| ڤەرسین |
دەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 8
سێیه‌م : وتاری مامۆستا جه‌مال عه‌بدول به ناونیشانی " کورته‌یه‌کی مێژو و ره‌وت و ره‌وشی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان .. ! " ( ئامانج ) ژماره ( 16 ) به‌رواری 15/5/2003 مامۆستا جه‌مال یه‌کێکه له ئه‌ندامه دێرینه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان . به‌درێژایی چه‌ند ده ساڵێک له‌نزیکه‌وه ئاگاداری کاروباره‌کانی یه‌کێتییه‌و به‌شێکی زۆر ، بگره هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی یه‌کێتی له‌لای ئه‌و ده‌پارێزرا . کۆنووسی کۆبوونه‌وه‌کان ، به‌یاننامه‌کان ، بڵاوکراوه‌کان هه‌میشه له‌به‌رده‌ستیدابوون تا بارودۆخی سیاسی و فشاربۆهێنان و ده‌ستگیرکردنی ناچار به له‌ناوچوونی کردن . ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بنووسنه‌وه ، یان به‌و ئه‌رکه راسپێردرێن ، ئه‌وه مامۆستا جه‌مال له پێشی هه‌موویانه‌وه شیاوی ئه‌و ئه‌رکه‌یه . ئه‌م وتاره‌ی مامۆستا جه‌مال ، به‌روارو ژماره‌ی کۆنگره‌کان پشتڕاستده‌کاته‌وه که جیاوازی له‌سه‌ریان هه‌میشه کێشه‌یه‌ک بووه که زێتر هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی ( ی .م . ک ) ی له یه‌کتری دوورخستۆته‌وه . ئه‌م کێشه‌یه‌ش هه‌ر ده‌مێنێ هه‌تا واقیعبینانه چاره‌سه‌رده‌کرێت ، ئه‌وه‌ش به‌بیروبۆچوونی من به‌وه ده‌بێت دان به واقیعی که‌رتبوونی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا بنرێت . ئه‌وه واقیعێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ( ی.م.ک ) وه‌ک رێکخراوێکی کوردستانی پابه‌ندی حزب ( پارتی دیموکراتی کوردستان ) بوو ، له‌گه‌ڵ دووله‌تبوونی پارتی له ساڵی 1964 دا ، ئه‌میش دووله‌تبووه . زۆربه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ده‌که‌وێته نێوان ئه‌و ساڵه‌و ئێستاوه( 2005 ) دووکه‌رتی و دوو رێکخستن و دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز له‌ئارادا بووه ، له‌و کاتانه‌شدا که به ناو یه‌کگرتن هه‌بووه ، جه‌مسه‌ربه‌ندیش له کایه‌دا بووه . هه‌ر لایه‌نه له ناو لق و که‌رت و ته‌نانه‌ت سکرتارییه‌تیشدا ئه‌جنده‌ی خۆی هه‌بووه‌و نه‌یانتوانیوه به شه‌فافییه‌ت کار له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌ن . مامۆستا جه‌مال ئه‌و راستییه ده‌زانێت بۆیه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992 بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نۆیه‌م ده‌ڵێت : " دیسانه‌وه حزبسالاری و لایه‌نبازی چه‌وت و نادروست زاڵ بوو به‌سه‌ر یه‌کێتی و یه‌کخستنی هه‌ست و توانست و ئامانج و تێکۆشان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌داو ، دیسان ئه‌هریمه‌نی کورتبینی و ململانێی قێزه‌ون و ره‌وتی که‌رت و په‌رتکردنی هێزو هه‌ول و باوه‌ڕو تێکۆشان کرایه‌وه به دروشمی کار ، که بووه ماک و بنه‌مای روخێنه‌رو وێرانکاری فره‌به‌ره‌کی بێ بایه‌خ روانینه هه‌ست و سۆز‌و حه‌زو داخوازییه‌کانی دڵسۆزان و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و توێژاڵانه‌و ، ئه‌وه‌بوو مامۆستایان له جیاتی ئه‌وه‌ی به لیستێکی یه‌کگرتوو ببنه پێشه‌نگی ئه‌و کاروانه پر سه‌روه‌رییه ، له 30 ی نیسانی 1992 دا به‌چه‌ند لیستێک چوونه هه‌ڵبژاردنه‌وه ، که ئه‌و کاره‌خۆی له خۆیدا نوقڵانه‌یه‌کی ره‌شبینانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان و سه‌رده‌قشکاندنێکی شوومی رێکخراوه‌کانی تریش بوو . بۆیه له داخا به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌م نه‌کرد ..... نه‌چووم بۆ ده‌نگدان و ناڕه‌زایینامه‌یه‌کم نارد بۆ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆنگره ..... " هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م بێزاری و تووڕه‌ییه له دووکه‌رتبوون ، مامۆستا جه‌مال ده‌ڵێت : " ئه‌وه‌بوو له 6/10/1992 دا ، کۆنگره‌ی ده‌یه‌م ( که پێی ئه‌ڵێن نۆیه‌م ! ) ، له هه‌ولێر به‌ستراو ، به داخه‌وه هه‌رچه‌نده ناونرا ( کۆنگره‌ی یه‌کگرتن ) ، به‌ڵام له ململانێ و فڕانفڕان و لایه‌نبازیی ته‌سک به‌دوور نه‌بوو ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش که‌س نه‌یزانی چۆنه‌و به‌خواستی دڵسۆزانی کورد نه‌بوو ! " . له‌ڕاستیدا داوی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه ئه‌وه‌نده باریک بووه به فوویه‌ک پساوه‌و ریسه‌کانی لێکردوونه‌ته‌وه به خوری . چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی له‌وه‌دا نییه به‌زۆری زۆرداره‌کی هه‌موو مامۆستایانی کوردستان بترێنجرێنه رێکخراوێکه‌وه ، ئاخر ناکرێت کۆمۆنیستێک و ئیسلامییه‌ک و نه‌ته‌وه‌په‌رستێک و لیبراڵێک و سۆسیال دیموکراتێک له بۆته‌یه‌کدا کۆبکرێنه‌وه‌و له ده‌وری یه‌ک به‌رنامه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی کۆببنه‌وه . ئه‌وه ده‌شێت که له‌سه‌ر ئاستی ئامانجه پیشه‌ییه‌کانی مامۆستایان‌دا هه‌ندێک خاڵی ناوکۆییان هه‌بێت و له ئاستی خه‌باتی ناوکۆیی ( به‌ره‌یی ) ، یان له شێوه‌ی ( فیدراسیۆن ) ێکدا کاری بۆ بکه‌ن ، به‌ڵام له‌وه بترازێت ، له ئاسته‌کانی دیکه‌دا نزیکه له مه‌حاڵه‌وه . بۆیه هه‌ر زوو ده‌توانرا یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ببرێت و هه‌ریه‌که له ( ی.م. ک ) ی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان و ( ی.م.ک ) ی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان رێکخراوێک بێت بۆ خۆی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه نه‌کات که نوێنه‌ری هه‌موو مامۆستایانی کوردستانه‌و ، به‌و پێیه به‌رامبه‌ره‌که‌ی بسڕێته‌وه‌و مافی بوونی بۆ دانه‌نێت . راستتر وه‌هابوو بۆ نموونه : یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به دوو ناوی جیاوازه‌وه بوایه وه‌ک ( یه‌کێتیی مامۆستایانی دیموکراتی کوردستان ) و ( یه‌کێتیی مامۆستایانی نیشتمانیی کوردستان ) ، به‌وه ئه‌و ئاڵۆزکاوییه چاره‌سه‌ر ده‌کراو گرفتی ناوی کۆنگره‌و ژماره‌که‌ی و حه‌ساسییه‌ت به‌رامبه‌ر یه‌کتری له‌ئارادا نه‌ده‌ماو شانبه‌شانی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی مامۆستایان که سه‌ر به حزبه‌کانی : ( شیوعی و کۆمۆنیست و سۆسیالیست و زه‌حمه‌تکێشان ویه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ) ن ، له فیدراسیۆنێکی مامۆستایان‌دا ، له‌لایه‌ک کاری ناوکۆییان ده‌کردو ، له‌لایه‌کی دیکه کێبه‌رکێیان له‌سه‌ر خزمه‌تکردنی زێتری مامۆستایان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی زێتر بۆ مامۆستایان و بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌کرد . ئه‌مه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی کوردستان و دواڕۆژی په‌روه‌رده ده‌شکایه‌وه‌و نموونه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی دیموکراتیی ئازادیان به‌رده‌م ناوچه‌که‌و جیهان ده‌خست . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بیروبۆچوونه‌ی من له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی مامۆستا جه‌مال جیاوازی هه‌یه . بۆیه به پێویستم زانی ئه‌م پێشه‌کییه بخه‌مه‌ڕوو تا لێره‌وه بچمه نێو ناوه‌رۆکی نووسینه‌که‌م له‌سه‌ر بیروبۆچوون و راکانی مامۆستا له‌سه‌ر به‌ستنی ( کۆنگره‌ی ده‌یه‌م ) له سلێمانی و هۆکاری قبووڵنه‌کردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی مامۆستایانی کوردستان که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌وی بۆ کاندیدکردبوو . مامۆستا جه‌مال ده‌ڵێت : " له 27/8/2000 دا ، که بڕیاربوو کۆنگره‌ی ده‌یه‌م ( که راستییه‌که‌ی یازده‌یه‌مه ) یه‌ک لایه‌نه له‌سلێمانی ببه‌سترێت و گۆڕانکاریی له ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی ( ی.م.ک ) دا بکرێت ، داوام لێ‌کرا که ببمه سه‌رۆکی ( ی.م.ک ) ، به‌ڵام بیروڕای خۆم دڵسۆزانه ده‌ربڕی و وتم : تا ئێستا ( واته 27/8/2000 ) ، ( ی.م.ک ) رێکخراوێکی سه‌رتاسه‌رو یه‌کپارچه‌یه ، با ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌کانی تری کوردستان دووکه‌رت نه‌بێ و به‌مجۆره‌ی ئێستا که به داخه‌وه نوێنه‌ری هه‌موو مامۆستایانی کوردستان نییه و دووکه‌رتکردنی هه‌ر رێکخراوێک هه‌رکه‌س بیکات به هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی ئه‌زانم وسوودیشی نییه ، زیان به یه‌کێتیی ریزه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌بێت ، بۆیه ئاماده‌نیم و نایکه‌م و هه‌ندێ مه‌رجی لای خۆمان ئاسایی و دیموکراتی و لای هه‌ندێکی تر سته‌م و نه‌شیاوم دانا ، که به‌و مه‌رجانه‌و ئه‌گه‌ر بوار بدرێم کارێک بکه‌م رێکخراوه‌که ببێته نوێنه‌ری هه‌موو ، یان هیچ نه‌بێ زۆربه‌ی مامۆستایانی کوردستان و ، راستگۆیانه رێکخراوێکی دیموکراتی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆو دووره ململانێی ته‌سکی لایه‌نبازی بێ ، نه‌ک سه‌رۆکایه‌تی ، به‌ڵکو ئاماده‌م به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه به‌رده‌ستیی ئه‌و رێکخراوه بکه‌م .. به‌ڵام .. ! ، ئه‌وه‌بوو دواتر رۆژی 28/8/2000 ، کۆنگره به ناوی خولی یه‌که‌می کۆنگره‌ی ده‌یه‌م له هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی سازکراو ده‌سته‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی و سکرتارییه‌ت و سه‌رۆکی نوێ دانرا ... " له کاتێکدا مامۆستا جه‌مال دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ( کۆنگره‌ی یه‌کگرتن ) یش له " ململانێ و فڕانفڕان و لایه‌نبازی ته‌سک به‌دوور نه‌بووه " دێت راستی ئه‌و دووله‌تبوون و له‌مپه‌ره واقیعی و ده‌روونییه باس ناکات که چه‌ندین ساڵه هه‌یه و ، بارودۆخێکی سیاسیی دیاریکراو دروستیکردووه‌و ئێمه وه‌ک تاکه‌که‌س ده‌ورمان تێیدا نییه‌و به دوورکه‌وتنه‌وه‌مان بوار بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ڵکانی یه‌کگرتن و ته‌باییخواز ده‌توانن رۆڵی خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و کۆتری ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه بن . واته ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقی ده‌گیرێن به‌پێی بارودۆخه‌که ده‌گۆڕێت . هاوبه‌شیکردن له کۆنگره‌یه‌کی وه‌هادا له‌هه‌موو خاڵه‌کانیدا کارێکی سه‌لبی نییه ، خیانه‌تی نیشتمانی نییه ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نه ئه‌م مۆرکانه بنێت به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ، چ له کاری رێکخراوه دیموکراتییه‌کاندا یان له کاری حزبی و حکومه‌تیدا ، ئه‌وا که‌سێک نییه له کوردستاندا ئه‌و مۆرکه‌ی به‌رنه‌که‌وێت و له‌و حوکمه ئه‌خلاقییه ده‌ربچێت به مامۆستا جه‌مال خۆشیه‌وه که چه‌ندین پۆستی سه‌ر به لایه‌نێکی حزبی و حکومی له دوای راپه‌ڕینه‌وه و هه‌تا ئێستاش وه‌رگرتووه . بۆ نموونه ئه‌و حوکمه ئه‌خلاقییه ، فوئاد قه‌ره‌داغی ده‌کاته مرۆڤێکی که‌رتکارو هۆکاری که‌رتبوونی ئه‌مجاره‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان و هه‌ڵگری تۆمه‌تی هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی گه‌وره که زیانی به یه‌کێتیی ریزه‌کانی گه‌له‌که‌مان گه‌یاندووه‌و ، ئه‌مه‌ش به‌پێی رای مامۆستا جه‌مال هاوبه‌شیکردنه له فڕانفڕان و لایه‌نبازی و ...هتد و به‌وپێیه‌ش که‌سێک ئه‌م کاره بکات ده‌بێت به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی مێژوو بکه‌وێت وله ئیمڕۆشدا نه‌فره‌تی لێبکرێت. هه‌رچه‌نده مامۆستا جه‌مال ئه‌و پاساوه ئه‌خلاقییه بۆ وه‌رنه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایان ده‌هێنێته‌وه ، به‌ڵام کاتی خۆی ، یه‌که‌مجار ئه‌و هات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم پێ‌بکات که ئه‌و پۆسته وه‌ربگرم . لێره‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئه‌م بابه‌ته به هه‌ڵه لێکنه‌داته‌وه ، پێویسته ئه‌وه بزانێت که پتر له چل ساڵه مامۆستا جه‌مال یه‌کێکه له هاوڕی دێرینه‌کانی سه‌رده‌می پرنسیپ و خه‌باتی نهێنی و شۆڕشگێڕانه‌م و ، ئه‌و هه‌میشه چاکه‌ی ویستووم و هه‌رگیز ناخوازێت کارێکی نابه‌جێ یان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بکه‌م ؛ دڵنیاشم بێ مه‌به‌ست پرژی ئه‌و وتاره‌ی منیش ده‌گرێته‌وه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه به‌و ماوه‌یه ده‌کات که حه‌ڤده مانگه‌و پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له ئه‌ستۆم بوو ، که به‌باشی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ و به ماوه‌یه‌کی چالاکی و کاری جیددی ده‌زانێت ، که له نۆ ساڵی پێشووتری کاری رێکخراوه‌یی یه‌کێتیدا ئه‌وه‌نده نه‌کراوه . له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم ، مامۆستا جه‌مال مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که بۆ کاروباری رێکخراوه‌یی یه‌کێتیی مامۆستایان په‌یوه‌ندی به مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه هه‌بێت نه‌ک مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کانی سه‌ر به یه‌کیتیی نیشتمانی . واته ئه‌گه‌ر مامۆستا جه‌مال مه‌رجه‌کانی لێوه‌رگیرایه ، پۆسته‌که‌ی قبوولده‌کرد . به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر پۆسته‌که‌شی به هه‌موو مه‌رجه‌کانیشه‌وه وه‌رگرتایه ، ئه‌وا دیسان هه‌ر نه‌یده‌توانی به‌م شێوازه‌ی ئێستای کارکردن یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانی بکردایه‌ته نوێنه‌ری هه‌موو مامۆستایان . ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه ته‌نها له چوارچێوه‌ی رێکخستنێکی پلورالیزمیدا ده‌بێت که یه‌کێتیی مامۆستایان ئه‌و چوارچێوه‌یه بێت ، یان فیدراسیۆنێک رێکخراوه جیاجیاکان کۆبکاته‌وه . ئه‌وه‌ی له‌لای که‌س شاراوه نییه ، یه‌کێتیی ریزه‌کانی گه‌لی کورد له مێژه زیانی لێکه‌وتووه ، ئێمه‌ومانان ، بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ ، به کارکردنمان له‌ریزه‌کانی یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی که‌رتبوون ، له ریزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ، دواتر له ریزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانی و پارتیدا ، که‌م و زۆر هاوبه‌شی زیانگه‌یاندنمان به ریزه‌کانی گه‌له‌که‌مان کردووه ، ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی پۆستی حکومه‌تیش له‌ملا یان له‌ولا ، به‌تایبه‌تی پۆسته گه‌وره‌کان – دیسان به‌و واتایه‌ی سه‌ره‌وه - زیانگه‌یاندنه به ریزه‌کانی گه‌لی کورد . ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌شتێکی ئاسایی بزانین و قبووڵی بکه‌ین ، ئه‌وا هاوبه‌شیکردن له کۆنگره‌یه‌کی مامۆستایان‌دا ، له بارودۆخێکدا که پارتی و یه‌کێتی رێکه‌وتننامه‌ی ( واشنتۆن ) یان له ئه‌یلوولی 1998 دا ئیمزاکرد ، ئه‌و هه‌ڵه سیاسییه گه‌وره‌یه نییه شه‌رمی لێبکه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نیازه‌کان به‌ره‌و یه‌کگرتن و ، کاری سه‌ره‌کیی ئه‌و رێکخراوه ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کێتیی ریزه‌کان بن به‌شیوازێکی دیکه‌ی جیاواز له شێوازی لکاندن و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌یه‌کی رووکه‌ش و دۆستایه‌تی سه‌رزاره‌کی .که‌رتبوونی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له باری میژووییه‌وه به‌شێکه له که‌رتبوونێکی گشتی له‌سه‌ر ئاستی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد . ئه‌م که‌رتبوونه بۆ رێکخراوێک ، له‌هیچ ئاستێک‌دا ، ناچێته ریزو ئاستی که‌رتبوونی حزبی سه‌رکرده‌ی بزووتنه‌وه‌که ، که له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا روویداوه‌و ئه‌وه بۆ نیو سه‌ده ده‌چێت گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌کانییه‌وه ده‌ناڵێنێ .ئیمڕۆ ، له جیهانێکی گۆڕاودا ، له سایه‌ی چه‌مکه سیاسییه هاوچه‌رخه‌کاندا ، به‌و زمانه سیاسی و دیپلۆماسییه‌ی له کایه‌دایه ، ده‌شێت هه‌موو دوو دژی سیاسی پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن و هه‌ریه‌که‌یان کاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن . یه‌کێتی و پارتی ، مامۆستایان له هه‌ولێرو سلێمانی ، قوتابیان و خوێندکاران ، ژنان و ئافره‌تان ... هتد ، هه‌ر هه‌موو ده‌توانن پێکه‌وه به ئاشتی بژین ، پێکه‌وه کاربکه‌ن ، به‌رنامه‌ی ناوکۆییان هه‌بێت و له هه‌مان کاتدا کێبه‌رکێش بکه‌ن و ، له ده‌وری ته‌وه‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌کێتیی ریزو ئامانج و دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان ، کووره‌ی خه‌باتی خۆیان جۆشبده‌ن .سه‌رده‌می چه‌مکه سۆزاوییه‌کان به‌سه‌رچووه‌و ، سیاسه‌ت کاری واقیعی و هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوون و جێبه‌جێبوونی ئه‌و کارانه‌یه که له کات و شوێنی خۆیدا ئیمکانی هه‌یه‌و ، ته‌نها مه‌رج مه‌بده‌ئییه‌ت و خۆنه‌دۆڕاندنه له‌به‌رده‌م ئیمتیازاته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ، جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له هه‌ر لایه‌ک بێت ، ده‌سه‌ڵاتی حزبی بێت یان حکومه‌تی یان رێکخراوه‌یی یان ... یان ... هتد . 11:47 - Monday, May 12, 2008 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چووندەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 7
دووه‌م : چاۆپێکه‌وتنی مامۆستا ( محه‌مه‌د باقی سه‌عید ) به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به ناونیشانی ( بۆ مێژوو ... 15/5/1962 رۆژی دامه‌زراندن و کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوو ) .[ (ئامانج ) ژماره ( 16 ) به‌رواری 15/5/2003 ] نووسینه‌که‌ی مامۆستا باقی زۆر نزیکه له نووسینه‌که‌ی مامۆستا که‌مال میرزا غه‌فور ، به‌ڵکو هه‌ر پێکه‌وه نووسیویانه‌و ، وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن مامۆستا دره‌خشان شێخ جه‌لالیش هه‌ندێ زانیاری بۆ راستکردوونه‌ته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه به‌تێکڕایی ده‌شێت پشت به زۆربه‌ی زانیارییه‌کان ببه‌سترێت ؛ به‌ڵام هه‌ندێک له‌و زانیارییانه دیسان پێویستییان به راستکردنه‌وه هه‌یه‌و ، لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم و له‌یادمدا مابێت ، سه‌رنجه‌کانی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌نووسم ، جگه له‌و خاڵانه‌ی مامۆستا ( که‌مال ) که باری سه‌رنجی خۆمم له‌سه‌ریاندا ، چونکه سه‌رنجه‌کانم له‌بابه‌ت نووسینه‌که‌ی ئه‌وه‌وه ، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌مه‌ی مامۆستا ( باقی ) ش ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێکه‌وه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کراوه یان پێکه‌وه نووسیویانه‌و هه‌مان شت ده‌ڵێن ؛ چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین به‌ڵکو ئه‌ندامێکی بیرتیژی دێرین بێته‌گۆو ئه‌ویش راستکردنه‌وه‌یه‌ک بخاته سه‌ر ئه‌و راستکردنه‌وانه . 1/2 مامۆستا ( باقی ) ده‌ڵێت : " هه‌ندێ له مامۆستایان که په‌یوه‌ندییان به لقه‌وه هه‌بوو له ناوچه‌ی هه‌ولێر بوون وه‌کو : 1- فه‌ره‌یدون سه‌عید دارتاش 2- جه‌مال قاسم 3- ئه‌حمه‌د شه‌ریف 4- فوئاد شێخ ئه‌نوه‌ر له‌دواییدا بوونه ئه‌ندامی لق " . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " لقی دهۆک ( موصڵ ) ئیشوکاریان به‌ره‌وڕووی لقی هه‌ولێر کرابووه‌وه ، له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێره‌وه ئه‌برا به‌ڕێوه " . به‌نده به‌ر له مانگی تشرینی دووه‌می 1963 ئاگادار نییه که لقی هه‌ولێر کێ بوون و له کێ و کێ پێکهاتووه ، بۆیه له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه زانیارییه‌کانی خۆی به‌یانده‌کات وه‌ک له خواره‌وه ده‌ینووسم : 1/1/2 که له سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێریان کردین و به مامۆستا دامه‌زرام ، رۆژی دووه‌می ده‌ستبه‌کاربوونم له قوتابخانه‌ی خالیدییه‌ی سه‌ره‌تایی کوڕان ، مامۆستا عه‌لی هه‌ژارو عه‌بدولواحید خۆشناو لێپرسراوی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان له هه‌ولێر پێکه‌وه هاتن بۆ قوتابخانه‌که‌م و په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردم . مامۆستا عه‌لی هه‌ژار ئه‌و کاته لێپرسراوی لقی هه‌ولێری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوو که پێیانده‌گوت لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر . ئه‌و کادیرێکی حزبی بوو ، ئه‌و کاته له چالاکیی حزبی راگیرابوو . ناونیشانی ئه‌وه‌یان پێدام که نامه‌ی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تم بۆ هێناون ، له‌ڕاستیشدا هه‌ر به‌و جۆره بوو ، مامۆستا ( باقی ) ئه‌و نامه‌یه‌ی سکرتارییه‌تی دامێ و منیش هه‌ر که گه‌یشتینه هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستاندا ، له‌ڕێی مامۆستا ( سه‌لاح حامید ) ه‌وه گه‌یاندم به حزب ، دیاره حزبیش نامه‌که‌یان به مامۆستا هه‌ژار گه‌یاندبوو . ئه‌و کاته رێکخستنی ( ی.م.ک )له هه‌ولێردا نه‌بوو . شه‌هید عه‌لی هه‌ژار باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردم که په‌یوه‌ندییه‌کان فه‌ردین و ده‌کرێت کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستن دروستبکه‌ینه‌وه . دوای ماوه‌یه‌ک ، که به‌ڕاستی نازانم ماوه‌که چه‌ندی خایاند لیژنه‌ی شارمان دروستکردو ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی ئه‌و لیژنه‌یه به من سپێردراو ، لیژنه‌ی ناوچه‌ش پێکهێنرا که بریتی بوو له مامۆستایان : عه‌لی هه‌ژار ، مه‌لا به‌شیر حسین ، مه‌لا محه‌مه‌د ( محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ) ، فوئاد قه‌ره‌داغی ، لێپرسراوی مه‌خموور که ناویم له‌بیرنه‌ماوه . ئه‌م پێکهاته‌یه‌ی لیژنه‌ی ناوچه هه‌تا کۆتایی ساڵی خوێندنی 1963 / 1964 مایه‌وه‌و ، به دووکه‌رتبوونی پارتی ئه‌م ته‌شکیله‌یه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه . دواتر دوای په‌یوه‌ستبوونی شه‌هید عه‌لی هه‌ژارو مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر به پارتی دیموکراتی کوردستان ( باڵی بارزانی ) یه‌وه ، به‌رپرسیارێتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر که‌وته ئه‌ستۆم . لیژنه‌یه‌کیش بۆ سه‌رله‌نوێ کارکردن له نێو شاری هه‌ولێر دانرا . مامۆستا فه‌ره‌یدوون دارتاشیش له ساڵی خوێندنی 1964 / 1965 دا ئه‌ندامی پێکهاته‌ی نوێی لیژنه‌ی ناوچه‌و لێپرسراوی لیژنه‌ی شاری شه‌قڵاوه بوو . له راستیدا نازانم مامۆستا باقی ناوی ( ئه‌حمه‌د شه‌ریف ) ی چۆن خزاندۆته نێو ناوی ئه‌و مامۆستایانه‌ی سلێمانی که له هه‌ولێر دامه‌زرابوون چونکه مامۆستایه‌کمان نه‌بوو به‌و ناوه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له کاک( ئه‌حمه‌د شه‌ریف ) ی لێپرسراوی ئه‌و کاته‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت له هه‌ولێر ، ئه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی له هه‌ولێر بووم ( ئه‌یلوولی 1966 ) نه ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایان و نه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه بووه . مامۆستا ( جه‌مال قاسم ) یش که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مامۆستای دیکه‌دا له سلێمانییه‌وه بۆ دامه‌زراندن ، بۆ هه‌ولێر نێردرابوون ، ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوو به‌ڵام ئه‌ندامی لیژنه‌ی شار‌و ناوچه نه‌بوو ، ئیتر نازانم له دووکه‌رتبوونه‌که‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌کێتی بووبێت که سه‌ر به باڵی بارزانی بوو . 2/1/2 له‌و ماوه‌یه‌ی ئاگاداری کاری یه‌کێتیی مامۆستایان بووم له هه‌ولێر ، چ له‌و ماوه‌یه‌ی شه‌هید عه‌لی هه‌ژار لێپرسراو بوو ، چ ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێپرسراوی له‌سه‌رشانمان بوو ، په‌یوه‌ندیمان به دهۆک و موصله‌وه نه‌بوو . رێکخستنی سه‌ر به یه‌کێتیی مامۆستایان ، نه له دهۆک و نه له موصل نه‌بوو ، به‌ڵام ساڵی 1968 که وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی سێیه‌م سه‌ردانی ( دهۆک ) م کرد ، له‌ڕێی پارتییه‌وه ( باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ( دوو مامۆستا‌م ناسی ( ناوه‌کانیانم له‌بیر نه‌ماوه‌و یه‌کێکیان مه‌سیحی بوو ) . ئه‌و مامۆستایانه وه‌ک خۆیان گوتیان سه‌ر به یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوون ( ئیتر نازانم چ کاتێک و چ ساڵێک له‌نێو رێکخستنی مامۆستایانی کوردستاندا کاریانکردبوو ) بانگهێشتم کردن بۆ کۆنگره‌و ئه‌درێسم دانێ ، به‌ڵام نه‌هاتن بۆ کۆنگره‌و په‌یوه‌ندیمان پێیانه‌وه نه‌ما . 2/2 مامۆستا باقی ده‌ڵێت : " له پشووی زستانه‌ی قوتابخانه‌کاندا ساڵی 1964 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌سته‌ی راپه‌ڕێنه‌ر( هه‌یئه‌ی ته‌نفیزی ) مان سازکرد له نوێنه‌ری لقی سلێمانی و لقی که‌رکوک و هه‌ولێر و دهۆک ( موصل ) و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له ماڵی ( دارا عومه‌ر ) له سه‌رکارێز " پاشان ده‌ڵێت : " له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م مامۆستایانه به‌شدارییان کرد " و ناوی شه‌هید عه‌لی هه‌ژار ده‌بات که وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ولێر ئاماده‌بووه . 1/2/2 له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا شه‌هید عه‌لی هه‌ژار ئاماده نه‌بوو به‌ڵکو منی راسپارد که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ولێر بکه‌م . 2/2/2 نوێنه‌ری دهۆک و موصل له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌بوون ، چونکه رێکخستنی یه‌کێتیی مامۆستایانیان تێدا نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر ببوایه لانی که‌م ئێمه له هه‌ولێر ده‌مانزانی ، یان به رێگای ئێمه‌دا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌کرا ، ته‌نانه‌ت مامۆستا ( باقی ) ش ناوی که‌سی وه‌کو نوێنه‌ری دهۆک و موصل نه‌بردووه . سه‌باره‌ت به نوێنه‌رانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نها مامۆستا ( ئه‌نوه‌ر تۆفی ) ئاماده‌بوو و ،مامۆستا ( باقی ) ش هه‌ر ناوی ئه‌و ده‌هێنێ . 2/3 مامۆستا باقی باسی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ماڵی دکتۆر کامیل به‌صیر ده‌کات که دوای ئازادبوونی له زیندان به‌ستراو ده‌ڵێت : " بڕیاری دووپاتکردنه‌وه‌ی بێلایه‌نی دراو له گۆڤاری ( ئامانج )دا ، ده‌نگی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌زه‌قی بڵاوکرده‌وه‌و لقه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له که‌رکوک و هه‌ولێرو دهۆک ( موصل ) و به‌غداد به‌سه‌رکرایه‌وه‌و رێکخرایه‌وه .... د . کامیل حه‌سه‌ن به‌صیر لێپرسراوی لقی سلێمانی و به‌غدای خسته ئه‌ستۆی خۆی و که‌مال میرزا غه‌فور مه‌عروف بووه لێپرسراوی لقی که‌رکوک و هه‌ولێر وه چه‌ند جار سه‌ردانی لقه‌کانیان کرد ، وه مامۆستایان ده‌ستیان کرد به ئیش و خۆئاماده‌کردن بۆ گرتنی کۆنگره‌ی دووه‌می یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له سلێمانی له ساڵی 1968 .." 1/2/3 من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ولێر به‌شداریی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌م کرد . ته‌واوی قسه‌کان ، بیروڕاکان ، بڕیاره‌کانم له‌بیر نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه بۆم نییه نه‌فی بکه‌م یان بیسه‌لمێنم . مامۆستا باقیش ئه‌و کاته په‌یوه‌ندی به یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه کزبوو یان نه‌مابوو . به‌رپرسیارێتی لقی هه‌ولێر هه‌ر له‌لای من مایه‌وه ، ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی رێکخستن بوو بوو به په‌یوه‌ندیی فه‌ردی . ئه‌ندامانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ( سه‌ر به باڵی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ) به تاک تاک په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو ، له‌و چه‌ند ساڵه‌شدا هیچ که‌سێک له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سکرتارییه‌یه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌کرد ؛ تاکه‌که‌سێک که سه‌ردانی کردین مامۆستا ( دارا عومه‌ر ) بوو که رۆژێکیان ( به‌رواره‌که‌یم بیر نییه ) له هه‌ولێر هاته ماڵه‌وه‌مان و نامه‌یه‌کی بۆ هێنام مۆریکی سووری پێوه‌بوو ، داوای ئه‌وه‌ی لێکردم هاوکاری ئه‌وو هه‌ڤاڵه‌کانی له هه‌ولێر بکه‌م بۆ رێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، به‌ڵام من خۆم هه‌ڵه کرد‌و پێمڕاگه‌یاند که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم نه‌ماوه‌و خۆتان ئازادن په‌یوه‌ندی به مامۆستایانه‌وه بکه‌نه‌وه . ئیتر نازانم قه‌ناعه‌تی کرد یان نه چونکه دوای ئه‌وه جارێکی دیکه نه‌مدییه‌وه . 2/2/3 ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ش هه‌مان هه‌ڵه‌که‌ی مامۆستا ( که‌مال ) دووباره ده‌کاته‌وه ، که له راستیدا کۆنگره‌ی دووه‌م ساڵی 1965 گیراو کۆنگره‌ی سێیه‌میش ساڵی 1968 بوو . ئه‌وه‌نده‌شی له یادم بێت کۆنگره‌ی دووه‌م به‌ر له ئازادبوونی د .کامیل به‌صیر به‌سترا . له نووسینه‌که‌ی مامۆستا باقی‌دا ناوی ئه‌ندامانی به‌شداربووی کۆنگره‌ی سێیه‌م و دووه‌م تێکه‌ڵکراون . ئه‌حمه‌د ره‌شوانی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی دووه‌م نه‌بوو ، کاتی کۆنگره‌ی سێیه‌میش شه‌هیدکرابوو ، که‌سێکیش له هه‌ولێر به‌ناوی ( دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین ره‌واندزی ) به‌شداریی هیچ یه‌کێک له‌و دوو کۆنگره‌یه‌ی نه‌کردووه ، ئه‌وه‌ی به‌شداریی کۆنگره‌ی سێیه‌می کرد مامۆستا ( دڵشاد حه‌یده‌ر ) لێپرسراوی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان بوو له هه‌ولێر . 3/2/3 مامۆستا ( باقی ) دوو جار ناوم ده‌هێنێ که له‌و کۆنگره‌یه‌ی ئاماژه‌مان بۆ کرد ، به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت هه‌ڵبژێردراوم ، به‌ڵام راستییه‌که‌ی من ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییرت نه‌بووم و له هیچ کۆنگره‌یه‌کدا خۆم نه‌پاڵاوت چونکه کاری حزبیم ئه‌وه‌نده هه‌بوو ، سه‌ر ئه‌م کاره‌یان نه‌ده‌په‌رژام . 12:21 - Sunday, May 11, 2008 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چووندەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 6
به‌شی دووه‌م پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێت له پێشچاوی بگرین وله‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی هیچ بارودۆخێکدا ، نه‌خۆمان و نه‌که‌س فریونه‌ده‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ڵسووڕاوانی حزبی یان رێکخراوه‌یی سیی هه‌تا چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناتوانن له‌سه‌داسه‌د زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به مێژوو و کاروباری حزب و رێکخراوه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌وانه بیه‌وێت خۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه بێت . له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ، ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه له چه‌ند که‌سێکه‌وه وه‌ربگیرێن و به‌پێی پرنسیپه‌کانی لێکۆڵینه‌وه بخرێنه به‌ر تیشکی شیکردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ساغکردنه‌وه‌وه . ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان کاریده‌کرد ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر بارودۆخی کارکردنه‌که‌ی هه‌بوو : أ - سه‌رده‌می کاری نهێنی بوو . ئیشوکاره‌کان به نهێنی ده‌کران . رێکخستنه‌کان به نهێنی کاریانده‌کرد . رێکخستنی شارێک ئاگاداری رێکخستنی شارێکی دیکه نه‌بوو . له‌نێو یه‌ک شاردا شانه‌یه‌ک ئاگاداری شانه‌یه‌کی دیکه نه‌بوو . له‌به‌ر ئه‌وه ، هه‌ر که‌سێک ئێستا زانیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بداتێ ، زانیارییه‌که‌ی سنوورداره . ب - ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌گێڕدرێنه‌وه ، واته به ده‌م ( شفهي ) ، سه‌رچاوه‌که‌ی یاده‌وه‌رییه پارێزراوه‌کانی مێشکه ، ئه‌ویش قابیلی تێکچوون و هه‌ڵه‌و پاش و پێش و له‌بیرچوونه‌وه‌ن . ئه‌و زانیارییانه به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه ، له‌توانادا نه‌بووه رۆژبه‌ڕۆژ تۆمار بکرێن هه‌تا ئێستا به واقیعی له‌به‌رده‌ستماندا بن. دۆکیۆمێنته‌کانیش نه‌ماون یان له‌به‌رده‌ستدا نین تا پشتیان بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه پێببه‌سترێت. ج - ئه‌و سه‌رده‌مه کاری حزبی و رێکخراوه‌یی زۆر تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری بوون . هه‌ڵسووڕاوانی رێکخراوی قوتابیان و مامۆستایانی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌مان کاتدا هه‌ڵسووڕاوانی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان و یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بوون . کاره‌کان تێکه‌ڵ بوون ، بۆیه ده‌شێت تێکه‌ڵی له زانیارییه‌کاندا هه‌بێت و رووداوێکی حزبی ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ، بڕیارێک به هه‌ڵه بۆ رێکخراوه‌کان تۆمار بکرێت ، یان به پێچه‌وانه‌وه و ، ئه‌و که‌سه‌ی زانیارییه‌که ده‌دات لێی تێکبچێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌دوابێت . له ئیمڕۆدا ، له سه‌رده‌مێکدا که رێگره‌کانی خه‌باتی نهێنی نه‌مابێت ، حکومه‌تی سه‌رکوتکه‌ری ناوه‌ند له‌نێوچووبێ یان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رماندا نه‌مابێت ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئارادا بێت ، ئیمتیازات بۆ هه‌ندێ له هه‌ڵسووڕاوه دێرینه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ندیکایی ئه‌وسا دابینکرابێت ، دیارده‌یه‌کی ئاساییه هه‌ندێکی دیکه له‌و هه‌ڵسووڕاوانه په‌تی خه‌یاڵ به‌ره‌ڵلا بکه‌ن و زۆر کار بده‌نه پاڵ خۆیان که گوایا ئه‌وسا کردوویانه یان تێیدابوون و به‌ڵام له‌ڕاستیشدا به‌و جۆره نه‌بێت . بۆیه لێره‌دا ده‌رباره‌ی هه‌ندێک له‌و زانیارییانه‌ی سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایان بڵاوده‌کرێنه‌وه ( ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم مابێ ) سه‌رنجه‌کانم ده‌نووسم ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا ، ئه‌گه‌ر نووسینه‌وه‌یه‌کی راستگۆیانه ی ئه‌و مێژووه کرا سوودی لێوه‌ربگیرێت . هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت سه‌رنجه‌کانم له‌گه‌ڵ دۆکیۆمێنته‌کانداجووت بن ، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر دۆکیۆمێنتێک دۆزرایه‌وه‌و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رنجانه‌دا هه‌بوو ، ئه‌وا ده‌بێت پشت به دۆکیۆمێنته‌که ببه‌سترێت نه‌ک ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ینووسم و ئێستا واده‌زانم له‌بیرم ماون چونکه ده‌شێت کات ( زمن ) کاری له یاده‌کانم کردبێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند وتارێکم له‌به‌ردستدایه و به‌وانه ده‌ستپێده‌که‌م ، هه‌وڵیش ده‌ده‌م پێش ئه‌م وتارانه‌ش چی نووسراوه ده‌ستم بکه‌وێت و سه‌رنجی خۆمی له‌سه‌ر بده‌م ؛ له داهاتووشدا هه‌ر وتارێک یان نووسراوێک له‌م باره‌یه‌وه که‌وته به‌رده‌ستم ، به‌پێی یاده‌وه‌ری خۆم سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌ده‌م . یه‌که‌م : چاوپێکه‌وتنی مامۆستا ( که‌مال میرزا غه‌فور ) به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چل و یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا .[ ( ئامانج ) ژماره ( 16 ) به‌رواری 15 / 5 / 2003 ] 1/1 مامۆستا که‌مال ده‌ڵێت : " ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌م وه‌بیرئه‌هێنێته‌وه که له یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بڕیارمان دا که گۆڤارێ ده‌ربکه‌ین به ناوی گۆڤاری ( ئامانج ) ه‌وه که مانگی جارێ ده‌رئه‌چوو . " مامۆستا که‌مال له شوێنێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێت : " ... هه‌روه‌ها بڕیاردرا که گۆڤارێ ده‌ربکرێ به‌ناوی ( گۆڤاری ئامانج ) که مانگی جارێ ده‌ربچێ ، ئه‌م گۆڤاره هه‌موو مانگێ به‌ڕێکوپێکی ده‌رئه‌کراو جێی خۆی کردبۆوه به‌ڕاستی له دڵی هه‌موو مامۆستایان‌دا .. " مامۆستا که‌مال له‌جێیه‌کی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دێته‌وه سه‌ر ( ئامانج ) و ده‌ڵێت : " له‌یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتێی مامۆستایانی کوردستان بڕیارمان دا که گۆڤارێ ده‌ربکه‌ین به‌ناوی (گۆڤاری ئامانج)" له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که له یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتیدا بڕیاری ده‌رچوونی رۆژنامه‌یه‌ک یان بڵاوکراوه‌یه‌ک درابێت پێویستی به سه‌لماندن هه‌یه . ره‌نگه بڕیاری ده‌رچوونی گۆڤارێک درابێت ، به‌ڵام به‌ناوی ( ئامانج ) ه‌وه‌و هه‌موو مانگێک به‌ڕێکوپێکی ده‌رچووبێ ، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه . من که یه‌کێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتیی مامۆستایان بووم و له‌ساڵی خوێندنی 1963 / 1964 تا ئه‌یلوولی 1966 له‌نێو رێکخستنی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا له هه‌ولێر به‌رپرسیارێتیم هه‌بووه ، هیچ ژماره‌یه‌کی ( ئامانج ) م نه‌دیوه‌و ، رێکخستنی یه‌کێتیش له هه‌ولێر ، له‌و ماوه‌یه‌دا ، ئه‌م گۆڤاره‌یان نه‌دیوه . 2/1 مامۆستا که‌مال ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ده‌ڵێت : " بۆ ئه‌م کاره پیرۆزه زوو به‌زوویی و به‌نهێنی ده‌ستمانکرد به په‌یوه‌ندیکردن به مامۆستایانه‌وه بێ جیاوازی بیروباوه‌ڕ . هه‌ر هه‌موو به‌خۆشییه‌وه به‌پیرمانه‌وه هاتن و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ده‌ستنیشانکرا " . ئه‌وه‌ی شاراوه نییه‌و له‌مێژه ئه‌ندامه دێرینه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان ده‌یزانن ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا ( لیژنه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ) ی سه‌ر به لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1962 به ئه‌رکی دامه‌زراندنی ئه‌م یه‌کێتییه راسپێردران که مامۆستا که‌مال یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی بوو ، به‌ڵام له‌و به‌رواره‌وه تا ساڵانێکی زۆر دواتر یه‌کێتیی مامۆستایان ئه‌و مامۆستایانه له ریزه‌کانیدا بوو که ئه‌ندام و لایه‌نگیرانی پارتی بوون ، واته بیروباوه‌ڕی جیاوازی تێدا نه‌بوو ، ته‌نانه‌ت که پارتی بوو به دوو به‌شه‌وه ( باڵی بارزانی و باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ) ئه‌م رێکخراوه‌ش بوو به دوو به‌شه‌وه ، ئه‌گه‌رچی یه‌کێتیی مامۆستایانی سه‌ر به باڵی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌تا 11 ی ئاداری 1970 چالاکیی هه‌بوو . له‌ڕاستیدا مامۆستایانی غه‌یره پارتی به‌پیرمانه‌وه نه‌ده‌هاتن بۆیه رێکخستنی یه‌کێتی جه‌ماوه‌ری نه‌بووه‌وه و له چواچێوه‌یه‌کی ئێجگار ته‌سکدا چالاکیی ده‌نواند . ئه‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌ی مامۆستا که‌مال باسی ده‌کات ، ئه‌و مامۆستایانه بوون که ( لیژنه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ) ده‌ستنیشانیکردن و سه‌رکردایه‌تی پارتیش په‌سه‌ند‌یکردن . 3/1 مامۆستا که‌مال دێته سه‌ر باسی دانانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پێشه‌کیی مێژوویی وپه‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌کێتی و پاشان ده‌ڵێت که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا په‌یڕه‌وو پرۆگرام بڵاوکرایه‌وه : " هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ( ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ) بڕیاری لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پێشه‌کیدا ، که مێژوویی و په‌روه‌رده‌یی و زانیاری بێ ، خه‌باتی مامۆستایانی کوردستان باس بکاو له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وو پرۆگرام بڵاوبکرێته‌وه ... " . مامۆستا که‌مال ناوی لیژنه‌که ده‌نووسێت و ده‌ڵێت : " هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ک پێکهات بۆ نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرام " و ، ناوی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌نووسێ و پاشان ده‌ڵێت : " سێ رۆژ له ماڵی خۆمان به من و مامۆستا دره‌خشان جه‌لال و په‌خشان میرزا غه‌فور په‌یڕه‌وو پرۆگراممان به‌ده‌ست نووسیوه‌ته‌وه به ژماره‌یه‌کی زۆر ، جگه له‌وه‌ی که بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا له شاری سلێمانی ناردمان بۆ که‌رکووک و هه‌ولێرو دهۆک و خانه‌قین و به‌غداد و خواره‌وه ، چونکه هه‌ندێ مامۆستا دوورخرابوونه‌وه .... " . مامۆستا دواتر ده‌ڵێت : " هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا ( مه‌به‌ستی یه‌که‌م کۆنگره‌یه ) په‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان په‌سه‌ندکراو بڵاوکرایه‌وه به‌ناو مامۆستایانی کوردستاندا ... " . له‌ڕاستیدا ده‌شێت په‌یڕه‌وو پرۆگرام نووسرابێت چونکه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی هه‌ر کۆنگره‌یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی حزبێک یان رێکخراوێک ، نووسین و بڕیاردانی پێڕه‌وو پرۆگرامه . به‌ڵام پێده‌چێ به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ئه‌م پێڕه‌وو پرۆگرامه بڵاونه‌کرابێته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نووسیویانه‌ته‌وه له بازنه‌یه‌کی ته‌سکدا بڵاوکرابێته‌وه .هه‌روه‌ها ده‌شێت به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و سه‌رکوتی رژێم و هێرشی دڕندانه‌ی بۆ سه‌ر شۆڕشی کورد ( شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961 ) یان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه ئه‌و ژمارانه‌ی نووسراونه‌ته‌وه تیاچووبن و نه‌توانرابێت وه‌ک زۆر دۆکیۆمێنتی دیکه هه‌ڵبگیرێن . ئه‌م بۆچوونه‌م په‌یوه‌ندی به دوو به‌ڵگه‌ی شه‌خسییه‌وه هه‌یه که‌لێره‌دا ده‌یاننووسم و پێویسته ره‌چاوبکرێن و سۆراخی راستی یان ناڕاستییان بکرێت و ساغبکرێنه‌وه : أ - له کاتی بوونم به ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایان له ( هاوینی1963 ) وه هه‌تا کۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌کێتی ( ته‌مموزی 1968 ) په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی یه‌کێتیم نه‌دی . ب - که لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌ی سێیه‌م ته‌کلیفی کردم پێره‌وو پرۆگرامێک بۆ په‌سه‌ندکردنی له کۆنگره‌دا بنووسم ، هیچ پێڕه‌وو پرۆگرامێکم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ، بۆیه خۆم هه‌ندێ سه‌رچاوه‌م په‌یداکردو پشتمپێبه‌ستن له‌وانه ژماره‌یه‌کی زۆر له گۆڤاری ( المعلم الجدید ) که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌ریده‌کرد ، هه‌روه‌ها پاشکۆیه‌کی هه‌مان گۆڤار که نه‌قابه‌ی مامۆستایانی عێراقی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی تێدا بڵاوکردبۆوه . 4/1 له نووسینه‌که‌ی مامۆستا که‌مالدا ناوی شه‌هید ئه‌حمه‌د ره‌شوانی هاتووه که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به‌شداریکردووه‌و به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵبژێردراوه‌و لێپرسراوی لقی هه‌ولێر بووه . من له‌سه‌ر ئه‌مه لێدوانێکم نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که شه‌هید ره‌شوانی له ماوه‌ی نێوان هاوینی 1964 و کانوونی یه‌که‌می 1967 که شه‌هیدکرا په‌یوه‌ندیمان پێکه‌وه هه‌بوو ، په‌یوه‌ندییه‌که‌شمان له کاروباری ره‌سمی یه‌کێتیی مامۆستایان واوه‌تر بۆ هاوڕێیه‌تی چووبوو . ئه‌و بۆ یه‌کجاریش باسی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌کردم که به‌شداریی یه‌که‌م کۆنگره‌ی مامۆستایانی کردبێ یان لێپرسراوی هه‌ولێر بووبێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رێک بۆ ئه‌وه داده‌نێین که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به‌شدارییکردبێ ؛ له‌مباره‌یه‌وه ره‌نگه بێئاگاییم له‌وه‌وه هاتبێت که که‌سمان به‌پێویستمان نه‌زانیبێت له‌و نهێنییانه‌ی رابردوو بکۆڵینه‌وه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی منیش هیچ نهێنییه‌کی رابردووی کاری سیاسیم بۆ ئه‌و باسنه‌کردووه . شه‌هید ره‌شوانی یه‌کێک بوو له‌و مامۆستایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه کرد‌و بوونه پێشمه‌رگه. ساڵی 1963 که له هه‌ولێر به مامۆستا دامه‌زرام ، ره‌شوانی پێشمه‌رگه بوو . ئه‌و له‌دوای رێککه‌تنه‌که‌ی حکومه‌ت و بارزانی له شوباتی 1964 دا هاته‌وه نێو شاری هه‌ولێر . له هه‌ولێر به‌کاری حزبییه‌وه خه‌ریک بوو . دوای گوێزانه‌وه‌م بۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، حزب ئه‌رکی لێپرسراویی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانی پێسپارد و هه‌تا شه‌هیدبوونی به‌رپرسیاری یه‌کێتی بوو له هه‌ولێر . 5/1 مامۆستا که‌مال ده‌رباره‌ی به‌رواری به‌ستنی کۆنگره‌ی دووه‌م ده‌ڵێت : " دووه‌م کۆنگره‌مان له هاوینی ساڵی 1968 دا بوو له ماڵی جه‌لال عومه‌ر " . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " دووم رۆژ چووینه ماڵی عبدالرحمن مه‌لا عومه‌ر که فه‌رمانبه‌ربوو له دائیره‌ی پۆسته‌و گه‌یاندن " . راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ، کۆنگره‌ی دووه‌م ساڵی 1965 به‌ستراو کاته‌که‌شی زستان بوو له ماڵی کاک جه‌لال عومه‌ر نزیک به گردی سه‌یوان و هه‌ر له‌وێش کۆنگره‌که ته‌واو بوو و به‌هیچ لایه‌کدا نه‌ڕۆیشتین . ماڵی عبدالرحمانی مه‌لا عومه‌ری گونبه‌ندی له گه‌ڕه‌کی قه‌زازه‌کانی سلێمانی کۆنگره‌ی سێیه‌می تێدا به‌سترا ، کاته‌که‌شی هاوینی ساڵی 1968 بوو . به‌نده ئه‌ندامی هه‌ردوو کۆنگره‌که بوو . له‌کاتی کۆنگره‌ی دوومدا لێپرسراوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری یه‌کێتیی مامۆستایان بوو ، بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌میش ئه‌ندامی ده‌سته ( لیژنه ) ی ئاماده‌کردنی کۆنگره بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پشتڕاستکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر زانیارییه‌که‌ی مامۆستا که‌مال به دڵنیاییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت . 6/1 مامۆستا که‌مال باسی ئاماده‌بوونی له کۆنفرانسی ( ماوه‌ت 1964 ) و ( تیمار 1966 ) ده‌کات وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان . ئه‌و دوو کۆنفرانسه که پارتی دیموکراتی کوردستان گرتی له کاتێکدا بوون که ناکۆکی که‌وته نێوان مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و مسته‌فا بارزانی سه‌رۆکی پارتی . یه‌که‌میان ته‌وه‌ره‌که‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکییه بوو ، دوومیان جیابوونه‌وه‌و دووکه‌رتبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌رجه‌سته‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداریی نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی ( مامۆستایان ، قوتابیان ، ئافره‌تان ) ئه‌و کاته له ئارادا نه‌بوو . ئاماده‌بوونی مامۆستا که‌مال ره‌نگه وه‌ک نوێنه‌ری لیژنه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بووبێت که سه‌ر به لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی بوو ، مامۆستا که‌مالیش ئه‌و کاته ئه‌ندامێکی چالاکیی ئه‌و لیژنه‌یه بوو ؛ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی وه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتیی مامۆستایان چووبێت بۆ ئه‌و دوو کۆنفرانسه ئه‌وه وه‌ها ده‌خوازێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته له نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌کێتیدا بکرێت . 12:32 - Saturday, May 10, 2008 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چووندەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 5
4/2 دوولایه‌نییه‌کانی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایان ئه‌م دوولایه‌نییانه ، له‌لایه‌ک نووسه‌رانی ئه‌و مێژووه ده‌گرێته‌وه ، چ ئه‌وانه‌ی خۆیان شاهیدی مێژووی پێکهاتن و خه‌باتی یه‌کێتین و ، چ ئه‌وانه‌ی ئه‌و مێژووه له ده‌م و له نووسینی شاهیده‌کانه‌وه وه‌رده‌گرن و بێلێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون ، جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی نووسراوه ده‌ینووسنه‌وه . له‌لایه‌کی دیکه‌وه سروشت و شێواز‌و ناوه‌رۆکی نووسینه‌کان ده‌گرێته‌وه . ئه‌م دوولایه‌نییانه له هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌یدا پێویستییان به یه‌کلاییکردنه‌وه هه‌یه وه‌ک له خواره‌وه نیشانی ده‌ده‌ین :- 4/2/1 دوولایه‌نیی گێڕانه‌وه‌ی مێژوو / لێکۆڵینه‌وه‌ی سیسته‌ماتیکی مێژوو : ئه‌وه‌ی تا ئێستا نووسراوه گێڕانه‌وه‌یه ، له گێڕانه‌وه‌شدا ، زانیاری جیاجیا ، بیروبۆچوونی جیاجیا ، ناکۆکی و یه‌کنه‌بوونی نووسینه‌کان ، به‌رئه‌نجام ده‌بن . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌م دوولایه‌نییه له به‌رژه‌وه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیسته‌ماتیک یه‌کلاییبکرێته‌وه‌و ( میتۆدی مێژوویی ) بۆ نووسینه‌وه‌یه‌کی واقیعیی ئه‌و مێژووه به‌کاربهێنرێت . 4/2/2 دوولایه‌نیی مێژوو وه‌ک حیکایه‌ت / مێژوو وه‌ک تۆژینه‌وه‌ی زانستی : گێڕانه‌وه‌کان و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه ، به‌بێ رێسا‌و دیسپلین ، دوولایه‌نییه‌کی دیکه‌ی پێکهێناوه ، ئه‌ویش : دوولایه‌نیی مێژوو وه‌ک حیکایه‌ت و / مێژوو وه‌ک تۆژینه‌وه‌ی زانستییه ، که پێویسته له‌مه‌یشدا حیکایه‌ته‌کان بپێچرێنه‌وه‌و به تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ، مێژوویه‌کی پوختی رێکخراوه‌که به‌رهه‌مبهێنرێت . 4/2/3 دوولایه‌نیی خود / بابه‌ت : ئه‌م دوولایه‌نییه ، دیارده‌یه‌کی هه‌ره ئاشکرایه که به نووسینه‌کانه‌وه دیاره . ئه‌م دوولایه‌نییه چه‌ند دوولایه‌نیی دیکه له‌خۆیده‌گرێت وه‌ک دوولایه‌نیی خه‌باتی که‌سه‌کان / خه‌باتی رێکخراوه‌که ، لایه‌نداری / بێلایه‌نی ، خۆهه‌ڵنان و سڕینه‌وه‌ی خه‌باتی هاوڕێیانی دوێنێ / داننان به‌هه‌وڵ و خه‌باتی ئه‌و هاوڕییانه‌دا ، شاردنه‌وه‌ی نسکۆ‌و که‌موکووڕییه‌کان / باسکردنی ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌رییه‌کان ؛ که له هه‌موویاندا لایه‌نی یه‌که‌م زاڵه‌و جێپه‌نجه‌ی به نووسینی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه دیاره ، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی نه‌رێیانه‌ی زۆر زه‌قی ئه‌و نووسینانه‌یه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌م ناکۆکییه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی دوولایه‌نییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی دووه‌م یه‌کلاییبکرێته‌وه . به‌بێ ئه‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌یه ، نووسینه‌کان هه‌ر له ئاسته ( خود ) ییه‌که‌ی ئێستایاندا ده‌مێننه‌وه‌و ، ئه‌و مێژووه ، به‌ڕاستی ، نابێته بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ، بابه‌تێک که دڵنیابین له راستییه‌که‌ی . هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌یه به‌مانای سڕینه‌وه‌ی رۆڵی تێکۆشه‌رانی دێرینی یه‌کێتی مامۆستایان نییه ، به‌مانای سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ره‌نج و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی ئه‌وان نییه که ده‌شێت له ژیاننامه‌ی هه‌ر یه‌کێکیاندا ئاماژه‌ی بۆبکرێ و رێزی خۆیان بۆ دابنرێت ، به‌ڵام ژیاننامه‌و باسکردنی سه‌روه‌رییه شه‌خسییه‌کان شتێکه‌و ، مێژووی خه‌باتی رێکخراوێک ، شێوازی کارکردنی ، ئامانجه‌کانی ، ده‌ستکه‌وته‌کانی ، که‌موکووڕییه‌کانی ، به‌رنامه‌ی داهاتووی ، کاره نوێیه‌کانی نێو ئه‌جنده نوێیه‌کانی ، شتێکی دیکه‌ن که ده‌بێت ( بابه‌ت ) بێت و ( بابه‌تیانه ) ده‌ستی بۆ ببرێت و تۆماربکرێت . 4/2/4 دوولایه‌نیی وه‌سف و شیکردنه‌وه / به‌رئه‌نجام و گۆڕانکاریی : ئه‌م دوولایه‌نییه گرفتێکی دیکه‌ی نووسینه‌کانی مێژووی خه‌باتی یه‌کێتیی مامۆستایانه . هه‌موو نووسینه‌کان له بازنه‌ی وه‌سف و وێنه‌گرتن تێناپه‌ڕن . ئه‌و هه‌موو نووسینه ده‌رباره‌ی ئه‌و مێژووه ده‌نووسرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌کانی به‌رئه‌نجامی لێهه‌ڵهێنجن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودێک به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێکمان بده‌نێ و پێمان بڵێن : ئه‌و ده‌رس و په‌ندانه چییه له‌و مێژووه‌ی وه‌رده‌گرین ؟ چۆن گۆڕانکاریی له‌و قه‌واره وشکهه‌ڵاتووه‌ی ئێستادا بکه‌ین به‌ره‌و دواڕۆژێکی پێشکه‌وتوو که رێکخراوه‌که به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان بکات و ، بتوانێت له‌م جیهانه هه‌میشه گۆڕاوه‌دا ، ئه‌ندامێکی کارای کۆمه‌ڵه‌ی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت . 4/2/5 په‌یوه‌ند به خاڵی پێشوو ، رووکاری نووسین دیارده‌یه‌کی سه‌یرمان له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌دا ده‌خاته‌به‌رده‌م ، ئه‌ویش نووسینه به‌ڕه‌هایی ، یان باشتر بڵێین : ( نووسینه به‌بێ مه‌سئولییه‌ت ) ، ئه‌و دیارده‌یه‌ی که هه‌ر نووسه‌رێکی ئه‌و مێژووه سه‌دان دێڕ ده‌نووسێت و هه‌روا ، به‌بێ بژارکردن ، به‌بێ سۆراخکردن ، به‌بێ لێکۆڵینه‌وه له‌و نووسینانه ، به‌بێ راستکردنه‌وه‌ی که‌موکووڕییه‌کانیان ، به‌بێ لێدوان له‌سه‌ریان . ئه‌وه گرفتێکی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت ئه‌و دوولایه‌نییه وه‌کو دوولایه‌نییه‌کانی دیکه یه‌کلاییبکرێته‌وه .ئه‌وه مه‌سئولییه‌تێکی مێژووییه‌و نابێت هه‌روا به‌بێ سۆراخکردنی لێیبگه‌ڕێین ؛ له‌لایه‌ک نه‌وه‌کانی ئێستا‌و ، بۆ مێژووش نه‌وه‌کانی دوای خۆمان چه‌واشه بکه‌ین و ، ره‌ش و سپییان بۆ تێکه‌ڵ بکه‌ین ، ئه‌گه‌رچی دڵنیاین له‌وه‌ی ئامرازه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌ده‌ستی نه‌وه‌کانی ئاینده‌وه ده‌گاته ئاستێکی ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوو که بتوانن له نێوان دێڕه‌کان و له هه‌ناسه‌ی وشه‌کاندا راستی و ناڕاستی و ناکۆکییه‌کان ده‌ربخه‌ن . 4/2/6 یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی تۆژینه‌وه‌یه‌کی تۆکمه‌ی راستگۆی خاوه‌ن ئیعتیباری زانستی ، پشتبه‌ستنه به‌سه‌رچاوه دۆکیۆمێنتکراوه‌کان . بوونی به‌ڵگه‌و ئاسه‌واری نووسراو یان تۆمارکراو یان وێنه‌گیراو ، گرنگترین مه‌رجی تۆکمه‌یی نووسینه . له‌حاڵه‌تی بوونی ئه‌م مه‌رجه‌دا ، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر لایه‌نداریشی هه‌بێت ، ناتوانێت به ئاره‌زووی خۆی ناوه‌رۆکه‌که‌ی لێکبداته‌وه . ئیمڕۆ شێوازی تۆژینه‌وه‌ی زانستی به‌ئاستێک گه‌یشتووه که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت دۆکیۆمێنت ساغبکاته‌وه‌و له قسه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی و بێبه‌ڵگه‌ی جیابکاته‌وه. چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکییه‌ی په‌یوه‌سته به‌م دوولایه‌نییه‌وه ، زه‌مینه‌ی تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی زانستیی پڕ ئیعتیبار خۆشده‌کات و ، مێژوو ده‌خاته سه‌ر راسته‌شه‌قامی خۆی و ، له رووداوی هه‌ڵبه‌ستراوو ویستی به‌مه‌به‌ستی ئه‌م و ئه‌و ده‌یپارێزێت 4/2/7 هه‌ندێک دوولایه‌نی ( ثنائیات ) ی دیکه هه‌یه که ناکۆکییه‌کانی ناوه‌وه‌ی ، کاریگه‌رێتییه‌کی نه‌رێیانه له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی هه‌ر مێژوویه‌ک داده‌نێن . ئه‌و دوولایه‌نییانه له نووسینه‌کانی هه‌تا ئێستای ئه‌و مێژووه‌دا هه‌یه وه‌ک ناکۆکی نێوان دوولایه‌نیی موجامه‌له‌ی شه‌خسی / ئه‌رکی مێژوویی ، ته‌مه‌ن یان کات / یادو له‌بیرنه‌چوون ، نووسین بۆ خۆده‌رخستن / نووسین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی دیاریکراو . ده‌بێت له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا هه‌ر یه‌کێک له‌م دوولایه‌نییانه ره‌چاوبکرێت به‌وه‌ی نابێت له به‌رامبه‌ر ئه‌رکی مێژوویی و لێپرسراوێتیدا موجامه‌له‌ی شه‌خسیی هیچ نووسه‌رێک بکرێت . ده‌بێت به‌و نووسه‌ره‌ی رێگای زانستی ناگرێته‌به‌ر ، رووداوه‌کانی له‌بیرچۆته‌وه ، مه‌به‌ستی تایبه‌تی هه‌یه ، هاوڕێکانی دوێنێی ده‌سڕێته‌وه ، بگوترێت که راستییه‌کان له نووسینه‌که‌ی ئه‌ودا جیاوازن و سه‌ر له مێژوو نه‌شێوێنێ و په‌تی خه‌یاڵ بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌کانی خۆی به‌ره‌ڵڵا نه‌کات . ده‌بێت ته‌مه‌نی نووسه‌رو کاتی نێوان رووداوه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان ، حسابیان بۆبکرێت چونکه ده‌شێت هه‌ر یه‌کێک به‌هۆی چوونه‌ساڵ و ته‌مه‌نه‌وه یاده‌وه‌رییه‌کانی له‌لا لاوازببێت . ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی فیسیۆلۆژییه به‌ره‌وڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه ؛ دیسان ده‌شێت به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی کات بۆ چه‌ند ده‌ساڵێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیرچوونه‌وه هه‌بێت . بۆیه بوونی یاده‌وه‌رییه‌کی زیندوو ، توانای بیرنه‌چوونه‌وه له‌لای نووسه‌ر رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌کان وه‌کو خۆیان تۆمار بکات وبێلایه‌نانه کاری نووسین ئه‌نجام بدات . سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه ، ده‌بێت نووسین ئامانجی هه‌بێت . نابێت ئامانجه‌کان شه‌خسی بن به‌ڵکو ده‌بێت به ئامانجه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه توند گرێدرابن . ده‌بێت ئامانجی نووسین له‌هه‌ر بوارێک‌دا ، به‌تایبه‌تی له بواری نووسینه‌وه‌ی مێژوودا روونبێت . مێژوو واقیعێکه ناتوانرێت چاووڕاوی هه‌تاسه‌ر له‌گه‌ڵدا بکرێت و ، له مێژه به‌شه‌رییه‌ت نه‌فره‌تی له‌و مێژووه کردووه که بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران و شێواندنی ره‌وتی راسته‌قینه‌ی مێژوو ده‌نووسرێت . 1:39 - Friday, May 9, 2008 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چووندەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 4
3 . ره‌خنه‌گرتن له سه‌رچاوه‌کان یه‌کێک له نه‌رێته‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی ، به‌تایبه‌تی له بواری مێژوودا ، ره‌خنه‌گرتنه له سه‌رچاوه‌کان . ده‌بێت سه‌رچاوه‌ش بخرێته ژێر پرسیاره‌وه‌و ، له ئه‌زموونی ره‌خنه‌گرتن له سه‌رچاوه ده‌ربچێت . تۆژیار ناتوانێت بڕوا به هه‌رکه‌سێک بکات که شتێک ده‌گێڕێته‌وه ، یان ناتوانێت هه‌رچی نووسرابوو ، وه‌کو خۆی و نووسینه‌که چۆن باسی ده‌کات ، ئاوه‌ها ئه‌ویش بیئاخنێته نێو ئه‌و مێژووه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زانیارییه‌کان چ خۆیان و چ سه‌رچاوه‌کانیان به‌ر تیشکی ره‌خنه بدرێن . له‌م رووه‌وه تۆژیاره‌کان دوو شێوه ره‌خنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن : یه‌که‌م : ره‌خنه‌گرتن له‌دیوی ده‌ره‌وه : بۆ ئه‌وه‌ی تۆژیار له راستگۆیی و راستیی سه‌رچاوه‌که‌و زانیارییه‌کان دڵنیابێت ، میتۆدی گومانکردن بۆ گه‌یشتن به ( یه‌قین ) په‌یڕه‌و ده‌کات . سه‌ره‌تا له به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌کۆڵیته‌وه تابزانێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه هی خاوه‌نه‌کانیانن یان نه ، جا ئه‌و خاوه‌نه تاکه‌که‌س بێت یان رێکخراو ، له تاووتوی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کدا له‌وه ده‌کۆڵیته‌وه که ئایا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که تێیدا نووسراوه ، یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دروستکراوه و هی سه‌رده‌مێکی دواتره‌و بۆ مه‌به‌ستێک نووسراوه‌ته‌وه ؛ بۆ نموونه که‌سێک کۆمه‌ڵێک وتاری نێو گۆڤار یان بڵاوکراوه یان به‌یاننامه‌یه‌کی رێکخراوه‌که به هی خۆی له‌قه‌ڵه‌مده‌دا ، ئه‌وه له تۆژینه‌وه‌ی زانستیدا بێ شه‌نوکه‌وکردن وه‌رناگیرێت ، به‌ڵکو ده‌بێت له‌لایه‌ک له‌وه بکۆڵرێته‌وه که ئایا نووسینی ئه‌و که‌سه‌یه ؟ ئه‌وه‌ش به به‌راوردکردنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانی دیکه‌ی نووسه‌ر و شێوازی نووسینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌ڕووی زمان و بیر‌و داڕشتنه‌وه ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێت به بارودۆخ و رووداو‌و رووکار ( اتجاه ) ه‌کانی ئه‌و به‌رواره‌ی کاتی نووسینه‌که به‌راوردبکرێت ، تا بزانرێت راسته هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه یان نه ؟ له بواری لێکۆڵینه‌وه‌دا پسپۆڕانی ئه‌م بواره ده‌توانن زۆر به ئاسانی به‌ڵگه‌نامه‌کان ساغبکه‌نه‌وه‌و راست و ساخته له یه‌کتری جیابکه‌نه‌وه . دووه‌م : ره‌خنه‌گرتن له دیوی ناوه‌وه : مه‌به‌ست له‌مه لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆکیۆمێنته‌کانه ، له‌ڕووی به‌دواداچوونی واتای وشه‌کان ، ده‌سته‌واژه‌کان ، ناونیشانه‌کان ، مه‌به‌سته‌کان و ، تا چ راده‌یه‌ک هه‌لوێستی واقیعی رێکخراوه‌که‌ی ده‌ربڕیوه ، چه‌نده راستگۆ بووه‌و مه‌به‌سته‌کانی پێکاوه‌و کارنامه‌ی رێکخراوه‌که‌ی تێدا ره‌نگده‌داته‌وه ؛ یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و ، نووسینێکی چه‌واشه‌یه‌و ته‌نها داڕشتن و کۆپی و ره‌شکردنه‌وه‌یه‌که به‌مه‌به‌ستی فریودان و هه‌ڵوێست فرۆشتن یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی تایبه‌تیی ئه‌و که‌سه نووسراوه . واته نووسینه له پێناوی نووسین و جۆرێک له خۆهه‌ڵکێشان و شانازیکردنی شه‌خسییه ، نه‌ک ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی فیکری و سیاسی و به‌رنامه‌ی کاری رێکخراوه‌یی به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان . له‌م کایه‌یه‌دا پێوه‌ر به‌رنامه‌ی رێکخراوه‌که‌یه‌و ده‌شێت له‌به‌ر تیشکی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ، یان ئه‌و به‌رنامانه ، بوونی رێکخراوه‌که‌و پاساوی کارکردنیشی بۆ هه‌ر ماوه‌یه‌ک که ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ دانراوه ، هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و جێ‌وڕێ و کاریگه‌رێتی له پێکهێنانی ئه‌و مێژووه دیاری بکرێت . 4 . یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی دوولایه‌نییه‌کان 4/1 دوولایه‌نییه‌کانی سروشت و شێوازی کار : سه‌رنجدانی مێژووی پێکهاتن و کاری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان و ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ، راستییه‌کی ته‌واو ناکۆک له خودی خۆیاندا نیشانده‌ده‌ن . ده‌بینین : چ مێژووه‌که‌ی ، ناکۆکیی له ره‌وتی خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و ، چ نووسینه‌کانیش له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک دوولایه‌نیی ( ثنائیات ) گیریانخواردووه‌و ناتوانن سنووری ئه‌و دوولایه‌نییانه ببه‌زێنن و یه‌کلاییبکه‌نه‌وه . بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنی جیددی له‌م رووه‌وه هه‌بێت و ، بۆ به‌ده‌ستهێنانی نووسینه‌وه‌یه‌کی راست و دروستی ئه‌و مێژووه‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و دواڕۆژێکی گه‌شه‌دار بۆ ئه‌م رێکخراوه له ریزی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ، ئه‌م دوولایه‌نییانه شیبنه‌وه‌و نه‌مێنن . ئه‌م دوولایه‌نییانه بریتین له : - 4/1/1 دوولایه‌نیی شێوازی کاری سه‌رده‌می شۆڕش و به‌رگریی نیشتمانی و شێوازی کاری سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی کورد : واته دوولایه‌نیی خه‌باتی شاخ و شار ، یان دوولایه‌نیی شێوازی توندوتیژی( خه‌باتی چه‌کداری ) و شێوازی خه‌باتی یاسایی ( خه‌باتی مه‌ده‌نی ) . گۆڕینی شێوازی یه‌که‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دووه‌م ، رێکخراوه‌که له بارێکه‌وه بۆ بارێکی دیکه‌ی مۆدێرن و رێکخراوێکی کارای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌گۆڕێت و ، قۆناغێکی نوێ ، به شێوازی نوێ و ئه‌رک و ئامانجی نوێ ، له مێژووی خه‌باتی یه‌کێتیدا ده‌هێنێته کایه‌وه . 4/1/2 دوولایه‌نیی کاری نهێنی و کاری ئاشکراو یاسایی : ده‌بێت به‌ره‌نجامی گۆڕانکاریی دوولایه‌نیی خاڵی پێشوو بێت . واته قۆناغی کاری نهێنی له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا ، بۆ ئێجگاره‌کی به‌لاوه‌بنرێت و ، له ئاستی هه‌موو ئۆرگانه‌کاندا ، چ له شێواز‌و چ له ئامانجه‌کاندا ، خه‌باتی ئاشکراو یاسایی و پرنسیپه‌کانی ئازادی و دیموکراتی له خه‌باتی رێکخراوه‌ییدا په‌یڕه‌و بکرێت . به‌واتایه‌کی دیکه ده‌بێت شه‌فافییه‌ت له هه‌موو کاره‌کاندا و له هه‌موو ئاسته‌کاندا جێی بڕیار‌و کاری نهێنیی داخراو له‌نێو ده‌زگا باڵاکانی یه‌کێتیدا بگرێته‌وه . 4/1/3 دوولایه‌نیی کاری ده‌سته ( نخبة ) یی و کاری جه‌ماوه‌ری : ئه‌م دوولایه‌نییه ، دوو شێوازی سه‌ر به دوو قۆناغی جیاوازن ، بۆیه ده‌بێت یه‌کێتی مامۆستایان ده‌ستبه‌رداری یه‌که‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوومیان ببێت ، چونکه له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا ، له‌سایه‌ی کاری یاسایی ئاشکرادا ، شێوازی ده‌سته‌یی کار به‌سه‌رچووه‌و ، شێوازی جه‌ماوه‌ریی دیموکراتی و ، کارکردو کاریگه‌ریی جه‌ماوه‌ری مامۆستایان له دیاریکردنی سیاسه‌ت و کاره‌کانی یه‌كێتیی مامۆستایان‌دا ، شێوازی گونجاوه له‌گه‌ڵ پرنسیپی کاری دیموکراتی و مه‌ده‌نیدا . 4/1/4 دوولایه‌نیی قۆرخکردنی کاری رێکخراوه‌یی له نێو مامۆستایان و کاری پلورالیزمی رێکخراوه‌یی : ده‌بێت له‌م دوولایه‌نییه‌شدا ، یه‌که‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوومیان وازلێبهێنرێت . قۆرخکردنی کاری رێکخراوه‌یی یه‌کێکه له سیما هه‌ره دیاره‌کانی کۆمه‌ڵگه داخراوه‌کان ، له‌به‌رامبه‌ریدا ئازادیی کاری رێکخراوه‌یی ( پلورالیزمی رێکخراوه‌یی ) وه‌ک دیارده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی هه‌یه‌و ده‌بێت جێیبگرێته‌وه . ئه‌م جێگرتنه‌وه‌یه ، ده‌بێت به یاسایی بکرێت . هه‌ر یاسایه‌ک یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان وه‌ک تاکه رێکخراوی مامۆستایان ده‌ناسێت ، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه . ده‌بێت یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان خۆی ئه‌م داوایه بکات و ، رێگا به‌وه بدات هه‌ر کۆمه‌ڵه مامۆستایه‌ک ، که‌ی ویستیان ، رێکخراوێک یان کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان سه‌ندیکایه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان به گشتی یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێک له مامۆستایان پێکبهێنن ؛ ده‌بێت هاریکارییان بکات و بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پشتگیری‌یان بکات . 4/1/5 دوولایه‌نیی پابه‌ندبوونی حزبی و سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه‌یی : ململانێی نێو ئه‌م دوولایه‌نییه ، یه‌کێکه له ئاسه‌واره‌کانی سه‌رده‌می پێشوو . ئه‌م دوولایه‌نییه هه‌تا ئێستا ده‌ردێکی کوشنده‌ی خه‌باتی رێکخراوه‌یی - سه‌ندیکایی - جه‌ماوه‌رییه‌و ، مایه‌ی گه‌شه‌نه‌کردن وسستی و دانه‌هێنان و وشکبوونه‌وه‌ی رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه . له‌به‌ر ئه‌وه ، ده‌بێت ئه‌م دوولایه‌نییه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه‌یی یه‌کلاییبکرێته‌وه . ده‌بێت ئه‌م رێکخراوه ( لێره‌دا مه‌به‌ست یه‌کێتیی مامۆستایانه ) سه‌ربه‌خۆ بێت ، هه‌ڵسووڕێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له حزبه‌کان کاری رێکخراوه‌یی بکه‌ن ، هیچ مه‌کته‌بێکی حزبی سه‌ره‌وکارییان نه‌کات و ئاڕاسته‌ی حزبییان نه‌داتێ . ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کێتی ، حزبی بن یان حزبی نه‌بن ، هه‌ستبکه‌ن چوونیه‌ک مامه‌ڵه ده‌کرێن و رێکخراوه‌که‌یان له خزمه‌تی ئه‌جنده‌ی حزبێکی دیاریکراودا نییه . 10:59 - Thursday, May 8, 2008 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چووندەربارەی میتۆدی نووسینەوەی مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 3
هه‌نگاوه‌کان ومه‌رجه‌کانی میتۆدی مێژوویی میتۆدی مێژوویی مه‌رج و هه‌نگاوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که ده‌بێت تۆژیار پێڕه‌وی بکات بۆ ئه‌وه‌ی تۆژینه‌وه‌که‌ی زانستییانه بێت و متمانه‌ی پێبکرێت . لێره‌دا به درێژی باسی ئه‌و هه‌نگاوو مه‌رجانه ناکه‌ین چونکه خوێنه‌ر له هه‌ر کتێبێک‌دا که ده‌رباره‌ی میتۆدی تۆژینه‌وه بدوێت ده‌ستیده‌که‌وێت . له‌به‌ر ئه‌وه له‌م چه‌ند دێڕه‌ی دواییدا ، له‌به‌ر تیشکی پرنسیپه‌کانی ئه‌و میتۆده‌دا چه‌ند خاڵێک بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان پێشنیازده‌که‌م ، تا ره‌چاوبکرێن و ئه‌و نووسینه‌وه‌یه له‌و چوارچێوه گیرخواردووه‌ی ئێستای ده‌ربازبکرێت ؛ به‌نیازی پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی و سه‌ندیکایی مانۆستایان و ، وه‌رچه‌رخاندنێکی چۆنایه‌تی له شێوازی خه‌بات و کاری‌دا ، به‌جۆرێک که شایانی ئه‌وه بێت وه‌ک رێکخراوێکی کارای سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رێزیلێبگیرێت . 1 . پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک یان تیمێکی تۆژینه‌وه : نووسینه‌وه‌ی مێژووی رێکخراوێکی ته‌مه‌ن چل ساڵه‌ی وه‌ک یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، به که‌سێک و دوو که‌س ناکرێت ، به‌ڵکو ده‌بێت لیژنه‌یه‌ک یان تیمێکی سه‌ره‌کی بۆ پێکبهێنرێت و ، په‌یوه‌ست به‌ویشه‌وه ، چه‌ندین لیژنه یان تیمی دیکه بخرێنه کاره‌وه . باشتر وه‌هایه ، بگره ده‌بێت مه‌رجی سه‌ره‌کی ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه یان تیمانه ئه‌وه بێت که : 1/1 که‌سانێکی پسپۆڕ بن له بواری تۆژینه‌وه‌دا ، یان لانی که‌م کۆرسێکی چڕیان له‌سه‌ر تۆژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتبێت ؛ بۆ نموونه : ده‌رچووانی سۆسیۆلۆژی و په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژی ده‌توانن ئه‌م ئه‌رکه‌یان پێبسپێردرێت . 2/1 تۆژیاره‌کان ئه‌زموونی تۆژینه‌وه‌یان هه‌بێت باشتره‌و ئه‌م کاره‌یان باشتر به‌ده‌سته‌وه‌دێت و ئاسانتر بۆیان به‌رهه‌مده‌هێنرێ . 3/1 نابێت هیچ یه‌کێک له‌وانه خۆیان ، له هه‌ڵسووڕاوانی پێشوو یان ئێستای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان بن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌که‌یان کاریگه‌ریی ئه‌و کار‌و هه‌ڵسووڕانه‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت . ده‌بێت ئه‌وانه که‌سانی سه‌رڕاست و راستگۆ‌و بێلایه‌ن و زانستپه‌روه‌ر بن که ته‌نها راستیی مه‌به‌ستیان بێت و هیچ هۆکارێک له‌ڕاسته‌ڕێگه‌ی تۆژینه‌وه زانستییه‌که لایان نه‌دات . 2 . کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری : یه‌که‌م هه‌نگاوێک که تۆژیاره‌کان بیهاون ، ده‌بێت کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بێت له‌سه‌ر مێژووی یه‌کێتی که بابه‌تی باسه‌که‌یانه . ده‌بێت زانیاریش له‌سه‌رچاوه‌کانه‌وه وه‌ربگیرێت . ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رچاوه‌کان ( هه‌موویان ) فه‌رامۆش نه‌کرێن ، چ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌کین و چ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌کی نین . له میتۆدی تۆژینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا په‌نا بۆ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که ده‌برێت و ، هه‌ر سه‌رچاوه‌ش چه‌ندین لایه‌نی تێدایه که به گشتی هه‌موویان کۆمه‌ک به تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستیی پێگه‌یشتووی ته‌واو ده‌که‌ن . بۆیه بۆ ئه‌م نووسینه‌وه‌یه‌ی مێژووی ( ی .م .ک ) له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کاندا ، پێویست ده‌بێت که : 2/1 بیره‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان ، به‌پله‌ی یه‌که‌م ، له شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و مێژووه به ( ده‌نگ و ره‌نگ ) یان نووسین وه‌ربگیرێت . دوای ئه‌وانیش له‌وانه‌ی به بیستن هه‌ندێک زانیاری‌یان له‌لا کۆبۆته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، ده‌توانرێت لیستێک رێکبخرێت به‌ناوی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان که له سکرتارییه‌ت و مه‌کته‌به ته‌نفیزییه‌کانی یه‌کێتیدا کاریانکردووه‌و داوای چاوپێکه‌وتن یان داوای نووسینیان لێبکرێت که هه‌ریه‌که‌یان ، سه‌ربه‌خۆ له براده‌ره‌کانی ، ئه‌وه‌ی له‌و مێژووه‌دا له یادی ماوه بینووسێت و پێشکه‌ش به یه‌کێک له لیژنه‌کان یان تیمه‌کانی بکات . هه‌روه‌ها ده‌بێت لیستێکی دیکه به ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می خه‌ب |