دەربارەی چەپەکان و حزبەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد-- ناکۆکییەکان .. هەڵوێستەکان .. ئاسۆی داهاتوو 4
Monday, December 21, 2009
به‌شی دووه‌م
ململانێی چه‌په‌کان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد
2 / 1 بنه‌مای سیاسی ململانێکه
دیارده‌یه‌کی ئاساییه هێزه‌کانی چه‌پ و نماینده سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له ململانێیه‌کی به‌رده‌وامدا بووبن . هه‌ردوو هێزه‌که - به‌گشتی – له‌سه‌ر گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی ئایدیۆلۆژی و سیاسی ململانێ له نێوانیاندا هه‌بووه . سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ململانێیه دوو دیدی جیاواز‌و دوو روانگه‌ی فیکریی جیاواز بووه ، که له دوو جۆگه‌ی ئایدیاییه‌وه به ته‌ریبی یه‌کترییه‌وه ڕۆیشتون ، نه خاڵی ده‌ستپێکردن و نه خاڵی یه‌کانگیربوونیان له کۆتاییه‌وه نه‌بووه .
رێبازی ناسیۆنالیستی ، له گۆشه‌ی " به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه " و " رزگاری و یه‌کگرتنه‌وه‌ی خاک " ه‌وه ، بۆ گشت کێشه فیکری و سیاسییه‌کانیان ده‌ڕوانی . ئه‌م رێبازه له ئاستی ته‌ییاره ئایدیۆلۆژییه باوه‌کانی سه‌رده‌مدا مروونه‌تی هه‌بوو ، به ئاسانی هۆگریان ده‌بوو و خزمه‌تی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی خۆی پێده‌کرد . خاڵی ده‌ستپێکردن و کۆتایی لای ئه‌م رێبازه رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تی وئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خاکی نه‌ته‌وه بوو . له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا خۆیان به‌یه‌ک ئاسۆی ئایدیۆلۆژییه‌وه نه‌ده‌به‌سته‌وه ، به‌ڵکو شێوازی هه‌ڵبژارده‌کارییان په‌یڕه‌وده‌کردو پاساوی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه ده‌دایه‌وه .
چه‌په‌کان – به‌گشتی – له روانگه‌ی ئایدیای کۆمۆنیستییه‌وه بۆ هه‌موو کێشه سیاسی و فیکرییه‌کان ، به‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشه‌وه ، ده‌یانڕوانی . ئه‌وان له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی پڕۆلیتارییه‌وه سه‌یری ئه‌م جیهانه‌یان ده‌کرد . به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتیی خه‌باتی چینی کرێکارانی جیهانی ، بنه‌مای لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌یان بوو . ئه‌وان راسته‌وڕاست له ئاسۆیه‌کی فیکریی دیاریکراوه‌وه تیشکی رێگای هه‌ڵوێسته‌کانیان وه‌رده‌گرت و به‌ره‌ی دوژمنانی کرێکاران و گه‌لانی جیهانیان له سیستمی سه‌رمایه‌داریی جیهانیدا ده‌بینی ، بۆیه خه‌باتی خۆیان له‌م رێڕه‌وه‌دا ده‌بینی و هه‌موو گرفته گه‌وره‌و بچووکه‌کانی ئه‌م جیهانه‌یان به کاریگه‌ریی رۆڵی سیستمی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستییه‌کانی نوێنه‌ریه‌وه گرێده‌دا . ئه‌وان جێپه‌نجه‌ی ئه‌م سیستمه‌یان له هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌بینی و ئه‌و ته‌ونه به‌یه‌کداچووه به‌ربڵاوه‌ی په‌یوه‌ندیی ئابووری و سیاسیی مۆنۆپۆله جیهانییه‌کان ، که جه‌مسه‌ره‌کانی ژیانی مرۆڤی له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه به‌یه‌که‌وه گرێداوه ، هه‌ستپێده‌کرد . بۆیه زۆر ئاسایی بوو ، رێبازی ناسیۆنالیستی و سۆسیالیستی له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ، له شوێنێکی وه‌کو کوردستاندا ، له ململانێدابن و بیر‌و لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بێت .
ئه‌م دوو هێڵه سیاسییه ته‌ریبه شانبه‌شانی یه‌کدی ده‌ڕۆیشتن ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن ، گرژی لایه‌ک و توندوتیژیی لایه‌نێکی دیکه‌یان زیاتر هێڵه‌کانی له یه‌کتری دوورده‌خسته‌وه . ئه‌مه ئه‌و باره بوو که سیمای ئه‌و کاته‌ی باری سیاسی له کوردستاندا پێکده‌هێناو هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌کرد . له‌به‌ر ئه‌وه شیکردنه‌وه‌ی سروشتی ناکۆکییه سیاسییه‌کان و دانانی رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو بۆ چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندی هێزه سیاسییه‌کان ، مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنگی ئه‌و کاته بوو . دواخستنی ئه‌و چاره‌سه‌رکردنه له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنانی هه‌ردوو بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستی و سۆسیالیستییه‌که بوو ، که له باری ئه‌و کاته‌ی کوردستانداو ، تا هه‌نووکه‌ش ، هه‌ر یه‌ک دوژمنه‌و مه‌ترسی له‌ناوبردن و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌فروتوناکردنی له هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌که ده‌کردو ده‌کات .
وه‌نه‌بێت ناکۆکی و ململانێی ئه‌م دوو رێبازه ( ناسیۆنالیستی و سۆسیالیستی ) له راپه‌ڕینه‌که‌وه ده‌ستیپێکردبێت ، به‌ڵکو ئه‌م ناکۆکییه ره‌گێکی مێژوویی هه‌یه‌و له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی چله‌وه به‌زه‌قی سه‌ریهه‌ڵداوه . رێبازی نه‌ته‌وه‌یی و سۆسیالیستی هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه له ململانێدا بوون . شێوه‌و بابه‌ت و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ناکۆکییانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و شێوه‌و بابه‌ت و شێوازی نوێ ، که‌ره‌سه‌ی درێژه‌پێدانی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی خولقاندووه . له ساڵه‌کانی په‌نجادا ، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزدا ، له کوده‌تا ره‌شه‌که‌ی 1963 دا ، له کۆتایی شه‌سته‌کان و ساڵه‌کانی حه‌فتاو تا ئیمڕۆش ، وه‌ک زنجیره‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌کانی تێهه‌ڵکێشی یه‌کبوون و پسانیان تێدا نه‌بووه . هه‌ر رێبازێک له‌گه‌ڵ ئه‌م مێژووه دوورودرێژه‌دا میراتگری خۆی هه‌بووه‌و میراتگران یه‌کبینه‌یی ململانێکه‌یان پاراستووه .
لایه‌نێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ململانێیه حزبی شیوعی عێراق بوو . ئه‌گه‌رچی ئه‌م حزبه له به‌ره‌ی کوردستانی‌دا بوو ، به‌ڵام رێبازی چه‌پ به‌شێکی گه‌وره‌ی میرات و ئاسه‌واری ئه‌و ململانێیه‌ی ، ئه‌وان لایه‌نێکی بوون ، بۆ ماوه‌ته‌وه . هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد‌و حزبه‌کانی نوێنه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی عێراق و کوردستان ، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی حزبی شیوعی عێراق و راده‌ی کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ناسیۆنالیسته‌کان له‌سه‌ر ده‌سته‌و رێکخراوه کۆمۆنیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی ، درێژه‌ی به ململانێکه داوه‌و هه‌میشه خاڵێکی به‌یه‌کادان و هه‌ڵپژانی به جێگیریی هێشتۆته‌وه‌و هه‌ڵوێستی سه‌لبی به‌رامبه‌ر یه‌کدی پێگرتوون . که‌واته جگه له سه‌رچاوه‌ی ئایدیۆلۆژیی جیاواز ، له واقیعه‌که‌دا که‌لتوورێکی سیاسیی سه‌لبی له په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی سه‌ر به هه‌ردوو رێبازه‌که‌دا هه‌بووه‌و هه‌یه ، بۆیه - بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت – کار له ململانێکه‌ی ئێستا ده‌کات .
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه خۆی له‌و ململانێ کۆنه ده‌پارێزی ، دیاره نه‌ک وه‌ک هۆکارێکی بێبایه‌خ ، به‌ڵکو به هیوای ده‌ستنیشانکردنی ناکۆکییه نوێیه‌کانی دوای راپه‌ڕین و درێژه‌کێشانیان تا ئیمڕۆو ، به نیازی هه‌وڵدان بۆ ئاگربڕکردنی قه‌یرانێکی سیاسی و به‌یه‌کادانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی ناوه‌خت ، که له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی گه‌لی کورده‌و ، جه‌زره‌به‌یه‌کی کوشنده به‌هه‌ردوو رێبازه‌که‌و ، به‌بارودۆخه سیاسییه لیبراڵه‌که‌ی سه‌ره‌نجامی راپه‌ڕین بوو ، ده‌گه‌یه‌نێت . ( ماویه‌تی )