بنبڕکردنی شەڕی ناوخۆیی لە چارەسەرکردنی کێشەی دەسەڵاتی سیاسیدایە 3 -- 3
Friday, November 13, 2009
شه‌ڕ را‌گرتن و ئاسۆی داهاتوو
وه‌ک له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد ، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ، به حزب و رێکخراوو گرووپه سیاسییه‌کانیه‌وه ، به رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانیه‌وه ، به حزب و رێکخراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌کانی پارچه‌کانیتری کوردستان و په‌ڕاگه‌نده‌کانی هه‌نده‌رانه‌وه ، گوشارێکی بێوێنه‌یان خسته سه‌ر سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕو ، هاوده‌نگی یه‌کتری ، هه‌ڵوێستی ئاشتیخوازانه‌و دژه شه‌ڕی ناوخۆییان راگه‌یاندو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین لیژنه‌و کۆمیته‌یان پێکهێنا . INC یش وه‌ک هێزێکی پشتگیریکراوی نێوده‌وڵه‌تی که‌وته به‌ینه‌وه‌و ، بۆ راگرتنی شه‌ڕو پێکدادان خه‌باتێکی سیاسی – جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان سازدرا . سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبیش له نێوان ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامدرا ، هه‌ڵوێستی ئاشتیخوازانه‌یان راگه‌یاند ، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ڕدا مۆرده‌کران پێشێلده‌کران . بڕیاره‌کانی ژووری عه‌مه‌لیاتی ( صلاح ا‌لدین ) پشتگوێده‌خران ، بانگه‌وازه‌کانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له 3 / 5 و 5 / 5 و 19 / 5 دا‌و ، بانگه‌وازی سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه که بۆ شه‌ڕ را‌گرتن و پاراستنی ئاشتی بۆ هێزه‌کانی هه‌ردوولایان ئاڕاسته‌کرد ، گوێیانلێنه‌گیرا . ( خروقات ) له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌رده‌وامبوو ، موتمانه تا پله‌ی سفر له نێوانیاندا دابه‌زیبوو ؛ تا بڕیاره‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال به شه‌ڕ را‌گرتن و کشانه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانی له ناوچه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ ناوچه‌ی سلێمانی ته‌کانێکی به بنبه‌ستبوونی وه‌زعه‌که دا‌و ، به‌پیره‌وه‌چوون و ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیش زه‌مینه‌ی ئاگربه‌ست و پێکهێنانی ژووری عه‌مه‌لیاتی له هه‌موو ناوچه‌کانی شه‌ڕدا خۆشکرد . قایل‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش به‌شه‌ڕ را‌گرتن و به‌شداریکردن له ژووره‌کانی عه‌مه‌لیاتدا ، سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی وه‌زعه‌که‌ی دامه‌زراند . به‌ڵام هێشتا ئه‌مه چاره‌سه‌رکردنی پێکدادانه ، جیاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانه ، راگرتنی نه‌زیفی خوێنه‌و هیچیتر . ئه‌مه یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کیشه‌که له بنه‌ڕه‌ته‌وه نییه . بڕاندنه‌وه‌ی شێوه‌ی حوکڕانی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌مه‌ودوا نییه . بۆیه مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆیی ، ئه‌و شه‌ڕه نزیک بێت یان دوور هه‌ر ماوه‌و ، بێ تاووتووکردنی چاره‌سه‌رکردنێکی دروستی چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ، ئه‌و مه‌ترسییه بنبڕناکرێت . له‌به‌ر ئه‌وه له ئاستی مه‌ترسییه‌کی وه‌هادا که شه‌ڕی ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌خه‌ی خه‌ڵکی بگرێته‌وه‌و جارێکیدیکه هه‌ڕه‌شه له ژیانیان بکات ، کۆمه‌ڵیک پرسیار دێنه‌پێشه‌وه‌و ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه ، به تایبه‌تی رووکاری چاره‌سه‌رکردنێک که له ناواندایه‌و ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نی سیاسی ، چ له نێو ته‌شکیله‌ی حکومه‌ت و چ له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تدا ، ده‌یخه‌نه‌ڕوو .
n ئایا هه‌ردوو حزبه‌که جارێکیدیکه بۆ سیاسه‌تی نیوه به‌نیوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ؟
n ئایا په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم پاش ئه‌و رووداوانه وه‌ک جاران ده‌ستبه‌کارده‌که‌نه‌وه ؟
n ئایا کێشه‌که هه‌ر به دووقۆڵی و به ناوبژی ( INC ) ده‌بڕێننه‌وه ؟
n ئایا به‌ره‌ی کوردستانی وه‌ک به‌دیلێک زیندووده‌کرێته‌وه‌و دیسانه‌وه کاروبار به‌و ده‌سپێرن ؟
n ئایا په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی ئاوه‌ها – وه‌ک له پرسیاره‌کانی پێشتردا خرایه‌ڕوو – زامنی ئه‌وه ده‌بێت جارێکیدیکه شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه‌و ، هه‌موو که‌موکووڕی و قه‌یرانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی تائیمڕۆی له کوردستاندا ، پێ چاره‌سه‌رده‌کرێت ؟
ئه‌گه‌ر بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه په‌نابه‌رینه به‌ر سیاسه‌ته‌کانی رابردوو ، به گیانێکی مه‌وزوعی و بێلایه‌نه‌وه سه‌یری ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا بکه‌ین ، ئه‌وا بێ هیچ دوودڵییه‌ک ته‌نها وه‌ڵامێکمان ده‌ستگیرده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هیچ یه‌کێک له‌و شێوازانه‌ی چاره‌سه‌رکردن کێشه‌که کۆتاییپێناهێنێ و له ئاستی بنبڕکردنی شه‌ڕی ناوخۆییدا ده‌ستکورتن ، بۆیه پێویسته به دیدگایه‌کی نوێوه ، به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی فراوانتر‌و گیانێکی قاڵبووی ئه‌زموونی رابردووه‌وه ، به دوای چاره‌سه‌رکردندا بگه‌ڕێین و ته‌رحێکیدیکه بێته‌پێشه‌وه .
ده‌ستپێکی تیۆریی ئه‌م ته‌رحه له‌و راستییه‌وه ده‌ستپێده‌کات که شه‌ڕی ناوخۆیی پابه‌ندی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌و به توندی پێوه‌ی گرێدراوه ، بۆیه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێشمه‌رجی بنبڕکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بێت . هه‌ر له‌م باری سه‌رنجه‌وه پڕۆژه‌یه‌ک بۆ بنبڕکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی پێویسته که چاره‌سه‌ری هۆکاری شه‌ڕه‌که بکات ، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و چه‌ند پرنسیپێک
گونجاوترین رێگاچاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا ، ده‌بێت له‌م پرنسیپانه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵگرێت :
1 ) سه‌لماندنی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر ، واته دانپێدانانی ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته . وه‌رگێڕانی ئه‌م پرنسیپه له بواری سیاسه‌تدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هێزه سیاسییه‌کان ، هه‌ریه‌که‌یان له‌لای خۆیانه‌وه ، خۆی به ده‌مڕاستی جه‌ماوه‌ر نه‌زانێت به‌ڵکو به کرده‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان و ئه‌م جه‌ماوه‌ره سه‌رپشک بکه‌ن له چۆنایه‌تی ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ی بۆ حوکمڕانیکردنی خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن .
2 ) سه‌لماندنی ئازادییه سیاسییه‌کان بۆ هه‌موو حزب و رێکخراوو گرووپه سیاسییه‌کان به‌بێ جیاوازی و ، زامنکردنی ئه‌و ئازادییه له هه‌موو بارودۆخێکی سیاسی‌دا .
3 ) سه‌لماندنی حوکمڕانیی مه‌ده‌نی و دوورخستنه‌وه‌ی هێزی چه‌کداری حزبه‌کان له ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری سیاسیی هه‌رێم . به واتایه‌کیدیکه سیاسه‌ت و ئه‌قڵییه‌تی سیاسی ئاڕاسته‌ی حوکم بکات نه‌ک چه‌ک و ئه‌قڵییه‌تی عه‌سکه‌ری .
4 ) رێزلێگرتنی رای گشتی له‌سه‌ر ئه‌و کێشه سیاسی و عه‌سکه‌رییانه‌ی رووده‌ده‌ن و ، کارکردن بۆ سازدانی رایه‌کی گشتیی ره‌خنه‌گرو سه‌ربه‌خۆ له کێبه‌رکێی حزبایه‌تیدا .
5 ) رێگه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردانی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمییه‌کان له کاروباری ناوخۆی کوردستان و ، ره‌خساندنی هه‌موو داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و ، پابه‌ندبوون به‌م پرنسیپه‌وه‌و ئیدانه‌کردنی هه‌ر لوو‌تژه‌ندنه کاروبارێکی کوردستانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزه ئیقلیمییانه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان به‌شێکی کوردستانیان داگیرکردووه‌و هه‌موویان به‌رژه‌وه‌ندیی ناوکۆییان له چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد‌و به‌دینه‌هاتنی مافی چاره‌نووسی خۆیدا هه‌یه .
6 ) ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم ، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی دابینکردنی نان و ئازادی بێت بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان . نان و ئازادی پێکه‌وه‌به‌ستراون و له یه‌کتری جیانابنه‌وه . هه‌میشه برسێتی هه‌ڕه‌شه له پاراستنی ئازادی ده‌کات و ، ئازادیش به برسێتییه‌وه هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت . بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستانداو ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی حوکمڕانیی ده‌که‌ن ، ده‌بێت کێبه‌رکێ له‌سه‌ر دابینکردنی نان و ئازادی پێکه‌وه‌و وه‌کویه‌ک بکه‌ن و ، ئه‌و حه‌قیقه‌ته بسه‌لمێنن که ئاکامی خه‌باتی خوێناوی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان له پێناوی رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تیدا ده‌بێت نان و ئازادی بێت نه‌ک شه‌ڕو برسێتی.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرنسیپانه بناغه‌یه‌کی پته‌وی داڕشتنی بارودۆخێکی سه‌قامگیر بێت و له چاره‌سه‌رکردنی وه‌زعی ئاڵۆزی ئیمڕۆی کوردستاندا جێگه‌ی خۆیان بگرن ، ده‌بێت هه‌رچی زووه هه‌نگاو بۆ پیاده‌کردن و په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م ئیجرائاتانه هه‌ڵگیرێت :
أ -- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شێوازی نیوه به‌نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌موو ئاسته جیاجیاکانداو له‌پێشی هه‌موویانه‌وه په‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، که له‌ڕاستیدا ئیفرازاته‌کانی شه‌ڕی ناوخۆیی ، به کرده‌وه کاره‌کانیانی په‌کخستووه‌و شه‌رعییه‌تیانی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه ، چونکه سروشتی شه‌ڕ ته‌واوی یاساکانی حوکمڕانیی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی خسته په‌راوێزه‌وه‌و ( منطق ) ی چه‌ک شوێنه‌واریانی گرته‌وه . له‌سه‌رێکه‌وه ، هه‌ر حزبه ده‌سه‌ڵاتی نیوه‌که‌یتری حکومه‌ته ناوکۆییه‌که‌یانی له پارێزگایه‌ک له کارخستووه‌و ، له‌سه‌رێکیدیکه‌وه ، چ په‌ڕله‌مان و چ حکومه‌تی هه‌رێم له پێکدادانه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆییدا ، به‌پێی دابه‌شبوونی حزبییان ، بوونه لایه‌نداری حزبه‌کانیان و راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شێکی نه‌پساوه‌ی هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی شه‌ڕ بوون . له داهاتووشدا ئه‌و رێژه‌ی ده‌نگه په‌ڕله‌مانییه‌ی بۆ حه‌سمکردنی کێشه‌کان پێویست بن ، له سایه‌ی سیستمی نیوه به‌نیوه‌دا به‌ده‌ستنایه‌ت و کێشه‌کان هه‌روا به هه‌ڵواسراوه‌یی ده‌مێننه‌وه . به‌رنامه‌ی حکومه‌تیش له هه‌مان کاتدا ناتوانێت به‌رنامه‌ی دوو حزب بێت له حوکمڕانیدا ، بۆیه هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ حوکمڕانی په‌یڕه‌وبکرێت ، به‌رنامه‌یه‌کی نیوه‌یی ده‌بێت و داموده‌زگا حکومه‌تییه‌کانیش له پێکهاته‌ی نیوه به‌نیوه‌دا یه‌کده‌ست و یه‌کئیراده ناتوانن به‌رنامه‌ی حکوموت پیاده‌بکه‌ن و وه‌ک پێشوو نیوه‌ی په‌یڕه‌ویده‌کات و نیوه‌که‌یتریش رێگری ده‌بێت .
ب -- هه‌رچی زووه‌و به‌په‌له کۆنگرێسێکی گشتی له هه‌موو حزب و رێکخراوو گرووپه سیاسییه‌کان و نوێنه‌رانی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شه‌خسییاتی بێلایه‌ن پێکبهێنرێت تا بڕیاری چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان بدات و رێگای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان دابنێت و وه‌ک ده‌زگایه‌کی باڵای یاسایی کاتیی جێی په‌ڕله‌مانی ئێستا بگرێته‌وه .
ئه‌رکی گرنگ و به‌په‌له‌ی ئه‌م کۆنگرێسه ده‌بێت بریتی بێت له :
1 ) دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ئیئتیلافیی کاتیی تێکه‌ڵ له که‌سانی سیاسی و پسپۆڕ ، حزبی و بێلایه‌ن ، تا کاروباره حکومه‌تییه‌کان له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رن .
2 ) به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا حکومه‌تییه‌کان له پارێزگاکانداو ، سپاردنی به که‌سانێکی لێوه‌شاوه‌و شاره‌زاو لێهاتوو بێگوێدانه ئینتیمای سیاسی‌یان یا بێلایه‌نییان و ، حاڵه‌تی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌م ده‌زگایانه‌دا کۆتاییپێبهێنێت .
3 ) ماوه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ دابنێت و جێ‌وڕێی به ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌ستنیشانبکات .
4 ) رێوشوێنی سه‌رژمێرکردنی خه‌ڵکی کوردستان دابنێت و سه‌رپه‌رشتی سه‌رژمێرکردنه‌که بکات .
5 ) یاسایه‌کی هه‌ڵبژاردن بڕیاربدات و ئیستیفتای بۆ بکات ، بۆ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی دامه‌زراندن ( مجلس تأسیسي ) که ئه‌رکی دانانی ده‌ستوورێکی خۆجێیی ( محلي ) و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانێکی نوێ له ئه‌ستۆ بگرێت .
ده‌بێت سه‌ره‌تاو به‌ر له به‌ستنی ئه‌م کۆنگرێسه ، هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی به‌شداریی تێداده‌که‌ن به‌ڵێنی ئیلتیزامکردن به بڕیاره‌کانی کۆنگرێسه‌وه بکه‌ن و ، ده‌رچوونیان له‌و بڕیارانه به ده‌ر‌چوون له ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان دابنرێت .
ئه‌م پڕۆژه سیاسییه ده‌توانێت زامه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆیی و کێبه‌رکێی حزبایه‌تی پێشوو قه‌ره‌بووبکاته‌وه ، بۆیه به‌پیره‌وه‌هاتن و جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌خه‌ینه به‌رچاوو به رێگاچاره‌یه‌کی واقیعی و کرده‌وه‌یی ده‌زانین .
ئه‌م پڕۆژه‌یه پاش ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی له‌لایه‌ن حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان و رای گشتیی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه ، ده‌بێته چاره‌سه‌رکردنێکی جه‌ماوه‌ری و زه‌مینه‌ی بنبڕکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی بۆ قۆناغ و مه‌ودایه‌کی دوور خۆشده‌کات .
دیاره ئه‌م چاره‌سه‌رکردنه ، کارێکی ریفۆرمیستی گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئیمڕۆدا ، کارێکه هه‌وڵ و کۆششێکی سیاسیی پڕ مه‌سئوولییه‌ت و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی لایه‌نه سیاسییه‌کان و سازدانی رای گشتیی جه‌ماوه‌رو به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای مه‌سه‌له‌ی رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تی کورد‌و زامنکردنی ئاووهه‌وایه‌کی دیموکراتی و په‌یڕه‌وکردنی پرنسیپه‌کانی ئازادیی سیاسی‌یان ده‌وێت و ، به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌و خۆنه‌ویستیی گشت لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌لایه‌ک و ، تێکۆشانی بێوچانی بزووتنه‌وه‌ی دژه شه‌ڕی ناوخۆیی و لیژنه‌و کۆمیته‌کانی خه‌بات له پێناوی ئاشتی و ئازادی‌دا ، له‌لایه‌کیدیکه‌وه ، قابیلی به‌دیهاتنه‌و ، هیچ چاره‌سه‌رێکی سیاسی نییه له توانا‌و ئیراده‌ی گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد له پێناوی ژیانی سه‌روه‌ری و ئازادی‌دا ، به‌ده‌ربێت .
فوئاد قه‌ره‌داغی
گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ، ژماره ( 3 ) ، مارتی 1995