دەربارەی چەپەکان و حزبەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد-- ناکۆکییەکان .. هەڵوێستەکان .. ئاسۆی داهاتوو 7
Thursday, December 24, 2009
به‌شی سێیه‌م
هه‌ڵوێستی چه‌په‌کان له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد
3 / 1 هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ی ناکۆکییه‌کان
له‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی دوای راپه‌ڕین له کوردستاندا ره‌خسا ، چه‌پی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چی گه‌ره‌ک بوو ؟ ئیمڕۆ له سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا ده‌بێت چی‌یان بوێت ؟
شاراوه نییه که گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵی کوردستاندا رووه‌و سیستمێکی وه‌ها باری چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی کۆتایی پێبهێنێت ، له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئاکامه سیاسییه‌ن که چه‌په‌کان خوازیارین . گۆشه‌ی روانینی ئه‌م خه‌باته له پێناوی گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، گۆشه‌نیگای سۆسیالیستییه . بۆیه هه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه ده‌بێت ناکۆکییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن و چاره‌سه‌ری دروستیان بۆ دابنرێ . ده‌بێت له‌م بواره‌دا چه‌په‌کان پتر له‌هه‌ر لایه‌نێکیدیکه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌که ، خۆیان به پرنسیپه‌کانی تیۆری سۆسیالیستییه‌وه ببه‌ستنه‌وه‌و ئاگاداری ئه‌وه بن نه‌که‌ونه دوای تێڕوانینی خودیانه‌ی کێشه‌کانه‌وه ، تا هه‌ڵوێستی خودیانه به‌سه‌ر کار‌و ره‌فتاری سیاسیی رۆژانه‌یاندا زاڵ نه‌بێت . هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌زۆر به‌رگی تیۆری به‌به‌ری ناکۆکییه‌کاندا نه‌که‌ن و شێوه‌ی ناکۆکییه‌کان به جۆرێکی واقیعی په‌ره‌پێبده‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی پرنسیپ و پڕاکتیکی خه‌باتی سۆسیالیستی ، به تایبه‌تی پراکتیکی لێنینی ، بیانگرێته‌وه‌و له تاکتیکی لێنینی دوورنه‌که‌ونه‌وه .
له روانگه‌ی بیری سۆسیالیستییه‌وه ناکۆکییه‌کان بۆ واقیعی سیاسی ملکه‌چن و واقیعی نێوان هێزه سیاسییه‌کانیان تێدا ره‌نگده‌داته‌وه . بۆیه شیکردنه‌وه‌ی دیاریکراو بۆ واقیعه سیاسییه‌که رووکاری ناکۆکییه‌کان ئاڕاسته‌ده‌کات و چاره‌سه‌ری راستیان بۆ ده‌بینێته‌وه ؛ ده‌نا هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناکۆکیی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد بێت و ئیدی بۆرژوازی هه‌ر بۆرژوازی بێت و هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان بۆرژوازیی کورد‌و بۆرژوازیی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بدا دانه‌نرێت ، ئاکامێکی سیاسی هه‌ڵه‌ی ده‌بێت و له‌نێو بزووتنه‌وه سیاسییه‌که‌ی ئیمڕۆدا لادانی چه‌پڕه‌وانه ده‌خولقێنێ و به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی ، به تێشکانی سیاسی چه‌په‌کان ده‌شکێته‌وه .
راسته بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تی له دیدگایه‌کی دووره‌وه له ئاستی هه‌موو جیهاندا سیفه‌تی چینایه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه ، راسته لێکدانه‌وه‌کانیان ، ره‌فتاری سیاسی‌یان ، بیروبۆچوونیان ، سیاسه‌تی گشتییان ، به‌رچاوته‌نگییان ، خه‌سڵه‌تێکی گشتی و جیهانییان هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی جیهان یه‌ک ئۆردوگای چینایه‌تی دروستده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌م راستییه گشتییه نابێته یاسای یه‌کجۆره هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی ، سه‌باره‌ت به جیاوازی شوێنی ئه‌م بۆرژوایه له‌هه‌رکۆمه‌ڵێکدا به‌پێی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی تێیدا هه‌ڵده‌سووڕێت . واته هه‌ر وڵاتێک ، هه‌ر کۆمه‌ڵێک ، له‌ڕووی ریزبه‌ندیی چینایه‌تییه‌وه ، مۆرکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، هه‌روه‌ها واقیعێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که رۆڵی چینه‌کان دیاریده‌کات و ، له سنووری ئه‌و بواره جوگرافییه‌ی تێیدا کارده‌کات ، تایبه‌تمه‌ندی به هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی هه‌ر چینێک ده‌دات .
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێت چه‌په‌کان رۆڵی مێژوویی و واقیعی ئیمڕۆی بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد هه‌ڵبسه‌نگێنن و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستییه‌دا هه‌ڵوێستیان لێوه‌ربگرن .
له دیدی سۆسیالیستییه‌وه ناکرێت و ناشێت بۆرژوازیی کورد‌و بۆرژوازیی باڵاده‌ستی عه‌ره‌ب له دوو تای ته‌رازوویه‌کدا هاوتا بکێشرێن و راست و چه‌پ به‌سه‌ر هه‌ردوولایاندا ، وه‌کویه‌ک ، بهێنرێ . ئه‌مه نه‌ک هه‌ر نیشانه‌ی ته‌نکی و ساده‌ییه له شیکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، به‌ڵکو ئیدراکنه‌کردنی واقیعی بزووتنه‌وه‌ی مێژووه له‌م قۆناغه‌داو ، تێکه‌ڵاوکردنی هێڵه‌کان و ته‌قاندنه‌وه‌ی گه‌لێک ناکۆکییه که دواخستنیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌ره‌وداهاتوکشاوی مێژوودا ده‌گونجێ و له به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا ده‌بن .
ئیمڕۆ هه‌ڵوێستی سیاسی بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد ، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسیی بۆرژوازیی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌به له عێراقدا . له‌کاتێکدا بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی عه‌ره‌ب بۆرژوازییه‌کی شۆڤێنی و فاشستییه ، بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی میلله‌تێکی سه‌رده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایه ؛ بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد ، بۆرژوازیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌و له‌ژێر باری چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدایه ، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه چه‌وساوه‌ی ده‌ستی سه‌رمایه‌داریی شۆڤێنیزم و ده‌وڵه‌تێکی سه‌رمایه‌داریی پاشکۆ‌و دواکه‌وتووه . ئه‌م واقیعه‌ی بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردی تێدایه ، رۆڵێکی گرنگی له خه‌باتی گه‌لی کورددا دژی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی و له‌پێناوی دابینکردنی ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد داونه‌تێ . ناکرێت هه‌ر به هێنانه‌وه‌ی ده‌قی تیۆری دوور له واقیعی خه‌باتی سیاسی ، ئه‌م رۆڵه‌یان به‌لاوه‌بنرێت و له ئاستیاندا چاوبنووقێندرێت .
دیاره مه‌به‌ست له روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆڵه ئاشکرایه‌و ئه‌م راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ی بۆرژوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد پاساودانی ناکۆکییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نێوان ئه‌وان و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کورد نییه ، چونکه ئه‌و ناکۆکییه بنکه‌یه‌کی ئابووری هه‌یه‌و ، له‌ڕووی بابه‌تی و حه‌ره‌که‌تی مێژوو به‌ره‌وپێشه‌وه ، ناکۆکییه‌کی بنچینه‌ییه‌و تا چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی نێوان کار‌و سه‌رمایه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت . به‌ڵام له کاری سیاسی‌دا ناسینی چۆنایه‌تی ریزبه‌ستنی ناکۆکییه‌کان له‌ڕووی شوێن و کاتی داکشان و هه‌ڵکشانییه‌وه مه‌رجێکی هه‌ره گرنگی خۆشکردنی زه‌مینه‌ی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی باڵای حزب و رێکخراوه سۆسیالیستییه‌کانه‌و ، به‌بێ وردبینی له‌م هه‌ڵسوکه‌وته سیاسییه‌دا مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی سۆسیالیستی به‌ره‌وپێشه‌وه ته‌کان نادات و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستناهێنێت .
3/2 په‌یوه‌ندیی دیموکراسی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا
په‌یوه‌ندیی دیموکراسی له نێوان رێکخراوو گرووپه چه‌په‌کان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا شێوه‌ی له‌بارو گونجاوی قۆناغێکه له راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و هه‌تا مه‌ودایه‌کی مێژوویی دیکه به‌هانه‌ی درێژه‌پێدانی هه‌یه .
په‌یوه‌ندیی دیموکراسییانه‌ی نێوان چه‌په‌کان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد تێگه‌یشتنێکی قووڵی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورد ده‌گه‌یه‌نێت . نیشانه‌ی راستیی هێڵی سیاسی هه‌ر لایه‌نێکی سیاسییه که له گۆڕه‌پانی کوردستاندا چالاکیی سیاسی ده‌نوێنێت .
په‌یوه‌ندیی دیموکراسییانه پرنسیپی " یه‌کگرتن و ململانێ " له‌خۆیدا کۆده‌کاته‌وه . ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیموکراسییه یه‌کگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌کان له دژی ناکۆکییه سه‌ره‌کییه‌که زامنده‌کات و ململانێش ناسڕێته‌وه.
په‌یوه‌ندیی دیموکراسی نێوان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد‌و چه‌په‌کان ، بنه‌مای یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌لی کورد له‌م قۆناغه‌دا ده‌هێنێته‌کایه‌وه‌و ، بێ ئه‌م یه‌کێتییه ، خه‌باتی هه‌ردوو رێبازی ناسیۆنالیستی و سۆسیالیستی له واقیعی ئیمڕۆی کوردستاندا به‌ره‌وڕووی دژواری و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی راسته‌قینه ده‌بێته‌وه‌و به لاوازی هه‌ردوولایان ته‌واوده‌بێت .
یه‌کگرتن و ململانێ یه‌کێتییه‌کی دیالێکتیکی ، له شێوه‌گرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان باڵی نه‌ته‌وایه‌تی و باڵی سۆسیالیستی نێو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌م قۆناغه پێکده‌هێنن . بۆیه مامه‌ڵه‌کردنی دیموکراسییانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کدی ، بێ رێزلێگرتنی ئه‌م دوو پرنسیپ و کرداره سیاسییه ، له توانادا نییه‌و نایه‌ته‌دی .
یه‌کگرتن چییه ؟ و ململانێ له‌سه‌ر چی ؟
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره بده‌ینه‌وه‌و ته‌واوی گۆڕه‌پانی یه‌کگرتن و ململانێ له‌به‌رچاوان ئاواڵه بێت ، ده‌بێت توخمه‌کانی یه‌کگرتن و توخمه‌کانی ململانێ بناسرێن و به کارامه‌یی مامه‌ڵه له ته‌کیاندا بکرێت . یه‌گرتن به‌و واتایه‌ی لێره‌دا لێیده‌دوێین له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه چه‌قده‌به‌ستێت :
3/2/1 یه‌کگرتن له هه‌ڵوێستی سیاسی‌دا به‌رامبه‌ر حوکمی بۆرژوا ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و سازدانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و ئاڕاسته‌کردنیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌خت به‌رامبه‌ر رژێم و به‌رگریکردن له ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌ڕین .
3/2/2 یه‌کگرتن و داکۆکیکردن له هه‌ر سیاسه‌تێکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و خۆڕاگرتن به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی رژێم و پێداگرتن له‌سه‌ر ته‌واوی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد له‌سه‌ر بنچینه‌ی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس .
3/2/3 پشتگیریکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ، له‌پێناوی گه‌شه‌کردن و پێشخستنی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ، له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌نرێن . یه‌کگرتن له‌م بواره‌دا ، به مه‌به‌ستی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌رکه دیموکراسییه‌کانی ئه‌م قۆناغه ، زه‌روره‌تێکی مێژووییه .
چه‌په‌کان له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه ، ده‌بێت لایه‌نگیری گۆڕانکارییه دیموکراسییه‌کان بن ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گۆڕانکارییه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چه‌نده قووڵتر‌و فراوانتربن ، به‌و راده‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاراندا ده‌بن و بزووتنه‌وه‌که له ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت .
چه‌په‌کان ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له چوارچێوه‌ی ئامانجه دیموکراسییه‌کاندا ده‌بینن . له‌به‌ر ئه‌وه ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ، ده‌بێت پشتگیریی به‌ده‌ستهێنانیان بکه‌ن و هانی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنیان بده‌ن .
چه‌په‌کان ، وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی سۆسیالیستی ، ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵه‌و هه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌که‌وه‌بن که له راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه دیموکراسییانه‌دا به‌دیده‌که‌ن . ده‌بێت ره‌خنه‌ی سۆسیالیستی له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه بێ سانسۆر‌و رێپێگرتن به ده‌زگا باڵاکانی هه‌رێم و جه‌ماوه‌ری کوردستانیش بگات . بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌کانیش جێی خۆیان بگرن ، ده‌بێت هێرشی راگه‌یاندن و پڕوپاگانده‌ی سه‌لبی و قه‌به‌کردنی هه‌ڵه‌و که‌موکووڕییه‌کان بنه‌مایه‌کی بابه‌تییان هه‌بێت و ، پێشنیاری بۆ پێشه‌وه‌بردنی سیاسه‌ته‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی رێبازه راست و گونجاوه‌کان ، بخرێته نێو ده‌ستووری کاری په‌یوه‌ندیی دیموکراسییانه‌وه .
چه‌په‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی دیارینه‌کراو ، له بواری جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه دیموکراسییه‌کاندا ، ده‌توانن وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی سۆسیالیستی رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بێت و ، لایه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردیش رێزی ئازادی کارکردنیان بگرن و ، له گه‌رمه‌ی کێبه‌رکێی حزبیدا ئه‌و ئازادییه پێشێل نه‌که‌ن . به‌م هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌رییه ده‌توانرێت پرنسیپی یه‌کگرتنی دیموکراتییانه بپارێزرێت و بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ پێکه‌وه‌ژیانی دیموکراسی له‌م قۆناغه‌دا دابڕێژرێت . ( ماویه‌تی )