دەربارەی چەپەکان و حزبەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد-- ناکۆکییەکان .. هەڵوێستەکان .. ئاسۆی داهاتوو 6
Wednesday, December 23, 2009
2 / 3 چۆن له ناکۆکییه‌کان ده‌گه‌ین ؟
بۆرژواکان سیاسه‌ت به درۆوده‌له‌سه ده‌زانن و خۆیان ئه‌م چه‌مکه له کاری سیاسییاندا به‌کارده‌هێنن . به‌ڵام چه‌مکی سیاسه‌ت له روانگه‌ی زانسته‌وه ؛ خه‌باتی چینایه‌تی و ململانێی هێزه سیاسییه‌کانه‌و ، له ته‌وه‌ره‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌جێهێنانی ئامانجه چینایه‌تییه‌کاندا گڕده‌خوات . سیاسه‌ت هونه‌ری چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی نێوان چینه‌کان و به‌دیهێنانی ئه‌و کاروبارانه‌یه که له توانادایه به‌دیبهێنرێن . به‌م پێیه سیاسه‌ت زانست و هونه‌ره . زانسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به‌پێی تێگه‌یشتنی ، یاساکانی ململانێ چینایه‌تییه‌کان ده‌برێنه‌وه‌و ئامانجه سیاسییه‌کان به‌ده‌ستده‌هێنرێن ، هونه‌ریشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کارامه‌یی سیاسی ده‌وێت تا له‌و رێیه‌وه رێگای پڕ پێچ و په‌ناو ئاڵۆزی سیاسه‌ت ته‌یبکرێت و چاره‌سه‌ری گیروگرفت و ورده‌کارییه‌کانی خه‌باتی سیاسیی رۆژانه‌ی پێبکرێت .
له سیاسه‌تدا هه‌رگیز لۆژیکی ( ئه‌لف ) یان ( بێ ) بڕیاری دواڕۆژی هێڵ و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کان نادات ، به‌ڵکو پتر له ( ئه‌لف ) یان ( بێ ) ی ده‌وێت و جێگۆڕکێی خاڵه لۆژیکییه‌کان مامه‌ڵه‌کردنی تایبه‌تی و هونه‌ری ره‌فتاری سیاسیی گونجاویان گه‌ره‌که . هه‌ر له‌م باری سه‌رنجه‌وه پێویسته ناکۆکییه‌کان بناسرێن و هه‌ر ناکۆکییه ره‌فتاری سیاسیی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بکرێت .
سیاسه‌ت وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئاڵۆزکاوو جیاواز‌و به‌یه‌کداچووی چینه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کان ، پێویستیی به لۆژیکێکی دیالێکتیکی ، نه‌ک لۆژیکی شێوه‌گه‌ریی هه‌یه . گرنگترین یاسای دیالێکتیکیش له‌م بواره‌دا یاسای ( یه‌کێتی و ململانێی دژه‌کان ) ه . سیاسییه‌کان ده‌توانن له‌م یاسایه سوودوه‌ربگرن و به ئه‌ندازه‌ی پراکتیکی هوشیارانه‌ی ئه‌م یاسایه ته‌نگوچه‌ڵه‌مه سیاسییه‌کان له شوێنی شیاوی خۆیاندا ریزبکه‌ن و رێگای چاره‌سه‌رکردنیان دابنێن و گرێوگۆڵه‌کانی به‌رده‌می ره‌وتی خه‌باتی سیاسیش ته‌ختبکه‌ن .
ناکۆکییه‌کان له کات و شوێنی دیاریکراوی خۆیاندا پێویستییان به لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، بۆیه شاره‌زایی له بنه‌ما تیۆرییه دیالێکتیکییه‌که‌و ناسینی سه‌رجه‌می ناکۆکییه‌کان ، مه‌رجی هه‌ره گرنگی یه‌که‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌رکردنه‌کان ده‌بێت . به واتایه‌کیدیکه پرنسیپی " شیکردنه‌وه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ بارودۆخی دیاریکراو " بێ له‌به‌رچاوگرتنی چۆنایه‌تی ناکۆکییه جیاجیاکان له توانادانییه . ئه‌م راستییه هه‌ڵوێستی یه‌کجاره‌کی و بنبڕی میتافیزیکی ره‌تده‌کاته‌وه‌و مرونه‌تی ره‌فتاری سیاسی به خه‌باتی سیاسیی هوشیارانه‌وه گرێده‌دات .
له ژیانی سیاسی‌دا گه‌لێک مه‌سه‌له به ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانه‌وه به‌ندن . هه‌ندێک له‌م مه‌سه‌لانه دوائاکامی خه‌باتی سیاسی بڕیارده‌ده‌ن . ئه‌م مه‌سه‌لانه به توندی پێکه‌وه گرێدراون و ناتوانرێت له‌به‌ریه‌ک بترازێنرێن ، چونکه زنجیره‌یه‌ک پێکده‌هێنن و یاسابه‌ندیی چوونه‌پێشه‌وه‌ی خه‌باته سیاسییه‌که ده‌که‌ن ؛ له‌وانه : ناسینی دۆست و دوژمن ، ناسینی قۆناغی شۆڕش ، تێگه‌یشتنی ناکۆکییه جیاوازه‌کان و تێکه‌ڵنه‌کردنی ناکۆکی سه‌ره‌کی و لاوه‌کی ، به‌رچاوڕوونی له ناسینی هێزه چینایه‌تییه‌کان و رۆڵی هه‌ر یه‌کێکیان له‌و قۆناغه‌ی شۆڕشدا ، هه‌روه‌ها دیاریکردنی شێوازی خه‌بات و ئه‌و ئامرازه سیاسییانه‌ی ئامانجه‌کانی پێبه‌دیده‌هێنرێن . با بزانین له کوردستانی دوای راپه‌ڕیندا سروشتی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دیاریمانکرد چۆن بوو ؟
2/3/1 قۆناغی شۆڕش
ده‌ره‌به‌گایه‌تی له کوردستاندا ، وه‌ک سیستم ، هه‌ره‌سیهێناوه‌و ریفۆرمی بۆرژوازی ، ئه‌گه‌رچی به نیوه‌چڵی کراوه ، به‌ڵام گۆڕانکاریی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵدا هێناوه . سه‌رمایه‌داری به دوا شانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یشتووه‌و شێوازی باوی په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵی پێکهێناوه . ئاسۆی گه‌شه‌کردنێکی سه‌رمایه‌داریی سه‌ربه‌خۆ ، له‌ژێر سایه‌ی چینێکی بۆرژوازی ( نیشتمانی ) سه‌ربه‌خۆ له جیهانی ژێر کۆنترۆڵی سه‌رمایه زۆر تاریکه‌و له توانای راسته‌قینه‌ی بۆرژوازیی له‌ڕولاوازی کوردستان به‌ده‌ره . کوردستان له ره‌وتی گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داریدا هه‌ر ده‌بێت پاشکۆ بێت ، جا پاشکۆی سه‌رمایه‌داریی عێراقی یان سه‌رمایه‌داریی رۆژئاوا بێت . ناکۆکییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا سه‌رمایه‌دارییه دواکه‌وتووه‌که‌ی کوردستان ، ته‌نها به سۆسیالیزم چاره‌سه‌رده‌کرێت و هیچ به‌دیلێکیدیکه کۆتایی به کوێره‌وه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان ناهێنێت . به‌ڵام له نێوان ئه‌م واقیعه‌ی ئیمڕۆو ئه‌و دواڕۆژه سۆسیالیستییه‌دا مه‌ودایه‌کی مێژوویی ده‌خایه‌نێت .
واقیعی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له جیهان و ناوچه‌که‌و ، له‌ناوخۆی عێراق و کوردستانداو ، گۆڕانکارییه‌کی سه‌رمایه‌داریی باڵاده‌ست که ئیمڕۆ له جیهاندا روویداوه ، واقیعی قۆناغه‌که له سایه‌ی چینی بۆرژوازیدا ده‌هێڵنه‌وه‌و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وام ده‌بێت و ململانێی چینایه‌تیش له نێوان هێزه بۆرژوازی و سۆسیالیستییه‌کاندا بۆ مه‌ودایه‌کی مێژوویی دیکه درێژه‌ده‌کێشێت و به ته‌نها له کوردستاندا یه‌کلایینابێته‌وه .
2/3/2 دۆست و دوژمن
ئه‌و ئه‌رکانه‌ی قۆناغی ئیمڕۆ ، له‌به‌رتیشکی واقیعی هێزه سۆسیالیسته‌کان و راده‌ی ئاماده‌بوونیان بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیاده‌کردنی به‌دیلی سۆسیالیستی ، ئاسۆی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان دیاریده‌که‌ن . حه‌قیقه‌تی بێتوانایی هێزه سۆسیالیسته‌کان و حوکمی ئه‌مری واقیعی بۆرژوا ناسیۆنالیستی کورد بۆ مه‌ودایه‌کیدیکه ، جا ئه‌وه کورت یان درێژ بخایه‌نێت ، قۆناغه‌که له‌م چوارچێوه‌یه‌ی ئێستادا ده‌هێڵێته‌وه‌و ، دینامیزمی گه‌شه‌کردن پابه‌ندی گۆڕانکارییه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ک و ، دواڕۆژی سیاسیی عێراق له‌لایه‌کیدیکه‌وه ده‌بێت ، بۆیه دۆستان و دوژمنانی قۆناغه‌که به‌پێی جۆری هه‌ڵوێست له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌و گه‌شه‌کردنه ده‌ستنیشانده‌کرێن .
بۆرژوا ناسیۆنالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌بیی په‌یوه‌ست به سیستمی سه‌رمایه‌ی جیهان وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کیی ئه‌م قۆناغه ده‌که‌وێته‌ڕوو . ئه‌م راستییه له ئاستی سیاسی‌دا ، هه‌موو حزب و رێکخراوو گرووپێکی سیاسی دژ به سیاسه‌ته‌کانی بۆرژوا ناسیۆنالیستی شۆڤێنی له عێراقدا ده‌هاوێته خانه‌ی دۆستانه‌وه . دیاره دۆستایه‌تی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی قۆناغه‌که‌ش مه‌رجداره‌و به‌رده‌وام گۆڕانکاریی به‌سه‌ردادێت و ، هه‌ر پله‌یه‌ک له‌م قۆناغه ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر چۆنایه‌تی دۆستانی قۆناغه‌که‌دا ده‌هێنێت .
گه‌شه‌کردنی ململانێ چینایه‌تییه‌کان ، دوائاکام ، چینی بۆرژوازی عێراقی ( عه‌ره‌ب و کورد ) و ، له پشتیانه‌وه سیستمی سه‌رمایه‌داریی جیهانی ، وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ، که هێزی کارای گۆڕانکاریی سۆسیالیستی و بنبڕکردنی هه‌موو شێوه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کن ، دیاریده‌که‌ن و ، ته‌وه‌ره‌ی ململانێی کار‌و سه‌رمایه ، تاکه ته‌وه‌ره‌یه‌کی ناوه‌ندییه تا به‌دیهێنانی به‌دیلی سۆسیالیستی ، دینامیزمی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی کۆمه‌ڵ بێت و یه‌کبینه فه‌رزی دۆستان و دوژمنانی پێوه به‌ندبێت .
2/3/3/ ناکۆکی سه‌ره‌کی و ناکۆکی لاوه‌کی
ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌ی له دوو خاڵی پێشوودا باسکران ، به‌ڕوونی نه‌خشه‌ی ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی و جۆری ناکۆکییه‌کان بڕیارده‌ده‌ن . سروشتی ناکۆکییه‌کان پۆلێنی جۆری ئه‌و ناکۆکییانه به دوو ریزی سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌وه ده‌که‌ن . ناکۆکی یه‌که‌میان له خه‌باتی سیاسی هه‌موو حزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان و عێراقدا دژی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌رمایه‌داریی به‌غدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ، ناکۆکی دووه‌م ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی نێوان هێزه سیاسییه جیاجیاکانی عێراق و کوردستان ده‌گرێته‌وه . ناکۆکی یه‌که‌م دوژمنانه‌یه‌و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ، مه‌رجی گه‌شه‌کردنی ئاسایی قۆناغه‌که بۆ پله‌یه‌کی باڵاتر ده‌بێت . ئه‌م ناکۆکییه ، دیسان بۆ مه‌ودایه‌کی مێژوویی ، سروشتی ناکۆکییه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی دژ به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریی شۆڤێنیی عێراقی ، به ناکۆکی دۆستانه ده‌هێڵێته‌وه . بۆیه له چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی یه‌که‌میاندا توندوتیژیی و راپه‌ڕینی چه‌کدارانه‌ی سه‌رانسه‌ری و ، له چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی دووه‌میشدا پرنسیپه‌کانی ئازادیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و " یه‌کگرتن و ململانێ " ی سیاسی پێکه‌وه ده‌سه‌پێنن .
2/3/4 شێوازی خه‌بات
سروشتی ناکۆکییه‌کان و چۆنایه‌تی ریزبوونیان له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌که‌دا ، شێوازی خه‌باتکردن دیاریده‌که‌ن . له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی رژێم به‌پێوه‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی کوردستان له ئارادا مابێت ، خودی هێزه سیاسییه‌کان له مه‌ترسی تیاچوون به‌ده‌رنین . هێزه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان و هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزه سۆسیالیسته‌کانیش پێکه‌وه ، ئه‌م مه‌ترسییه‌یان له‌سه‌ره . گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێم بۆ کوردستان و مانه‌وه‌ی سیستمی حوکم له عێراقدا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای هه‌ڕه‌شه له وجودی هه‌موویان ده‌کات ، بۆیه خاڵی یه‌کانگیربوونی سیاسی و یه‌کخستنی وزه‌و توانای شۆڕشگێڕانه بۆ به‌ربه‌ستکردنی رووداوێکی ئاوه‌ها ، ده‌بێت له‌به‌رچاوبگیرێ و ، ناکۆکییه‌کانی ناوخۆ ، ناکۆکییه لاوه‌کییه‌کان ، مه‌ترسییه سه‌ره‌کییه‌کان دانه‌پۆشن . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵی یه‌کانگیربوونه به کرده‌وه پیاده‌بکرێت ، ده‌بێت دوو شێوازی خه‌باتکردن په‌یڕه‌وبکرێن و هه‌موو لایه‌ک پابه‌ندی بن ؛ ئه‌وانه‌ش : سازدانی چه‌کدارانه‌و پڕچه‌ککردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ به‌رهه‌ڵستی و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه سه‌ره‌کییه‌که له‌لایه‌ک و ، ئازادی بێ کۆت و مه‌رجی سیاسی و پراکتیکی راستگۆیانه‌ی دیموکراسییه له‌ڕێی حوکمی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ره‌وه . بێ ئه‌م دوو شێوازه ، ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌ڕین ، به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی راماڵین و ره‌شه‌بای رژێمدا ده‌بن .
2 / 4 ناکۆکییه سیاسییه‌کانی ناوخۆ له کوردستانی دوای راپه‌ڕیندا
له‌مه‌وپێش ئاماژه بۆ چۆنایه‌تی ناکۆکییه‌کان کراو به دوو به‌شی سه‌ره‌کییه‌وه دابه‌شکران : یه‌کێکیان سه‌ره‌کی و دوژمنانه‌و ئه‌وه‌یدیکه‌یان لاوه‌کی و دۆستانه . هه‌ڵوێست له ناکۆکی یه‌که‌م له‌و دوو پرنسیپه‌ی شێوازی خه‌باتکردندا خرایه‌ڕوو . بۆیه بۆ ناسینی ناکۆکی دوومیان پێویسته تابلۆیه‌کی ئه‌و ناکۆکییانه له‌به‌رچاواندابێت ، تا به وردی چاره‌سه‌ربکرێن و رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی نائاسایی و ناوه‌ختانه‌یان بگیرێت و شوێنی راسته‌قینه‌ی ناکۆکییه ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کان نه‌شێوێندرێت و تێکه‌ڵ به‌یه‌کدی نه‌کرێن .
له گۆڕه‌پانی سیاسی دوای راپه‌ڕیندا ، گرنگترین ناکۆکییه‌کانی ناوخۆ ئه‌مانه بوون :
2/4/1 ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی . ئه‌م ناکۆکییانه درێژکێشان و پاشماوه‌ی ناکۆکییه خوێناوییه‌کانی پێش پێکهاتنی به‌ره بوون . سروشتی ئه‌م ناکۆکییانه له جیاوازی به‌رنامه‌ی سیاسیی لایه‌نه‌کاندا خۆی نه‌ده‌نواند ، به‌ڵکو پتر په‌یوه‌ندی به هه‌ندێک بۆچوونی سیاسی جیاواز‌و ، پێشبڕکێی کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو ، هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتداری و تاکڕه‌وی له حوکمدا هه‌بوو . ئه‌م ناکۆکییانه تا ئیمڕۆش له نێوان هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌کییه‌که‌ی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمدا به‌رده‌وامن و به‌ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتووه که هه‌ڕه‌شه‌ی له‌باربردن و هه‌ره‌سهێنانی بارودۆخه سیاسییه‌که‌ی کوردستان بخه‌نه‌وه .
2/4/2 ناکۆکی له ناوخۆی حزبه‌کانی به‌ره‌دا . ئه‌م ناکۆکییانه بۆ سروشتی ناکۆکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ، له هه‌ل و باری تایبه‌تی دوای راپه‌ڕین و تێکه‌ڵبوونی خه‌ڵکێکی فراوانی هه‌مه‌چه‌شنه به حزبه‌کانی به‌ره ، دروستبوون . سیاسه‌تی " ده‌رگاکردنه‌وه " بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ له ریزه‌کانی رێکخستنی ئه‌و حزبانه‌دا ، کۆمه‌ڵێک ئاڵۆزی و پشێوی و ناکۆکی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌و ، ره‌تی حزبه‌کانی بڵاوکردووه‌و ، توانای جڵه‌وگرتنه‌وه‌ی باری حزبایه‌تی خۆیانی پێنه‌هێشتوون .
2/4/3/ ناکۆکی نێوان به‌ره‌ی کوردستانی ، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداریی دوای راپه‌ڕین و ، نێوان جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان . ئه‌م ناکۆکییه له ژێر سایه‌ی باری ناله‌باری ئابڵووقه‌دانی ئابووری و خۆکێشانه‌وه‌ی ره‌سمی رژێم له ئیداره‌ی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له کوردستاندا توندتربۆوه. ئه‌مه ناکۆکییه‌ک بوو ، که له نێوان دوو لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ک و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌کیدیکه‌وه هه‌بوو ، به‌هۆی باری گرانی و برسێتی و بێ‌کاری و راووڕووت و تیرۆر‌و چه‌ندین دیارده‌ی دزێوی دیکه که باڵیان به‌سه‌ر ناوچه رزگارکراوه‌کانی کوردستاندا کێشابوو ، به‌رده‌وامبوو.
2/4/4 ناکۆکی نێوان حزبه‌کانی به‌ره ، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو ، نێوان حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره ، که چه‌پی کرێکاری و سۆسیالیستی لایه‌نێکی سه‌ره‌کیی پێکده‌هێنن .
2/4/5 ناکۆکی نێوان رێکخراوو گرووپه چه‌په‌کان له‌ناو خۆیاندا . چه‌په‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و رێکخراوه‌یی ناکۆکییان له نێواندا هه‌بووه‌و هه‌یه . لێکدانه‌وه‌ی جیاجیایان ده‌رباره‌ی رووداوه‌کانی کۆن و نوێی جیهان و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌بووه‌و هه‌یه . باری سه‌رنجیان به‌رامبه‌ر باری سیاسیی عێراق و کوردستان به‌رده‌وام له‌یه‌کدی دووربووه . له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی دواڕۆژو چۆنیه‌تی بینینی ئاسۆی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و ئه‌رک و پێداویستییه کاریگه‌ره‌کانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی ژیان و سیستمی داهاتوو ، ناکۆکییان هه‌بووه‌و تا ئێستاش ناکۆکییه‌کان به‌رده‌وامن .
ئێمه له چواچێوه‌ی ئامانجی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه سیاسییه‌دا ، ته‌نها له خاڵه‌کانی ناکۆکی نێوان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد به‌گشتی و به‌ره‌ی کوردستانی به تایبه‌تی له‌لایه‌ک و ، رێکخراوه چه‌په‌کان له‌لایه‌کیدیکه‌وه ، ده‌دوێین و ، له‌به‌رتیشکی لێکدانه‌وه‌کاندا هه‌ڵوێستی دروست ده‌رباره‌ی خاڵه‌کانی ناکۆکی ده‌خه‌ینه‌ڕوو . ( ماویه‌تی )