دەربارەی چەپەکان و حزبەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد-- ناکۆکییەکان .. هەڵوێستەکان .. ئاسۆی داهاتوو 3
Sunday, December 20, 2009
3 / 1 بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد‌و شوێنی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانی
وه‌ک له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد ، به‌ره‌ی کوردستانی به‌شێکی سه‌ره‌کیی رێبازی ناسیۆنالیستی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستاندا پێکده‌هێناو ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردی به‌رجه‌سته‌ده‌کرد . به‌ره‌ی کوردستانی سه‌ره‌نجامی هه‌وڵ و کۆششێکی زۆری حزبه ناسیۆنالیسته‌کانی کورد ، دوای شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوانیاندا ، پێکهات . ئه‌م حزبانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کیانگرتبوو . ئه‌م به‌ره‌یه نماینده‌ی یه‌کگرتن و هاوپه‌یمانێتی چه‌ند چینێکی جیاواز له کۆمه‌ڵی کوردستاندا نه‌بوو ، به‌ڵکو لایه‌نه‌کانی نماینده‌ی توێژه جیاجیاکانی بۆرژواو ورده‌بۆرژوازیی کورد بوون . له‌نێوانی ئه‌م توێژانه‌دا هێڵێکی چینایه‌تی روون نه‌بوو که راسته‌وڕاست له‌یه‌کدی جیایان بکاته‌وه . هه‌ر هه‌موویان وه‌ک به‌رنامه‌و ئامانج و شێوه‌ی کارکردنیان و چۆنایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌که‌یان ، ئه‌وه‌نده له‌یه‌کدییه‌وه نزیکبوون ، ده‌کرا له‌یه‌ک حزبدا کۆببنه‌وه .
دروشمی سه‌ره‌کیی زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌ره تا چه‌ند مانگێکیش دوای کشانه‌وه‌ی ئیداریی رژێم له کوردستان و داسه‌پاندنی ئابڵووقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ناوچه رزگارکراوه‌کان ، دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بوو . له به‌رنامه‌ی به‌ره‌دا به‌ئاشکرا ، سیمای عێراقێتی هه‌ندێک له ئامانجه‌کان و جۆری تێڕوانینیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی " یه‌کێتیی خاکی عێراق " دیاره . داواکردنی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس له شێوه‌ی فیدراڵیدا ، وه‌ک ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تی ، به‌ره‌نجامی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان و بارودۆخێکی سیاسی ناوخۆیی بوو که دوای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵه‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتنه‌پێشه‌وه ، ده‌نا حزبه‌کانی به‌ره له‌مه‌ڕ ستراتیژی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ناته‌بابوون و به‌شێکی زۆری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ململانێ و کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردن له ته‌وه‌ره‌ی دیدو بۆچوونی جیاجیا بۆ ئه‌م ستراتیژه ده‌خولانه‌وه .
هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌م به‌ره‌یه راسته‌وخۆ له بازنه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کاندا بوون و سیاسه‌ت و ستراتیژ‌و تاکتیکی خه‌باتیان له‌م بواره نه‌ته‌وه‌ییه تێپه‌ڕینه‌ده‌کرد . شێوازی خه‌باتیان بۆ کۆکردنه‌وه‌و سازدانی جه‌ماوه‌ریش هه‌ر هه‌مان شێوه ئاڕاسته‌کردنی ناسیۆنالیستی بوو ، که به درێژایی چه‌ند گرێیه‌کی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ده‌که په‌یڕه‌ویانکرد . ئه‌و یه‌ک دوو هێزه سیاسییه‌ش که ئه‌ندامی به‌ره بوون و به‌هێزی چه‌پ ده‌ناسران ، به وه‌رگرتنی به‌رنامه‌ی به‌ره‌و یه‌کگرتنی به‌ره‌ییان له‌گه‌ڵ حزبه ناسیۆنالیسته‌کاندا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ، به کرده‌وه ئامانجی خه‌باتیانی له سنووری ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کاندا قه‌تیسکردو مه‌سه‌له چینایه‌تییه‌کانیان ، به‌بێ به‌ستنه‌وه‌یان به ستراتیژیی سۆسیالیزمه‌وه ، له‌ڕیزی پشته‌وه راگرت و ، مه‌سه‌له دیموکراتییه‌کانیان به‌سه‌رمه‌شقی خه‌باتی ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌باتیان دانا . له‌به‌ر ئه‌وه که‌م تا زۆر ، له‌ئاستی رووداو‌و زۆرانبازییه سیاسییه‌کانی گۆڕه‌پانه‌که‌ی کوردستاندا ، سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی بووه ته‌وه‌ره‌ی چالاکیی سیاسی‌یان و تا ئێستاش له‌و بازنه‌یه ده‌رنه‌چوون .
هێزه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی خاوه‌نی هێزی چه‌کدار بوون . هێزی سه‌ره‌کی و ته‌نیای چه‌کدارییان له کوردستاندا پێکده‌هێنا . به حوکمی بوونی ئه‌و هێزه چه‌کدارییه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوون . له کوردستانی دوای راپه‌ڕیندا ده‌وڵه‌تی واقیع بوون و جێی حکومه‌تی ناوه‌ندییان گرته‌وه‌و وه‌ک هێزی سیاسی و چه‌کداریی ژوور کۆمه‌ڵ و هاوتاڕاگری کۆمه‌ڵ کارگێڕییان ده‌کرد . بۆیه به حوکمی ئه‌و شوێنه سیاسییه‌یان هه‌ر زوو رووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێک کێشه‌ی ئاڵۆز بوونه‌وه ؛ مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی نادیاری کێشه‌ی گه‌لی کورد‌و لێڵی چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌و ئابڵووقه‌دانی ئابووری له‌سه‌ر کوردستان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ، هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختی بۆ خولقاندن . ئه‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته له‌لایه‌ک و سروشتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییش له‌لایه‌کیدیکه‌وه ، هه‌ندێک ره‌فتاری نادیموکراسی خسته‌وه‌و ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ئایدیۆلۆژیی جیاوازیان له به‌ره هه‌بوو ، به‌ر هه‌ندێک گوشار که‌وتن .
به‌ره‌ی کوردستانی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و لایه‌نانه‌ی باسمانکرد ، خاوه‌نی راگه‌یاندنێکی فراوان بوو . هه‌موو هۆیه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌و ئاڕاسته‌کردن ، هه‌ر له ئیستگه‌و ته‌له‌فزیۆن و بڵاوکراوه‌وه تا سه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤار ، له‌به‌رده‌ستیاندابوو . له ئاستی ناوخۆ‌و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا وه‌ک نماینده‌ی ره‌سمیی ئۆپۆزیسیۆنی کورد ده‌ناسرا . ئه‌مه رۆڵێکی گرنگتری دایه به‌ره‌ی کوردستانی و هه‌ڵسوکه‌وتێکی تایبه‌تییان به‌سه‌ردا سه‌پاند چ له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌داو چ له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوخۆدا ، که زۆرێک له‌و ره‌فتاره سیاسییانه‌ی به‌ره له‌م دوو کایه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و رێبازی ئه‌و گرووپ و ده‌سته‌و رێکخراوانه‌دا نه‌ده‌گونجان که له ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا هه‌بوون به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی له خانه‌ی چه‌په‌کاندا ریزیانبه‌ستبوو .
به‌ره‌ی کوردستانیی سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕین له ژیانی سیاسی‌دا واقیعێکی هه‌ستپێکراوبوو . وه‌ک هێزی چه‌کدار له گۆڕه‌پانه‌که‌دا به‌دیلیان نه‌بوو ، پێداویستی باری ئه‌وسای کوردستان مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیانی ده‌خواست . مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی سیاسی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا به‌بێ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی کوردستانی‌دا ، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی و به‌هێزی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا ، نه‌ده‌کرا .
لایه‌نه‌کانی رێبازی سۆسیالیستی له کوردستاندا به‌ره‌وڕووی ئه‌م واقیعه بوونه‌وه ، بۆیه چاونووقاندنیان له ئاستی ئه‌م واقیعه یان خۆهه‌ڵه‌کردنیان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و واقیعه تووشی هه‌ڵه‌ی تاکتیکی و سیاسیی گه‌وره‌ی کردن .
چابووکی و واقیعیبوون له ره‌فتاری سیاسی‌دا بۆ ئه‌م رێبازه ، پێویستیی هه‌ڵوێستێکی راست و دروستی لێده‌خواستن که سه‌رجه‌می باره سیاسییه‌که له‌به‌رچاوبگرن و له‌به‌ر تیشکی دینامیزمی باره سیاسییه‌که‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرن ، به‌تایبه‌تی له شێوه‌و جۆری په‌یوه‌ندییاندا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی کوردستانی به‌گشتی و لایه‌نه رادیکاڵه‌کانیدا به‌تایبه‌تی . ( ماویه‌تی )