وتاری '' کاروباری رەخنەو رەخنەکاری '' و چەند وردە سەرنجێک لە واقیعی رەخنەی ئەدەبی 3 -- 3
Wednesday, October 21, 2009
و -- هه‌ر له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی( گه‌لاوێژ ) ده‌یان نووسینی وه‌ک ئه‌مانه‌ی پێشه‌وه به‌رچاوده‌که‌وێت . لێره‌دا چه‌ند ساڵێک دێین به‌ملاوه‌و نموونه‌یه‌کیتری ئه‌و زۆرانبازییه ئه‌ده‌بییه ده‌قاوده‌ق ده‌نووسینه‌وه :
له ژماره ( 2 ) ی ساڵی ( 9 ) ، شوباتی 1948 دا ، ( ساڕ‌ێژ ) ناوێک ژماره‌ی پێشووی گه‌لاوێژی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌و ، ده‌رباره‌ی باری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌دوێت و ، پاشان ره‌خنه ئاڕاسته‌ی ( پیره‌مێرد ) ی شاعیر ده‌کات و به‌م جۆره ده‌ڵێت : " گه‌لاوێژ سه‌رده‌مێک له‌مه‌وبه‌ر که‌له‌به‌رێکی بۆ ره‌غنه‌بازی ته‌رخانکردبوو ، به‌ڵام زۆری به‌سه‌را نه‌چوو ده‌ستی پیاگرت به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه که ره‌خنه‌گره‌کان له‌وه‌دا بوون ده‌ست بده‌نه یه‌کتری " . . . " گه‌لاوێژ ساڵی نوێیه : زۆرم لا په‌شمه پیره‌مێرد ئه‌م شیعره مناڵانه له‌سه‌ری هه‌موو ساڵێکی گه‌لاوێژدا بنووسێ هیچ یه‌کێکیش له شاعیره‌کانمان سه‌رهه‌ڵنه‌بڕێت ، خوا هه‌ر بیهێڵێت ئه‌مجاره به حیسابه‌که‌ی کردوویه‌تی هانمان ئه‌دات به‌ربینه جوه‌کانی دراوسێمان سه‌ریان هه‌ڵکه‌نین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت ( وه‌نه‌بێ هه‌موو جووله‌که‌یه‌ک سه‌هیۆنی بێت . سه‌هیۆنییه‌کان ئه‌و جووله‌کانه‌ن که به زۆر ئه‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێک له فه‌له‌ستیندا دابنێن ... " .
پیره‌مێرد به‌مه په‌ست ده‌بێت و نامه‌یه‌ک بۆ گه‌لاوێژ ده‌نێرێت ، تیادا ره‌خنه له نووسینه‌که‌ی ( ساڕ‌ێژ ) و به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاری گه‌لاوێژ ده‌گرێت و ده‌ڵێت : " به ناوی ( ره‌غنه‌بازی ) وه‌و به ناوێکی راسته‌وه له گه‌لاوێژدا چ‌شتێک نوسراوه ( چاوپیاخشاندنێک ) گوایا له‌شێوه‌ی ته‌نقیدی ئه‌ده‌بیدا گه‌لاوێژی پێ رازاوه‌ته‌وه !
جارێ گومان نابه‌م خوێنده‌وارێکی باش ته‌نقیدی پێ گران بێ ، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نقید ئه‌کا له‌پێشه‌وه ئه‌بێ له هه‌ر جۆره ئه‌ده‌بیاتێکدا ئوستاد بێ و ئوستادیش به ئه‌سه‌رێک ئه‌بێ که له مه‌یدانا بێ نه‌ک هه‌ر له خۆیه‌وه هه‌ڵسێ ره‌خنه‌بگرێ " . . . " ته‌نقید ئه‌وه‌ته له شیعرێکا له وه‌زن و قافیه‌و مه‌عنادا ناڕێکی یه‌کی ببێ ئه‌و ئوستاده له‌وه جوانتر پیشانی بدا به‌ڵێ وابوایه باش بوو ! نه‌ک هه‌روا بڵێ شیعری مناڵانه‌ی پیره‌مێرد په‌شمه !! ئه‌گه‌ر راست ئه‌کا شیعرێکی له‌وه جوانتر بنوێنێ ئینجا بڵێ په‌شمه . خوشکه باڵابه‌رزه‌که‌ی ( ژین ) ئه‌مه به ته‌نقید وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌م لوغه‌ته جوانانه ده‌رباره‌ی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی کوردیی شێخ محمدی خاڵ به‌کاردێنێ و ئه‌چێته جه‌نگی ( ره‌شید نه‌جیب ) ه‌وه . . . "
به‌م شێوه‌یه ، گه‌ر له مێژووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی کورد بکۆڵینه‌وه‌و ، به‌راوردی به باری ئیمڕۆی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بکه‌ین و ، لایه‌نی له‌یه‌کچوون و جیاوازییان ده‌ستنیشان بکه‌ین ، ده‌بینین که جیهانی ئه‌ده‌بیی رابردوومان نه ئه‌و جیهانه " بێگه‌رده " بووه که کاکه‌ی فه‌لاح باسیده‌کات و ، نه ئه‌و جیهانه ئه‌ده‌بییه‌ی ئیمڕۆش به‌و شێوه‌یه‌یه که له سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌یدا باسیده‌کات ، به‌ڵکو هه‌ر یه‌کێک له‌و دوو جیهانه له‌سه‌رده‌م و باری تایبه‌تیی خۆیدا ناکۆکییه‌کانی خۆی تێدا ژیاوه‌و ده‌ژی ، لایه‌نی باش و خراپی تایبه‌تیی خۆی هه‌بووه‌و هه‌یه‌و ، زنجیره‌یه‌کی زۆرانبازیی مێژوویی ئه‌ده‌بیمان پێکده‌هێنن ، که بووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و رووکاری رۆیشتنیشی هه‌ر بۆ پێشه‌وه‌یه .
( 4 ) کاکه‌ی فه‌لاح ، له خاڵی چواره‌می وتاره‌که‌یه‌وه به‌ولاوه ، کۆمه‌ڵێک راستیی تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌نجامی هه‌ڵه کردووه که لێکدانه‌وه‌ی لۆجیکی به‌یه‌کیانه‌وه گرێنادات . ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ حوکمدانی خۆیی که له شیکردنه‌وه‌ی مه‌وزوعییه‌وه دوورن . له‌و ( بدیهیات ) انه‌ی نووسیویه‌تی ده‌ڵێت :
" له رۆژگاره‌کانی پێشوودا ، نووسه‌رو ئه‌دیبی کارامه‌و به‌هره‌دار که‌متر ده‌ره‌تانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌بوو " . . .
" به‌رهه‌مه‌کان زۆرتر له ته‌نووری هه‌ڵگیرساوی ژان و په‌ژاره‌و داخی ده‌روون و ناخدا ده‌برژان و سوورتر ده‌بوونه‌وه‌و ده‌کران به خۆراکی مێشک و گیانی خوێنه‌رو زۆرتر پاراوی بیر بوون " . . .
" ئه‌مڕۆ خوێنده‌واری و ژماره‌ی خوێنه‌ران له‌گه‌ڵ دوێنێدا به‌راورد ناکرێت " . . .
" ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و رووسی و فه‌ره‌نسی و ... هتد ده‌زانن په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و زۆر بوون " . . .
" له کوردستانی عێراقدا چه‌ند گۆڤار‌و رۆژنامه‌یه‌کی کوردیی ئه‌وتۆ هه‌ن که بێ پسانه‌وه ، به رێک‌وپێکی ده‌رده‌چن و شه‌ووڕۆژ له‌کاردان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م و ئه‌و " . . .
" چه‌ند ده‌سگایه‌کی رۆشنبیری هه‌ن که ئه‌رکی یاریده‌دان و له چاپدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی کوردی‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان " . . .
" نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌و شیعر‌و به‌رهه‌می نووسه‌ران پاداشتی هه‌یه‌و به‌خۆرایی نییه " . . .
" چه‌ند رۆڵه‌یه‌کی نووسه‌رو خاوه‌ن به‌هره‌و خولیای ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌که‌مان . . . توانی یان له به‌شه‌کانی ئه‌ده‌ب و زمان و لێکۆڵینه‌وه‌و فۆلکلۆرو مێژوودا ، بڕوانامه‌ی دکتۆرا وه‌ربگرن و به‌پێی توانا‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیان خزمه‌تی ژیانی رۆشنبیریی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن "
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ورد له‌م ( بدیهیات ) انه بده‌ین – که هه‌ندێکیشی نیوه‌نا‌چڵه -- و له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی وتاره‌که‌دا ، که لێدوانی پاشاگه‌ردانیی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه ، به‌راوردیبکه‌ین ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوانیاندا نابینین و ، ئه‌گه‌ر خۆمان لێکیبده‌ینه‌وه ته‌نها به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تێیده‌گه‌ین :
( 1 ) پاشاگه‌ردانیی ره‌خنه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که نووسه‌رو ئه‌دیبه کارامه‌و به‌هره‌داره‌کانی ئیمڕۆی کورد زۆرتر ده‌ره‌تانی بڵاوکردنه‌وه‌یان هه‌یه ، واته پاشاگه‌ردانیی ره‌خنه له‌وه‌به‌ر نه‌بووه ، که ئه‌مه واقیعی رابردووی ئه‌ده‌بیمان به درۆیده‌خاته‌وه وه‌ک له‌مه‌وپێش هه‌ندێک نموونه‌مان له گۆڤاری گه‌لاوێژ هێنایه‌وه . له‌سه‌رێکیتریشه‌وه شێواوییه‌که له ( منطق ) دا به‌وه‌ی : ئه‌گه‌ر ئه‌دیبه به‌هره‌داره‌کان زیاتر ماوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یان هه‌بێت پشێوی ده‌خه‌نه ژیانی ئه‌ده‌بیمانه‌وه !
( 2 ) جاران به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان له ناو ژان‌و په‌ژاره‌و داخی ده‌روون و ناخدا ده‌برژان ... هتد ، به‌ڵام ئێستا به‌و جۆره نییه ، بۆیه پاشاگه‌ردانیی دروستکردووه‌و نابێته خۆراکی مێشک و بیر پاراو ناکات ، واته به‌رهه‌مه‌کانی ئیمڕۆ له ژان و په‌ژاره‌و داخی ده‌روون و ناخدا نابرژێن و سوورنابنه‌وه . ئه‌م حوکمدانه نه‌ک بۆ نووسه‌رانی ئیمڕۆ به‌ڵکو بۆ ئه‌وانه‌ی پێشووش ده‌ستنادات چونکه گشتیکردن ( تعمیم ) به‌بێ شیکردنه‌وه‌ی واقیعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌فتاری رۆژانه‌ی نووسه‌ران ، له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ، نه‌شیاوه‌و به هه‌ڵه‌ماندا ده‌بات ، چونکه له رۆژگاره‌کانی پێشووداو ئیمڕۆش به‌رهه‌مه‌کان شوناسنامه‌ی جیاجیایان هه‌یه . هه‌ندێکیان رسکاوی ژان و په‌ژاره‌یه‌کی راسته‌قینه‌ن و ، هه‌ندێکیتریان دیاریی بێگانه‌ن و ، به‌شێکیتریشیان ژانی ساخته‌و ده‌ستلێدانێکی ساکارانه‌ی توێژی رواڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانن و هیچیتر . له‌به‌رئه‌وه حوکمی راست لێره‌دا ئه‌وه ده‌بوو که نووسه‌ر بێ لایه‌نداریی په‌نجه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌کێک له‌و به‌رهه‌مانه دابنایه که پاشاگه‌ردانییه‌که‌یان دروستکردووه ، نه‌ک به‌م شێوه‌یه به‌چه‌ند دێڕێک ( بدیهیات ) بازی به‌سه‌ریاندا بدایه‌و ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناڕاسته‌وخۆ حوکمێکی ناعادلانه به‌سه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا بدات .
( 3 ) ئایا زۆربوونی ژماره‌ی خوێنده‌واران هۆیه‌کی چاکه بۆ پێشخستن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریی ئه‌ده‌ب یان نه ؟ کاکه‌ی فه‌لاح ئه‌م زۆربوونه‌ش ده‌کاته هۆیه‌کیتری پاشاگه‌ردانیی و به هۆیه‌کی سه‌لبی داده‌نێت له ژیانی ئه‌ده‌بیماندا ، له‌کاتێکدا هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راستییه بسه‌لمێنین که بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێنده‌واریی مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریی ئه‌ده‌ب و بڵاوبوونه‌وه‌و رێکوپێکبوونیه‌تی ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بگره هۆیه‌کی کاریگه‌ری نه‌هێشتنی پشێوییه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی پته‌وو به‌هێز . جگه له‌مه‌ش ، نه‌ک هه‌ر زۆربوونی خوێنده‌واران ، به‌ڵکو په‌ره‌سه‌ندنی ژماره‌ی ئه‌و نووسه‌رو خوێنه‌رانه‌ی که زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و رووسی و ... هتد ده‌زانن ، یان زۆربوونی ئه‌کادیمییه‌کان له مه‌یدانی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری‌دا ، له‌نێوانی ئه‌و هۆیه ئیجابییانه‌دان بۆ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌بی کوردی نه‌ک نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستبوونی پاشاگه‌ردانیی .
زانینی زمانی بێگانه ، ئه‌ڵقه‌ی پێناسینی ئه‌ده‌بی گه‌لانیتری دنیایه ، مایه‌ی فراوانبوونی زانیاریی ئه‌ده‌بیمانه‌و هۆی ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌رزه ئه‌ده‌بێکی دزراوه که به ناوی داهێنانه‌وه پێمانیبفرۆشنه‌وه .
بوونی چه‌ند مامۆستایه‌کی ئه‌کادیمیش ، ده‌بێت هۆیه‌کی ئیجابی بێت بۆ گه‌شه‌پێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ، گوڕ‌و ته‌وژمێک بن و دینه‌مۆی ژیانی ئه‌ده‌بیمان هه‌ڵبسووڕێنن و ، به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌وێنی ئه‌ده‌بێکی ره‌سه‌ن و پێشکه‌وتوو بێت ، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی کاکه‌ی فه‌لاح ده‌یه‌وێت له‌لاوه بیڵێت و ئه‌کادیمییه‌کانی کورد به لێپرسراوی ئه‌و " پاشاگه‌ردانی" یه بزانێت .
( 4 ) بوونی چه‌ند گۆڤار‌و رۆژنامه‌یه‌کی کوردی ، پێویستوایه ببنه هۆی گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌ب و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه ئه‌ده‌بییه‌کان ، له‌ڕێی دابینکردنی سه‌ربه‌ستیی بڵاوکردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی دیموکراتیانه له‌گه‌ڵ نووسه‌راندا ، هه‌روه‌ها بوونی چه‌ند ده‌سگایه‌کی رۆشنبیریی تایبه‌تی که ئه‌رکی یاریده‌دان و له‌چاپدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی کوردی‌یان گرتبێته ئه‌ستۆ ، دیسان پێویسته یارمه‌تیده‌رو هانده‌ری به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی کوردی بن نه‌ک پاشاگه‌ردانی و پشێوی ؛ ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێکی دیموکراتی ئه‌رکی ئه‌م ده‌سگایانه دیاریبکات و ، بێرۆکراسی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیی ئه‌ده‌بی و که‌سانێکی ( نه‌زان ) تیایاندا زاڵنه‌بن . به‌ڵام کاکه‌ی فه‌لاح ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت که پاشاگه‌ردانیی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی و ژیانی ئه‌ده‌بیمان به‌گشتی بۆ ئه‌و دوو هۆیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه . لێره‌دا ناکۆکییه‌کی ئێجگار زه‌ق به‌دیده‌که‌ین ، ئه‌ویش ناکۆکیی نێوان پاشاگه‌ردانییه‌که‌و بوونی ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه‌یه که وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت : " بێ پسانه‌وه به رێک و پێکی ده‌رده‌چن و شه‌وو رۆژ له کاردان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م و ئه‌و " هه‌روه‌ها ناکۆکیی نێوان ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌و بوونی ئه‌و ده‌زگا رۆشنبیرییانه‌یه که دیسان وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت : " جێ ده‌ستی دیار‌و په‌سه‌ندیان هه‌یه " .
( 5 ) چه‌ند ساڵێکه نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانی ده‌وڵه‌تدا پاداشتی هه‌یه . هۆی دانانی ئه‌م پاداشته هاندانێکی ماددیی نووسین و مسۆگه‌رکردنی ده‌رچوونی ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه بوو به رێک‌وپێکی . ئه‌م پاداشته به‌گشتی کارێکی سه‌لبی کردۆته سه‌ر باری ئه‌ده‌بی نه‌ک ته‌نها ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌کو کاکه‌ی فه‌لاح بۆیچووه ، چونکه کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه پتر گیانی خاوه‌نداریی و پاره خۆشویستن له ده‌روونی نووسه‌راندا دروستده‌کات و به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاکانی په‌روه‌رده‌کردنێکی سۆسیالیستانه‌ی مرۆڤه‌وه‌یه . ئه‌م پاداشتی پاره‌یه کارێکی وه‌های کردووه ، زۆر که‌سی بێئامانجی کۆمه‌ڵایه‌تیی بێنه مه‌یدانی نووسینه‌وه‌و دڵیان به رۆشنبیری و ئه‌ده‌به‌که‌مان نه‌سووتێت و له پێناوی چه‌ند پوولێکدا رۆشنبیرییه‌کی نزم له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیدا بڵاوبکه‌نه‌وه* . نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو کارێکی وه‌های کردووه هه‌ندێ ئه‌دیبیش جار جار شتێکی بێمسته‌وا بڵاوبکه‌نه‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانیش بێت له زمانێکی بێگانه‌وه ، هه‌ر بۆ شادبوون به‌و چه‌ند پووله ؛ یان هه‌واڵێک ، گیروگرفتێک ، ئاهه‌نگێک ، فیستڤاڵێکی ئه‌ده‌بی ده‌که‌نه راپۆرتێک و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ینێرن بۆ ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی پاره ده‌ده‌ن . ئه‌مه جگه له کۆمه‌ڵێک ره‌فتاری سه‌یر که له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا هاتۆته‌کایه‌وه .
من له‌گه‌ڵ ( کاکه‌ی فه‌لاح ) دام ئه‌گه‌ر ئه‌مه به هۆیه‌کی گرنگی پاشاگه‌ردانیی ژیانی ئه‌ده‌بیمان بزانێت ، به‌ڵام ده‌بوایه مه‌وزوعییانه ئه‌مه‌شی روونبکردایه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ربخستایه که کێ و کام لایه‌ن وێڵی دوای پاداشته ، ره‌خنه‌گره‌کانن یان هه‌ندێ له ئه‌دیبه‌کانمانن .
به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک ئامارێکی ئه‌و وتارانه بکات که له ساڵی 1975 به‌دواوه له رۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا بڵاوکراونه‌ته‌وه ، ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی پاداشتیان هه‌بووه ، به‌گشتی ، هی ئه‌دیبه‌کان( به‌تایبه‌تی شاعیر‌و چیرۆک‌نووس ) بوون نه‌ک ره‌خنه‌گره‌کان .
لێره‌دا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دڵسۆزانه یه‌کێک له هۆ سه‌لبییه‌کانی " پاشاگه‌ردانی " ی باری ئه‌ده‌بیی ئیمڕۆمان نه‌هێڵین پێویسته لایه‌نگیریی هه‌ر هه‌وڵێک بین بۆ لابردنی پاداشت چ له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانداو چ له رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆندا . به نه‌مانی پاداشت له‌م بوارانه‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به دوای پاره‌دا ماندوون ده‌ته‌کێنه‌وه‌و ، ئه‌وی ده‌مێنێته‌وه دوو جۆر نووسه‌ر ده‌بن : هه‌ندێک که له پێناوی ناوبانگده‌رکردن و ناوڕۆیشتندا ده‌نووسن و ، هه‌ندێکیتریش که به‌بێ چاوه‌رێکردنی هیچ پاداشتێک بۆ جه‌ماهیر ده‌نووسن .
ئه‌م هه‌نده‌ی دوایی زۆر له‌لایان ئاسایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێکی وه‌ها بێته‌پێشه‌وه که ناوی نووسه‌ران له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانیاندا بڵاونه‌کرێته‌وه‌و ، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و وننه‌بوونی به‌رهه‌مه‌کانیان ناویان له ئه‌رشیفی ده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌دا بمێنێته‌وه** .
کاکه‌ی فه‌لاح ، دوای پیشاندانی ئه‌و ( بدیهیات ) انه‌ی لێیاندواین ، هه‌ندێ لایه‌نی واقیعی ئه‌ده‌بی و گیروگرفت و رواڵه‌ته‌کانی ئیمڕۆی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی کورد ده‌خاته‌ڕوو . ئه‌و رایوایه که ئه‌و رواڵه‌تانه ، به هۆی ئه‌و " وروژاندنه گشتییه‌ی سه‌ربه‌ستیی مافی نه‌ته‌وایه‌تی " هاتۆته‌کایه‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی قووڵتر له کێشه‌کان بکۆڵێته‌وه‌و شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی فراوانی بۆ بکات ، بۆیه هه‌روا به ته‌نکی دیارده‌کان باسده‌کات ؛ شانبه‌شانی خستنه‌ڕووی واقیعه‌که به راستگۆیی ، گه‌لێک هه‌ڵه‌شی کردووه ، بۆ نموونه :
( أ ) راسته که " به‌ناوی نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و بزواندنی جووڵانه‌وه‌ی رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ، ئاووهه‌وایه‌کی وه‌ها دروستبووه که ئه‌ده‌بی کورد له سییه‌کانه‌وه تا پێش حه‌فتاکان هه‌مووی کۆنه‌و بابه‌تی که‌له‌پووره " ، به‌ڵام راستتر له‌وه ئه‌وه‌یه که ( روانگه ) ئه‌و ئاووهه‌وایه‌ی دروستکردو له‌لایه‌ن نووسه‌رو ئه‌دیبه پێشکه‌وتنخوازه‌کانه‌وه ره‌تکرایه‌وه . واته ئه‌گه‌ر یه‌کێک له نیشانه‌کانی ساڵه‌کانی حه‌فتا هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م شه‌پۆله بێت ، ئه‌وا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ساڵه‌کانی حه‌فتا سیمایه‌کیتریشی به‌خۆیه‌وه گرتووه ئه‌ویش بێده‌نگنه‌بوونی ئه‌دیبه پێشکه‌وتنخوازه‌کان و خه‌باتیانه دژی هه‌موو شێوه شێواندنێکی ئه‌ده‌بی کوردی .
( ب ) راسته " ده‌ره‌تان و ماوه‌ی بڵاوکردنه‌وه ، به هۆی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و نامیلکه‌و کتێبه‌وه " زۆر بووه ، به‌ڵام راستترو واقیعییانه‌تر ئه‌وه‌بوو که هه‌میشه مافی بڵاوکردنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک ئه‌دیب و شاعیر‌و نووسه‌ر زیاتر بووه وه‌ک له هه‌ندێکیتر . ئه‌و مافه زیاتر بۆ ئه‌ده‌به باوه‌که بووه که ئه‌ده‌بێکی تێکه‌ڵه له مه‌فاهیمی ده‌ره‌به‌گی و بۆرژوازی .
( ج ) کاکه‌ی فه‌لاح مافی خۆیه‌تی که بڵێت : " به‌ڕێوه‌به‌رو کاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوانی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ده‌زگا رۆشنبیرییه‌کان ، به‌رامبه‌ر به‌م پاشاگه‌ردانیی ره‌خنه‌و نووسینی کاڵ و کرچ و بێ پێزانه هه‌ر ته‌واو رووی ده‌م تێکراوو به‌رپرسیارن " ، به‌ڵام راستتروابوو که به‌رپرسیاریان بکات له‌و لێشاوی شیعر‌و چیرۆک و لێکۆڵینه‌وانه‌ی به ته‌قه‌ی تفه‌نگیش توخنی گرنگترین مه‌سه‌له‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناکه‌ون . ده‌بوایه به‌رپرسیاریان بکات له‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌کان چوونیه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌دیبان و نووسه‌رانی کورد واڵا نییه . ده‌بوایه به‌رپرسیاریان بکات له‌و چاودێرییه سه‌خته‌ی ده‌یخه‌نه سه‌ر هه‌ندێک نووسه‌رو ، له‌و ( حصانه ) یه‌ی به هه‌ندێکیتریان داوه ، چونکه هه‌ڵوێستی راست له‌مه‌یاندایه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی کاکه‌ی فه‌لاح گله‌یی لێیه‌تی به ناوی ئه‌وه‌وه که کۆلکه نووسه‌رو خوێنده‌وار رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌درێت " به ناوی نوێکردنه‌وه‌وه بێ گوێدانه به‌هره‌و توانای نووسین و باری هونه‌ری و ده‌سته‌ڵاتی زمان و راده‌ی رۆشنبیری و داهێنان".
هه‌ڵوێستی راست ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی به رۆشنبیر نه‌زانێت و خه‌ڵکیش به کۆلکه خوێنده‌وار ، خۆی به خاوه‌ن به‌هره‌و توانا‌و داهێنان نه‌زانێت و هێڵێکی راست و چه‌پیش به‌سه‌ر خه‌ڵکیتردا بهێنێت .
هه‌ڵوێستی راست له‌وه‌دایه پێمانخۆشبێت هه‌زاران نووسه‌رو شاعیر‌و چیرۆک‌نووس و ره‌خنه‌گرمان هه‌بێت ، پێمانخۆشبێت لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانیان بۆ بکرێته‌وه ، با به‌رهه‌مه‌کانیشیان کاڵوکرچ و بێپێزیش بن . ئه‌ی چۆن و له کوێ نووسه‌ره لاوه‌کان ئه‌سپی نووسینی خۆیان تاوبده‌ن و خۆیان تاقیبکه‌نه‌وه‌و به‌ره به‌ره فێرببن .
مامۆستای نووسه‌ر له دوو ستوونی کۆتاییدا هه‌ندێک مه‌سه‌له‌یتری باسکردووه وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و " وروژاندنه گشتییه‌ی سه‌ربه‌ستیی مافی نه‌ته‌وایه‌تی " به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆرکه چینایه‌تییه‌که‌ی له‌یادبێت و بتوانێت بۆ دیمه‌نی هه‌ر دیارده‌یه‌ک ره‌نگێکی گونجاو ده‌ستنیشان بکات ، که دوو تێڕوانینی سه‌رنجڕاکێشی تێدا هه‌یه :
1 -- قسه‌کردن له‌باره‌ی جیهانی پاک و بێگه‌ردی ئه‌ده‌به‌وه .
2 -- بڕوابوون به بوونی " تیۆره بنه‌ڕه‌تی و بنچینه پته‌وه‌کانی جیهانی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و بایه‌خدان و نرخاندن " .
ئه‌م تێڕوانینه نیشانه‌یه‌کیتری به‌لاوه‌نانی مۆرکی چینایه‌تی ئه‌ده‌به‌و ، چاونووقاندنه له‌و راستییه‌ی که له‌م جیهانه‌دا ، نه جیهانی پاک و بێگه‌ردی ئه‌ده‌ب هه‌یه‌و ، نه چه‌ند قاڵبێکی داڕێژراوی گشتیی تیۆریی بنه‌ڕه‌تیی جیهانی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندن ، چونکه راستییه‌کانی ئه‌م مه‌یدانه هه‌موویان نیسبین .
فوئاد قه‌ره‌داغی ، ( نووسه‌ری کورد ) گۆڤاری یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد ، ژماره 6 ، خولی دووه‌م ، شوباتی 1981 ، ل 28 -- 61
تێبینییه‌کان
له خواره‌وه دوو تێبینی گۆڤاری ( نووسه‌ری کورد ) ده‌نووسمه‌وه که له په‌راوێزی ئه‌م نووسینه‌دا ده‌ریانبڕیبوو . هه‌ردوو تێبینییه‌که پێچه‌وانه‌ی رایه‌کانی منن و هه‌تا ئێستاش له نێو نووسه‌ران و ئه‌دیباندا باو‌و په‌سه‌ندن . .ئه‌و کاته پێشنیازه‌کانی من بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی راده‌ی راستگۆیی ئه‌دیبان بوو ، سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو خرایه به‌رده‌میان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌و پاره‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ک پاداشت بۆ نووسین ته‌رخانیکردبوو . ئه‌وساو ئێستاش پاداشت بۆ نووسین رۆڵێکی نه‌رێیانه‌ی له په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی نووسه‌راندا هه‌یه و زۆر جار ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ کڕینی نووسه‌ران ، یان ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ مسۆگه‌رکردنی نووسین بۆ پڕکردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه لاوازه‌کان ، به‌تایبه‌تی گۆڤار‌و رۆژنامه حیزبی و حکومه‌تییه‌کان . ( فوئاد )
* تێبینی یه‌که‌م :
" ئێمه لامان وایه تاوانی ئه‌م کاره‌ساته له ئه‌ستۆی پاره به نووسه‌راندانا نییه ، له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دایه که نووسه‌رو نووسینه‌کان هه‌ڵئه‌بژێرن و ئه‌و رێبازه‌ی له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن که زیاتر بۆ پووچاندنه‌وه‌ی نووسینی باش و بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینی له هه‌موو روویه‌که‌وه کاڵ و کرچ دانراوه . ئه‌گینا نووسینیش ره‌نجه‌و هه‌موو خاوه‌ن ره‌نجێکیش ئه‌بێ پاداشی ره‌نجی خۆی وه‌رگرێ . ( نووسه‌ری کورد )
** تێبینی دووه‌م :
به‌رابه‌ر به‌م رایه‌ش ئێمه لامان وایه چاری گیروگرفته‌که له هه‌موو روویه‌که‌وه ، هه‌ر به‌وه‌یه ده‌زگا کولتوورییه‌کان به‌ده‌ست که‌سانی دڵسۆز‌و کارامه‌و لێهاتووه‌وه بن که سیاسه‌تێکی رۆشنی پێشکه‌وتنخوازیان هه‌بێ له‌سه‌ری بڕۆن که هاتنه‌دیی ئه‌مه‌ش مه‌رجی مه‌وزووعیی خۆی هه‌یه ، ئه‌گینا ئه‌م جۆره پێشنیاره میسالییانه له‌وه که‌م ده‌رفه‌تترن بتوانن باری ژیانی کولتووریمان راست بکه‌نه‌وه . ( نووسه‌ری کورد )