنێت و سه‌ر خه‌رمانی ئه‌ده‌بیی له کوردستاندا بخات . ئه‌گه‌ر ئامارێکی بابه‌ته‌کانی بکه‌ین و سه‌رنجی ژماره‌ی ئه‌و پێنووسانه بده‌ین که له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م گۆڤاره‌دا ئه‌سپی به‌هره‌ی نوێپشکوتووی خۆیان تاوداوه ، شانازییه‌کی دیکه بۆ ئه‌م گۆڤاره ده‌سه‌لمێنین ، ئه‌وه‌تا پتر له ( 35 شاعیر ، 5 چیرۆک‌نووس ، 5 په‌خشاننووس ، 10 ره‌خنه‌گرو 5 وه‌رگێڕ له زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌وه ) ، هه‌ندێکیان به‌به‌رده‌وامی و هه‌ندێکی دیکه‌یان ناوبه‌ناو ، هاوبه‌شیی نووسینیان تێداکردووه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به‌رهه‌می شیعر‌و چیرۆک و ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی پتر له ( 15 ) نووسه‌رو ئه‌دیبی دیکه له جیهاندا ، که سه‌ر به رێبازه سۆسیالیستییه جیاجیاکانن ، پێمان ناسێنراوه و ئه‌ده‌به‌که‌یان ، به‌نیازی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردزمان ، بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێڕدراون .
وه‌نه‌بێت ئه‌م گۆڤاره له که‌موکووڕی به‌ده‌ربووبێت ، یان ئیددیعای نموونه‌ییبوونی له‌ڕووی شێوه‌و ناوه‌رۆکه‌وه بکه‌ین ، یان له بواری به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ململانێی چینایه‌تی له کایه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا ، پڕاوپڕی خواست و هیوای کرێکاران و رۆشنبیرانی سۆسیالیستی ببینین . بۆیه ده‌بێت ره‌خنه‌ی دۆستانه‌ی ئاڕاسته‌بکرێت و ، به هه‌ڵسه‌نگاندن و چاوپێداگێڕانه‌وه ، ئه‌زموونه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت . ئا به‌م نیازه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، له‌ڕێی کۆمه‌ڵێک پێشنیازه‌وه ره‌خنه‌کانم و باری سه‌رنجم به‌رچاوی هاوڕێی سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌ران ده‌خه‌م :
1 ) تا راده‌یه‌کی زۆر ناوی گۆڤاره‌که له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه گونجاوه . به‌ڵام چ ناوه‌که‌و چ رووکار ( اتجاه ) ی نووسینه‌کان مشتومڕو لێکدانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌ڵده‌گرن .
ئه‌ده‌بێک تاکتیک و ستراتیژی خه‌باتی کرێکاران به‌رجه‌سته‌بکات و له‌به‌ر تیشکی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزمدا ، واته له‌سه‌ر پایه‌ی ماته‌ریالیزمی دیالێکتیکی و مێژوویی دابڕێژدرێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گشت دیارده‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بکات ، ده‌بێت ناوی ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی نه‌ک ئه‌ده‌بی کرێکاری لێبنرێت . راسته ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کرێکارانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بوعدی جوانیی ژیاندا ده‌کات ، به‌ڵام وه‌ک ئامرازێکی خه‌باتی چینایه‌تی ، بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕینی بنه‌ڕه‌تیی کۆمه‌ڵگا ، به سه‌رجه‌م خه‌باتی چینایه‌تی کرێکارانی پێشڕه‌وو سۆسیالیسته‌وه گرێدراوه . ئاسۆی سۆسیالیستیی ، رێنوێنی ئه‌و خه‌باته چینایه‌تییه ده‌کات و ، به وه‌دیهاتنی ئه‌و ئاسۆ سۆسیالیستییه ، ته‌واوی به‌شه‌رییه‌ت له کۆیله‌یه‌تی کاری کرێگرته و چه‌وساندنه‌وه رزگاری ده‌بێت . بۆیه ئه‌م ئه‌ده‌به ( نه‌فی ) دیالێکتیکی ئه‌ده‌بی به‌رله‌خۆی ده‌کاته‌وه‌و میراتگری که‌لتووری ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رتاپای مێژووی به‌شه‌رییه‌ته‌و ، ده‌بێت بۆخۆی لوتکه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی بێت .
ئه‌ده‌ب به‌شێکی سه‌رخانی کۆمه‌ڵ و پێکهێنه‌ری هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تییه . له‌به‌رئه‌وه ئه‌ده‌ب سه‌ر به پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه . له‌و پێکهاتانه‌دا چینه جیاجیاکان ره‌وتی سیاسی و فیکری و رۆشنبیریی جیاجیایان هه‌یه . هه‌ر ره‌وته‌ش دوائاکامی خه‌باتی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی تێده‌کۆشێت . له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌و پێکهاته‌یه‌ی هه‌یه ( ته‌شکیله‌ی مه‌وجود ) چی بێت ، ئه‌ده‌ب له‌و پێناوه‌دا ده‌چێته نێو ململانێ چینایه‌تییه‌که‌وه‌و ده‌بێت ئه‌و ناوه‌ش هه‌ڵبگرێت .
له‌م باری سه‌رنجه‌وه زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی له زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی کرێکاری فراوانتر‌و گونجاوترو له‌بارتره ، ته‌نانه‌ت زاراوه‌ی ( ئه‌ده‌بی ریالیزمی سۆسیالیستی ) ، که له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌به‌ری ئه‌ده‌بی سه‌ر به رێبازی سۆسیالیستی‌دا کرابوو ، نه‌گونجاوه‌و کاتی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی ریالیزمی بۆرژوازی و ریالیزمی ره‌خنه‌گرانه‌ی ورده‌بۆرژوازیدا سه‌روسیمای خۆی نه‌خشاندبوو ، واته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بێکدا شکڵی خۆی وه‌رگرتبوو ، که له خزمه‌تی سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری و له بازنه‌ی رۆشنبیریی ئه‌و سیستمه‌دا بوو . هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه ، پێویسته ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ش راستبکرێته‌وه .
ئه‌ده‌بێک بنه‌مایه‌کی فیکری و ره‌خنه‌یی مارکسییانه‌ی هه‌بێت و به‌دوای دواڕۆژێکی سۆسیالیستییه‌وه بێت ، ده‌بێت ناوی ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی لێبنرێت .
له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه ، بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره تێکڕا له ته‌وه‌ره‌ی خه‌باتی کرێکاراندا ده‌خولێته‌وه . هه‌ردوو شێوه خه‌باتی کرێکارانه‌ی تێدا به‌دیده‌کرێت : خه‌باتی بۆرژوازییانه و خه‌باتی سۆسیالیستییانه . به‌ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو لایه‌نی خه‌باتی رووتی کرێکارانه له پێناوی داواکارییه تایبه‌تییه کرێکارییه‌کاندا زاڵتره . داواکارییه کرێکارییه‌کانیش ، به‌ڕووتی و ، به‌بێ به‌ستنه‌وه‌ی به خه‌باتی سیاسیی رێکخراو بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران و ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ، له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ندیکایی بۆ داواکارییه بۆرژواییه‌کان تێناپه‌ڕێت . ئه‌م مه‌یله سه‌ندیکایی -- ئیکۆنۆمیستییه ، تێکرا ، به شیعر‌و چیرۆک و هه‌ندێ له ره‌خنه‌کانه‌وه دیاره‌و ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌تی به گۆڤاره‌که داوه . هه‌ر له‌م خاڵه‌دایه ناو‌و ناوه‌رۆک یه‌کانگیرده‌بن و هه‌ریه‌که‌یان ئه‌ویدیکه‌یان ته‌واوده‌کات . به‌م پێیه ، ناوه‌رۆکی گۆڤاره‌که ، مه‌یلێکی کرێکاریی گشتیی راسته‌وخۆو روون و ئاشکرای هه‌یه ، به‌ڵام له هه‌ندێک بابه‌تدا مه‌یلی سۆسیالیستیی مارکس و سوننه‌تی لێنینی چوونه‌ته‌دواوه‌و مه‌یلی ئیکۆنۆمیستی و رادیکالیزمێکی گشتی باڵی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کاندا کێشاوه .
2 ) ئه‌و ره‌خنانه‌ی گیراون ئێجگار که‌من ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر چه‌ندایه‌تی شیعره بڵاوکراوه‌کاندا رایانبگرین . ره‌خنه‌کانیش ده‌رباره‌ی هه‌ندێ شانۆگه‌رین و له سنوورێکی دیاریکراو ده‌رناچن ، ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌نگێکی دیاری وه‌ک ( عومه‌ر محه‌مه‌د و نینای ره‌حمانی ) لێده‌رچێ ، ئیتر شتێکی ئه‌وتۆ له‌م بواره‌دا نامێنێته‌وه تا به دڵنیاییه‌وه بڵێین : ره‌خنه‌یه‌کی سۆسیالیستیی کاریگه‌رمان هه‌یه و ده‌توانین به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌ده‌بی بۆرژوازی پێبکه‌ین .
چیرۆکه‌کان و شیعره‌کان ، به‌گشتی ، له‌شێوه‌یاندا لاوازن و له‌چاو سامانی چیرۆک و شیعری بۆرژوازیدا ( له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه ) کز‌و خامۆشن .
بۆرژوا ناسیۆنالیزمی کورد ، شانبه‌شانی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی رابه‌ریده‌کات ، توانیویه‌تی شاعیر‌و چیرۆک‌نووس و نووسه‌ری خۆی دروستبکات . ئه‌مڕۆ بۆرژوا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، له کوردستانیش وه‌ک به‌شێکی ئه‌م جیهانه ، له هه‌موو بواره‌کانی سیاسه‌ت و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ، به ئه‌ده‌ب و هونه‌ریشه‌وه ، که‌ڵه نووسه‌رو ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ، گشت تواناییه‌کانی راگه‌یاندنیان له خزمه‌تدایه‌و مه‌ودایه‌کی پان و به‌رینی چالاکییان بۆ ره‌خسێندراوه . به پێچه‌وانه‌شه‌وه ، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده سۆسیالیسته‌کان ، جگه له‌وه‌ی له‌م هه‌له بێبه‌شن و بۆرژوازییه‌ت سه‌رکوتیان ده‌کات و ، چه‌رخی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تان به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانیانه‌وه ده‌چه‌رخێت ؛ به‌گشتی ئه‌ده‌به‌که‌شیان له‌ڕووی شێوه‌وه له ئاستێکدایه که ده‌توانین بڵێین : هێشتا زۆری ماوه له‌و ئاسته‌دا ( ئاستی فۆرم ) کێبه‌رکێی ئه‌ده‌بی بۆرژوازی بکات . ئه‌مه واقیعه‌و زۆر به ئاسایی و گیانێکی پڕزات و چاوی روونه‌وه ، ده‌بێت ئه‌دیبانی سۆسیالیست له‌به‌رچاویان بێت و مایه‌ی هه‌وڵ و تێکۆشانی زیاتریان بێت .
ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی به گشتی و ئه‌ده‌بی کرێکاریی بڵاوکراوه له گۆڤاره‌که‌دا ، تا هه‌نووکه نه‌یانتوانیوه ، به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ، وه‌ڵام به ئه‌ده‌بی بۆرژوازیی پابه‌ندی سیستمی سه‌رمایه‌داری بده‌نه‌وه . ئه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه . هه‌ڵبه‌ته چه‌ندین هۆکاری گرنگ هه‌یه سه‌ره‌ڕێی ئه‌م وه‌ڵامپێدانه‌وه‌یه ده‌گرێت و له کاریگه‌رێتی که‌مده‌که‌نه‌وه . ئه‌و هۆکارانه‌ش له‌لایه‌ک په‌یوه‌ندییان به خودی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکارانه‌وه ، له ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و جیهاندا هه‌یه‌و ، له‌لایه‌کیدیکه‌وه په‌یوه‌ندییان به سه‌نگوسووکی هێزه چینایه‌تییه‌کان و ئاستی ململانێی چینایه‌تی ، دیسان له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و جیهاندا ، هه‌یه .
هه‌ره‌سهێنانی حزب و ده‌وڵه‌ته سۆسیاڵ – بۆرژواکان و مۆدێلی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌ت له رووسیاو وڵاتانیدیکه‌ی بلۆکی رۆژهه‌ڵات ، هۆکارێکی ئیزافی بوو ، سه‌ر هۆکاره‌کانیدیکه که‌وت . بۆیه له‌سه‌روبه‌ندی خۆڕێکخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاراندا له هه‌موو کایه‌کانی خه‌باتی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و رێکخراوه‌یی و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌باتی سۆسیالیستی دژی سه‌رمایه ، هۆکاره‌کانی گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی سۆسیالیستیی ده‌ڕه‌خسێن و به ئاستێکی باڵاتر‌و گیانێکی نوێتر‌و پاڵپشتێکی به‌هێزترو ئاسۆیه‌کی روونترو ئه‌زموونێکی گه‌وره‌تره‌وه ، بۆ زۆرانبازیی ئه‌ده‌بی بۆرژوازی باو داده‌به‌زن و ، ره‌وتی حه‌ره‌که‌ی مێژوو جێ‌وڕێی سه‌روه‌رێتییان ده‌داتێ .
ئیمڕۆ بۆ وه‌ڵامپێدانه‌وه‌ی بۆرژوازی له کایه‌ی ئه‌ده‌بدا ، ده‌بێت چۆنایه‌تی ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی ، له ئاستی هونه‌ریدا ، بایه‌خی پێبدرێت و به‌رزبکرێته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیلتیزامی فیکریی ئه‌دیبانی سۆسیالیست به بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مارکسیزم و پرنسیپه ئایدیۆلۆژییه‌کانیه‌وه‌و ، تێکه‌ڵبوونیان به بزووتنه‌وه‌ی واقیعیی چینایه‌تیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان له کوردستانداو ، ره‌هاکردنی توانای هونه‌رییان و کۆت و زنجیر نه‌کردنیان به فۆرمێکی دیاریکراو‌و یه‌ک قوتابخانه‌ی هونه‌رییه‌وه‌و ، گه‌شه‌کردنی هه‌رچی به‌په‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کرێکاران به جیهانی سه‌رمایه ، له‌و ململانێیه مێژووییه‌دا ، زامنی سه‌رکه‌وتن ده‌بێت .
3 ) ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رو ئه‌دیبانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له‌م گۆڤاره‌دا بڵاوده‌که‌نه‌وه ، ناوی ئاشکرای خۆیان نانووسن و به ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه له بواری ره‌سمیی ئه‌ده‌بدا ناویان نییه ، به‌ڵام هه‌ست به بوونی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بییان ده‌کرێت . له بواری شیعردا ، ده‌نگه شیعرییه نوێیه‌کانی وه‌ک : ( مامۆستا به‌یان ، ئاسۆ ، ئارێز ) ده‌توانین به نموونه‌ی ئه‌و به‌هرانه دابنێین که دواڕۆژێکی باشیان لێ چاوه‌ڕوان بکرێت . شاعیره‌کانی دیکه‌ش دیسان که‌م و زۆر ئه‌و به‌هره‌یه‌یان تێدایه‌و ، ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعریی ته‌ماشایان بکه‌ین ، له‌چاو سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعریی شاعیره ناوداره‌کانی بۆرژوازی له کوردستاندا ، ئه‌مان گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ندترو به‌هێزترو پێشکه‌وتووترن . ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌رێیانه‌یه‌ی ده‌نگی شیعر له گۆڤاره‌که‌دا ، بواره‌کانی ره‌خنه‌و چیرۆک و په‌خشان و وه‌رگێڕانیش به پله‌یه‌کی خوارتر ده‌گرێته‌وه .
ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی ده‌توانێت قه‌ڵه‌می به‌پێزو ده‌نگی زوڵاڵ و به‌هره‌دارانی تایبه‌تی خۆی بخولقێنێت و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تیی کرێکارانی سۆسیالیست‌دا ، ره‌وتێکی ئه‌ده‌بیی پێشڕه‌و پێکبهێنێت و بۆڕی ئه‌ده‌بی باوی بۆرژوازی بدات .
لێره‌دا پێویسته سه‌رنجی ئه‌و هاوڕێیانه بۆ ئه‌وه رابکێشم که لایه‌نی شیعر که‌متر له‌لایه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کانی دیکه مه‌ودای فراوانه‌و که‌متر توانای شۆڕبوونه‌وه‌ی بۆ ناو ململانێ چینایه‌تییه‌که تێدا هه‌یه . له‌به‌رئه‌وه بایه‌خدان به لایه‌نه‌کانیدیکه‌ی ئه‌ده‌ب رۆڵێکی کاریگه‌رتری له‌سه‌ر چوونه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیه و پێشخستنی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران ده‌بێت . له که‌له‌پووری ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی‌دا خه‌رمانێکی مه‌زنی شیعری مولته‌زیم به سۆسیالیزمه‌وه هه‌یه‌و ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێداویستییه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی ، چیرۆک و رۆمان و ( ئه‌گه‌رچی له ره‌چه‌ڵه‌کدا ، لۆکاش گوته‌نی : رۆمان مه‌لحه‌مه‌یه‌کی بۆرژوازییه ) شانۆگه‌ریی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی زیاتر ده‌خوازێت ، بۆیه " زۆروبۆر " ی شیعر بڵاونه‌کرێته‌وه چاکه‌و ، با ئه‌و لاپه‌ڕانه بۆ هونه‌ره ئه‌ده‌بییه‌کانی دیکه ته‌رخانبکرێت .
4 ) له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه ، هه‌ر له شێوه‌ی رێکخستنی بابه‌ته جیاجیاکانه‌وه تاسه‌ر زمانی نووسین و چاپه‌که‌ی ، که‌موکووڕییه‌کی زۆر له گۆڤاره‌که‌دا هه‌یه . هه‌ندێک له‌و که‌موکووڕییانه په‌یوه‌ندییان به بێده‌رامه‌تییه‌وه هه‌یه‌و به ئیمکاناتی ماددی چاره‌سه‌رده‌کرێن ، ئه‌ویدیکه‌ش که‌مێک خۆماندووکردنی زیاتری ده‌وێت و ، لێره‌دا زۆر به کورتی ئاماژه بۆ هه‌ندێکیان ده‌که‌م :
4/1 هه‌ندێ له نووسه‌رانی گۆڤاره‌که وشه‌ی فارسی زۆر به‌کارده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌یه‌کی به‌جێ بۆ ئه‌مه هه‌بێت . ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ر گۆڤارێک ده‌بێت مشووری تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی بخۆن ، به‌تایبه‌تی گۆڤارێکی مولته‌زیم که رۆڵی هاندان و سازدان و هوشیارکردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆدایه . زمانی کوردی سامانێکی باشی وشه‌ی له دیاله‌کته ( لهجة ) جیاجیاکاندا هه‌یه‌و ، هه‌ر زاراوه‌و چه‌مکێکیش به‌رامبه‌ره‌که‌ی له کوردی‌دا نه‌بێت ، ده‌توانرێت بۆ تێگه‌یشتنێکی بێ گرێ و گۆڵ و ئاسایی ، سوود له وشه‌ی به‌کارهێنراوو باوی زمانی عه‌ره‌بی وه‌ربگیرێت .
4/2 قه‌واره‌ی گۆڤاره‌که بچووکه . ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی که‌مه . له‌به‌رئه‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می دوورودرێژ ناشێت . چاکتر وه‌هایه چیرۆک و شانۆگه‌ریی به یه‌کجار بڵاوبکرێنه‌وه . ئه‌گه‌ر که‌مێک درێژبن ، ئه‌وا له سنووری توانای گۆڤاره‌که ده‌رده‌چن . بۆیه بڵاوکردنه‌وه‌ی چیرۆک یان شانۆگه‌ریی ، که هه‌موو گۆڤاره‌که داگیربکات ، یان به ناچاریی پچڕپچڕ بێت ، سیمای گۆڤاره‌که‌و بایه‌خیشی له‌به‌رچاوی خوێنه‌ر تێکده‌دات . بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ش به‌شی ئه‌و به‌رهه‌مانه ، سوودو سه‌نگیان ده‌شێوێنێت ، ته‌نها ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی لێده‌رچێت ، که ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌کی له‌بار چۆنیه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی رێکبخرێت . بۆ نموونه چیرۆکی " پیاسه‌کردن له مه‌یدانه‌که‌دا " * نزیکه‌ی 22 لاپه‌ڕه‌ی له کۆی 29 لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره‌که گرتۆته‌وه . ئه‌مه بۆ گۆڤاره‌که خاڵێکی لاوازه‌و ره‌نگه نیشانه‌و ئیحای ده‌سته‌وسانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و نه‌بوونیی به‌رهه‌می شیاو بۆ بڵاوکردنه‌وه به خوێنه‌ر بدات .
4/3 ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی چه‌کێکی کاریگه‌ری خه‌باتی ئایدیۆلۆژییه . ده‌توانرێت ئه‌م چه‌که چینایه‌تییه له هه‌موو هونه‌ره ئه‌ده‌بییه‌کاندا به‌کاربهێنرێت ، نه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ شانۆگه‌رییه‌کان په‌نای بۆ ببرێت . شیعر‌و چیرۆک و رۆمان و کتێبه ژه‌هراوییه‌کانی بۆرژوازییه‌ت هێنده زۆرن ، ئه‌گه‌ر گۆڤاره‌که به قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌ترو ژماره‌یه‌کی زۆرتریشه‌وه ده‌ربچێت و ئه‌رکیشی ته‌نها ره‌خنه‌لێگرتنی فیکر‌و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بی بۆرژوازی بێت ، هێشتا هه‌ر ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ت و ئه‌و ره‌خنه‌یه چه‌ندین بڵاوکراوه‌ی دیکه‌ی گه‌ره‌ک ده‌بێت . بۆیه پێویسته نووسینه ره‌خنه‌ییه‌کان له گۆڤارێکی وه‌هادا له‌سه‌ر یه‌ک لایه‌ن چه‌قنه‌به‌ستێت ، به‌ڵکو لایه‌نه‌کانی شیعر‌و چیرۆک و رۆمان و بواره‌کانی فه‌لسه‌فه‌و سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی و مێژوو . . . هتد بگرێته‌وه ، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گۆڤاره‌که توانای ، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه ، به‌سه‌ریاندا ده‌شکێت .
4/4 زۆرێک له‌و نووسه‌رو ئه‌دیبانه‌ی جیهان که به‌رهه‌مه‌کانیان به کوردی کراون ، له‌لای خوێنه‌رانی گۆڤاره‌که نه‌ناسراون . له‌به‌رئه‌وه چاکتر وه‌هایه هه‌ر ئه‌دیبێک له‌وانه بۆ یه‌که‌مجار به‌رهه‌مێکی بۆ زمانی کوردی وه‌رده‌گێڕدرێت ، به خوێنه‌رانی بناسێنن . جگه له‌وه‌ش پێویسته گۆڤاره‌که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نووسه‌رانه‌شدا هه‌ڵوێستی چینایه‌تییانی له‌به‌رچاو بێت و ، لاپه‌ڕه‌کانی مه‌یدانی ته‌رویجی ئه‌ده‌بی بۆرژوازی و که‌سانی ریڤیژنیست ( تحریفي ) ی وه‌ک ئه‌رنست فیشه‌ر نه‌بێت و ، وه‌ک نموونه‌ی ئه‌دیبانی سه‌ر به ئه‌ده‌بی کرێکاری ، پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی گۆڤاره‌که‌ی نه‌که‌ن . هه‌ر له‌م بواره‌ی وه‌رگێڕاندا پێویسته ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییانه‌ی وه‌رده‌گێردرێن ، به‌ته‌واوی سه‌رچاوه‌کانیان و ئه‌و زمانانه‌ی لێیانوه‌رگیراوه ده‌ستنیشانبکرێن .
4/5 گۆڤاره‌که هه‌ندێ جار به خه‌تێکی ورد‌و هه‌ندێ جاریش به خه‌تێکی ئاسایی یان تێکه‌ڵ چاپکراوه . له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه ، یه‌کخستنی خه‌ته‌که جوانی به نووسینه‌کان ده‌به‌خشێت .
4/6 شیعر‌و چیرۆک و ره‌خنه به تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی بڵاوده‌کرێنه‌وه . چاکتر وه‌هایه ریزکردنێکیان بۆ دابنرێت ، ئه‌م ته‌رتیبه ، له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه ، گۆڤاره‌که رێکده‌خات . بۆ نموونه : ده‌توانرێت به‌پێی ئه‌م ریزبه‌ندییه گۆڤاره‌که رێکبخرێت : ( سه‌روتار – لێکۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه -- چیرۆک – شیعر – دنگوباسی چالاکیی ئه‌ده‌بی سۆسیالیستی . . . هتد ) .
4/7 با ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له گۆڤاره‌که‌دا پێکه‌وه کۆنه‌کرێنه‌وه . چاکتر وه‌هایه گۆڤارێکی تایبه‌تی بۆ هونه‌ری سۆسیالیستی هه‌بێت . کاری هونه‌ره جۆراوجۆره‌کان ده‌ست هونه‌رمه‌ندان خۆیان بدرێت ، چونکه ئه‌م گۆڤاره به‌و توانا دیاریکراوه‌وه ناتوانێت -- له‌هه‌موو روویه‌که‌وه -- هه‌قی ته‌واو به هونه‌ریش و ئه‌ده‌بیش بدات . بۆیه تا زیاتر چالاکیی خۆی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه ئه‌ده‌بییه‌که بکات ، چاکتر گۆڤاره‌که پێشده‌که‌وێت و ئامانجه‌کانی به‌دیده‌هێنێت .
* بڕوانه گۆڤاری ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کرێکاری ) ژماره 8 ته‌موزی 1992
له کانوونی یه‌که‌می ساڵی 1993 دا نووسراوه .
فوئاد قه‌ره‌داغی
له گۆڤاری ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کرێکاری ) ژماره ( 26 ) ساڵی سێیه‌م ، ئازاری 1994 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه .