وتاری '' کاروباری رەخنەو رەخنەکاری '' و چەند وردە سەرنجێک لە واقیعی رەخنەی ئەدەبی 1 -- 3
Monday, October 19, 2009
پێشه‌کییه‌کی پێویست
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه لێره‌دا ، ته‌نها به مه‌به‌ستی دۆکیۆمێنتکردنێتی . بۆ ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌کانی ئیمڕۆو دواڕۆژیش لایه‌نێکی ئه‌و ململانێ ئه‌ده‌بی و سیاسییه ئاگاداربن که چه‌ند ده ساڵێک به‌ر له ئێستا له‌نێو ئه‌دیبان و نووسه‌راندا هه‌بوون ؛ ئه‌و ململانێیه‌ی که ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێکانی نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بوو له کایه‌ی رۆشنبیری‌دا ، هه‌روه‌ک نیشانه‌یه‌کیشه بۆ ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌رده‌مێکدا که ده‌سه‌ڵاتێکی فاشستی – شۆڤێنیستی چۆکی به‌سه‌ر کۆڵه‌ی سنگی گه‌له‌که‌ماندا دادابوو . دیاره هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م نووسینانه‌و ، ئه‌و ململانێیانه‌ش ، کارێکه له ئه‌ستۆی نه‌وه‌کان و مێژووی ئه‌ده‌بی و سیاسیی ئاینده‌دا ده‌بێت . له‌گه‌ڵ دروود بۆ گیانی زیندووی شاعیری جگه‌رگۆشه‌کانمان مامۆستای کۆچکردوو کاکه‌ی فه‌لاح . ( فوئاد – تشرینی یه‌که‌می 2009 )
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
مامۆستا کاکه‌ی فه‌للاح ، به‌ناونیشانی " کاروباری ره‌خنه‌و ره‌خنه‌کاری " ، له ژماره ( 451 ) ی ( هاوکاری ) دا ، وتارێکی بڵاوکرده‌وه تیایدا " بیروڕاو بۆچوون و تاقیکردنه‌وه‌و باری سه‌رنجی " خۆی ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ئیمڕۆ ده‌ربڕیبوو .
نووسه‌ر ، له‌سه‌ره‌تادا ، به‌شیوه‌یه‌کی گشتی باسی باری ئێستای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌کات و رستێک بڕیاری گشتی به‌سه‌ر ئه‌م باره‌دا ده‌دات ، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت شتێکی نوێ به‌ده‌سته‌وه‌بدات که جیاوازبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی زۆر جار پاڵ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئێستامان ده‌درێن ، پاشان به " چه‌ند نووکه قه‌ڵه‌مێکی درشت " له چه‌ند خاڵێکدا ، هه‌ندێک شتی له‌و باره‌یه‌وه " روونکردۆته‌وه " و ، زۆر به‌په‌له به‌لای گه‌لێک مه‌سه‌له‌دا گوزه‌ریکردووه ؛ له‌کاتێکدا هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک له‌وانه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌وێت و ، نه‌ده‌بوایه مامۆستای نووسه‌ر هه‌روا ، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بدوێت ، به‌جێیبهێشتنایه. هه‌روه‌ها نه‌ده‌بوو شه‌پۆلی سه‌رکوتاندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی راپێچیبکردایه‌و بڕیاری پێشه‌کی به‌سه‌ر باری ره‌خنه‌ی ئیمڕۆماندا بدایه . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌وه " باری سه‌رنجی خۆیه‌تی " و هه‌ڵبه‌ت هه‌موو که‌سێک ، هه‌ر ده‌بێت له‌باری سه‌رنجی خۆیه‌وه بنووسێت .
هه‌ر له‌م بڕوایه‌شه‌وه ، به‌پێویستمزانی " له‌باری سه‌رنجی خۆمه‌وه " که‌مێک به‌سه‌ر بیروڕاکانی مامۆستادا بچمه‌وه‌و ، به نووکه قه‌ڵه‌مێکی " ورد " له نووسینه‌که‌ی و پاشان یه‌که یه‌که‌ی خاڵه‌کان ، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ریزکردنه‌ی مامۆستا خۆی دایناوه ، بکۆڵمه‌وه .
له‌سه‌ره‌تادا نووسه‌ر ده‌ڵێت : " . . . زۆر نووسین ده‌بینین که وه‌ک تووتڕک خۆی له کاروباری شه‌خسی و لاوه‌کییه‌وه ئاڵاندووه‌و نه‌ک هه‌ر لێینابێته‌وه به‌ڵکو له‌وه‌ده‌چێت هه‌ر ته‌واو پێکه‌وه‌نووسابن و نیازی جیابوونه‌وه‌یان نه‌بێت ، به‌چه‌شنێک ئه‌گه‌ر بێت‌و زۆر به دڵسۆزی و هێمنییه‌وه دانیشین ئه‌و نووسینانه ته‌ته‌ڵه‌بکه‌ین و له سه‌نگی محه‌کی به‌راوردو وردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بده‌ین ، به‌ئاسانی ده‌گه‌ینه ئه‌و پێسه‌لماندن و ئه‌نجامه‌ی که به‌شی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و نووسینانه بریتین له پووش و کاو چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌رکۆزه‌رو ته‌نها بۆ وه‌زنی شیعر‌و بۆ ئاهی سوێند دانیان تیایه که ئه‌ویش به‌شێکی هه‌ر پووچه‌ڵه . . . " .
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک خۆیان قوتده‌که‌نه‌وه :
أ -- کاروباری شه‌خسی و لاوه‌کی چییه ؟
ب-- ئه‌و نووسینانه‌ی وه‌ک تووتڕکن کامانه‌ن و خاوه‌نه‌کانیان کێن ؟
ج-- ئه‌و سه‌نگی محه‌کی به‌راوردو وردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه کامه‌یه‌و به‌ده‌ست کێوه‌یه؟
کاروباری شه‌خسی به‌و کارانه ده‌وترێت که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌واویان به مرۆڤه‌وه هه‌بێت . ئه‌م په‌یوه‌ندییه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیدا ، که بنه‌ماکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ماددییه ، ده‌رده‌که‌وێت و زۆرجار به‌شێوه‌یه‌کی ( معنوي ) له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌که‌وێته‌ڕوو . ناکۆکیی شه‌خسی ، ناکۆکیی نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه هه‌ره تایبه‌تییه‌کانی نێوان مرۆڤ و مرۆڤه . جۆری ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ر لایه‌نێک له لایه‌نه‌کانی ئه‌و ناکۆکییه شه‌خسییه ، ره‌نگدانه‌وه‌ی ناکۆکییه ماددییه‌که ده‌بێت . خۆپه‌رستیی ، که خه‌ستترین شێوه‌ی گیانی تاکایه‌تییه له په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، نیشانه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ راده‌ی ویستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و ، ماکی دروستبوونی ناکۆکیی شه‌خسییه .
ئه‌م شێوه ناکۆکییه شه‌خسییه ، شێوه‌ی باوی ناکۆکی نێوان ئه‌م و ئه‌وه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا . هه‌موو رۆژێک به هه‌زاران چه‌شن ناکۆکی جیاجیا له‌نێوان ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا دروستده‌بێت . ئه‌مه یه‌کێکه له خاسییه‌ته‌کانی باری دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵایه‌تیمان و ، یه‌کێکه له‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ی که چاره‌کردنیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی شۆڕشی سۆسیالیستی .
ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان دوو که‌س ، ئه‌گه‌ر به‌م پێیه ته‌ماشابکرێت و له‌م سنووره‌دا بێت ، ده‌توانرێت به ناکۆکیی شه‌خسی ناوببرێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م سنووره تێپه‌ڕیکردو بووه ناکۆکییه‌کی ئایدیۆلۆژی و سیاسی ، ئه‌وه له سنووری ناکۆکییه‌کی شه‌خسی ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌و ، ده‌بێته ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ناکۆکیی چینایه‌تی . واته جیاوازیی بیرکردنه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی ، سنووری ئه‌م ناکۆکییه دیاریده‌کات . بۆیه ناکۆکیی شه‌خسیی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک ، به‌هۆی جیاوازیی بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه ، ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی خۆی ده‌نوێنێت ، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا ناکۆکییه‌کی ئایدیۆلۆژی ، ناکۆکییه‌کی چینایه‌تییه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌ڵگرتنی رق و کینه‌ی " شه‌خسی " له‌یه‌کتر ، له‌بری رق و کینه‌ی چینایه‌تی ، دروست نییه‌و ، هه‌ر لایه‌نێک له‌و دوو لایه‌نه‌ی خاوه‌نی ناکۆکییه‌که‌ن له‌سه‌ریبڕوات ، خزمه‌تی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی زۆرانبازییه‌که ناکات و ، ناتوانێت له سنووری بیرکردنه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری و خۆپه‌رستیی بۆرژوازی ده‌ربچێت ؛ به‌و جۆره‌ش ناتوانێت ناکۆکیی سه‌ره‌کی و لاوه‌کی دیاریبکات و له‌یه‌کیان جیابکاته‌وه‌و ده‌وری خۆی به‌وپه‌ڕی باشییه‌وه ببینێت .
ئیمڕۆ ناکۆکی له‌نێوان ئه‌دیبه‌کاندا به‌گشتی و ، له‌نێوان ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی نووسینه‌کانیان دژ به یه‌کترییه به‌تایبه‌تی ، به‌کاروباری شه‌خسی لێکده‌درێته‌وه ، له‌کاتێکدا هیچ ناکۆکییه‌کیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ماددی نه‌هاتۆته‌کایه‌وه‌و ، په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌دیبان ، په‌یوه‌ندیی بازرگانی و که‌سابه‌ت و مامه‌ڵه‌ی شه‌خسی و پاره په‌یداکردن نییه . بوونی هیچ یه‌کێکیان مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ماددیی ئه‌ویتریانی تێدانییه . یه‌کتر ناسینی زۆربه‌یان ، له‌ڕێی بازاڕ‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ندارێتییه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵکو به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه یه‌کترییان ناسییوه . بۆیه رێگای راست بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆی ئه‌و ناکۆکییانه ئه‌وه‌یه : به‌شوێن نووکه قه‌ڵه‌مه‌کان بکه‌وین تا ده‌گه‌ینه چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌رو ، سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ناکۆکییانه‌مان به‌باشی له‌لا روونده‌بێته‌وه . له‌به‌رئه‌وه بڕیاردان به‌سه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ، به‌تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌وه‌ی : " وه‌ک تووتڕک خۆی له کاروباری شه‌خسی و لاوه‌کییه‌وه ئاڵاندووه " بڕیارێکی یه‌کلایه‌نی و ، لێکدانه‌وه‌یه‌کی نامه‌وزوعییه ، چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌وزوعییانه بۆ نووسینێکی ئه‌ده‌بی یان بارێکی رۆشنبیریی ئه‌وه‌یه ، به‌ڵگه‌ی واقیعیی بۆ پێسه‌لماندن و بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کان به‌ده‌سته‌وه‌بێت . به‌ڵام کاکه‌ی فه‌للاح هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیاریداوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان بۆ سه‌لماندنی رایه‌که‌ی نه‌داته‌ده‌ست ، پێمان ناڵێت ئه‌و نووسینانه‌ی وه‌ک تووتڕکن کامانه‌ن و خاوه‌نه‌کانیان کێن ؟
راستتروابوو کاکه‌ی فه‌للاح ، وه‌کو نووسه‌ره‌کانی له‌مه‌و‌به‌ر ، به‌گشتی ئه‌م پلاره‌ی نه‌هاویشتایه‌و ، هه‌روا له‌و ته‌مومژه‌دا نه‌یهێشتایه‌ته‌وه ، به‌ڵکو له‌ڕووبوایه‌و ، ئه‌و نووسینانه‌ی که له‌لای ئه‌و بوونه‌ته تووتڕک ده‌ستنیشانبکردایه ، یان به ناو ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی ناونووس بکردایه که تووتڕک ده‌نووسن و ئاڵاندوویانه‌ته کاروباری شه‌خسی و لاوه‌کییه‌وه . ئه‌مه یه‌کێکه له‌و کارانه‌ی که تا ئێستا نووسه‌ره‌کانمان به ته‌قه‌ی تفه‌نگیش توخنی ناکه‌ون ، تا هه‌موو ئه‌و نووسینانه بکه‌ونه به‌رده‌می خه‌ڵکی و بتوانن حوکمی خۆیانی به‌سه‌ردابده‌ن .
مامۆستای نووسه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان نه‌کردووه : به مه‌فهومی ئه‌و سه‌نگی محه‌کی به‌راوردو وردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسانگاندن چییه ؟ له‌و راستییه‌ش لایداوه ، که سه‌نگی محه‌ک پێوانه‌یه‌کی گشتی نییه ، به‌ڵکو به‌ده‌ست هه‌ریه‌کێکه‌وه جۆرێکه‌و ، هه‌موو که‌سێک وه‌کویه‌ک ناتوانێت به‌کاریبهێنێت . واته چی به سه‌نگی محه‌ک ده‌زانرێت مه‌سه‌له‌یه‌کی نیسبییه‌و ، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌چاکتری ده‌زانێت ، له‌لای خه‌ڵکیتر چاک بێت ، دیاره به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ، هی خه‌ڵکیش له‌لای ئه‌و جۆرێکی‌تر ده‌بێت .
هه‌ر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستییه‌شدا ، پووش و په‌ڵاش له‌کایه‌ی ئه‌ده‌بدا ، یان له هه‌ر کایه‌یه‌کی فیکریی تردا بێت ، نیسبییه‌و ، مه‌فهومی پووش و په‌ڵاش له یه‌کێکه‌وه تا یه‌کێکیتر جیاوازه‌و ، هه‌ریه‌که له شوێنی چینایه‌تی و بڕوای فیکریی خۆیه‌وه چیلکه‌وچه‌وێڵی ئه‌ده‌بی دیاریده‌کات . ره‌خنه‌گره‌کان له گۆشه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیانه‌وه -- که که‌موزۆر جیاوازی له‌نێوانیاندا هه‌یه -- ده‌ستده‌خه‌نه سه‌ر پووش و په‌ڵاشی ئه‌ده‌بیمان و ، ناحه‌زه فیکرییه‌کانیشیان له سووچی بیروباوه‌ڕی خۆیانه‌وه ره‌خنه‌کان به پووش و په‌ڵاش داده‌نێن . که‌واته ئه‌و سه‌نگی محه‌که‌ی له‌لای هه‌ریه‌کێک له ره‌خنه‌گره‌کانه ، ئه‌و سه‌نگی محه‌که نییه که به‌ده‌ست ناحه‌زه فیکرییه‌کانیانه‌وه هه‌یه ، بۆیه بڕیاردان به‌سه‌ر دیارده‌یه‌کی ئه‌ده‌بیدا به سه‌نگی لایه‌نێکیان راستی ناپێکێت ، به‌تایبه‌تی له بارودۆخێکدا که یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له فیکرییه‌کان ، به گورجی ، ماوه‌یه‌کی زۆری بوێت و ئێستا له‌ئارادانه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ، ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی هاتنه‌ده‌نگ و ، داوای به‌ربه‌ستبوونی " ئه‌م لافاوی به‌ناو ره‌خنه‌یه‌یان " کرد ، به‌گشتی به‌ره‌یه‌ک پێکده‌هێنن و ، به نیازی سه‌رکوتاندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ مه‌دحی ئه‌ده‌بی ، ته‌نها سه‌نگی محه‌کی لایه‌نێکیان ره‌چاوکردووه .
مامۆستا کاکه‌ی فه‌للاح وه‌ک رۆشنبیرێک که رابردوویه‌کی رۆشنبیریی زانستییانه‌ی هه‌یه ، ده‌بوایه که‌مێک زانستییانه مه‌سه‌له‌که‌ی شیبکردایه‌ته‌وه‌و ، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌و راستییه‌ی فه‌رامۆشنه‌کردایه ، که ناکۆکییه‌کان له زۆرانبازییه‌کی درێژخایاندا به‌لایه‌کداده‌که‌ون ، سه‌نگی راست بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسینه ئه‌ده‌بییه‌کان ، له‌نێوان ئه‌و زۆرانبازییه‌دا ره‌سه‌نێتی ده‌رده‌که‌وێت . ده‌بوایه دانیبه‌خۆیدابگرتایه‌و ، پێش سه‌ره‌نجامی زۆرانبازییه ئه‌ده‌بییه‌که ، نه‌که‌وتایه‌ته داپڵۆسینی نووسینه ره‌خنه‌ییه‌کان و ، ده‌ستی ره‌زامه‌ندیی به‌پشتی ئه‌وانه‌دا نه‌دایه ، که سه‌رکوتاندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌مه‌رجی ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌به‌که‌یان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیدا ده‌زانن .
مامۆستای نووسه‌ر ، هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌یدا به هێرشێکی توند بۆ سه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئێستامان ده‌ستپێده‌کات ، هه‌ر به‌و جۆره‌ش درێژه‌ی به نووسینه‌که‌ی داوه‌و، له‌چه‌ند خاڵێکدا ، که‌مێک راست و زۆرێک هه‌ڵه‌ی ریزکردووه که شایانی لێدوانن :
( 1 ) نووسه‌ر ده‌ڵێت : " . . . پێموایه هه‌موو لایه‌کان نکووڵی له‌وه ناکه‌ین که به ناوی ره‌خنه‌وه دیارده‌یه‌کی نه‌خۆشی ناهه‌موار ، وه‌ک ره‌شه‌بایه‌کی سه‌ختی ته‌پ و تۆزاوی لافاوێکی په‌تای شه‌خسی ، سه‌رودڵی ئه‌ده‌به‌که‌مانی داگرتووه‌و به‌ڕاست و چه‌پدا خستوویه‌ته گیروگازو ناره‌حه‌تی و سه‌رلێشێوانه‌وه . مه‌ترسیی ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌وه‌دایه ، ئه‌گه‌ر زوو به‌ربه‌ست نه‌کرێت ، کاری راسته‌وخۆ بکاته سه‌ر جیهانی ئه‌ده‌ب و زمانه‌که‌مان ، هه‌ر هیچ نه‌بێت له کاروانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌و خه‌مڵاندنی دوابخات . "
ئایا راسته هه‌موو لایه‌ک بیروڕایان ده‌رباره‌ی باری ئێستای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌کویه‌که ؟
ئایا راسته مه‌ترسیی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و زمانه‌که‌مان ، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه ؟
ئایا راسته ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئیمڕۆ ، ئه‌ده‌ب و زمانه‌که‌مان له کاروانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌و خه‌مڵاندن دواده‌خات ؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا ، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین : نه‌خێر ، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر راست نییه ، به‌ڵکو ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی راستی و ، بۆ سه‌رجه‌می باره ئه‌ده‌بییه‌که ، بۆچوونێکی هه‌ڵه‌شه‌یه .
هه‌موو لایه‌ک کێن ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست هه‌موو ئه‌دیبانی کورد بێت -- که له‌وه زیاتر لێکدانه‌وه‌یه‌کیتری بۆ نادۆزینه‌وه -- ئه‌وا واقیع وه‌ها ناڵێت و ، هه‌ر چاوخشاندنێک به رۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کاندا ، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ، که هه‌موو ئه‌دیبانی کورد رایان ده‌رباره‌ی ئه‌م باره ئه‌ده‌بییه به‌و به‌و شێوه‌یه نییه که کاکه‌ی فه‌لاح ده‌ریبڕیوه . ئه‌و رایه‌ی نووسه‌ر که ده‌قه‌که‌یمان نووسی ، ته‌نها رای یه‌ک لایه‌نه له جیهانی ئه‌ده‌بیماندا ، ئه‌ویش لایه‌نی ئه‌ده‌بیی باوه که راسته وه‌ک نووسه‌ر ده‌ڵێت " سه‌رودڵی ... داگرتووه‌و به‌ڕاست و چه‌پدا خستوویه‌ته گیروگازو ناره‌حه‌تی " یه‌وه ؛ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لایه‌نه باوه‌شدا ، لایه‌نێکی ساوای تازه پشکوتووش هه‌یه که به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه‌ی پێشه‌وه‌یه . لایه‌نی یه‌که‌م له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه زۆربه‌یه‌و ، لایه‌نی دووه‌میش که‌مایه‌تییه . زاڵیی ئیمڕۆی بیروڕاکه‌ی کاکه‌ی فه‌لاح له‌ناو ئه‌دیباندا زاڵبوونێکی چه‌ندایه‌تییه‌و ، مه‌رج نییه زاڵبوونی چه‌ندایه‌تیش هه‌میشه له‌به‌ره‌ی راستیدا بێت .
راستیی هه‌میشه مه‌وزوعییه‌و . رای تایبه‌تی و ئیراده‌ی شه‌خسیی ئه‌م و ئه‌و -- با له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه زۆربه‌یش بێت -- ناتوانێت له‌وه‌یبخات که راستییه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ، ئه‌و بزووتنه‌وه ساوایه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌ک هه‌ر مه‌ترسیی نییه له‌سه‌ر" جیهانی ئه‌ده‌ب و زمانه‌که‌مان " ، به‌ڵکو هۆیه‌کی کاریگه‌رو بزێوی وروژاندنی بیری دنیای ئه‌ده‌به‌که‌مانه‌و ، هه‌وێنی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و گه‌شه‌پێکردنێتی ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی دینه‌مۆی بزواندنی ناکۆکییه‌کانه‌و ، گه‌شه‌کردن و خه‌مڵاندنی ئه‌ده‌به‌که‌مان له‌و بزووتنه‌وه بێکۆتاییه‌ی ناکۆکییه‌کاندا دێته‌دی .
وروژاندنی ناکۆکییه‌کان و پاشان چاره‌سه‌رکردنیان ، جارێکی‌تر وروژاندنیان و دیسان چاره‌کردنیان ، ئه‌و کرداره بێکۆتاییه‌یه که ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌یبزوێنێت . بۆیه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئیمڕۆمان شایانی ده‌ستگرتن و هاندانه ، نه‌ک به‌ربه‌ستکردن و سه‌رکوتاندنه‌وه‌ی ، وه‌ک مامۆستای نووسه‌ر داوای ده‌کات .
( 2 ) نووسه‌ر ده‌ڵێت : " بێگومان ئه‌م دیارده‌یه‌ش وه‌ک قارچکه‌مارانه له‌خۆیه‌وه هه‌ڵنه‌تۆقیوه‌و هیچ دیارده‌یه‌کیش ، ته‌نانه‌ت قارچکیش ، به‌بێ هۆ ، ره‌گ و ریشه‌و پێویستییه‌کانی ژیان دروست نابێت و سه‌رهه‌ڵنادات و ، ئه‌م دووکه‌ڵی ره‌شی گوایا ره‌خنه‌یه‌ش ، به‌بێ ئاگری هۆ نییه‌و ، ئه‌م دره‌خته گه‌نده‌ڵه‌ش به‌بێ ره‌گ و ریشه‌ی مه‌به‌ست و ئاره‌زوو ناله‌رێته‌وه."
له‌م خاڵه‌یاندا ، نووسه‌ر له‌پاڵ رایه‌کی راستدا که ، هیچ دیارده‌یه‌ک به‌بێ هۆ دروست نابێت و سه‌رهه‌ڵنادات ، چه‌ند تۆمه‌تێک ده‌داته پاڵ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ، وه‌ک له ده‌قه‌که‌دا ده‌بینین . ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌دا سه‌رنج راده‌کێشێت دوو هه‌ڵه‌ی قه‌به‌یه :
1 -- هۆی ( دیارده ) که‌ی به ئاگر ناوبردووه .
2 -- بنه‌مای جووڵانه‌وه ره‌خنه‌ییه‌که‌ی داناوه به مه‌به‌ست و ئاره‌زوو .
مه‌به‌ستی کاکه‌ی فه‌لاح له‌وه‌ی هۆیه‌که به ئاگر ناوببات ئه‌وه‌یه ، تۆمه‌تی " دووکه‌ڵی ره‌شی گوایا ره‌خنه " بداته پاڵ نووسینه ره‌خنه‌ییه‌کان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی دوو لایه‌نیتری ئه‌م پێکچواندنه لێکبداته‌وه .
هه‌موو ده‌زانین ئاگر ته‌نها یه‌ک خاسییه‌تی بریتییه له دووکه‌ڵکردن ، رووناکی و گه‌رمیش دوو خاسییه‌تیتری ئاگرن ، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت ، مه‌به‌سته‌که‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیه‌وه پێلێکده‌درێته‌وه .
ئیمڕۆ ئاگری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی رێی راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی نه‌ته‌وایه‌تیمان رووناکده‌کاته‌وه‌و دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی ده‌به‌نگیی ئه‌ده‌بی ده‌دات ؛ له‌لایه‌کیتریشه‌وه ، به تینی خۆی ئه‌ده‌بی باوی ناڕه‌حه‌تکردووه . ئه‌مه لایه‌نی ئیجابییه‌تی و ، دیاره لایه‌نه سه‌لبییه‌که ، وه‌ک دووکه‌ڵ به‌رزده‌بێته‌وه . ئه‌وه‌ی له زه‌وی واقیعدا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه ، لایه‌نه ئیجابییه‌کانی ئاگره‌که‌ن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاگری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌نجامه نه‌ک هۆ . ئاگریش هۆی کڵپه‌سه‌ندنی هه‌یه‌و هیچ ئاگرێک به‌بێ هۆ گڕناسێنێت و ، ته‌نها به‌و پێیه‌ش ده‌توانین بنه‌مای جووڵانه‌وه ره‌خنه‌ییه‌که لێکبده‌ینه‌وه . ( ماویه‌تی )
* ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ، له کاتی خۆیدا به‌م ناونیشانه بڵاو کرایه‌وه ، به‌ڵام لێره‌دا ده‌ستکاریم کردووه : ( لێکدانه‌وه‌یه‌کی درشت له‌به‌ر تیشکی " چه‌ند ورده سه‌رنجێک له واقیعی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی " دا ) .