دەربارەی چەپەکان و حزبەکانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد-- ناکۆکییەکان .. هەڵوێستەکان .. ئاسۆی داهاتوو 10 و کۆتایی
Sunday, December 27, 2009
4 / 3 دوا وشه‌کان . . واقیعی ئیمڕۆ . . ئاسۆی داهاتوو
نووسین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی حزب و رێکخراوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له بزافی چه‌پی سۆسیالیستی و ، هه‌ڵوێستی ئه‌م بزافه‌ش له خۆدی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌گشتی و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له کوردستاندا به‌تایبه‌تی ، زۆر له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پتر هه‌ڵده‌گرێت . هه‌ڵبه‌ت بیروڕاو بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاجیا ، له‌ڕاست و چه‌په‌وه ، بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه ئاساییه . سروشتی ناکۆکییه‌کانیش ، ئه‌گه‌رچی بنه‌مایه‌کی مه‌نهه‌جی و فیکری و سیاسی هه‌یه ، به‌ڵام له ورده‌کارییه‌کانیدا هه‌میشه ئاڵوگۆڕ رووده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی دوێنێ دروستبووه ده‌شێت ئیمڕۆ هه‌ڵه بێت و ، ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ دروسته ده‌شێت سبه‌ینێ پێچه‌وانه‌که‌ی دروست بێت . به‌م پێیه لێکۆڵینه‌وه‌ی رابردوو ، ئیمڕۆ ، داهاتوو ، ده‌بێت له زه‌مان و زه‌مینی خۆیدا بکرێن و ده‌رس و په‌ندیان لێوه‌ربگیرێت .
شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌رگیز به‌ڕاوه‌ستاوی نامێننه‌وه . جێگۆڕکێ و به‌یه‌کداچوون و دروستبوونه‌وه له سیفه‌ته دیاره‌کانی دینامیزمی بزووتنه‌وه‌ی سیاسین و له حه‌ره‌که‌تی پێچاوپێچی مێژوودا ئاسایین . بۆیه له‌به‌رتیشکی ئه‌م راستییانه‌و له‌و چاوه‌وه ده‌بێت سه‌یری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بکرێت و که‌موکووڕییه‌کانی به لێکۆڵینه‌وه‌ی جیددی‌تر پڕبکرێته‌وه ، تا به هه‌وڵ و کۆششی هه‌ره‌وه‌زیی ، ئه‌زموونه‌کانی رابردوو سه‌ر ده‌سگای شیکردنه‌وه بخرێن و ئاسۆی دواڕۆژ به‌ڕوونی ببینرێت .
پێداچوونه‌وه به ئه‌زموونه‌کانی رابردوودا ، هه‌ڵه‌کانی شێوازی په‌یوه‌ندی چه‌په‌کان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد ده‌رده‌خه‌ن . سیاسه‌ته‌کانی هه‌ر لایه‌نێک بێخه‌وش نه‌بوون . که‌م و زۆر په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌ئارادا نه‌بووه‌و که‌ناڵی ناوکۆیی بۆ له‌یه‌کگه‌یشتن و گوێ بۆ یه‌کدی شلکردن هه‌میشه کوژاوه‌بووه .
ئیمڕۆ هه‌لومه‌رجێکیدیکه ، به‌شێوه‌یه‌کی گه‌لێک جیاواز ، له کوردستانی دوای راپه‌ڕیندا هاتۆته‌کایه‌وه . وه‌زعێکی سیاسی و ئابووریی دژوار له‌ناودایه‌و گوشاری ناوه‌کی و ده‌ره‌کی هه‌ناسه‌ی گشت لایه‌نه‌کانی بزافی سیاسی له کوردستاندا سوارکردووه . ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌م گوشاره‌و ده‌ربازبوون له قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌کان ، کۆشش و کاری جیددی و هه‌ست به مه‌سئولییه‌تکردنی هه‌موو لایه‌کی ده‌وێت . ئه‌ویش به‌بێ ده‌ستنیشانکردنی هه‌ندێ له خه‌سڵه‌ته‌کانی واقیعه‌که‌و له‌پێشچاودانانی چاره‌سه‌رکردنی گونجاو بۆ گۆڕینی واقیعه‌که ئه‌نجام نادرێت .
پوخته‌ی واقیعی ئێستا له کوردستاندا به‌م شێوه‌یه چڕده‌بێته‌وه :
4/3/1 قه‌یرانی سیاسیی حوکمی نیوه به نیوه‌ی دوو حزبه گه‌وره‌که‌ی ناو په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . ئه‌م قه‌یرانه مه‌سه‌له‌ی به‌رده‌وامیی ئه‌م شێوازی ده‌سه‌ڵاته‌ی تووشی بنبه‌ستکردووه .
4/3/2 به‌ره‌ی کوردستانی وه‌ک نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ، له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌و پێکهاته به‌ره‌ییه‌که‌ی جارانی نه‌ماوه ؛ له‌لایه‌ک به‌هۆی ئه‌و زنجیره یه‌کگرتنانه‌ی له نێوان حزبه‌کانی ناو به‌ره‌دا روویاندا‌و ، له‌سه‌رێکیدیکه‌وه به‌هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌کانییه‌وه تا راده‌ی به‌یه‌کادانی چه‌کدارانه له کۆتایی ساڵی 1993 دا . به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستان ، کۆتاییهات و به‌بنبه‌ست گه‌یشت . له‌و کاته‌وه تا ئیمڕۆ ، ئه‌م به‌ره‌یه جه‌سته‌یه‌کی بێگیانه‌و له واقیعدا هیچ کاریگه‌رێتییه‌کی نییه .
4/3/3 په‌ڕله‌مانی کوردستان ، جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی پێکهاته‌ی ئه‌ندامه‌کانییه‌وه لاوازه ، له‌ڕووی کاری سیاسی و یاساییشه‌وه بێتوانایه‌و ، نه‌هیچ گۆڕانکارییه‌کی به‌دواداهات و نه‌شۆڕشێکی یاساییشی به‌رپاکرد . په‌ڕله‌مان به‌ده‌ست قه‌یرانی په‌نجابه‌په‌نجاوه ده‌ناڵێنێ و پرزه‌ی لێبڕاوه ، به‌ڕاده‌یه‌ک سیستمه په‌ڕله‌مانێکه تووشی بنبه‌ستبووه .
4/3/4 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ، جگه له‌وه‌ی ئیمکاناتێکی ماددی و مه‌عنه‌وی له‌به‌رده‌ستدا نییه ، بۆخۆشی پێکهاته‌یه‌کی حزبی و ئیداریی لاوازه‌و ، له‌ئاستی کێشه گه‌وره‌کانی ژیانی سیاسی وئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و . . . هتد خه‌ڵکی کوردستاندا نییه . سه‌رباری ئه‌وه ده‌ردی ( فیفتی – فیفتی ) له په‌لوپۆیداوه‌و له چواردیواری ته‌سکی وه‌زاره‌ته‌کاندا تاساندوویه‌تی .
4/3/5 ئاکامی گرێدانی کێشه‌ی کورد به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی رۆژئاواوه ، بێسه‌ره‌نجام که‌وتۆته‌وه‌و ، کێشه‌که له ئاستی مرۆڤانه‌وه بۆ ئاستی سیاسی هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه نه‌چووه . جگه له‌مه‌ش ئاڵۆزییه‌کانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری کوردستان هێنده‌یتر سه‌ری له حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ندووه‌و ، چالاکیی دیپلۆماسییه‌ته نهێنییه‌که‌ش ، تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێکی به‌رچاوی به‌ده‌سته‌وه‌نه‌داوه.
4/3/6 له‌ناو کوردستاندا هه‌تادێت ئیعتیرازی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و خاوه‌ن داهاته سنووربۆدانراوه‌کان زیاتر ده‌بێت و ، حکومه‌تی هه‌رێم و په‌ڕله‌مان له ئاستی داواکارییه ئابوورییه‌کاندا ده‌سته‌وسانن و ، چاره‌سه‌رکردنێکی عه‌مه‌لییان بۆ باری گرانی و برسێتی و نه‌بوونی ئاسایش و یاساشکێنی و بازاڕی ره‌ش و کوشتوبڕو دزیکردن و . . . هتد ، پێنییه .
4/3/7 په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت . جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه کاره‌ساتێکی گه‌وره له ئه‌نجامی به‌یه‌کادانی چاوه‌ڕوانکراوی نێوان ئه‌و دوو حزبه روونه‌دات . ئه‌مه جگه له‌و بێزارییه گشتییه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به‌یه‌کادانه‌کانی نێوان حزبه‌کان که ساڵی رابردوو له‌ناو شاره‌کان روویاندا .
ئه‌م خاڵانه‌و گه‌لێکیدیکه‌ش ، واقیعی وه‌زعی سیاسیی ئیمڕۆی کوردستان پێکده‌هێنن . له‌به‌ر ئه‌وه جێی خۆیه‌تی پرسیارێکی گه‌وره بێته‌پێشه‌وه : ئایا به‌دیلی ئه‌م واقیعه چییه ؟
دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت ، پاش مشتومڕو رێککه‌وتنی ستراتیژی و ، دوای ناکۆکییه‌کی زۆر به‌و سه‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانێکی نوێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی حوکم ده‌کات . دیاره به‌هۆی سه‌نگی سیاسی ئه‌و دوو هێزه ، دوائه‌نجام به‌مه ده‌شکێته‌وه ؛ هه‌رچه‌نده پێشبینی ئه‌وه ناکرێت له‌پێش ته‌واوبوونی ئه‌م ده‌وره‌یه‌و کاتی ئاسایی هه‌ڵبژاردن له ساڵی 1995 دا هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه ، چونکه داموده‌زگاکانی هه‌رێم ناتوانن به‌کاری ئاماده‌کردنی هه‌ڵبژاردن ، به‌ر له‌و کاته ، به‌شیوه‌یه‌کی رێکوپێک و ته‌واو هه‌ڵسن .
بێگومان هه‌ڵبژاردن ململانێی سیاسی توندترده‌کاته‌وه . مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی هێزه سیاسییه‌کان بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دێنێته‌کایه‌وه . کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان باڵه جیاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا ده‌ستپێده‌کات . له‌م هاوپه‌یمانێتی و ململانێ چینایه‌تییه سیاسییه‌دا ، هه‌ڵوێستی راست بۆ چه‌په‌کان ئه‌وه‌یه دووره‌په‌رێز نه‌وه‌ستن و هه‌ڵه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌لبییان له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا دووپاتنه‌که‌نه‌وه ؛ هه‌روه‌ها حزبه سیاسییه‌کانی ناو بزووتنه‌وه فراوانه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی کورد ده‌توانن له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی نوێ ، بۆ هه‌ڵبژاردن ، چاو به هاوپه‌یمانێتدا بخشێننه‌وه‌و ، له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا ، به‌پێی راده‌ی نزیکیی به‌رنامه سیاسییه‌کان و بوونی خاڵی ناوکۆیی و پێکه‌وه‌گونجاو ، مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی و تێکۆشانی تاکتیکی له‌گه‌ڵ چه‌په‌کان مۆربکه‌ن و ، به‌هێزێکی مه‌زنترو رێکخراوتره‌وه بۆ مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن بچن . مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دواڕۆژی حوکم له کوردستاندا نابێت به‌ده‌م ره‌شه‌باوه بدرێت و که‌مبایه‌خ سه‌یربکرێت . یه‌کگرتن و هاوپه‌یمانێتی هه‌ندێک باڵی رادیکاڵ له‌ناو بزافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌دا له‌گه‌ڵ هێزه چه‌په‌کان و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی چه‌پی فراوان ، که چه‌پی ناسیۆنالیستی و چه‌پی سۆسیالیستی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاکتیکییه یه‌کبخات ، کارێکی له‌دواخستننه‌هاتووه‌و ، چ بۆ ئه‌و هێزانه خۆیان و چ بۆ دواڕۆژی حوکم و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئاڵۆزه‌کان ، پێویستییه‌کی مێژووییه‌و نابێت له‌ده‌ستبدرێت . ئه‌م به‌دیله له سنووری سیستمه‌که‌ی ئێستادا رێگه له هه‌ره‌سهێنان و داڕووخانی وه‌زعه‌که ده‌گرێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌دوای به‌دیلێکی راسته‌قینه‌و ریشه‌یی و پڕبه‌پێستی واقیعه‌که‌و گه‌وره‌یی و بایه‌خی کێشه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بگه‌ڕێین ، ئه‌وا جگه له ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد‌و حوکمکردنی خۆی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شوورایی جه‌ماوه‌رو کۆنگرێسی شوورا جه‌ماوه‌رییه‌کان له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا ، هیچ به‌دیلێکیتر بۆ ئه‌م قۆناغه نییه .
سه‌رچاوه‌کان
1 ) ئاگاداری سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوراکان / کۆمیته‌ی به‌ره‌ی کوردستانی پارێزگای سلێمانی / 20 – 3 -- 1991 .
2 ) راگه‌یاندنێک له یادی یه‌ک ساڵه‌ی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری مانگی ئازاردا ( کۆمه‌ڵه‌ی رزگاری چینی کرێکار‌و یه‌کێتی خه‌باتی کۆمۆنیزمی کرێکاری ) ناوه‌ڕاستی ئازاری 1992 .
3 ) به‌یاننامه‌ی ( حه‌لقه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالی کرێکاری ) ده‌رباره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی ( راپه‌ڕین ) له سلێمانی / 17 ی ئه‌یلولی 1992 .
4 ) مه‌حزه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان نوێنه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق و لیژنه‌ی ته‌نسیقی ناوه‌ندی و دکتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس و جه‌بار فرمان نوێنه‌رانی ( پ.د. ک ) و له‌شکری یه‌که‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان / 8 ی تشرینی یه‌که‌می 1991 .
5 ) ده‌رباره‌ی دیارده‌ی ( ئینفراد ) له ناو به‌ره‌ی کوردستانی‌دا . به‌لاغی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان – عێراق / 2 ی کانونی یه‌که‌می 1991 .
6 ) وه‌ڵامی پرسیارێک له هاوڕێ قادر عزیز ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و ئیعتیراز دژ به به‌ره له هه‌ندێ شار‌و شارۆچکه‌دا / ئاڵای ئازادی / ژماره ( 8 ) خولی دووه‌م / کۆتایی کانونی دووه‌می 1991 .
7 ) به‌یاننامه‌ی ( کرێکارانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست ) ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی یه‌کێتی بێکاران / 29 – 10 – 1991 .
8 ) یادداشتێک بۆ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی به‌ره‌ی کوردستانی له‌لایه‌ن ( رۆشنبیرانی سلێمانی ) یه‌وه / کانونی یه‌که‌می 1991 .
9 ) دوو رووداو‌و کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌نجام / بڵاوکراوه‌ی ( به‌ره‌ی هاوکاری بۆ رزگاری گه‌ل ) ، ئابی 1991 .
10 ) وتاری ( کێ ئافره‌ت ده‌کوژێ و خزمه‌تی کێی پێده‌کات ) ، نووسینی ( چاو‌دێر ) ، رێگای ئازادی ، ئۆرگانی حزبی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق / ژماره ( 70 ) ساڵی ده‌یه‌م / ئه‌یلولی 1991 .
11 ) وتاری ( خوێن رشتن له پێناوی چیدا ؟ ) ژیانی نوێ ، ئۆرگانی ( به‌ره‌ی هاوکاری بۆ رزگاری گه‌ل ) ، ژماره ( 5 ) تشرینی یه‌که‌می 1991 .
12 ) وتاری ( مانگرتن .. هه‌نگاوی سه‌ره‌تا له قۆناغێکی نوێی خه‌باتی گه‌له‌که‌ماندا ) ، نووسینی ( گه‌رمیانی ) ، رێگای کوردستان / ئۆرگانی هه‌رێمی کوردستان – حزبی شیوعی عێراق / ژماره ( 9 ) ساڵی ( 47 ) کۆتایی کانونی یه‌که‌می 1991 .
13 ) وتاری ( به‌ره‌و حکومه‌تی هه‌رێم و هێرش بۆ سه‌ر ئازادییه سیاسییه‌کان ) نووسینی ( بڕیار جه‌مال ) ، ( شۆڕشی کرێکاری ) ، ئۆرگانی ( یه‌کێتی کرێکارانی کۆمۆنیست ) ، ژماره ( 4 ) ساڵی یه‌که‌م ، خولی یه‌که‌م / نیسانی 1992 .
14وتاری ( داخستنی رۆژنامه‌ی " وڵات " هێرشه بۆ سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ) ، ( بۆپێشه‌وه ) ، ئۆرگانی ( کۆمیسیۆنی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ) ، ژماره ( 1 ) ، 21 ی ئابی 1992 .
15 ) گۆڤاری ( پرۆلیتاری ) ئۆرگانی رێکخراوی ( ره‌وتی کۆمۆنیست ) ، ژماره ( 6 ) ته‌مموزی 1991 .
16 ) بڵاوکراوه‌ی( ئاڵای شۆڕش ) ، ئۆرگانی ناوه‌ندی رێکخراوی ( ئاڵای شۆڕش ) ، ژماره‌کانی ( 8 ، 9 ) ئه‌یلول و تشرینی یه‌که‌می 1991 ، ژماره ( 10 ) تشرینی دووه‌می 1991 ، ژماره‌کانی ( 11 ، 12 ) کانونی یه‌که‌می 1991 و کانونی دووه‌می 1992 .
17 ) بڵاوکراوه‌ی ( رێبازی کارگه‌ر ) ، ئۆرگانی ( کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور ) ، ژماره ( 1 ) خولی یوکه‌م / کانونی یه‌که‌می 1991 .
18 ) رۆژنامه‌ی ( به‌ره‌ی کوردستانی ) ، ئۆرگانی ناوه‌ندی ( به‌ره‌ی کوردستانی ) ، ژماره ( 5 ) خولی دووه‌م ، ساڵی چواره‌م / کانونی یه‌که‌می 1991 .
19 ) بڵاوکراوه‌ی ( ژیانی نوێ ) ، ژماره ( 1 ) کانونی دووه‌می 1992 ، ژماره ( 2 ) شوباتی 1992 .
20 ) بڵاوکراوه‌ی ( شوورا ) ئۆرگانی ( لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر ) ، ژماره ( 1 ) ، شوباتی 1992 .
21 ) بڵاوکراوه‌ی ( بڵێسه ) ، ژماره ( 2 ) خولی ( 1 ) ، مارتی 1992 .
22 ) به‌رنامه‌ی کاری به‌ره‌ی کوردستانی ، رۆژنامه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ، ژماره ( 3 ) تشرینی دووه‌می 1991 .
23 ) رۆژنامه‌ی ( بۆپێشه‌وه ) ، ژماره ( 12 ) تشرینی دووه‌می 1992 ، ژماره ( 2 ) ئه‌لولی 1991 .
24 ) بڵاوکراوه‌ی ( په‌یامی کرێکار ) ، ژماره ( 11 ) ساڵی دووه‌م ، ئه‌یلولی 1992 .
25 ) " چه‌ند سه‌رنجێکی ره‌خنه‌گرانه " ، به‌شی دووه‌م له بڵاوکراوه‌ی ( ناسیۆنالیزم له تراژیدیای کورد ) نووسینی ( ئه‌کره‌م ره‌شید ) ، ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی 1991 .
26 ) حوکمی به‌ره‌ی کوردستانی یان ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی ، نووسینی ( مه‌لا به‌ختیار ) ، له بڵاوکراوه‌کانی ( رێکخراوی ئاڵای شۆڕش ) ، کانونی یه‌که‌می 1991 .
27 ) راپه‌ڕین و کارکرده‌کانی ، نووسینی ( کاوه ) ، له بڵاوکراوه‌کانی ( کۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی سوور ) ، تشرینی یه‌که‌می 1991 .
28 ) نامیلکه‌ی ( ده‌رباره‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران ) ، له بڵاوکراوه‌کانی ( گرووپی کۆمۆنیستی ئینته‌رناسیۆنالیست ) ، نیسانی 1988 .
29 ) بژی راپه‌ڕینی چه‌کدارانه ، له بڵاوکراوه‌کانی ( گرووپی کۆمۆنیستی ئینته‌رناسیۆنالیست ) ، ئابی 1991 .
30 ) نامیلکه‌ی ( ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سیاسه‌تێکی بۆرژوا – ئیمپریالیستی و دژی کرێکارییه ، نووسینی ( سامان که‌ریم ) ، له بڵاوکراوه‌کانی گۆڤاری ( سه‌رنجی کرێکار ) نیسانی 1992 .
31 ) پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی شوورایی ، په‌سه‌ندکراوی کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی شووراکان له 22 – 3 –1991 دا ، له بڵاوکراوه‌کانی ( بزووتنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی شووراکان ) .
تێبینی
*ئه‌م نووسینه له مانگی شوباتی ساڵی 1994 دا به‌ر له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ناخۆیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا به‌چه‌ند مانگێک نووسراوه .
** بۆ ئه‌م نووسینه سوودم له ئۆرگان و بڵاوکراوه‌ی حزبه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی و حزب و رێکخراوو گرووپه چه‌په‌کان وه‌رگرتووه . بۆ ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی حزبه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی و بارودۆخی کوردستان له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ، که‌له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتوون ، رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌کانی : کوردستانی نوێ ، برایه‌تی ، ئاڵای ئازادی ، رێگای کوردستان ، رێگای ئازادی ، به‌ره‌ی کوردستانی ، سه‌ربه‌خۆیی سه‌رچاوه‌بوون . له‌به‌ر زۆریی ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامانه به‌پێویستم نه‌زانی یه‌که یه‌که ژماره‌یان و رۆژی ده‌رچوونیان بنووسم . ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌ی چه‌په‌کانیش ته‌نها ئه‌وانه‌م تۆمارکردووه که راسته‌وخۆ له‌به‌رده‌ستمدابوون و زانیاریم لێوه‌رگرتوون . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیارییه‌کان بۆ گه‌لێک سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی چه‌په‌کان ده‌گه‌رێنه‌وه که کاتی خۆی خوێندوومنه‌ته‌وه‌و هێشتا له‌یادمان و ئێستا له‌لام نین تا ناو‌و ژماره‌و کاتی ده‌رچوونیان ده‌ستنیشانبکه‌م . له‌م رووه‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م و هیوادارم له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا په‌تدایان بکه‌م و ئه‌م که‌لێنه پڕبکه‌مه‌وه .
فوئاد قه‌ره‌داغی
گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ، ژماره ( 2 ) ، ته‌موزی 1994 ، ل 29 -- 84