خۆزگەکان
Monday, November 2, 2009
.
رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) له ژماره ( 5 ) ی رۆژی 10/7/2002 وه‌وه ، له‌هه‌ر ژماره‌یه‌کیدا ، به‌پێنووسی " خۆزگه‌خوازێک " ، چه‌ند " خۆزگه " یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان خواستووه .
خۆزگه‌کان ، به‌گشتی ، سه‌رنجیان راکێشام و ، ده‌شێت چ بۆ پشتگیریکردنیان یان بۆ ده‌رخستنی نه‌شیاویی هه‌ندێکیان ، چه‌ند وتاریان له‌سه‌ر بنووسرێت و ببنه مایه‌ی دایه‌لۆگێکی په‌روه‌رده‌یی ، بۆیه لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێکی گشتی تۆمار ده‌که‌م و ، ئه‌ویدیکه بۆ قه‌ڵه‌می نووسه‌رانی بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن به‌جێده‌هێڵم .
سه‌ره‌تا ده‌پرسین : بۆچی " خۆزگه‌خواز " ناوی خۆی نانووسێت ؟ ئه‌م پرسیاره هه‌مو ئه‌و نووسه‌رانه ده‌گرێته‌وه که ناوی خوازراو به‌کارده‌هێنن ، چونکه له‌سه‌رده‌مێکدا ئازادییه‌کی رێژه‌یی بۆ نووسین هه‌بێت ، یه‌کێتیی مامۆستایان به مۆڵه‌تی ره‌سمی کاربکات ، ئۆرگانه‌که‌ی به‌ئاشکرا ده‌ربچێت ، ناوی خوازراو بۆچی و چ پاساوێکی هه‌یه ؟!
هه‌موو ئه‌و خۆزگانه‌ی له ستوونی " خۆزگه" دا بڵاوکراونه‌ته‌وه کۆنن ، گشتییه‌کانیان به ده‌یان جار له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسانی حکومه‌ت و یاداشتی رێکخراوو سه‌ندیکا جیاجیاکاندا ، هه‌تا راده‌ی سوان باسکراون . زۆربه‌ی خۆزگه په‌روه‌رده‌ییه‌کانیش له یاداشته‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا هه‌ن و ، له نامیلکه‌یه‌کدا به ناوی ( یاداشته‌کانی مامۆستایانی کوردستان ) ، ساڵی 2001 چاپ و په‌خشکراون . جگه له‌مه‌ش یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به‌رنامه‌ی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌کانی هه‌یه که ده‌بێت له پێناویان‌دا تێبکۆشێت و هه‌موو رێگه‌یه‌کی خه‌باتی رێکخراوه‌یی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌ستهێنانیان بگرێته‌به‌ر .
یه‌کێتیی مامۆستایان وه‌ک رێکخراوێکی په‌یوه‌ند به مامۆستایان ، ده‌بێت له هه‌موو کاروبارو هه‌ڵسووڕان و ئه‌جنده‌یه‌کی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا رای هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و منداڵاندا بێته‌قسه‌و ، وه‌ک هێزێکی رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی فشار بۆ ده‌سه‌ڵات بهێنێت ، تا په‌روه‌رده به ئاڕاسته‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیدا ببات ؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که له به‌رنامه‌که‌یدا فۆرمۆله‌کراوه‌و ، وه‌ک ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ، زۆر به روونی ، ئاسۆی ئه‌م قۆناخه‌ی په‌روه‌رده‌ی بۆ نه‌وه‌کانی ئیمڕۆ دیاریکردووه . بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ک " خۆزگه " خراونه‌ته‌ڕوو ، ده‌شێت وه‌ک داواکاریی و ماف پێشکه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکرێن ، ده‌شێت وه‌ک به‌رنامه‌ی کاری لیژنه‌کانی : راگه‌یاندن و رووناکبیریی ، په‌روه‌رده‌و مامۆستا ، له سکرتارییه‌ت و لقه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر بکرێت و ، به‌دوایدابچن و ، له پێناوی به‌دیهێنانیاندا ( ده‌سته‌ویه‌خه) ی به‌رپرسه‌کانبن ، نه‌ک له دووره‌وه " خۆزگه " ی بۆ بخوازن .
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین " خۆزگه " کانی چه‌ند ژماره‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ی ( ئامانج ) به نموونه بخه‌ینه به‌رچاو ، تا راده‌ی ده‌سته‌وسانییان نیشانبده‌ین ، چونکه ده‌کرا له بری ئه‌وخۆزگه خواستنانه‌دا ، خوزگه‌خواز له زمانی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه به جۆرێکی جیددی‌تر هه‌ڵوێستی وه‌ربگرتایه .
یه‌که‌م / خۆزگه‌کانی ژماره ( 5 ) ی رۆژی 10 / 7 /2002 ، که بریتین له :
" 1 / 1 کردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزکردنی قوتابیان ( ئیکماله‌کان ) له وانه‌کانی ( عه‌ره‌بی ، ئینگلیزی ، بیرکاری ) له پشووی هاویندا .
2 / 1 چاوگێڕانه‌وه به پاره‌ی سه‌فه‌ر بۆ کارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌و سه‌رپه‌رشتیاران . . . هتد و ، ته‌سعیره به‌پێی واقیعی کرێ بوایه .
3 / 1 سکرتارییه‌ت و لقه‌کان ( خۆزگه‌خواز مه‌به‌ستی ئۆرگانه باڵاکانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه ) به‌رده‌وامده‌بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه . . . "
ده‌کرا یه‌کێتیی مامۆستایان هه‌ڵوێستی عه‌مه‌لی له‌م خاڵانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوایه ، نه‌ک هه‌ناسه‌ی ساردی بۆ هه‌ڵبکێشێت .
أ -- ده‌زگای په‌روه‌رده‌و فێرکردنی بخستایه‌ته ژێر پرسیاره‌وه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بۆچی ده‌بێت قوتابییان پێویستییان به کردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزکردن هه‌بێت ؟ ده‌بوایه بپرسن: قوتابخانه‌کانمان کاریان چییه ؟ مامۆستاکان چیده‌که‌ن ؟ قوتابییان بۆ له قوتابخانه ئه‌و زانیارییه که‌م و سادانه فێرنابن ؟ چ پێویستده‌کات کاتی پشوو له خوێندکاران بگیرێت و ، له‌بری ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌سوودو ، چالاکیی ره‌هاو گه‌شتوگوزاری به‌که‌ڵکیان بۆ رێکبخرێت ، پشووش هه‌ر ببێته‌وه به ده‌وامی قوتابخانه ! دیسان ده‌بوایه خودی ده‌رنه‌چوون و ئیکمالبوون پرسیاری له‌سه‌ر هه‌بێت ، فشار بۆ داموده‌زگا به‌رپرسه‌کان ببرێت تا له‌م دیارده‌یه بکۆڵنه‌وه ، هۆکاره‌کانی ده‌ستنیشانبکه‌ن ، پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن و ، رێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی خوێندن له قوتابخانه‌کاندا ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و باڵا‌و باڵاتر ببه‌ن.
ب -- یه‌کێتیی مامۆستایان وه‌ک رێکخراوێک که داکۆکی له مافی مامۆستایان ده‌کات ، ده‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌ر هۆکارێک که مامۆستایان زه‌ره‌رمه‌ند بکات قسه‌ی هه‌بێت . به‌ر له قسه‌ش ، ده‌بێت به‌رنامه‌ی خۆی بۆ هه‌ر زیانێکی ماددی و شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی هه‌بێت . ده‌بێت له کاتی خۆیدا ، پێبه‌پێی هه‌ڵچوونی نرخی شمه‌ک له بازاڕدا ، له کاتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی بژێویدا ، ده‌موده‌ست کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت ، فشار بۆ ده‌سه‌ڵات ببات تا مافه‌کان به خاوه‌نه‌کانیان بگات ؛ ئه‌گه‌ر به ده‌نگیشیانه‌وه نه‌هاتن ، ئه‌وا پێویسته رێگای یاسایی و شێوه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌ک خۆنیشاندان و مانگرتن و ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و . . . هتد بگرێته‌به‌ر ، تا ده‌سه‌ڵات ناچار بکات بژێوی مامۆستایان چاک بکات ، یان هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان لێدراوه ، بۆیانبگه‌ڕێته‌وه .
ج -- بۆچی سکرتارییه‌ت و لقه‌کان له‌سه‌ر کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وام نین ؟ کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان ، تا نووسینی ئه‌و " خۆزگه" یه بۆ چ مه‌به‌ستێک گیراون ؟ چ سوودێکیان گه‌یاندووه ؟ ئه‌گه‌ر ده‌ستیپێبکرێته‌وه چ سوودێک ده‌گه‌یه‌نن ؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و " خۆزگه " یه بۆ نه‌بێته داواکاری و له نێو مه‌کته‌بی سکرتارییه‌دات باسبکرێت ، له کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیدا بیوروژێنێت ، بڕیاری له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت ، کاته‌کانی دیاری‌بکرێت ، بابه‌ته‌کانی ئاماده‌بکرێت ، کاردانه‌وه‌ی له نێو مامۆستایان‌دا هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خه‌باتی رێکخراوه‌یی له‌لایه‌ک و ، له‌سه‌ر خوێندن به‌گشتی تاچ راده‌یه‌که ، به ئامرازه زانستییه‌کانی تۆژینه‌وه‌و پێوان بپێورێت و بزانرێت .
دووه‌م / خۆزگه‌کانی ژماره ( 6 ) ی رۆژی 24 / 7 / 2002 که بریتین له :
" 1 / 2 خۆزگه بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی سێیه‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جێبه‌جێده‌کراو هه‌نگاوی بۆ ده‌نرا .
2 / 2 وانه‌ی کشتوکاڵ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گشتیی ( به‌کالۆریا ) ی شه‌شی سه‌ره‌تایی داده‌نرا .
3 / 2 خۆزگه گرنگیی به وانه‌کانی هونه‌رو سروود‌و وه‌رزش له هه‌موو قوتابخانه‌کاندا ده‌دراو به قوربانی وانه‌کانیتر نه‌ده‌کرا .
4 / 2 خۆزگه وانه‌کانی سروود زیاد ده‌کرا . "
ده‌کرا له جیاتی ئه‌م خۆزگانه ، هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به‌م جۆره بوایه :
أ -- به‌رده‌وام له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌و ، له نێوان چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسیارانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ، جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه بکردایه . ده‌توانرا له رێی یاداشته‌وه تێڕوانینی یه‌کێتیی مامۆستایان بۆ ئه‌و بڕیارانه‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنیان بخرایه‌ته به‌رده‌می هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی نه‌ک خۆزگه‌یان بۆ بخوازێت .
بڕیاری هه‌ر کۆنگره‌یه‌ک ، ده‌بێته ئه‌رکی ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌یانداوه ، بۆیه بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی سێیه‌م له سلێمانی ئه‌رکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و یه‌کێتیی مامۆستایانیشه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداریی کۆنگره‌که‌و داڕشتنی بڕیاره‌کانیشیان کردووه . ده‌بێت وه‌زاره‌ت و یه‌کێتیی مامۆستایان بۆ جێبه‌جێکردنیان هاوکاریی یه‌کتری بکه‌ن . سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌بێت یه‌کێتی مامۆستایان له‌سه‌ر هه‌ر که‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنێک راشکاوانه قسه‌بکه‌ن و لایه‌نی که‌مته‌رخه‌م ده‌ستنیشانبکه‌ن و به جه‌ماوه‌ری مامۆستایانی بناسێنن .
ب -- رۆڵێکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، له‌نێو پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ، چاودێرییه . ده‌بێت یه‌کێتی ئه‌م رۆڵه بخاته خزمه‌تی پڕۆسه‌که‌وه‌و ، له کاتی خۆیدا ، به رێگه‌یه‌کی پڕاکتیکی و زانستی ، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کان و رووکاری ره‌وتی په‌روه‌رده به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی دیاریبکات . هه‌ڵبه‌ت دانانی وانه‌یه‌ک له ئه‌زموونه‌کاندا ، یان گرنگیدان به چه‌ند وانه‌یه‌کی وه‌ک هونه‌رو سروود‌و وه‌رزش ، یان زێترکردنی ژماره‌ی دیاریکراو له خشته‌ی وانه‌کاندا بۆ یه‌کێک له وانه‌کان ، ده‌بێت ملکه‌چی ئه‌زموونه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و واقیعی پڕۆسه‌که بێت و ، رێگا‌و شوێنی جێبه‌جێبوونی له چوارچێوه‌ی سیستمه‌که‌دا هه‌بێت .
زۆر جار " خۆزگه " کان به‌جێن و له هه‌ستێکی دڵسۆزانه‌وه ده‌خوازرێت وه‌ک ئه‌و خۆزگانه‌ی له‌سه‌ره‌وه نووسیمان ، به‌ڵام ده‌بێت محه‌کی راستی خۆزگه‌کان و گونجانیان له‌گه‌ڵ پرنسیپه په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا له‌به‌رچاوبگیرێن . بۆ نموونه : ( کشتوکاڵ ) وانه‌یه‌که ، قوتابی به تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی ( به‌کالۆریا ) فێری نابێت . کشتوکاڵ ، جگه له‌لایه‌نه زانیارییه‌که‌ی ، وانه‌یه‌کی پڕاکتیکییه‌و ده‌بێت له کێڵگه‌کان و باخچه‌ی قوتابخانه‌کاندا قوتابی فێری ببێت ، له‌به‌ر ئه‌وه خۆزگه‌یه‌کی نه‌گونجاوه ، هه‌رچه‌نده ( خۆزگه‌خواز ) له ئه‌نجامی پشتگوێخستنی وانه‌که له قوتابخانه‌کاندا ئه‌م " خۆزگه " یه‌ی له‌لا دروستبووه . هه‌روه‌ها وانه‌کانی هونه‌رو سروود‌و وه‌رزش ، که له قوتابخانه‌کانی ئێمه‌دا بایه‌خیان پێ‌نادرێت و ، وه‌کو وانه‌ی لاوه‌کی و کاتکوشتن مامه‌ڵه‌یان ده‌کرێت و به قوربانی وانه‌کانی زمان و بیرکاری و زانست ده‌کرێن . هه‌ڵوێست له‌م وانانه ، به‌رئه‌نجامی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی زۆر کۆنه که ده‌بێت گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی ئه‌رکی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێت ، تا له نێو پڕۆسه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی چه‌ند ساڵه‌دا ، باری سه‌رنجی نوێ له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابییان و که‌سوکاریانه‌وه پێک‌بێت ، نرخ بۆ ئه‌و وانانه دابنێن و ، له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ی جوانی و هه‌ست و جه‌سته‌وه ، به به‌شێکی گرنگی پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیی منداڵی بزانن؛ شانبه‌شانی په‌روه‌رده‌ی ئه‌قڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ویژدانیی ، که تێکڕا به هه‌موویان مرۆڤێکی ته‌واو پێکده‌هێنن و ، که‌سایه‌تییه‌کی دیاریکراو‌و گونجاوی ئیجابی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن.
سێیه‌م / هه‌ندێک خۆزگه‌ی دیکه وه‌ک :
" 1 / 3 خۆزگه میلاکی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی په‌روه‌رده‌و هه‌ردوو یه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی سه‌ره‌تایی و پسپۆڕیی گواستنه‌وه‌یان له سه‌ره‌تای ساڵدا ته‌واو ده‌کرد . ( ئامانج ، ژماره 8 رۆژی 21 / 8 / 2002 )
2 / 3 خۆزگه ئه‌و مامۆستایانه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه وه‌رده‌گرن ، یان ژنانی مامۆستا که مۆڵه‌تی دایکایه‌تی وه‌رده‌گرن ، له شوێنه‌کانی خۆیان دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌کانیان داده‌نرانه‌وه . ( ئامانج ، هه‌مان ژماره‌ی پێشوو )
3 / 3 / خۆزگه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان به‌ربه‌ستی گواستنه‌وه‌ی خوێندکارانیان نه‌ده‌کرد له قوتابخانه‌یه‌که‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کی دیکه به تایبه‌تی بۆ قوتابییانی سێیه‌می ناوه‌ندی و شه‌شه‌می ئاماده‌یی . ( ئامانج ، ژماره 10 رۆژی 6 / 10 / 2002 )
4 / 3 خۆزگه ته‌له‌فزیۆنه‌کان فلیمی توندوتیژیان لێنه‌ده‌داو زێتر به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییان داده‌نا . ( ئامانج ، ژماره 11 رۆژی 6 / 11 / 2002 )
5 / 3 خۆزگه خوێندنگاکان تۆژه‌ره‌وه‌ی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی بۆ داده‌نرا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خوێندکاران . ( ئامانج ، هه‌مان ژماره‌ی پێشوو)
ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌و " خۆزگه " یانه‌ی سه‌ره‌وه ، یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان هێزی فشار بێت و به ئامرازه گونجاوه‌کانی خه‌باتی رێکخراوه‌یی ، بۆ هه‌ر یه‌کێکیان ، بۆچوون و پلان و ئه‌جنده‌ی هه‌ڵسووڕانی هه‌بێت . بۆ نموونه ، نه‌ک به دیاریکراوی :
أ -- به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی په‌روه‌رده‌دا ، ساڵانه یه‌کێتیی مامۆستایان ، به‌ر له کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان ، له‌به‌ر تیشکی ئامارێکی وردی بێهه‌ڵه‌دا که به‌شی ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان ئاماده‌ی ده‌که‌ن ، جێگۆڕکێ وگواستنه‌وه‌ی مامۆستایان ئه‌نجامبده‌ن . ده‌کرێت یه‌کێتیی مامۆستایان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، هاریکارییه‌کی به‌رچاوی په‌روه‌رده بکات و ، چاکترین کادیرانی شاره‌زای خۆی بخاته خزمه‌تی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه . ده‌کرێت به نووسین و یاداشت و هه‌ر رێگایه‌کیدیکه ، فشار بۆ په‌روه‌رده بهێنێت تا سنوورێک بۆ گواستنه‌وه دابنێن ، کاتی بۆ دیاریبکه‌ن ، بۆ ئاسانکردنی ئه‌م کاره کۆمه‌ڵێک رێسا پێشنیازبکه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌توانرێت لێپرسراوێتی به‌شی میلاک و یه‌که‌کانی سه‌رپه‌رشتیاریی و به‌شی ئامار‌و به‌رنامه‌ڕێژیی ، به سیستمێکی بڕیارلێدراو ، دیاری‌بکرێت و بۆ چه‌ند ساڵێک سۆراخیانبکرێت ، تا ئه‌م کاره ده‌بێته ته‌قلیدێکی ئیداری و ، هه‌موو ساڵێک له‌و کاته‌دا که بۆی داده‌نرێت ، جێبه‌جێبکرێت ؛ حاڵه‌ته په‌رته‌وازه‌کانیش که دواتر دێنه پێشه‌وه ، چه‌ند رێسای بۆ دابنرێت و ، به‌جۆرێک چاره‌سه‌ربکرێت که به گشتی کار له پڕۆسه‌که نه‌کات و هیچی لێهه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ، ئه‌م کرداره ئیدارییه -- هونه‌رییه خۆزگه‌ی ناوێت و ، ئه‌گه‌ر بویسترێت ، زۆر به ئاسانی ده‌کرێت . هه‌ڵبه‌ت بوونی بارودۆخێکی جێگیریش کاره‌که زێتر ئاسانده‌کات .
ب -- سه‌باره‌ت به‌و مامۆستایانه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه وه‌رده‌گرن ، به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی مۆڵه‌تی دایکایه‌تیی ده‌که‌ن ، ئه‌وه " خۆزگه " هیچیان بۆ به‌ده‌ستناهێنێت . دانه‌نانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه له قوتابخانه‌کانی خۆیاندا ، پێشێلکردنی راشکاوانه‌ی مافه‌کانیانه . ده‌بێت یه‌کێتیی مامۆستایان له‌سه‌ر ئه‌م مافه‌ی مامۆستایان به‌ده‌نگ بێت وده‌سته‌ویه‌خه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م پێشێلکارییه بوه‌ستێته‌وه . ده‌بێت ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی ئه‌م " داهێنان " ه‌ی کردووه ، ریسوا بکرێت یان لانی که‌م له به‌رپرسیارتی بخرێت ، چونکه هیچ پاساوێک بۆ ئه‌م کاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه نییه . مامۆستایانێک که به ناچاری ، بۆ هه‌ر کارێک بێت ، بێمووچه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن ، یان به هۆی منداڵبوونه‌وه‌و به‌پێی یاسا مۆڵه‌تی دایکایه‌تی وه‌رده‌گرن و ، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری باڵا که په‌روه‌رده‌یه ره‌زامه‌نده‌و فه‌رمانی کارگێڕییان بۆ ده‌رده‌کات ، چ ره‌وایه کاتێک مۆڵه‌ته‌که‌یان ته‌واوده‌بێت ، بۆ قوتابخانه‌یه‌کی دوور هه‌ڵیانبده‌ن و ، بۆ قوتابخانه‌که‌ی خۆیان نه‌یانگێڕنه‌وه .
ئه‌رکی سه‌رشانی یه‌کێتیی مامۆستایانه به‌رگری له‌م مامۆستایانه بکات و هه‌وڵبدات مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌رکی سه‌رشانی رێکخراوه‌کانی ژنانه که له‌م پێشێلکارییه بێده‌نگ نه‌بن و ، به‌رگری له‌و مامۆستایانه بکه‌ن که به هۆی منداڵبوونه‌وه ، به‌پێی یاسا ، بۆ ماوه‌یه‌ک قوتابخانه‌کانیان به‌جێده‌هێڵن .
ج -- سه‌باره‌ت به " به‌ربه‌ستکردنی گواستنه‌وه‌ی خوێندکاران " ناتوانرێت بڕیارێکی گشتی و ره‌های بۆ بدرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه " خۆزگه" که له‌جێی خۆیدانییه‌و به‌و ره‌هاییه کێشه‌ی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه .
هه‌رکه‌سێک که‌مێک شاره‌زای کاروباری کارگێڕیی قوتابخانه بێت ، ده‌زانێت که داواکردنی قوتابییان بۆ گواستنه‌وه‌یان زۆر هۆکاری هه‌یه ، که لێره‌دا ماوه‌ی ئه‌وه نییه به درێژی باسیبکه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت به‌ڕێوه‌به‌رێتی قوتابخانه ته‌ماشای هه‌ر داواکارییه‌ک به‌جیا بکات ، هۆکاری داواکارییه‌که شیبکاته‌وه‌و ، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابییه‌که بڕیاربدات . ده‌کرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ک له مامۆستایانی قوتابخانه‌که ، که قوتابییه‌که به‌باشی ده‌ناسن ، له‌و داواکارییه بکۆڵنه‌وه ، ده‌بێت باوک و دایکی قوتابیش راوێژیان له‌گه‌ڵ بکرێت . ئه‌گه‌ر ( رابه‌ری ده‌روونناسی ) له قوتابخانه‌که‌دا هه‌بوو ، پرسی پێبکرێت یان ئه‌رکه‌که به شانی ئه‌ودا بدرێت ، واته له هۆکاره‌کان بکۆڵێته‌وه‌و دوایی له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌و بڕیاری گواستنه‌وه‌و نه‌گواستنه‌وه‌ی قوتابییان بدرێت .
د -- ته‌له‌فزیۆنه‌کان له سایه‌ی که‌شوهه‌وایه‌کی لیبراڵدا ، یان باشتر بڵێین ، سه‌باره‌ت به یاساشکێنی و پاشاگه‌ردانیی سیاسی و رۆشنبیریی ، هه‌ر یه‌که‌یان پێڕه‌وی سیاسه‌تێکی دیاریکراو یان رێبازێک ده‌که‌ن که هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌و به‌رنامه‌ڕێژانی به‌رنامه‌کانی بۆیان داناوه . ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییه‌ش دیسان له جیهانبینیی فیکریی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تییان دیاریده‌کات. دیاره ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر نمایشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن ره‌نگده‌داته‌وه . ئه‌مه واقیعێکه ته‌نها له شیکردنه‌وه‌یدا به‌ته‌واوی هه‌ستی پێده‌کرێ ، ئه‌گینا سه‌رپێیی ناتوانرێت په‌ی پێببرێت ، بۆیه به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و له‌نێو لایه‌نه هونه‌رییه‌که‌دا بزرده‌بێت .
له‌ڕاستیدا ئه‌م دیارده‌یه ، یان ئه‌م سیاسه‌ت و به‌رنامه‌دانانه ، نه به خۆزگه‌و نه به بێده‌نگیی چاره‌سه‌رناکرێت . هه‌روه‌ها له سایه‌ی شۆڕشی زانیاری و گه‌یاندنه‌وه له جیهانی ئیمڕۆدا ، به هیواخواستنیش چاره‌سه‌ر ناکرێت و به‌ریپێناگیرێت . ئه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌و فێرکردن و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کانه یه‌کده‌ست و به‌پێی پلانێکی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه‌وه به‌ری ئه‌و شاڵاوی توندوتیژییه بگرن . ده‌بێت به‌رهه‌ڵستیکردنی توندوتیژیی کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێته‌وه .
ده‌بێت توندوتیژیی به‌رامبه‌ر منداڵان ، توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان ، توندوتیژیی به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی ، له هه‌موو ئاستێک‌دا نه‌فره‌تلێکراوبێت ، ره‌فتارێکی دزێوی ناشیرین و شه‌رمهێنه‌ربێت که کۆمه‌ڵ به‌گشتی ریسوای بکات .
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، له‌وانه یه‌کێتیی مامۆستایان که ده‌ستی به هه‌موو قوتابخانه‌کان ده‌گات ، له‌ڕێی مامۆستایانی رێکخراوه‌وه ، ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن و وه‌ک هێزی فشار به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌زگایانه بوه‌ستنه‌وه که ته‌له‌فزیۆنه‌کان ئاڕاسته‌ده‌که‌ن و به‌رنامه‌ی توندوتیژیی وه‌ک که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌کانیان بۆ منداڵان و ، بۆ کۆمه‌ڵ به‌گشتی ده‌گوێزنه‌وه . ئه‌وه شه‌ڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی رۆشنبیریی رۆژانه‌یه که ده‌بێت به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی توندوتیژیی ، به شێوه‌ی جیاجیا‌و له هه‌موو ئاسته‌کاندا بکرێت و ، ده‌سته‌وسان له به‌رامبه‌ریدا رانه‌وه‌ستین .
ها -- خوێندکاران کێشه‌یان زۆره . کێشه‌کانیان به‌ره‌وڕووی که‌سوکاریان ، مامۆستاکانیان ، به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیان ، ژینگه‌که‌یان به‌گشتی ، ده‌بێته‌وه . هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا کارده‌که‌ن که‌م و زۆر ئه‌م کێشانه روویانتێده‌کات ، به‌و پێیه‌ش له به‌رامبه‌ر لێپرسراوێتیدا راده‌وه‌ستن و خۆیانده‌بیننه‌وه . به کورتی و له شیکردنه‌وه‌یه‌کی فراواندا ده‌توانین بڵێین : په‌روه‌رده‌کاران رۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌و جێگیرکردنی هێمنی قوتابخانه‌کان و ، به‌و پێیه‌ش زامنکردنی دیسپلینی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ی کۆمه‌ڵدا .
له قوتابخانه هاوچه‌رخه‌کاندا سیستمی ( رابه‌ری ده‌روونی و ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی ) هه‌یه . ئه‌م سیستمه پشت به‌و مامۆستایانه ده‌به‌ستێت که له بواری په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژیدا پسپۆڕن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان و مامۆستایان ، هه‌ر یه‌که‌یان شاره‌زای په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژین و ئاگاداری‌یان له‌و سیستمی رابه‌ریی و ئاڕاسته‌کردنه‌دا هه‌یه . ئه‌م سیستمه له جیهانی ئیمڕۆدا که کێشه‌کان له زیادبووندان ، به ته‌نها خێزان ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بکات ، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ش ، ته‌نها له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌ر یان مامۆستاوه ناتوانێت بایه‌خ و گرنگیی ته‌واو به کێشه‌کان بدات ؛ ناچار به‌م سیستمه ده‌ست بۆ ئه‌و کێشانه ده‌برێت و ، به‌تایبه‌تی مامۆستای په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژیی بۆ داده‌نێن ، نه‌ک تۆژه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا وه‌ک کارێکی رووکه‌ش به‌و مامۆستایانه دراوه که ده‌رچووی به‌شی سۆسیۆلۆژین و ، له‌ڕاستیدا پسپۆڕی و کاره‌که‌یان شوێنێکی‌تری هه‌یه نه‌ک قوتابخانه .
دامه‌زراندنی سیستمی ( رابه‌ریی ده‌روونی و ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی ) به " خۆزگه " نایه‌ته‌دی ، به‌ڵکو ده‌بێت کاری بۆ بکرێت . بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت . بودجه‌ی بۆ ته‌رخانبکرێت . زه‌مینه‌ی فیکری و سایکۆلۆژیی بۆ ئاماده‌بکرێت . یاساییبکرێت و ببێته به‌شێکی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن .
یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان وه‌ک رێکخراوێک که مشوورخواردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی له ئه‌ستۆدایه ، ده‌توانێت هانده‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه بێت و له هه‌موو بۆنه‌کاندا ، له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کاندا ، له گشت کۆنگره‌کاندا جه‌ختی له‌سه‌ر بکات و له به‌رنامه‌ی خۆیدا وه‌ک ئامانجێکی په‌روه‌رده‌یی دایبڕێژێت و رای گشتی بۆ سازبدات .
" خۆزگه " هه‌میشه ئاواتێکه ، ئامانجێکه ، له‌کاتی ده‌سته‌وسانیدا ده‌یخوازین . ئه‌وه له کانگای دڵی هه‌ر یه‌کێکه‌وه سه‌رده‌کات ، جا به‌شێوه‌ی ئه‌رێیانه بێت یان نه‌رێیانه . واته به مه‌به‌ستێکی باش بێت یان به مه‌به‌ستێکی ناڕه‌وا . هه‌ڵبه‌ت خۆزگه ئه‌رێیه‌کان مه‌به‌ستی چاک و ئاواتی باش و نیازی پاکیان له خۆیانگرتووه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ( خۆزگانه ) له رێکخراوێکی سیاسی یان پیشه‌ییدا ببێته به‌رنامه‌و کاری له‌سه‌ربکرێت . ده‌بێت شانی بدرێته‌به‌رو له هیچ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ک سڵنه‌کرێته‌وه‌و ، پشت به‌و توێژه‌ی رێکخراوه‌که نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ، هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ به‌دیهێنانیان بدرێت و ، هه‌موو ئامرازه‌کانی خه‌باتی رێکخراوه‌یی بۆ به‌گه‌ڕبخرێت .
تێبینی
کورته‌یه‌کی ئه‌م وتاره‌م ، سه‌باره‌ت به‌و گۆشه‌یه‌ی به ناوی " خۆزگه " له هه‌ر ژماره‌یه‌کی ( ئامانج ) دا ده‌نووسرا ، بۆ بڵاوکردنه‌وه له ( ئامانج ) دا نارد . به‌ڵام بڵاویان نه‌کرده‌وه . دوایی زانیم که ئه‌م گۆشه‌یه ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ده‌ینووسێت ، بۆیه به‌پێویستمزانی وتاره‌که ، بۆ سوودی گشتی ، به‌م شێوه‌یه فراوان بکه‌م ، ئه‌گینا دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سکرتارییه‌ت له دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ئه‌و خۆزگانه‌ی نووسیوه .
فوئاد قه‌ره‌داغی
سلێمانی – کانوونی یه‌که‌می 2002